Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-Kahf   Ayah:

سورەتی الكهف

Purposes of the Surah:
بيان منهج التعامل مع الفتن.
ڕوونکردنەوەى مەنهەجی مامەڵەکردن لەگەڵ فیتنەدا.

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبۡدِهِ ٱلۡكِتَٰبَ وَلَمۡ يَجۡعَل لَّهُۥ عِوَجَاۜ
سوپاس و ستایش تەنھا بۆ خوای گەورە بە سیفاتی تەواو و بەرز و بڵندەوە، وە بە نیعمەت و بەخششە دیار و نادیارەکانیەوە، کە قورئانی دابەزاند بۆ سەر بەندە و پێغەمبەرەکەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)ە، وە ھیچ جۆرە خوار و خێچی و ناتەواوییەکی تێ نەخستووە لەھەق و ڕاستی لابدات.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَيِّمٗا لِّيُنذِرَ بَأۡسٗا شَدِيدٗا مِّن لَّدُنۡهُ وَيُبَشِّرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ أَجۡرًا حَسَنٗا
بەڵکو ئەو قورئانە پەرتووکێکی ڕاست و پایەدارە کە ھیچ جۆرە دژیەکی و جیاوازیەکی تێدا نییە، بۆ ئەوەی بێباوەڕان بەسزای سەخت و بەھێزی خۆی بترسێنێت، کە چاوەڕوانیانە، وە موژدەی دڵخۆشکەریش بدات بەو باوەڕدارانەی کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن کە پاداشتێکی زۆر چاکیان بۆ ئامادە کراوە ھیچ پاداشتێک ھاوشێوەی ئەو نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدٗا
بەھەمیشەیی و ھەتاھەتایی لەو پاداشتە گەورە کە بریتیە لە بەھەشت دەمێننەوە، وە ھەرگیز لێی جیا نابنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيُنذِرَ ٱلَّذِينَ قَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدٗا
وه ئەم قورئانە ئەو جولەکە و گاور و موشریکانە دەترسێنێت کە دەیانوت: خوای گەورە مناڵی بۆ خۆی بڕیار داوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• أنزل الله القرآن متضمنًا الحق والعدل والشريعة والحكم الأمثل .
خوای گەورە قورئانی دابەزاندووە کە باس لەھەق و ڕاستی و دادگەری و شەریعەت و حوکمی نمونەیی و چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشووتر دەکات.

• جواز البكاء في الصلاة من خوف الله تعالى.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەناو نوێژدا لەترسی خوای گەورە بگری.

• الدعاء أو القراءة في الصلاة يكون بطريقة متوسطة بين الجهر والإسرار.
نزا و پاڕانەوە و قورئان خوێندن لەناو نوێژدا دەبێت بەشێوەیەکی مام ناوەند بێت لە نێوان دەنگی بەرز و نزم، یان لە نێوان بەئاشکرا خوێندن و بەنھێنی خوێندنیدا بێت.

• القرآن الكريم قد اشتمل على كل عمل صالح موصل لما تستبشر به النفوس وتفرح به الأرواح.
بێگومان قورئانی پیرۆز ھەموو کار و کردەوەیەکی جوان و چاکی لە خۆی گرتووە کە دڵ و دەروون خۆش بکات و گیان و ڕۆحیش پێی ئاسوودە بێت.

مَّا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٖ وَلَا لِأٓبَآئِهِمۡۚ كَبُرَتۡ كَلِمَةٗ تَخۡرُجُ مِنۡ أَفۡوَٰهِهِمۡۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبٗا
ئەوانەی ئەو درۆ و دەلەسانە ھەڵدەبەستن کە گوایە خوای گەورە مناڵی ھەیە ھیچ زانیاریەک یا بەڵگەیەکیان نییە دەربارەی ئەوەی ھەڵیانبەستووە بۆ خوا، ھەروەک چۆن باوباپیرانیشیان کە ئەمان لاساییان کردونەتەوە ئەو زانیارییەیان نەبووە، بێگومان ئەم وتە قێزەونەی لە زاریان دەردەچێت زۆر گەورەیە و ھیچ بیریان لێ نەکردووەتەوە، ئەوانە درۆ و دەلەسە نەبێت ھیچ شتێکی تر نالێن، وتەکانیان ھیچ بنەما و پاڵپشتیەکی نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ إِن لَّمۡ يُؤۡمِنُواْ بِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ أَسَفًا
- ئەی پێغەمبەر - لەوانەیە تۆیش لەداخ و پەژارەی ئەوانە کە باوەڕ بەم قورئانە ناھێنن خۆت لەناو ببەیت، کاری وامەکە، ھیدایەت و ڕێنموونی ئەوانە لەسەر تۆ نییە، ئەوەی لەسەر تۆ پێویستە تەنھا تەبلیغ کردن و گەیاندنی ئەم ئاینەیە بەوان.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّا جَعَلۡنَا مَا عَلَى ٱلۡأَرۡضِ زِينَةٗ لَّهَا لِنَبۡلُوَهُمۡ أَيُّهُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗا
بێگومان ئێمە ھەرچی لەسەر ڕووی زەوی ھەیە لە مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان کردومانەتە مایەی جوانی و ڕازاندنەوە بۆ زەوی، بۆ ئەوەی ئەوانە تاقی بکەینەوە تاوەکو بزانین کامیان کردەوەی چاکتر ئەنجام دەدات کە خوای گەورە لە خۆی ڕازی بکات، وە کامیان بە پێچەوانەوە کردەوەی خراپ ئەنجام دەدات، تاوەکو ھەر کەسێکیان بەپێی کار وکردەوەی خۆی پاداشت و سزایان بدەینەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِنَّا لَجَٰعِلُونَ مَا عَلَيۡهَا صَعِيدٗا جُرُزًا
وە دوای ئەوەیش ژیانی بەدیھێنراوەکانی خوا لەسەر ئەم زەوییە کۆتایی دێت، ھەرچی لەسەر ڕووی ھەیە لە مەخلوقات و دروستکراوەکان تەختی دەکەین و دەیکەینە خاک و خوڵێکی وشک و بێ گژو گیا، کەوابێت پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن ئەی خاوەن بیر و ھۆشەکان.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمۡ حَسِبۡتَ أَنَّ أَصۡحَٰبَ ٱلۡكَهۡفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُواْ مِنۡ ءَايَٰتِنَا عَجَبًا
- ئەی پێغەمبەری خوا - گومانت وا نەبێت چیرۆک و بەسەرھاتی ھاوەڵانی ئەشکەوت و ئەو تەتەڵە و پارچە بەردەی کە ناوەکانیانی لەسەر نووسرابوو لە بەڵگە و نیشانە سەر سوڕھێنەرەکانمانە، بەڵکو سەر سوڕھێنەرتر لەو چیرۆک و بەسەرھاتە، بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِذۡ أَوَى ٱلۡفِتۡيَةُ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ فَقَالُواْ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةٗ وَهَيِّئۡ لَنَا مِنۡ أَمۡرِنَا رَشَدٗا
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە کاتێک لاوە باوەڕدارەکان لەبەر پارێزگاری کردن لە ئاینەکەیان پەنایان بۆ ئەشکەوتەکە برد، وە لە خوای گەورە پاڕانەوە و وتیان: ئەی پەروەردگارمان بمانخەرە بەر ڕەحمەت و میھرەبانی خۆت و لەگوناھەکانمان خۆشبە، وە ڕزگارمان بکە لە دوژمنەکانمان، وە ئەم کۆچک و ھەڵھاتنەمان لە بێباوەڕان بەرەو باوەڕ و ئیمان بۆ بکە بە مایەی ھیدایەت و ڕێنمونی بۆ سەر ھەق و ڕاستی.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَضَرَبۡنَا عَلَىٰٓ ءَاذَانِهِمۡ فِي ٱلۡكَهۡفِ سِنِينَ عَدَدٗا
پاش ئەوەی ھەڵھاتن و چوونە ئەشکەوتەکەوە، پەردەیەکمان دا بە گوێیاندا بۆ ئەوەی ھیچ دەنگێک نەبیستن، وە ساڵانێکی زۆر لەوێ مانەوە و خەومان لێخستن.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ بَعَثۡنَٰهُمۡ لِنَعۡلَمَ أَيُّ ٱلۡحِزۡبَيۡنِ أَحۡصَىٰ لِمَا لَبِثُوٓاْ أَمَدٗا
پاش ئەو خەوە درێژەیان بەخەبەرمان ھێنانەوە و ھەڵمانساندن، تاوەکو بزانین و دەربکەوێت بۆ ئەو دوو دەستەیەی ناکۆکیان ھەبوو لەسەر ماوەی مانەوەیان کامیان لە ژماردنی مانەوەکەیان شارەزاتر بوون، کە ئایا چەندێک لەو ئەشکەوتەدا ماونەتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
نَّحۡنُ نَقُصُّ عَلَيۡكَ نَبَأَهُم بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّهُمۡ فِتۡيَةٌ ءَامَنُواْ بِرَبِّهِمۡ وَزِدۡنَٰهُمۡ هُدٗى
- ئەی پێغەمبەر - ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە لەسەر گوزشتەی ئەوانە و چیرۆکی ئەوانەت بەڕاستی بۆ دەگێڕینەوە کەھیچ گومانێکی تێدا نەبێت، بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵە لاوێک بوون باوەڕیان ھێنا بە پەروەردگاریان، وە گوێرایەڵی فەرمانەکانی بوون، ئێمەیش زیاتر ڕێنماییمان کردن، وە لەسەر ھەق و ڕاستی زیاتر دامەزراومان کردن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَرَبَطۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ إِذۡ قَامُواْ فَقَالُواْ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَن نَّدۡعُوَاْ مِن دُونِهِۦٓ إِلَٰهٗاۖ لَّقَدۡ قُلۡنَآ إِذٗا شَطَطًا
دڵەکانیشیانمان بە باوەڕ بەھێز کرد، وە زیاتر ئارامیمان پێ بەخشین لەسەر بەجێھێشتنی خاک و نیشتمان و وڵات، کاتێک ھەستانەوە و ڕوو بەڕووی پاشا بێباوەڕەکە بوونەوە و لەبەردەمیدا باوەڕی خۆیان ڕاگەیاند بە خوای تاک و تەنھا، وە پێیان وت: ئەو پەروەردگارەی ئێمە باوەڕمان پێیەتی و پەرستومانە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوییە، وە جگە لەو ھیچ خوایەی درۆی تر ناپەرستین، وتمان: ئەگەر جگە لەخوای گەورە ھەر شتێکی تر بپەرستین ئەوا بێگومان قسەیەکی ستەم و درۆ و ناھەقمان بەدەمدا ھاتووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمُنَا ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ لَّوۡلَا يَأۡتُونَ عَلَيۡهِم بِسُلۡطَٰنِۭ بَيِّنٖۖ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا
پاشان ھەندێکیان لایانکردەوە بەلای ھەندێ تریاندا و گوتیان: ئەم گەلەی ئێمە جگە لە خوای گەورە پەرستراوی تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە، ئەوان بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایان نییە لەسەر پەرستنی ئەو خوایانە، ئەگەر ھەیانە با بیھێنن، بێگومان ھیچ کەسێک لەو کەسە ستەمکارتر نییە کە درۆ بۆ خوا ھەڵدەبەستێ کە ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار دەدات.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الداعي إلى الله عليه التبليغ والسعي بغاية ما يمكنه، مع التوكل على الله في ذلك، فإن اهتدوا فبها ونعمت، وإلا فلا يحزن ولا يأسف.
بانگخوازێک کە خەڵکی بانگ دەکات بۆ لای خوای گەورە تەنھا تەبلیغ و گەیاندن و ھەوڵ و کۆششی لەسەرە، وە ئەوەی لە توانایدایە درێغی لێ نەکات لەگەڵ پشت و پەنا بەخوا بەستن، ئەگەر ھاتوو خەڵکی ھیدایەتیان وەرگرت و باوەڕیان ھێنا ئەوە کارێکی زۆر باشی کردووە، خۆ ئەگەر خەڵکی بەدەم بانگەوازەکەیەوە نەھاتن، یان ھەندێکی کەم بەدەمیەوە ھاتن، نابێت خەم و خەفەت بخوات و خۆی دڵتەنگ بکات.

