Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: An-Nahl   Ayah:
وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّهُمۡ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُۥ بَشَرٞۗ لِّسَانُ ٱلَّذِي يُلۡحِدُونَ إِلَيۡهِ أَعۡجَمِيّٞ وَهَٰذَا لِسَانٌ عَرَبِيّٞ مُّبِينٌ
بێگومان ئێمە دەزانین کە بتپەرست و موشریکەکان دەڵێن: بە ڕاستی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) مرۆڤێک فێری قورئانی دەکات (مەبەستیان کەسێکی ڕۆمی بوو)، ئەوان درۆ دەکەن لەو بانگەشەیەی دەیکەن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو کەسەی قورئان فێری موحەممەد دەکات کەسێکی عەجەمی و غەیرە عەرەبە، لە کاتێکدا ئەم قورئانە بە زمانی عەرەبیەکی زۆر ڕوون و ڕەوانبێژی بەرز دابەزیووە، ئیتر چۆن درۆیەکی لەو شێوەیە دەکەن کە لە کەسێکی عەجەمی غەیرە عەرەب قورئانی وەرگرتبێت؟
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَا يَهۡدِيهِمُ ٱللَّهُ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و کەلامی خوا کە لەلایەن خوای بەرز و بڵندەوە دابەزی بێت، خوای گەورە یارمەتیان نادات بۆ ھیدایەت وەرگرتن و سەرکەوتویان ناکات بۆ ڕێنوێنی کردن هەتا سوور بن لە سەر ئەو بیروباوەڕەیان، وە ئەوانە بە ھۆی ئەو بێباوەڕییەی لەسەرین و قورئان و ئایەتەکانی خوا بەدرۆ دەزانن لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّمَا يَفۡتَرِي ٱلۡكَذِبَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَٰذِبُونَ
موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوەی ھێناویەتی ڕاست و دروسته و لە لایەن خواوەیە و بە ھیچ شێوەیەک درۆ ناکات، بەڵکو ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی خوا درۆ ھەڵدەبەستن، چونکە ئەوانە لە سزای خوا ناترسن، وە چاوەڕێی پاداشتی ئەویش نین، ئەوانەی خوای گەورە وەسفی کردوون بە بێباوەڕ ھەر ئەوانە درۆزنی تەواون، چونکە خوویان گرتووە بەدرۆ کردنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَن كَفَرَ بِٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ إِيمَٰنِهِۦٓ إِلَّا مَنۡ أُكۡرِهَ وَقَلۡبُهُۥ مُطۡمَئِنُّۢ بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَٰكِن مَّن شَرَحَ بِٱلۡكُفۡرِ صَدۡرٗا فَعَلَيۡهِمۡ غَضَبٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ
ھەر کەسێک لە دوای باوەڕھێنانی کافر و بێباوەڕ بووبێتەوە بە خوای گەورە، بێگومان سزای گەورە دەدرێت و دەکەوێتە بەر خەشم و قین و توڕەیی خوای گەورە، مەگەر کەسێک نەبێت کە زۆری لێکرابێت کە بێباوەڕ ببێتەوە و وشەی کوفر و بێباوەڕی بەزاریدا ھاتبێت، بەڵام دڵی لەسەر باوەڕ دامەزراو بێت و دڵنیا بێت لەسەر ھەقیقەتی باوەڕەکەی، بەڵام ئەو کەسەی کە دڵ و سینگی بۆ کوفر و بێباوەڕی کردبێتەوە، وە بە ئارەزوومەندانە بێباوەڕی ھەڵبژاردبێت بەسەر باوەڕ و ئیماندا، وە بە ویستی خۆشی و بەزمانی کوفر و بێباوەڕی وتبێت، ئەوا ئەو کەسە لە ئیسلام پاشگەز بووەتەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا خەشم و قین و توڕەیی خوای لەسەرە و سزای گەورەیشی بۆ ھەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱسۡتَحَبُّواْ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا عَلَى ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
ئەو پاشگەز بوونەوەیان لە ئیسلام بە ھۆی ئەوەوە بوو کە ئەوان خۆشی و جوانی و ڕازاوەییەکانی دونیایان ھەڵبژارد وەک دەستکەوتی بێباوەڕییەکەیان بەسەر ژیانی دواڕۆژ و خۆشەویستی خوادا، بێگومان خوای گەورەش خەڵکانی بێباوەڕ ڕێنوێنی ناکات بۆ سەر باوەڕ و ئیمان، بەڵکو سووک و ڕسوایان دەکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَسَمۡعِهِمۡ وَأَبۡصَٰرِهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡغَٰفِلُونَ
ئەوانەی خوای گەورە بە پاشگەز بووەوە لە ئیسلام پاش باوەڕھێنان وەسفی کردوون، ئەوانە ئەو کەسانەن خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا ئیتر لە ئامۆژگاری و قسەی خێر تێناگەن، وە مۆری ناوە بەسەر گوێیەکانیاندا ئیتر شتێک نابیستن کە سوودی دونیا و دواڕۆژیانی تێدا بێت، وە مۆریشی ناوە بەسەر چاوەکانیاندا ئەو ئایەت و نیشانانەی کە بەڵگەن لەسەر باوەڕ پێی نابینن، ئەوانە غافڵ و بێ ئاگان لە ھۆکارەکانی بەختەوەری و بەدبەختی، وە لەو سزایەش کە ئامادەی کردووە بۆیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَا جَرَمَ أَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
بێگومان ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا خەسارۆمەندن و دۆڕاون، ئەوانەی بەھۆی کوفر و بێباوەڕییەکەیانەوە دوای ئەوەی باوەڕیان ھێنابوو خۆیان دۆڕاند، ئەوانە ئەگەر دەستیان بگرتایە بە باوەڕەکەیانەوە و لەسەری بەردەوام بوونایە سەرفرازی دونیا و دواڕۆژ دەبوون و دەچوونە بەھەشتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا فُتِنُواْ ثُمَّ جَٰهَدُواْ وَصَبَرُوٓاْ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعۡدِهَا لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی خوای گەورە لێبووردە و میھرەبانە بەرامبەر ئەو چەوساوە و بێدەسەڵاتانەی کە پاش ئەوەی بتپەرستەکان لەشاری مەککە ئازاریان دان و ناچاریان کردن کۆچ بکەن بۆ مەدینە، ئەوانەی کە بتپەرستەکان ئازاریان دان وتاقیان کردنەوە لەسەر باوەڕەکەیان ناچاریان کردن بەوەی وشەی کوفر و بێباوەڕی بەسەر زاریاندا بێت بەڵام دڵ و دەروونیان پڕ بوو لە باوەڕ و ئیمان، پاشان کۆچیان کرد بۆ مەدینە و لە پێناو ئەوەی وشەی (اللە) بەرز و بڵند بێت جیھاد و تێکۆشانیان کرد، وە وشەی کوفر و بێباوەڕیش نزم و خوار بێت، وە ئارامیان گرت لەسەر ناڕەحەتیەکان، بێگومان پەروەردگارت دوای ئەو تاقیکردنەوەیەی کە پێی تاقی کرانەوە، وە ئەو سزایەی پێیان چەشتن تاوەکو وشەی کوفر و بێباوەڕی بەسەر زاریاندا بێت، لێبوردە و میھرەبانە بەرامبەریان، چونکە بەڕاستی ئەوانە لەژێر زۆر لێکردن و ناچاریدا وشەی کوفر و بێباوەڕی بەسەر زاریاندا ھات.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الترخيص للمُكرَه بالنطق بالكفر ظاهرًا مع اطمئنان القلب بالإيمان.
ڕوخسەتدان بەو کەسەی لەژێر زۆر لێکردن و ناچارکردندا بە ڕواڵەت وشەی کوفر و بێباوەڕی بەسەر زاریدا دێت، لەگەڵ ئەوەی دڵ و دەروونی پڕە لە باوەڕ و بە نوری ئیمان دامەزراوە.

