Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (33) Surah: Al-Isrā’
وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَمَن قُتِلَ مَظۡلُومٗا فَقَدۡ جَعَلۡنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلۡطَٰنٗا فَلَا يُسۡرِف فِّي ٱلۡقَتۡلِۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورٗا
ئەو کەسە مەکوژن خوای گەورە ڕشتنی خوێنی حەرام کردووە بە باوەڕھێنان یان بە پێدانی ئەمان و دڵنیایی، مەگەر بەمافێک نەبێت کە خوای گەورە ڕێگای داوە بکوژرێت، وەک کەسێک لە ئیسلام پاشگەز ببێتەوە، یان بەردبارانکردنی ئەو پیاوەی ژنی ھێناوە یان ئەو ئافرەتەی شووی کردووە و زینا دەکەن، یان کوشتنەوەی کەسێک کەسێکی تری بەناڕەوا کوشتبێت، جا ھەرکەسێک بەناھەق و ستەم لێکراوی بکوژرێت بەبێ ھیچ ھۆکارێک کە کوشتنی ڕێگا پێ بدات، ئەوا دەسەڵاتمان بەمیراتگرەکەی داوە کە داوای کوشتنی بکوژەکە بکەنەوە، یان بەبێ ھیچ بریتی وەرگرتنێک بکوژەکە ببەخشن، یان لەبەرامبەر وەرگرتنی خوێنەکەی لە بکوژەکە ببورن، وە دەبێت کەسوکاری کوژراوەکە زیادەڕۆیی نەکەن لە تۆڵە سەندنەوەدا و سنووری خوای گەورە ببەزێنن، وەک ئەوەی بکوژەکە ئەتک بکەن و دەستکاری دەم و لووت و چاوی بکەن، یان بەشێوەیەک بیکوژنەوە کە کوژراوەکەی ئەوان بەو شێوەیە نەکوژرا بێت، یان کەسێکی تر لەبری بکوژەکە بکوژنەوە، بێگومان کارێکی لەو شێوەیە یارمەتییە بۆ کەسوکاری کوژراوەکە تاوەکو بتوانن تۆڵەی خۆیان وەربگرنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الأدب الرفيع هو رد ذوي القربى بلطف، ووعدهم وعدًا جميلًا بالصلة عند اليسر، والاعتذار إليهم بما هو مقبول.
ئەدەبی بەرز و بڵند ئەوەیە بەشێوەیەکی جوان و نەرم و نیان وەڵامی خزم و کەسەکانت بدەیتەوە، وە بەڵێنی جوانیشیان بدەیتێ ئەگەر خوای گەورە دەسەڵاتی دایت خزمایەتیان لەگەڵ دەکات و یارمەتیان دەدات، وە بەشێوەیەکی جوانیش پۆزشیان بۆ بھێنیتەوە.

• الله أرحم بالأولاد من والديهم؛ فنهى الوالدين أن يقتلوا أولادهم خوفًا من الفقر والإملاق وتكفل برزق الجميع.
خوای گەورە میھرەبانترە بە مناڵان لە دایک و باوکی خۆیان، ڕێگری کردووە لە دایک و باوک لەترسی ھەژاری و نەداری مناڵی خۆیان بکوژن، وە ڕزق و ڕۆزی ئەوانیشی گرتووەتە ئەستۆی خۆی و دابینی کردووە.

• في الآيات دليل على أن الحق في القتل للولي، فلا يُقْتَص إلا بإذنه، وإن عفا سقط القصاص.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کوشتنەوە مافی خزم و کەسوکاری کوژراوەکەیە، نابێت بەبێ ئیزن و مۆڵەتی ئەوان تۆڵەی لێ بسێنرێتەوە، خۆ ئەگەر ئەوان لە مافی خۆیان خۆش بوون، ئیتر کەس مافی کوشتنەوەی بکوژەکەی نییە.

• من لطف الله ورحمته باليتيم أن أمر أولياءه بحفظه وحفظ ماله وإصلاحه وتنميته حتى يبلغ أشده.
یەکێک لە ڕەحم و میھرەبانییەکانی خوای گەورە بۆ ھەتیوان ئەوەیە فەرمانی کردووە بە لێپرسراوەکانیان کە خۆیان و ماڵ وسامانیشیان بپارێزن، وە ھەوڵبدەن کە ماڵ و سامانەکەیان گەشە پێ بدەن تائەو کاتەی باڵغ و ژیر دەبن و ماڵەکەیان بۆ دەگێڕنەوە.

 
Translation of the meanings Ayah: (33) Surah: Al-Isrā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close