• في العلم بمقدار لبث أصحاب الكهف، ضبط للحساب، ومعرفة لكمال قدرة الله تعالى وحكمته ورحمته.
زانیاری لەسەر ماوەی مانەوەی ھاوەڵانی ئەشکەوت، بەڵگەیە لەسەر ڕێک و پێک بوونی ژمارە و ژمێریاری، وە ناسینی دەسەڵاتی تەواوی خوای گەورە، وە حیکمەت و ڕەحمەت و میھرەبانی ئەو.

• في الآيات دليل صريح على الفرار بالدين وهجرة الأهل والبنين والقرابات والأصدقاء والأوطان والأموال؛ خوف الفتنة.
لەم ئایەتانەدا بەڵگەی ڕاشکاو ھەیە لەسەر ئەوەی دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەبەر پاراستن و سەلامەتی باوەڕەکەی خزم و کەسوکار و خاک و نیشتمان و وڵات و ھاوڕێ وماڵ وسامانی بەجێ بھێڵێت و کۆچ بکات، لەترسی ئەوەی نەوەک دوژمنانی بیگێڕنەوە بۆ بێباوەڕی و دووچاری سزا و ئازاردانی بکەن.

• ضرورة الاهتمام بتربية الشباب؛ لأنهم أزكى قلوبًا، وأنقى أفئدة، وأكثر حماسة، وعليهم تقوم نهضة الأمم.
پێویستە گرنگی بدرێت بە پەروەردەکردنی لاوان، چونکە ئەوان خاوێنترین دڵ و دەروونیان ھەیە، وە غیرەت و ئازایەتیەکی لەڕادەبەدەریشیان ھەیە، وە شۆڕش و ھەستانەوەی سەرجەم نەتەوە و گەلان و چین و توێژی لاوان ڕابەرایەتیان کردووە و لەسەر شانی ئەوان ڕاوەستاوه.

وَإِذِ ٱعۡتَزَلۡتُمُوهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأۡوُۥٓاْ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ يَنشُرۡ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَيُهَيِّئۡ لَكُم مِّنۡ أَمۡرِكُم مِّرۡفَقٗا
کاتێک لە گەلەکەتان جیا بوونەوە، وە وازتان ھێنا لەو پەرستراوانەی جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن، وە ئێوە جگە لە خوای تاک و تەنھا ھیچ شتێکی ترتان نەپەرستن، دەسا بۆ پاراستنی ئاینەکەتان پەنا بەرنە بەر ئەشکەوتەکە ، خوای گەورەش ڕەحمەت و میھرەبانی خۆیتان بەسەردا بڵاو دەکاتەوە، وە لەدوژمنەکانتان دەتانپارێزێت و دەرووی خێرتان لێ دەکاتەوە، وە لەکاروبارتان شتی واتان بۆ ئاسان دەکات کەسوودی لێ وەربگرن و قەرەبووی ژیانی نێو گەل و خزم و کەسوکارەکەتان بۆ بکاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَتَرَى ٱلشَّمۡسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهۡفِهِمۡ ذَاتَ ٱلۡيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقۡرِضُهُمۡ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمۡ فِي فَجۡوَةٖ مِّنۡهُۚ ذَٰلِكَ مِنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِۗ مَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِۖ وَمَن يُضۡلِلۡ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ وَلِيّٗا مُّرۡشِدٗا
ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبوون جێ بەجێیان کرد، کاتێک ڕۆیشتنە ناو ئەشکەوتەوە، خوای گەورە خەوی لێ خستن، وە پاراستنی لە دوژمنەکانیان، - ئەی ئەو کەسەی تەماشایان دەکەیت - کاتێک لەلای ڕۆژھەڵاتەوە خۆر ھەڵدەھات دەتبینی تیشکی خۆرەکە لەئەشکەوتەکەیان بەلای ڕاستدا لار دەبوویەوە دەچووە ژوورەوە، وە کاتێکیش خۆر ئاوا دەبوو لە ڕۆژئاواوە بەلای چەپدا لای دەدا و بەر ئەوان نەدەکەوت، ئەوان ھەمیشە لەسێبەردا بوون، بۆیە گەرمای خۆر ئەزیەتی نەدەدان، ئەوان لە بۆشاییەکی فراوانی ناو ئەشکەوتەکەدا بوون، بەو ئەندازەیەی پێویستیان پێی ھەبوو ھەوا دەھاتە ژوورەوە بۆیان، ئەوەی کە ڕوویدا و بۆیان پێشھات لەمانەوەیان لەناو ئەشکەوتەکە و خەو لێخستن، وە لادانی تیشکی خۆر و فراوانکردنی جێگا و ڕزگار کردنیان لەدەستی گەلەکەیان، ھەموو ئەمانە لەسەرسوڕھێنەرەکانی بەدھێنراوەکانی خوان کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوای گەورە، ھەرکەسێک خوای گەورە سەرکەوتووی بکات و ڕێگای ھیدایەت و ڕێنمونی ئەوە بەھەق و ڕاستی ھیدایەت دراوە، وە ھەر کەسێکیش خوای گەورە سەرکەوتووی نەکات و گومڕا و سەرلێشێواوی بکات، ئەوا کەسێک نابینێتەوە کە پشتیوانی بێت وسەرکەوتووی بکات بۆ ھیدایەت و ڕێنمونی بکات و ھەق و ڕاستی، چونکە ھیدایەت و ڕێنمونی بەدەستی خوای گەورەیە، نەک بەدەستی ھیچ کەسێکی تر.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَتَحۡسَبُهُمۡ أَيۡقَاظٗا وَهُمۡ رُقُودٞۚ وَنُقَلِّبُهُمۡ ذَاتَ ٱلۡيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِۖ وَكَلۡبُهُم بَٰسِطٞ ذِرَاعَيۡهِ بِٱلۡوَصِيدِۚ لَوِ ٱطَّلَعۡتَ عَلَيۡهِمۡ لَوَلَّيۡتَ مِنۡهُمۡ فِرَارٗا وَلَمُلِئۡتَ مِنۡهُمۡ رُعۡبٗا
- ئەی ئەو کەسەی تەماشای ئەوان دەکەیت- لەبەر ئەوەی چاوەکانیان کراوە بوون وادەزانیت ئەوان بەخەبەرن، لەڕاستیدا ئەوان خەوتبوون، لەکاتێکدا كه خەوتبوون ئێمە جارێک بەلای ڕاست و جارێکی تر بەلای چەپدا ئەمدیو و دیومان دەکردن، بۆ ئەوەی زەوی لاشەکانیان نەخوات و نەیانڕزێنێت، ئەو سەگەیش کە لەگەڵیان بوو لەبەردەم ئەشکەوتەکەدا ھەردوو دەستی درێژ کردبوو، ئەگەر چاوت پێ بکەوتنایە لەترسا پشتت ھەڵدەکردن لێیان و ڕاتدەکرد، وە دڵ ودەرونیشت پڕ دەبوو لەترس، چونکە دیمەنێکی ترسناکیان ھەبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَكَذَٰلِكَ بَعَثۡنَٰهُمۡ لِيَتَسَآءَلُواْ بَيۡنَهُمۡۚ قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ كَمۡ لَبِثۡتُمۡۖ قَالُواْ لَبِثۡنَا يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖۚ قَالُواْ رَبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثۡتُمۡ فَٱبۡعَثُوٓاْ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمۡ هَٰذِهِۦٓ إِلَى ٱلۡمَدِينَةِ فَلۡيَنظُرۡ أَيُّهَآ أَزۡكَىٰ طَعَامٗا فَلۡيَأۡتِكُم بِرِزۡقٖ مِّنۡهُ وَلۡيَتَلَطَّفۡ وَلَا يُشۡعِرَنَّ بِكُمۡ أَحَدًا
ئەوەی بەسەرماندا ھێنان و باسمان کرد لە سەرسوڕھێنەرەکانی دەسەڵاتی ئێمە بوو، پاش ماوەیەکی درێژ بەخەبەرمان ھێنانەوە بۆ ئەوەی لە نێو خۆیاندا لەیەکتر بپرسن ئایا ئەو ماوەیەی خەویان لێکەوتبوو چەندێک بوو؟ ھەندێکیان وتیان: ڕۆژێک یان بەشێکی ماوینەتەوە، وە ھەندێکی تریان کە بۆیان ڕوون نەبوو بوویەوە کە چەندێک بەخەوتووی ماونەتەوە، وتیان: پەروەردگارتان ھەر خۆی دەزانێت چەندێک ماوینەتەوە، زانینی ئەو ماوەیەیان خستە پاڵ زانستی خوای گەورە، وە خۆیان بەوەوە خەریک نەکرد، بەڵکو خۆیان بەوەوە خەریک کرد کە پەیوەندی بەوانەوە ھەبوو، وتیان: یەکێک لە خۆتان بەپارە زیوەکەوە بنێرن بۆ شارەکەمان، وە تەماشا بکات و ورد بێتەوە بزانێت کامە لەخەڵک خواردنی زۆر چاک و پاکوخاوێن وحەڵاڵە با بەئەندازەی پێویست لەوەتان بۆ بکڕێت و بۆتانی بھێنێت، وە لەکاتی چوونە ناو شار و ھاتنەوە دەرەوەی زۆر بە وریایی و لەسەرخۆیی ھەڵسوکەوت بکات، نەوەک خەڵکی ئاگاداربن و جێگامان ئاشکرا ببێت، ئەو کاتە بەزیانێکی گەورە بەسەرماندا دەشکێتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّهُمۡ إِن يَظۡهَرُواْ عَلَيۡكُمۡ يَرۡجُمُوكُمۡ أَوۡ يُعِيدُوكُمۡ فِي مِلَّتِهِمۡ وَلَن تُفۡلِحُوٓاْ إِذًا أَبَدٗا
بەڕاستی ئەگەر گەلەکەتان لێتان بە ئاگا بێن و جێگا و ڕێگاتان پێ بزانن ئەوا بەرد بارانتان دەکەن و دەتانکوژن، یان لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا ناچارتان دەکەن بگەڕێنەوە بۆ ئاینە تێکدراوەکەیان، ئەو ئاینەی پێش ئەوەی خوای گەورە منەت بکات بەسەرتاندا و ھیدایەتان بدات بۆ ھەق و ڕاستی کە لەسەری بوون، خۆ ئەگەر ئێوە گەڕانەوە بۆ سەر ئەو ئاینە تێکدراوە ئەوا لە دونیا و دواڕۆژدا ھەرگیز بەختەورە و سەرفراز نابن، بەڵکو بە ھۆی ئەوەی واز لە ئاینەکەتان دەھێنن کە ئاینی ھیدایەت و ھەق و ڕاستییە، وە دەگەڕێنەوە بۆ سەر ئاینە تێکدراوەکەی ئەوان، دووچاری خەسارۆمەندی زۆر گەورە دەبن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• من حكمة الله وقدرته أن قَلَّبهم على جنوبهم يمينًا وشمالًا بقدر ما لا تفسد الأرض أجسامهم، وهذا تعليم من الله لعباده.
لە حیکمەت و دەسەڵاتی خوای گەورەیە، ئەوانی بەلای ڕاست و چەپدا ئەمدیوو دیوو کرد بەو ئەندازەیەی کە زەوی لاشەکانیان نەخوات و نەڕزێنێت، ئەمەش فێرکردنی خوای گەورەیە بۆ بەندەکانی.