• المرتدون استوجبوا غضب الله وعذابه؛ لأنهم استحبوا الحياة الدنيا على الآخرة، وحرموا من هداية الله، وطبع الله على قلوبهم وسمعهم وأبصارهم، وجعلوا من الغافلين عما يراد بهم من العذاب الشديد يوم القيامة.
پاشگەزبووەکان لە ئیسلام شایستەی خەشم و قین و توڕەیی و سزای خوان، چونکە ئەوان خۆشییەکانی ژیانی دونیایان ھەڵبژارد بەسەر نیعمەت و بەخششەکانی دواڕۆژدا، وە بێ بەشیش بوون لە ھیدایەت و ڕێنوێنی خوای گەورە، وە خوا مۆری نا بەسەر دڵ و گوێ و چاویاندا، وە گێڕانی بەکەسانی غافڵ و بێ ئاگا، تاوەکو لە ڕۆژی دوایی شایستەی سزای توندی ئەو بن.

• كَتَبَ الله المغفرة والرحمة للذين آمنوا، وهاجروا من بعد ما فتنوا، وصبروا على الجهاد.
خوای گەورە بڕیاری لێبوردن و ڕەحمەت و میھرەبانی خۆیدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان ھێنابوو، دوای ئەوەی لە لایەن بێباوەڕانەوە دووچاری سزا و لێدان و گرتن بوونەوە، وە بەناچاری وشەی کوفر و بێباوەڕی ھات بەسەر زاریاندا، بەڵام دڵیان پر بوو لە باوەڕ و ئیمان ودواتریش لە پێناو خوا کۆچیان کرد و تێکۆشان و ئارامیان گرت.

 
Translation of the meanings Surah: An-Nahl
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close