• جواز اتخاذ الكلاب للحاجة والصيد والحراسة.
ئەم ئایەتانەیش بەڵگەن لەسەر دروستی ڕاگرتنی سەگ بۆ پێویستی و ڕاوکردن و پاسەوانی کردن.

• انتفاع الإنسان بصحبة الأخيار ومخالطة الصالحين حتى لو كان أقل منهم منزلة، فقد حفظ ذكر الكلب لأنه صاحَبَ أهل الفضل.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ھاوەڵێتی کەسانی خواناس و چاکەکار سوود بەخشە بۆ ئەو کەسە، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە پلە و پایەیشی لەوان نزمتر بێت، ئەوەتانێ خوای گەورە لەم چیرۆکەدا باسی سەگەکەی کردووە ، چونکە خاوەنی فەزڵ بوو بەسەریانەوە، لەبەر ئەوەی پاسەوانی ئەوانی دەکرد.

• دلت الآيات على مشروعية الوكالة، وعلى حسن السياسة والتلطف في التعامل مع الناس.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر مەشروعیەتی وەکالەت و بریکارگرتن، وە بەڵگەن لەسەر چاکی ھەڵسوکەوت کردن و لەسەر خۆیی لەکاتی مامەڵە کردن لەگەڵ خەڵکیدا.

وَكَذَٰلِكَ أَعۡثَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ لِيَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيۡبَ فِيهَآ إِذۡ يَتَنَٰزَعُونَ بَيۡنَهُمۡ أَمۡرَهُمۡۖ فَقَالُواْ ٱبۡنُواْ عَلَيۡهِم بُنۡيَٰنٗاۖ رَّبُّهُمۡ أَعۡلَمُ بِهِمۡۚ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُواْ عَلَىٰٓ أَمۡرِهِمۡ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيۡهِم مَّسۡجِدٗا
ھەروەک چۆن ئەو کارە سەر سوڕھێنەرانەمان بەسەردا ھێنان کەبەڵگە بوو لەسەر ھێز و دەسەڵاتمان لەسەر خەولێخستنیان بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ ، وە پاشانیش بەخەبەرمان ھێنانەوە، ھەر بەو شێوەیە خەڵکی شارەکەی خۆیانمان لێ ئاگادار کردن تاوەکو ئەو خەڵکە بزانن کە بەڵێنی خوای گەورە بەسەرخستنی باوەڕداران، وە زیندووکردنەوەی خەڵکی ھەق و ڕاستە، وە ڕۆژی دوایی ھەر دێت وھیچ گومانێکی تێدا نییە، جا کاتێک بەسەرھاتەکەیان دەرکەوت بۆ خەڵکی و بەدیداریان شادبوونەوە، وە پاش ئەوە مردن و خوای گەورە بەیەکجاری گیانی کێشان، خەڵکەکە لە نێوان خۆیاندا جیاوازیان تێکەوت چیان لێ بکەن؟ دەستەیەک وتیان: دەرگای ئەشکەوتەکە بەدیوار بگرن، بۆ ئەوەی بیانشارێتەوە و بیشیانپارێزێت، پەروەردگاریان ئاگادارترە بەحاڵیان، چونکە حاڵی ئەمانە وادەخوازێت کە تایبەتمەندیەکیان ھەبێت، بەڵام ئەوانەیان قسەیان دەڕۆیی و دەسەڵاتدار بوون، کەسانێک بوون علیم و زانستیان نەبوو، وە خاوەنی بانگەوازێکی ڕاست و دروستیش نەبوون، وتیان: وەک ڕێزێک بۆ ئەوان و زانینی جێگاکەیان لەسەر شوێنی ئەوان مزگەوتێک بۆ خواپەرستی دروست دەکەین.
Arabic explanations of the Qur’an:
سَيَقُولُونَ ثَلَٰثَةٞ رَّابِعُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ وَيَقُولُونَ خَمۡسَةٞ سَادِسُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ رَجۡمَۢا بِٱلۡغَيۡبِۖ وَيَقُولُونَ سَبۡعَةٞ وَثَامِنُهُمۡ كَلۡبُهُمۡۚ قُل رَّبِّيٓ أَعۡلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعۡلَمُهُمۡ إِلَّا قَلِيلٞۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمۡ إِلَّا مِرَآءٗ ظَٰهِرٗا وَلَا تَسۡتَفۡتِ فِيهِم مِّنۡهُمۡ أَحَدٗا
ھەندێک لەو کەسانەی ڕۆچوو بوون لە چیرۆک و بەسەرھاتی ھاوەڵانی ئەشکەوتدا، لەبارەی ژمارەیانەوە وتویانە: ئەوان چوار کەس بوون ، بەسەگەکەیانەوە بوون بە پێنج، وە ھەندێکی تریش وتویانە: پێنج بوون بەسەگەکەوە بوون بەشەش، قسەی ئەو دوو دەستەیە بەگومانەوە دەیڵێن و ھیچ بەڵگەیەکیان نییە، وە ھەندێکی تریش وتویانە: حەوت کەس بوون، بەسەگەکەیانەوە بوون بە ھەشت، - ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: پەروەردگارم زاناترە بەژمارەیان کە چەند کەس بوون، بۆیە لەبارەی ژمارەیانەوە وتووێژ و دەمەقاڵی لەگەڵ ئەھلی کیتاب و جگە لە ئەوانیش مەکە، وتووێژێکی ئاشکرا نەبێت کە قووڵ بوونەوەی تێدا نەبێت، تەنھا ئەوەیان بۆ باس بکە کەخوای گەورە لەڕێگای وەحیەوە بۆی باسکردویت و ھەواڵی پێداویت، وە لەبارەی وردو درشتی چیرۆکی ھاوەڵانی ئەشکەوتیشەوە پرسیار لە خاوەن نامەکان (ئەھلی کیتاب) مەکە، چونکە ئەوان ئەمە نازانن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَا تَقُولَنَّ لِشَاْيۡءٍ إِنِّي فَاعِلٞ ذَٰلِكَ غَدًا
ئەی پێغەمبەری خوا کە دەتەوێت سبەینێ شتێك ئەنجام بدەیت، ھەرگیز مەڵێ من دەمەوێت سبەینێ ئەم كارە ئەنجام بدەم، چونکە تۆ نازانێت ئایا ئەنجامی دەدەیت یان نا، یان شتێکت بێتە پێش کە نەتوانیت ئەنجامی بدەیت، ئەمەش ئامۆژگاری وڕێنماییە بۆ ھەموو موسڵمانێک.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ وَٱذۡكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَهۡدِيَنِ رَبِّي لِأَقۡرَبَ مِنۡ هَٰذَا رَشَدٗا
مەگەر کاتێک نەبێت ئەنجامدانی ئەو کارە پەیوەست بکەیت بە ویستی خوای گەورە و بڵێیت: سبەینێ فڵان کار ئەکەم ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت، یادی پەروەردگارت بکە لەکاتی لەبیر چوونت بە وتنی: وشەی ( إن شاء اللە) وە بڵێ: ئومێدم وایە لەم کارەدا پەروەردگارم ڕێنموییم بکات بۆ نزیکترین ڕێگا، رێنمونی تەوفیق و یارمەتیدان بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَبِثُواْ فِي كَهۡفِهِمۡ ثَلَٰثَ مِاْئَةٖ سِنِينَ وَٱزۡدَادُواْ تِسۡعٗا
ھاوەڵانی ئەشکەوت سێ سەد و نۆ ساڵ لە ئەشکەوتەکەیاندا مانەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلِ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثُواْۖ لَهُۥ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ أَبۡصِرۡ بِهِۦ وَأَسۡمِعۡۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا يُشۡرِكُ فِي حُكۡمِهِۦٓ أَحَدٗا
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: خوای گەورە زاناترە بەماوەی مانەوەیان لە ئەشکەوتەکەیاندا، خوای گەورە ھەواڵی پێداوین کە ئەوانە چەندێک ماونەتەوە، لە دوای وتە و بڕیاری خوای گەورە ( سبحانە وتعالی) ھیچ کەسێک قسەی نابێت، تەنھا خوای گەورە ئاگاداری شتە غەیب و نھێنی و شاراوەکانی ئاسمانەکان و زەوییە، ھیچ بەدیھێنراوێکی لێ ون نابێت و بێ ئاگا نییە لێی، ئای خوای گەورە چەندێک بینایە بەھەموو شتێک، ھەموو شتێک دەبینێت، وە چەند بیسەریشە، ھەموو شتێک دەبیستێ، مەبەست لەوەیە بینین و بیستنی اللە تعالی بێ سنوورە، ھاوەڵانی ئەشکەوت جگە خوای گەورە ھیچ پشتیوان و دۆستێکیان نەبوو ھەتا یارمەتیان بدات و بیانپارێزێت، خوای گەورە ھیچ ھاوەڵ و ھاوبەشێکی نییە لە حوکم و بڕیاردانیدا، ئەو تەنھا بۆ خۆی حوکم و بڕیار دەدات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱتۡلُ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلۡتَحَدٗا
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوەی لە قورئان بە وەحی بۆت ھاتووە بیخوێنەرەوە و کاریشی پێ بکە، وە ھیچ گۆڕانکاری نایەت بەسەر وشەکانیدا، چونکە ھەموو ڕاستە و ھەموویشی دادگەرە، وە جگە لەخوای گەورە ھیچ پەناگایەک شک نابەیت، وە جگە لەویش کەسێک نابینیتەوە پەنای پێ بگریت.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• اتخاذ المساجد على القبور، والصلاة فيها، والبناء عليها؛ غير جائز في شرعنا.
دروستکردنی مزگەوت لەسەر گۆڕ وگۆڕستان، وە نوێژ کردن تێیدا، وە دروستکردنی خانوو باڵەخانە، ھیچیان لەڕووی شەرعەوە دروست نییە.

• في القصة إقامة الحجة على قدرة الله على الحشر وبعث الأجساد من القبور والحساب.
لەم چیرۆکەدا ئیقامە حوججە کراوە بەوەی خوای گەورە دەسەڵاتی ھەیە جارێکی تر ھەموو بەدێھێنراوەکانی کۆ بکاتەوە، وە مردووەکان لەپاش مردنیان لە گۆڕەکان دەربھێنێت و زیندوویان بکاتەوە بۆ لێپرسینەوە.

• دلَّت الآيات على أن المراء والجدال المحمود هو الجدال بالتي هي أحسن.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی گفتۆگۆ و دەماقاڵێی جوان و چاکە ئەو گفتۆگۆ و دەمەقاڵێیەیە کە بەجوانترین شێوە ئەنجام بدرێت.

• السُّنَّة والأدب الشرعيان يقتضيان تعليق الأمور المستقبلية بمشيئة الله تعالى.
سوننەت و ئادابی شەرعی وادەخوازێت کە ئەنجامدانی کاروبارەکان لەداھاتوودا پەیوەست بکەیت بە ویست و ئیرادەی خوای گەورەوە بە وتنی (إن شاء اللە).

وَٱصۡبِرۡ نَفۡسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ رَبَّهُم بِٱلۡغَدَوٰةِ وَٱلۡعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجۡهَهُۥۖ وَلَا تَعۡدُ عَيۡنَاكَ عَنۡهُمۡ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَا تُطِعۡ مَنۡ أَغۡفَلۡنَا قَلۡبَهُۥ عَن ذِكۡرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمۡرُهُۥ فُرُطٗا
- ئەی پێغەمبەر - لەگەڵ ئەوانەدا ھاوڕێیەتی بگرە کە بەیانیان و ئێواران لە پەروەردگاریان دەپاڕێنەوە و ھەر بەتەنھا ئەویش دەپەرستن، وە تەنھا ڕەزامەندی ئەویشیان دەوێت، ھەرگیز چاویان لێ کلا نەکەیت، ئایا تۆ دەتەوێت لەگەڵ دەوڵەمەند و ناودارەکاندا دانیشیت؟ وە ھەرگیز گۆێڕایەڵی کەسێک مەکە بێ ئاگایە لەیاد و زیکری خوا، بەوەی لەبەر ناپەسەندی مۆرمان نا بەسەر دڵیدا، ئەگەر گوێڕایەڵی بیت فەرمانت پێدەکات ھەژاران دوور بخەیتەوە لە مەجلیس و کۆڕ و کۆبونەوەکانت، ئەو کەسە شوێنی ھەوا و ئارەزووی خۆی کەوتووە و وازی لە تاعەت و گویڕایەڵی فەرمانەکانی خوا ھێناوە، وە ھەموو کاروبارێکیشی بەفیڕۆ چووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقُلِ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلظَّٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمۡ سُرَادِقُهَاۚ وَإِن يَسۡتَغِيثُواْ يُغَاثُواْ بِمَآءٖ كَٱلۡمُهۡلِ يَشۡوِي ٱلۡوُجُوهَۚ بِئۡسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتۡ مُرۡتَفَقًا
وە - ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە بێ ئاگان لە یاد و زیکری خوا و دڵەکانیان غافڵە لەو : ئەوەی من ھێناومە بۆتان ھەق و ڕاستە، ھەر ھەمووی لەلایەن خوای گەورەوەیە نەک لەلایەن خۆمەوە، وە من ھەرگیز نایەم بەدەم ئەو داواکارییەتانەوە کە باوەڕداران تار نێم و دەریان بکەم، جا ھەرکەسێکتان دەیەوێت باوەڕ بەم ھەق و ڕاستییە بھێنێت با باوەڕ بھێنێت و دڵخۆشیش دەبێت بەپاداشتەکەی، وە ھەر کەسێکیشتان دەیەوێت بێباوەڕ بێت ئەوە با بێباوەر بێت و ئیمان نەھێنێت، وە دەگات بەو تۆڵەیەی کە چاوەڕوانی دەکات، بێگومان ئاگرێکی گەورەمان بۆ ئامادە کردووە بۆ ئەوانەی بەھەڵبژرادنی کوفر و بێباوەڕی ستەمیان لە خۆیان کردووە، ئاگرێک کە شوراکانی لەھەموو لایەکەوە دەوری داون، بەھیچ شێوەیەک ناتوانن ڕابکەن و ھەڵبێن لێی، وە ئەگەر کاتێک لەبەر گەرمی و ناڕەحەتی و تینوێتی زۆر داوای ئاو بکەن ئەوا ئاوێکیان پێدەدرێت وەک زەیتی قرچاو، لەبەر گەرمی ڕوومەتیان دەبرژێنێت، ئای ئەو ئاوەی بۆیان ھێنان چی ئاوێکی خراپ و نالەبار بوو، ئاوێکە ھیچ تینوێتی ناشکێنێت، بەڵکو زیادیشی دەکات، وە بڵێسە و تینی ئەو ئاگرەیش کە پێستیان دەبرژێنێت ناکوژێنێتەوە، ئەو ئاگرەی بۆیان بووە بەجێگا و ڕێگا خراپترین جێگا و ڕێگای مانەوەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجۡرَ مَنۡ أَحۡسَنَ عَمَلًا
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە و کار و کردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، پاداشتی زۆر گەورەیان بۆ ھەیە، بێگومان ئێمە پاداشتی ئەو کەسانە زایە ناکەین، بەڵکو بە باشترین شێوە پاداشتیان دەدەینەوە، بە تەواوی بێ ھیچ کەم و کورتیەک.
Arabic explanations of the Qur’an:
أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُ يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَيَلۡبَسُونَ ثِيَابًا خُضۡرٗا مِّن سُندُسٖ وَإِسۡتَبۡرَقٖ مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِۚ نِعۡمَ ٱلثَّوَابُ وَحَسُنَتۡ مُرۡتَفَقٗا
ئەوانەی کە خوای گەورە وەسفی کردن بە باوەڕدار و کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، لە پاداشتی ئەوەدا خوای گەورە بەھەشت و باخ و باخاتێکیان پێ دەدات کە بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، بەژێر کۆشک و تەلارەکانیدا جۆگە و ڕووباری سازگار دێت و دەڕوات و گوزەر دەکات، بازن و دەست بەندی زێڕینیان لەدەست دەکرێت، وە جلوبەرگی ڕەنگ سەوزی ئاوریشم و حەریری تەنک و ئەستوور دەپۆشن، لەسەر تەختی ڕازاوە بە پەردەی زۆر جوان پاڵ دەدەنەوە، بێگومان باشترین پاداشت پاداشتی ئەوانە، وە بەھەشتیش باشترین جێگای حەوانەوەیە بۆ ئەوان کە تێیدا دەمێننەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلٗا رَّجُلَيۡنِ جَعَلۡنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيۡنِ مِنۡ أَعۡنَٰبٖ وَحَفَفۡنَٰهُمَا بِنَخۡلٖ وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُمَا زَرۡعٗا
- ئەی پێغەمبەر - تۆ بەسەرھات و نموونەی ئەو دوو پیاوە لە ئوممەتانی پێشوو باس بکە، دوو پیاو یەکێکیان بێباوەڕ و ئەوی تریان باوەڕدار، بێباوەڕەکەیان دوو باخ و بێستانمان پێدا، بەدار خورما چوار دەوری ئەو دوو باخەمان بۆ دابوو، لە ناوەڕاستی ئەو دوو باخەیشدا جۆرەھا ڕووەک و دار و درەختمان بۆ سەوز ڕواندبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
كِلۡتَا ٱلۡجَنَّتَيۡنِ ءَاتَتۡ أُكُلَهَا وَلَمۡ تَظۡلِم مِّنۡهُ شَيۡـٔٗاۚ وَفَجَّرۡنَا خِلَٰلَهُمَا نَهَرٗا
ھەردوو باخەکە ھاتنە بەرھەم لە ترێ و خورما بەرووبومی باشیان گرت، وە ھیچی لێ خەسار و زایە نەبوو، بەڵکو زۆر بەتێر و تەسەلی بەرووبومی خۆیاندا، وە لەسەر ئەمانەیشەوە لە ناوەڕاستی ھەردوو باخەکەدا ڕووبارێکمان بۆ ھەڵقوڵاند، تاوەکو بە ئاسانی ئاویان بدات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَكَانَ لَهُۥ ثَمَرٞ فَقَالَ لِصَٰحِبِهِۦ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَنَا۠ أَكۡثَرُ مِنكَ مَالٗا وَأَعَزُّ نَفَرٗا
خاوەنی ئەم دوو باخە سەروەت و سامان و بەروبومی تریشی ھەبوو، زۆر بەفیز و لوت بەرزیەوە ڕۆژێک بەھاوڕێ باوەڕدارەکەی وت: من ماڵ و سەروەت و سامانم لە تۆ زۆرترە، وە لە تۆ زیاتر خزم و کەسوکار و عەشیرەتم ھەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• فضيلة صحبة الأخيار، ومجاهدة النفس على صحبتهم ومخالطتهم وإن كانوا فقراء؛ فإن في صحبتهم من الفوائد ما لا يُحْصَى.
فەزڵی و باشی ھاوڕێیەتی کەسانی چاک و باش، وە خۆڕاھێنان لەسەر ھاوڕێیەتی و تێکەڵاوی کردنیان، ئەگەر چی ھەژار و نەداریش بن، چونکە ھاوڕێیەتی ئەو جۆرە کەسانە سوود و قازانجی وای ھەیە لە ژماردن نایەن.

• كثرة الذكر مع حضور القلب سبب للبركة في الأعمار والأوقات.
زۆر یادی خوا کردن و ئامادە بوونی دڵ لە گەڵیدا، ھۆکاری بەرەکەتە لە تەمەن و کاتدا.

• قاعدتا الثواب وأساس النجاة: الإيمان مع العمل الصالح؛ لأن الله رتب عليهما الثواب في الدنيا والآخرة.
ھەردوو بنەمای پاداشت و بنەمای سەرفرازی بوون بریتین لە: باوەڕ و کار و کردەوەی چاکە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە لە بەرامبەری ئەمەدا پاداشتی دونیا و دواڕۆژیشی دیاری کردووە.

وَدَخَلَ جَنَّتَهُۥ وَهُوَ ظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ قَالَ مَآ أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَٰذِهِۦٓ أَبَدٗا
بێباوەڕەکەیان لەگەڵ ھاوڕێ باوەڕدارەکەی ڕۆژێکیان چوونە ناو باخەکەیەوە، تاوەکو باخەکەی خۆی پیشاندا، خاوەن باخەکە بە ھۆی ئەوەی باوەڕی بەخوا و بە زیندووبوونەوە نەبوو، وە زۆر بە ماڵ و داراییەکەی دەینازی، ستەمی لە خۆی کرد بەوەی بەو کارەی خۆی دووچاری چوونە دۆزەخ دەکات، کاتێک چوونە ناو باخەکەیەوە بەھاوڕی باوەڕدارەکەی وت: من باوەڕم نییە ئەم باخ و بێستانەی کە دەیبینیت ھەرگیز تیابچێت و نەمێنێت، کاتێک ; چونکە ھەموو ھۆکارەکانی مانەوە و نەفەوتانی گرتبووە بەر.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةٗ وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهَا مُنقَلَبٗا
وە باوەڕم نییە کە ڕۆژی قیامەتیش ڕوو بدات، بەڵکو ژیانی دونیا بەردەوام دەبێت، خۆ ئەگەر گریمان ڕۆژی قیامەت ھات و پاش مردن گەڕاینەوە لای پەروەردگارم و زیندوو بووینەوە ئەوا دڵنیام لەوێش لەم باخ و باخات و ڕەز و کانیاو و ڕووبارە باشترم دەست دەکەوێت، لە دونیادا دەوڵەمەندبیت وادەخوازێت لەپاش زیندووبوونەوەیش ھەر دەوڵەمەند بیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ لَهُۥ صَاحِبُهُۥ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَكَفَرۡتَ بِٱلَّذِي خَلَقَكَ مِن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ سَوَّىٰكَ رَجُلٗا
ھاوڕێ باوەڕدارەکەی ھەر بیری لە وتەی ھاوڕێ بێباوەڕەکەی دەکردەوە و پێی وت: ئایا تۆ باوەڕت نییە بەو زاتەی کە تۆی لەبنچینەدا دروستكردووە (واتا باوکە ئادەمی لەسەرەتاوە لەگڵ دروستکرد)؟ پاشان تۆی لە ئاوێکی قێزەونی دروستکرد، دواتر کردیتی بەم پیاوەی ئێستا، جەستە و ئەندامەکانی لاشەتی بەم شێوە جوانە ڕێکخست و تەواو کامڵی کردیت، ئەو زاتەی توانای ئەوەی ھەبووبێت، بێگومان توانای ئەوەیشی ھەیە پاش مردن جارێکی تر زیندووت بکاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّٰكِنَّا۠ هُوَ ٱللَّهُ رَبِّي وَلَآ أُشۡرِكُ بِرَبِّيٓ أَحَدٗا
بەڵام من وەک تۆ ناڵێم، بەڵکو ئەڵێم: پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگارم، ھەر ئەوە ناز و نیعمەتەکانمان پێ دەبەخشێت، وە ھەرگیز ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار نادەم لەپەرستندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡلَآ إِذۡ دَخَلۡتَ جَنَّتَكَ قُلۡتَ مَا شَآءَ ٱللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِٱللَّهِۚ إِن تَرَنِ أَنَا۠ أَقَلَّ مِنكَ مَالٗا وَوَلَدٗا
دەبوو ئەو کاتەی چوویتە ناو باخ و باخاتەکەتەوە بتوتایە: (ماشاء اللە لا قوة لأحد الا باللە) ((ئەمە ئەوەیە کە خوا بۆ منی ویستووە وهەرچیەکی ویست ئەنجامی دەدات، من خۆم دەسەڵاتی ئەوەم نەبوو ئەم ھەمووە نیعمەت و بەخششە بۆ خۆم بەدەست بھێنم، تەنھا بەیارمەتیدان وفەزڵی خوای گەورە بەدەست دەھێنرێت))، وە ھەر خۆی خاوەنی ھێز و دەسەڵاتە، ئەگەر تۆ وادەبینیت من لە تۆ ھەژارترم و لە تۆیش مناڵ و کوڕ و کاڵم کەمترە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَعَسَىٰ رَبِّيٓ أَن يُؤۡتِيَنِ خَيۡرٗا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرۡسِلَ عَلَيۡهَا حُسۡبَانٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَتُصۡبِحَ صَعِيدٗا زَلَقًا
من وای بۆ دەچم، وە دوور نییە خوای گەورە لە باخ و بێستانەکەی تۆ باشترم پێبدات، وە خوای گەورە لە ئاسمانەوە بەڵاو موسیبەتێک دابەزێنیت بۆ سەر باخ و بێستانەکەت، و بیکاتە زەویەکی ڕووت و ساف و لوسی بێ ڕووەکی وا قاچ لەسەری بخلیسکێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوۡ يُصۡبِحَ مَآؤُهَا غَوۡرٗا فَلَن تَسۡتَطِيعَ لَهُۥ طَلَبٗا
یان کانی و ئاو و ڕووبارەکەی بچێت بەناخی زەویدا و بەھیچ شێوەیەک نەتوانیت دەستت پێی بگات، جا ئەگەر ئەو باخ و بێستانەیش ئاوی نەما و ڕووبار و کانیاوەكەی وشک بوون، ئەویش نامێنێت و وشک ھەڵدەگەڕێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِۦ فَأَصۡبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيۡهِ عَلَىٰ مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُشۡرِكۡ بِرَبِّيٓ أَحَدٗا
ئەوەی ھاوەڕێ باوەڕدارەکە وتی ھاتەدی و ڕوویدا، ئەوە بوو باخ و بێستانی ھاوڕێ بێباوەڕەکەی فەوتا و لەناوچوو، ئەوجا خاوەنی باخ و بێستانەکە کابرای بێباوەڕ، لەداخ و حەسرەت و پەشیمانی ھەردوو دەستی دەدا بەیەکدا، کەچۆن چۆنی ئەو ھەمووە ماڵ و سامانەی خەرج کرد لە ئاوەدانکردنەوەیدا، کەچی ئێستا بەبەرچاویەوە باخ و بێستان و کەپری میوەکانی بەسەر یەکدا کەوتوو؟ ! بە حەسرەتەوە دەیوت: خۆزگە و کاشکای باوەڕم بەپەروەردگاری تاک و تەنھا بھێنایە، وە ھیچ کەسیشم نەکردایەتە ھاوەڵ و شەریکی لە پەرستندا .
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَمۡ تَكُن لَّهُۥ فِئَةٞ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا
ئەم بێباوەڕە ھیچ کۆمەڵێکیشی نەبوو، لەوانەی ئەو شانازی پێوە دەکردن کاتێک ئەو تۆڵە و سزایەی بۆ دابەزی بەرگری لێ بکەن و نەھێڵێت بۆی دابەزێت، ئەو پێشتر شانازی دەکرد بە کۆمەڵ و کوڕ و خزم و کەسەکانیەوە، وە خۆیشی نەیتوانی ڕێگری بکات لە لەناوچوونی باخەکەی کاتێک خوای گەورە لەناوی برد.
Arabic explanations of the Qur’an:
هُنَالِكَ ٱلۡوَلَٰيَةُ لِلَّهِ ٱلۡحَقِّۚ هُوَ خَيۡرٞ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ عُقۡبٗا
ئا لەوێدا، لەو کاتی زەبوونی و ناخۆشیەدا، پشتیوانی کردن و یارمەتیدان ھەر بۆ خوای گەورەیە بەھەق و ڕاستی، زاتی ئەو باشترین پشتیوان و یارمەتیدەرە بۆ دۆستە باوەڕدارەکانی، ئەو پاداشتیان بۆ چەند بەرامبەر دەکاتەوە، وە پاشە ڕۆژی باشیشیان بۆ مسۆگەر دەکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَآءٍ أَنزَلۡنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخۡتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلۡأَرۡضِ فَأَصۡبَحَ هَشِيمٗا تَذۡرُوهُ ٱلرِّيَٰحُۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ مُّقۡتَدِرًا
- ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ نموونەی ژیانی ئەم دونیا بۆ ئەوانە بھێنەرەوە کە بە دونیا دەخەڵەتێن و فریو دەخۆن، بەوەی نموونەی ئەم دونیایە لە خێرا لەناوچوونی و کۆتایی ھاتنی وەک باران وایە لە ئاسمانەوە دێتە خوارێ، کاتێک گژ و گیا و ڕووەک سەوز دەکات، بەڵام ھێندەی پێناچێت ھەر ئەو ڕووەکە وشک دەبێت و تێک دەشکێت، وە ڕەشەبا بە ھەموو لایەکیدا پەرش و بڵاوی دەکاتەوە، زەویش جارێکی تر وەک خۆی لێدێتەوە، وە خوای گەورەش توانا و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ھەرچیەکی ویست زیندووی دەکاتەوە، وە ھەرچیەکیشی ویست لەناوی دەبات.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• على المؤمن ألا يستكين أمام عزة الغني الكافر، وعليه نصحه وإرشاده إلى الإيمان بالله، والإقرار بوحدانيته، وشكر نعمه وأفضاله عليه.
پێویستە باوەڕدار ملکەچ و زەلیل نەبێت لەبەرامبەر ملھوڕی و لەخۆبایی بوونی کەسانی بێباوەڕدا، وە لەسەریەتی ئامۆژگاری بکات و ڕێنمونی بکات بۆ باوەڕھێنان بەخوای گەورە و داننان بەپەروەردگاریەتی خوای تاک و تەنھا و شوکر و سوپاسی نیعمەت و بەخشش و فەزڵەکانی بەسەریەوە.

• ينبغي لكل من أعجبه شيء من ماله أو ولده أن يضيف النعمة إلى مُولِيها ومُسْدِيها بأن يقول: ﴿ما شاءَ اللهُ لا قُوَّةَ إلَّا بِاللهِ﴾.
پێویستە ھەر کەسێک بەھەر شتێکی خۆی و ماڵ و منداڵی سەرسام بوو، ئەو نیعمەت و بەخششە بدات پاڵ خوای گەورە و فەزڵ و چاکی بگەڕێنێتەوە بۆ پەروەردگاری، بەوەی بڵێت: (ماشاء اللە لاقوة الا باللە) واتا: ئەمە ئەوەیە کە خوا بۆ منی ویستوە، من خۆم دەسەڵاتی ئەوەم نەبوو ئەم ھەمووە نیعمەت و بەخششە بۆ خۆم بەدەست بھێنم.

• إذا أراد الله بعبد خيرًا عجل له العقوبة في الدنيا.
ئەگەر خوای گەورە ویستی خێری بە بەندەیەکی ھەبێت، ئەوا ھەر لە دونیا تۆڵەی لێ دەسێنێت، وە نایخاتە ڕۆژی دوایی بۆی، چونکە سزای ڕۆژی دوایی زۆر سەختترە.

• جواز الدعاء بتلف مال من كان ماله سبب طغيانه وكفره وخسرانه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دروستە مرۆڤ نزای خراپ لە ماڵ و سامان و داراییەک بکات، ئەگەر ئەو ماڵ و سامان و داراییە ھۆکاری یاخی بوون و بێباوەڕی و تیاچوونی بێت.

ٱلۡمَالُ وَٱلۡبَنُونَ زِينَةُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ أَمَلٗا
ماڵ و سەروەت و سامان و مناڵ زینەت و جوانی ژیانی دونیان، ماڵ و سامانی دونیا لە دواڕۆژدا ھیچ سوودێکی نییە جگە ئەوە نەبێت لە ڕەزامەندی خوای گەورەدا دەبەخشرێت، کار و کردەوە و گوفتارێک خوای گەورە لێی ڕازی بێت چاکترین و باشترین پاداشتێکە لە ھەرچی زینەت و جوانی دونیا و ئەوەی مرۆڤیش ئومێدی بۆ دەخوازێت، چونکە زینەت و جوانی دونیا لەناو دەچێت، بەڵام پاداشتی کار و کردەوە و گوفتارێک خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەمێنێتەوە و نافەوتێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَوۡمَ نُسَيِّرُ ٱلۡجِبَالَ وَتَرَى ٱلۡأَرۡضَ بَارِزَةٗ وَحَشَرۡنَٰهُمۡ فَلَمۡ نُغَادِرۡ مِنۡهُمۡ أَحَدٗا
ئەو ڕۆژە یادی خەڵکی بخەرەوە کە شاخەکان لە جێگاکانی خۆیان ھەڵدەکەنین، وە زەویش بەڕووتەڵی و ئاشکرا دەبینیت کە ھیچ شتێکی بەسەرەوە نەماوە لە شاخ و دار و درەخت و کۆشک و تەلار، وە ھەموو بەدیھێنراوەکان کۆدەکەینەوە، ھیچ کەسێکمان لێ نەھێشتەوە و ھەموویمان زیندوو کردەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَعُرِضُواْ عَلَىٰ رَبِّكَ صَفّٗا لَّقَدۡ جِئۡتُمُونَا كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةِۭۚ بَلۡ زَعَمۡتُمۡ أَلَّن نَّجۡعَلَ لَكُم مَّوۡعِدٗا
خەڵکی ھەموو ڕیز دەکرێن بۆ لێپرسینەوە لەگەڵدا کردن، وە پێیان دەوترێت: بێگومان ھەموو بەتەنھا و بە ڕووت و قوتی و پێی پەتی و خەتەنە نەکراوی و دەستی خاڵی ھاتوونەتە لامان. ھەروەک یەکەمجار بەدیمان ھێنان و دروستمان کردن، بەڵکو پێشتان وابوو کە جارێکی تر زیندوو ناکرێنەوە، وە کات و شوێنتان بۆ دیاری ناکەین بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵەی کار کردەوەکانتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ فَتَرَى ٱلۡمُجۡرِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَٰوَيۡلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلۡكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةٗ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحۡصَىٰهَاۚ وَوَجَدُواْ مَا عَمِلُواْ حَاضِرٗاۗ وَلَا يَظۡلِمُ رَبُّكَ أَحَدٗا
نوسراو و پەڕاوی کردەوەکان دادەنرێن، ھەندێک پەڕاوی کردەوەکانی بە دەستی ڕاستی وەردەگرێت، وە ھەندێکی تر بە دەستی چەپی، جا - ئەی مرۆڤ - لەو رۆژەدا بێباوەڕان دەبینیت کە دەترسن لەو حاڵەی تێیدان، چونکە چاک دەزانن چیان لە بێباوەڕی و سەرپێچی پەروەردگار پێش خۆیان خستووە، بەداخ و حەسرەتەوە دەڵێن: ئای وەیل و تیاچوون بۆ خۆمان، ئەم پەڕاوە چییە. خۆ ھیچ کردەوەیەکی بچوک و گەورەی ئێمەی جێنەھێشتووە و ھەمووی تۆمار کردووە و ژماردویەتی، ھەرچیەک لە گوناھ و تاوان و سەرپێچی لە ژیانی دونیا ئەنجامیان دابێت ھەمووی لەوێ دەبیننەوە، - ئەی پێغەمبەری خوا - پەروەردگارت ناھەقی و ستەم لەھیچ کەسێک ناکات، سزای ھیچ نادات بەبێ تاوان و گوناھـ نادات، وە پاداشتی کار و کردەوەی خواناسان و چاکەکارانیش کەم ناکەتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلۡجِنِّ فَفَسَقَ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِۦٓۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِي وَهُمۡ لَكُمۡ عَدُوُّۢۚ بِئۡسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلٗا
- ئەی پێغەمبەر - ئەو ڕۆژە وەبیر خەڵکی بھێنەرەوە کاتێک وتمان بەفریشتەکان : سوژدەی ڕێز و سڵاو بۆ ئادەم ببەن، ھەر ھەموویان بۆ بەجێھێنانی فەرمانی پەروەردگاریان سوژدەیان بۆ ئادەم برد، جگە لە ئیبلیس نەبێت کە لە جنۆکە بوو، نەک فریشتە، لە فەرمانی پەروەردگاری خۆی دەرچوو، وە سوژدەی نەبرد، - ئەی خەڵکینە - ئایا ئێوە جگە لە من ئیبلیس و نەوەکانی دەکەنە دۆست و پشتیوان خۆتان، لە کاتێکدا ئەوان دوژمنی ئێوەن، باشە چۆن دوژمنەکانتان دەکەن بە دۆست و پشتیوانی خۆتان؟ ئای چەند خراپ و ناشرینە ئەوەی ستەمکاران ئەنجامی دەدەن، لەبری خوای گەورە شەیتان دەکەن بە دۆست و پشتیوانی خۆیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ مَّآ أَشۡهَدتُّهُمۡ خَلۡقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَا خَلۡقَ أَنفُسِهِمۡ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ ٱلۡمُضِلِّينَ عَضُدٗا
ئەوانەی ئێوە لەبری من کردووتان بەدۆست و پشتیوانی خۆتان وەک ئێوە بەندە و ملکەچی خوان، بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەویم پیشان نەداون کاتێک بەدیمھێنان، بەڵکو ئەوان ھەر بوونیان نەبوو، وە بەدێھێنانی ھەندێکیانم پیشانی ھەندێکی تریان نەداوە، من تەنھا خۆم ھەموو شتەکانم بەدێھێناوە و بەڕێوەیشیان دەبەم، وە من گومڕاکانی شەیتان و مرۆڤ و جنۆکەم نەکردووە بەیارمەتیدەر و پشتیوانی خۆم، چونکە من بێ نیاز و دەوڵەمەندم لەوەی یارمەتیدەر و پشتیوان بۆ خۆم دابنێم.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَوۡمَ يَقُولُ نَادُواْ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُمۡ فَدَعَوۡهُمۡ فَلَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُمۡ وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُم مَّوۡبِقٗا
- ئەی پێغەمبەر - باسی ڕۆژی قیامەتیان بۆ بکە، کاتێک خوای گەورە بەو کەسانە دەڵێت کە لە دونیادا ھاوەڵ و شەریکیان بۆ دانابوو: ئەو ھاوەڵ و شەریکانەی کە پێتان وابوو ھاوەڵ و شەریکی منن بانگیان بکەن بەڵکو بتوانن یارمەتیتان بدەن و سەرتان بخەن، بانگیان کردن بەڵام نەھاتن بەدەم بانگەکەیانەوە و نەیانتوانی یارمەتیان بدەن و سەریان بخەن، وە جێگایەکی بەھیلاکدەرمان داناوە بۆ ئەوان لەنێوان خۆیان و خواکانیان کە ھاوبەشن تێیدا،کە بریتیە لە ئاگری دۆزەخ.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَرَءَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٱلنَّارَ فَظَنُّوٓاْ أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمۡ يَجِدُواْ عَنۡهَا مَصۡرِفٗا
موشریک و بێباوەڕان ئاگری دۆزەخ دەبینن، وە تەواو دڵنیا دەبن کە ھیچ چارێکیان نەماوە و ھەر دەکەون تێی، وە ھیچ شتێک نییە و نابیننەوە بتوانێت لەچوونە ناو دۆزەخ لایان بدات و بیانپارێزێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• على العبد الإكثار من الباقيات الصالحات، وهي كل عمل صالح من قول أو فعل يبقى للآخرة.
پێویستە بەندەکانی خوا ھەتا دەتوانن زۆر لە (الباقیات الصالحات) ئەنجام بدەن، کە مەبەست پێی کار و کردەوە و گوفتاری چاک و باشە، کە بۆ دواڕۆژ دەمێنێتەوە سوودی لێ دەبینێت.

• على العبد تذكر أهوال القيامة، والعمل لهذا اليوم حتى ينجو من أهواله، وينعم بجنة الله ورضوانه.
دەبێت بەندەکانی خوا ھەمیشە ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانی ڕۆژی قیامەتیان لەبیر ببێت، وە بەکار و کردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن، تاوەکو لە ناڕەحەتییەکانی ڕزگاریان دەبێت، وە خۆشبەخت دەبن بە بەھەشتی خوای گەورە و ڕەزامەندی ئەو.

• كَرَّم الله تعالى أبانا آدم عليه السلام والجنس البشري بأجمعه بأمره الملائكة أن تسجد له في بدء الخليقة سجود تحية وتكريم.
خوای گەورە ڕێزی نا لە باوکە ئادەممان (سەلامی خوای لێ بێت) وە تەواوی جنسی مرۆڤەکان، کاتێک فەرمانی کرد بەفریشتەکان لەسەرەتای دروست کردنەوە سوژدەی ڕێز و سڵاو بۆ ئادەم ببەن.

• في الآيات الحث على اتخاذ الشيطان عدوًّا.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی خوای گەورە مرۆڤەکان ھاندەدات کە شەیتان بکەنە دوژمنی خۆیان، چونکە شەیتان ھەمیشە لە بۆسەدایە بۆ گومڕاکردنیان.

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٖۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ أَكۡثَرَ شَيۡءٖ جَدَلٗا
بێگومان ئێمە لەم قورئانەی کە ھاتووەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) زۆر جۆرە نموونەمان بۆ خەڵکی ڕوونکردوەتەوە بۆ ئەوەی بیری لێ بکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام مرۆڤەکان - بەتایبەتی بێباوەڕانیان - لەگشت مەخلوقاتی خوا بەناھەق زیاتر دەمەقاڵێ و موجادەلە دەکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤۡمِنُوٓاْ إِذۡ جَآءَهُمُ ٱلۡهُدَىٰ وَيَسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّهُمۡ إِلَّآ أَن تَأۡتِيَهُمۡ سُنَّةُ ٱلۡأَوَّلِينَ أَوۡ يَأۡتِيَهُمُ ٱلۡعَذَابُ قُبُلٗا
ھیچ شتێک نەبووە ڕێگر و کۆسپ لەبەردەم باوەڕھێنانی ئەو بێباوەڕە سەرسەختە لەخوا یاخییە کاتێک ئەو قورئانە ھات بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لەلایەن پەروەردگاریەوە، وە کەمی ڕوونکردنەوەی خوای گەورە نەبووە ڕێگر ئەوانە داوای لێبوردنی گوناھ و تاوان و کەموکورتییەکانیان لە پەروەردگاریان بکەن، بەڵکو خوای گەورە چەندەھا نموونەی بۆ ھێنانەوە لە قورئاندا، وە چەندە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرای بۆ باسکردوون، بەڵکو ئەوەی بووە ڕێگر لەبەردەم باوەڕھێنانیان تەنھا ئەوە بوو بەسەرسەختی و ملھوڕی داوای ئەوەیان دەکرد لە پێغەمبەری خوا ئەگەر ڕاست دەکات پێغەمبەری خوایە، با ئەو سزایەی بۆ ئوممەتانی پێشوو ھاتووەتە خوارەوە بۆ ئەمانیش بێتە خوارەوە، وە بە چاوی خۆیان ئەو بەڵێنە ببینن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا نُرۡسِلُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَۚ وَيُجَٰدِلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ لِيُدۡحِضُواْ بِهِ ٱلۡحَقَّۖ وَٱتَّخَذُوٓاْ ءَايَٰتِي وَمَآ أُنذِرُواْ هُزُوٗا
ئێمە پێغەمبەرانمان بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەی بەھەشت و ڕەزامەندی پەروەردگار بدەن بە باوەڕداران و ئەوانەی گوێڕایەڵی ئەو دەکەن، وە کەسانی بێباوەڕ و گوناھباریش بترسێنن بە ئاگری دۆزەخ، پێغەمبەران دەسەڵاتی ئەوەیان نییە بەسەر دڵەکاندا کە بە زۆر ڕێگای ھیدایەت و خواناسیان پێ بگرنەبەر، کەچی لەگەڵ ئاشکرایی و ڕوونی بەڵگەکان ئەوانەی باوەڕیان نییە بەخوا و پێغەمبەرەکانی ھەمیشە دەمەقاڵێ و بەربەرەکانی لەگەڵ پێغەمبەران دەکەن، بۆ ئەوەی بەو باتڵی و ناھەقیەی لەسەرینی ئەو ھەق و ڕاستیەی ھاتووتە خوار بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە ناوی ببەن و زاڵ ببن بە سەریدا، وە لەبری ئەوەی ئەو قورئانەی ناردومەتە خوارەوە باوەڕی پێ بھێنن بترسن لەو سزایەی خەڵکی پێ دەترسێنێت، کەچی کەوتنە گاڵتە پێکردنی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ فَأَعۡرَضَ عَنۡهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُۚ إِنَّا جَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۖ وَإِن تَدۡعُهُمۡ إِلَى ٱلۡهُدَىٰ فَلَن يَهۡتَدُوٓاْ إِذًا أَبَدٗا
ھیچ کەس وەک ئەو کەسە ستەمکارتر نییە کاتێک بە بەڵگە و ئایەتەکانی پەروەردگار ئامۆژگاری کرابێت، کەچی ھیچ پەندی وەرنەگرتبێت لەو ھەڕەشانەی خوای گەورە دەیکات بەسزادانی بێباوەڕان، وە پشتی ھەڵکردبێت لە ئامۆژگاری لێوەرگرتنی، وە ئەوەی لەبیر چووبێتەوە لەژیانی دونیای چی شتێکی لە بێباوەڕی و گوناھ و تاوان پێش خۆی خستبێت و تەوبەیشی لێ نەکردبێت، ئەو کەسانەی ئەو حاڵ و ھەڵسوکەوتیانە ئێمە پەردەمان بەسەر دڵیاندا ھێناوە کە ناھێڵێت لەمانا و مەبەستەکانی قورئان تێبگەن، وە گوێشیانمان کەڕ کردووە کە قورئانی پێ نەبیستن، بیستنێک کە سوودی ھەبێت بۆیان و قبوڵی بکەن، وە ئەگەر ئەمانە بانگ بکەیت بۆ باوەڕ ھێنان ئەوا ھەرگیز وەڵامت نادەنەوە چونکە دڵەکانیان پەردەی بەسەرەوەیە، وە گوێکانیشیان کەڕ بووە لەئاست بیستنی ھەق.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَرَبُّكَ ٱلۡغَفُورُ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۖ لَوۡ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُواْ لَعَجَّلَ لَهُمُ ٱلۡعَذَابَۚ بَل لَّهُم مَّوۡعِدٞ لَّن يَجِدُواْ مِن دُونِهِۦ مَوۡئِلٗا
بۆ ئەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) حەز بەوە نەکات و داوای ئەوە نەكات کە خوای گەورە بەپەلە و خێرا سزای بێباوەڕان بدات، خوای گەورە پێی فەرموو: - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت زۆر لێبوردەی گوناھ و تاوانی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان و بە ڕەحمە بە ئەندازەیەک میھرەبانی و ڕەحمی پەروەردگار ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، ھەندێک لە میھرەبانی و ڕەحمی ئەو بریتییە لەوەی مۆڵەتی گوناھباران دەدات کە بگەڕێنەوە بۆ لای و تەوبە بکەن، ئەگەر خوای گەورە بە ھۆی کار و کردەوە خراپەکانیان ئەو ملھوڕانەی بگرتایە، دەبوو سزاکەی بۆ پێش بخستنایە و لە ژیانی دونیا سزای بدانایە، بەڵام ئەو زۆر بە ئارام و خۆگرە و میھرەبانە، سزاکەیانی بۆ دواخستوون بەڵکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای، سزای نەدان بەڵکو جێگا و کاتی دیاری کراوی بۆ داناون ئەگەر ھاتوو تێیان پەڕاند و نەگەڕانەوە و تەوبەیان نەکرد لە بێباوەڕی و پشت ھەڵکردن لە قورئان، ئەوا کاتی ئەوەش دێت کە سزایان بدات ئەو کاتە ھیچ پەناگا و ڕێھەڵھاتنێکیان دەست ناکەوێت پەنای بۆ ببەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَتِلۡكَ ٱلۡقُرَىٰٓ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ لَمَّا ظَلَمُواْ وَجَعَلۡنَا لِمَهۡلِكِهِم مَّوۡعِدٗا
خەڵکی ئەو گوند و دێھاتانەی کە نزیک لە خۆتان بوون، (وەک گوندەکانی گەلی ھود و گەلی ساڵح و گەلەکەی شوعەیب) مان لەناو برد، کاتێک ستەمیان کرد لە خۆیان بەوەی باوەڕیان نەھێنا و دەستیان دایە گوناھ و تاوان کردن، وە بۆ لەناو بردنیشیان ماوە و کاتێکمان دانا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبۡرَحُ حَتَّىٰٓ أَبۡلُغَ مَجۡمَعَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ أَوۡ أَمۡضِيَ حُقُبٗا
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو کاتە وەبیر خەڵکی بھێنەرەوە کاتێک موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خزمەتکارەکەی (یوشەعی کوڕی نون) ی وت: من بەردەوام دەڕۆم تا دەگەمە جێگای بەیەک گەیشتنی دوو دەریاکە، یان کاتێکی زۆرتر دەڕۆم تا دەگەمە لای بەندە خواناسە چاکەکە، بۆ ئەوەی لێوەی فێری زانست ببم.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَمَّا بَلَغَا مَجۡمَعَ بَيۡنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ سَرَبٗا
ئەوە بوو ھەردووکیان ڕۆیشتن تا گەیشتنە ئەو شوێنەی دوو دەریاکە بەیەک دەگەن، ئەو ماسییەی لەگەڵ خۆیان ھێنابوویان بۆ ئەوەی بیکەنە ژەمە خواردنیان لەبیریان چوو، لەو کاتەدا خوای گەورە ئەو ماسییەی زیندوو کردەوە، وە ڕێگای بۆ ناو دەریاکە گرتەبەر و چووە ناویەوە، بەشێوەیەک ڕۆیشت ئاوی لەگەڵ خۆی نەدەبرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• عظمة القرآن وجلالته وعمومه؛ لأن فيه كل طريق موصل إلى العلوم النافعة، والسعادة الأبدية، وكل طريق يعصم من الشر.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گەورەیی و بەرز و بڵندی قورئانی پیرۆز، چونکە ھەموو ڕێگایەکی تێدایە بۆ گەیشتن بە زانست و زانیارییە بە سوودەکان و گەیشتن بە بەختەوەری ھەمیشەیی، وە ھەموو ڕێگایەکیش کە مرۆڤ دەپارێزێت لە خراپە و خراپەکاری.

• من حكمة الله ورحمته أن تقييضه المبطلين المجادلين الحق بالباطل من أعظم الأسباب إلى وضوح الحق، وتبيُّن الباطل وفساده.
لە حیکمەت و دانایی و میھرەبانی پەروەردگارە ئەوانەی دەمەقاڵێی و بەربەرەکانی دەکەن لەگەڵ ھەق و ڕاستی بەخەبەریان دەھێنێتەوە ئەمەش گەورەترین ھۆکاری ڕوونکردنەوەی ھەق و ڕاستییە، لەگەڵ ئەوەشدا باتڵ و ناھەقی ڕوون دەکاتەوە تاوەکو خەڵکی خۆیانی لێ بپارێزن.

• في الآيات من التخويف لمن ترك الحق بعد علمه أن يحال بينه وبين الحق، ولا يتمكن منه بعد ذلك، ما هو أعظم مُرَهِّب وزاجر عن ذلك.
ئەم ئایەتانە ئەو کەسانە دەترسێنیت ھەق و ڕاستییان واز لێھێناوە دوای ئەوەی شارەزای بوون، ئەمەش دەبێتە کۆسپ و لەمپەر لە نێوان ئەو و ھەق و ڕاستیدا، ئیتر دوای ئەوەش ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ لای، ئایا ئیتر چی شتێک لەمە گەورەترە بۆ ترساندنیان تاوەکو پاش شارەزابوون لەھەق وازی لێ نەھێنن و بەردەوام بن لەسەری.

• فضيلة العلم والرحلة في طلبه، واغتنام لقاء الفضلاء والعلماء وإن بعدت أقطارهم.
ئەم ئایەتانە فەزیڵەتی عیلم و زانست و گەڕان بەدوایدا دەردەخەن، وە بە فورسەت گرتنی ئەو کاتانەی دەگەیت بە زانا و دانایەک تاوەکو لە زانست و زانیارییەکەی بەھرەمەند بیت، ئەگەر چی گەیشتن بەو زانایانەیش ناڕەحەت بێت و ڕێگا بۆ گەیشتن پێیان دوور بێت.

• الحوت يطلق على السمكة الصغيرة والكبيرة ولم يرد في القرآن لفظ السمك، وإنما ورد الحوت والنون واللحم الطري.
وشەی (حوت) بۆ ماسی بچوک و گەورەیش بەکار دێت، لە قورئانی پیرۆزدا وشەی (سمک) نەھاتووە، بەڵکو وشەی (حوت) و (نون) و ( گۆشتی تەڕ و پاراو ) ھاتووە.

فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدۡ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبٗا
کاتێک ئەو جێگایەیان تێپەڕ کرد، موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بەخزمەتکارەکەی وت: ئادەی خواردنەکەمان بۆ بھێنە، بەڕاستی زۆر ماندوو بووین لەم سەفەرەماندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ أَرَءَيۡتَ إِذۡ أَوَيۡنَآ إِلَى ٱلصَّخۡرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ ٱلۡحُوتَ وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيۡطَٰنُ أَنۡ أَذۡكُرَهُۥۚ وَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ عَجَبٗا
خزمەتکارەکەی پێی وت: نەتبینی ئەو کاتەی لە پەنای بەردە گەورەکەدا بووین چی ڕوویدا؟! لەبیرم چوو باسی ماسییەکەت بۆ بکەم، ھەر شەیتانیش لەبیری بردمەوە بۆتی بگێڕمەوە، لەلای بەردەکە ماسییەکە بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر زیندوو بوویەوە و ھەڵبەزی و ڕێگای بۆ ناو دەریاکە گرتەبەر.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبۡغِۚ فَٱرۡتَدَّا عَلَىٰٓ ءَاثَارِهِمَا قَصَصٗا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خزمەتکارەکەی وت : ئێمەش ھەر ئەوەمان دەویست، ئەوە نیشانەی جێگای ئەو پیاو چاکەیە ئێمە بە شوێنیدا دەگەڕێین، پاشان بە شوێن پێی خۆیاندا گەڕانەوە بۆ ئەوەی ڕێگاکە ون نەکەن، بەو شێوەیە بەردەوام بوون تاگەیشتنەوە بە بەردە گەورەکە، ئەو جێگایەی کە ماسییەکەی لێ زیندوو بوویەوە و ڕێگای دەریای گرتەبەر.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَوَجَدَا عَبۡدٗا مِّنۡ عِبَادِنَآ ءَاتَيۡنَٰهُ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَعَلَّمۡنَٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلۡمٗا
کاتێک گەیشتنەوە ئەو جێگایەی ماسییەکەیان ون کرد بەندەیەک لەبەندە چاکەکانی ئێمەیان بەدی کرد (ئەویش خضر –سەلامی خوای لێ بێت) بوو، کە لە ڕەحمەت و میھرەبانی خۆمان بەشمان دابوو، وە لە زانست و زانیاری خۆیشمان فێرمان کردبوو، کە خەڵکی لێی بێ ئاگابوون، ئەویش ناوەڕۆک و ناوکرۆکی ئەم چیرۆکە پێک دێنێت
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلۡ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمۡتَ رُشۡدٗا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە نەرم و نیانی و لەسەرخۆ بەو پیاو چاکەی وت: ئایا ڕێگام دەدەیت شوێنت بکەوم و لەگەڵتدابم بۆ ئەوەی ئەو زانست و زانیاریەی خوای گەورە فێری کردویت تۆیش من فێر بکەیت بۆ ئەوەی ڕێنیشاندەرم بێت بۆ لای ھەق و ڕاستی؟
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا
خضر پێی وت: تۆ توانای ئەوەت نییە ئارام بگریت لەسەر ئەو زانست و زانیارییەی لە منەوە دەیبینیت، چونکە ھاوتا نییە لەگەڵ ئەو زانست و زانیارییەی تۆ شارەزایت لێی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَكَيۡفَ تَصۡبِرُ عَلَىٰ مَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ خُبۡرٗا
چۆن دەتوانیت ئارام بگریت لەسەر کاروکردەوەیەک کە نازانیت ڕاستییەکەی چۆنە؟ وە زانیاریت پێی نییە و ھەقیقەتی نازانیت ؟ چونکە تۆ بەو زانست و زانیاریەی شارەزایت لێی بڕیار دەدەیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرٗا وَلَآ أَعۡصِي لَكَ أَمۡرٗا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت تا لەگەڵتدابم ئارام دەگرم لەسەر ئەو ئیشانەی ئەنجامی دەدەیت، پابەند دەبم بە گوێڕایەڵیتەوە، ھەر فەرمانێکم پێ بکەیت لە فەرمانت دەرناچم و سەرپێچیت ناکەم.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ فَإِنِ ٱتَّبَعۡتَنِي فَلَا تَسۡـَٔلۡنِي عَن شَيۡءٍ حَتَّىٰٓ أُحۡدِثَ لَكَ مِنۡهُ ذِكۡرٗا
ئەمجا خضر بە موسای وت: ئەگەر شوێنم کەوتیت ھەرچییەکت بینی کە من پێی ھەڵدەسم و ئەنجامی دەدەم ھیچ پرسیارێکم لێ نەکەیت تاوەکو خۆم بۆت ڕوون دەکەمەوە، بۆچی ئەو کارەم کرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِي ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَاۖ قَالَ أَخَرَقۡتَهَا لِتُغۡرِقَ أَهۡلَهَا لَقَدۡ جِئۡتَ شَيۡـًٔا إِمۡرٗا
کاتێک ڕێکكەوتن لەسەر ئەوەی بڕیاریان لێدا، ھەردوو پێکەوە بەڕێکەوتن بۆ قەراغ دەریاکە، تاگەیشتن بە کەشتییەک، لەبەر ڕێز و حورمەتی خضر کرێیان لێ وەرنەگرتن و سواری کەشتییەکە بوون، خضر بە نوکی تەختەدارێک کەشتییەکەی کوون کرد، موسا (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وت: ئایا تۆ ئەو کەشتییە کوون دەکەیت کە خاوەنەکانی ئێمەیان بەبێ کرێ لەگەڵ خۆیاندا سوار کرد، تۆ دەتەوێت خەڵکەکەی نوقمی دەریا بن، بەڕاستی کارێکی خراپ و ناشایستەی گەورەت کرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ أَلَمۡ أَقُلۡ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا
خضر بە موسای وت: ئەی من پێم نەوتیت ھەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا ئارام بگریت، ناتوانیت ئارام بگریت لەسەر ئەو کارانەی لەمنەوە دەیانبینیت ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ لَا تُؤَاخِذۡنِي بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرۡهِقۡنِي مِنۡ أَمۡرِي عُسۡرٗا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خضری وت: لۆمەم مەکە و لێم مەگرە لەبەر ئەوەی لەبیرم چوو بەڵێنەکەی خۆمم نەبردە سەر، ھاوڕێیەتییەکەت لەسەرم گران مەکە و بە ئاسانی مامەڵەم لەگەڵدا بکە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَٰمٗا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلۡتَ نَفۡسٗا زَكِيَّةَۢ بِغَيۡرِ نَفۡسٖ لَّقَدۡ جِئۡتَ شَيۡـٔٗا نُّكۡرٗا
دوای ئەوەی لە کەشتییەکە ھاتنە خوارەوە ھەردووکیان بە کەناری دەریاکەدا کەوتنەڕێ، مناڵێکیان بەدی کرد ھێشتا باڵغ نەبوو بوو، لەگەڵ ھەندێک مناڵی تر یاری دەکرد، خضر ھەستا ئەو مناڵەی کوشت، ئەمجا موسا پێی وت: ئایا نەفسێکی پاکی بێگوناھت کوشت کەھێشتا باڵغ نەبووە؟ ! بەڕاستی کارێکی زۆر خراپی ناپەسەندت ئەنجامدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• استحباب كون خادم الإنسان ذكيًّا فطنًا كَيِّسًا ليتم له أمره الذي يريده.
واباشە خزمەتکاری مرۆڤ کەسێکی زیرەک و چاپووک و وریا بێت، تاوەکو کارەکانی بەشێوەیەکی چاک ئەنجام بدات، بەو شێوەیەی کە خاوەن کار دەیەوێت .

• أن المعونة تنزل على العبد على حسب قيامه بالمأمور به، وأن الموافق لأمر الله يُعان ما لا يُعان غيره.
بێگومان یارمەتیدان وا لە مرۆڤ دەکات بەشێوەیەک بەو کارانە ھەڵبسێت کە فەرمانی پێکراوە، وە بەڕاستی ئەوەیشی ھاوتای فەرمانی خوایە ھاوکاری دەکرێت، ھاوکاری غەیری ئەو بەو شێوەیە ناکرێت.

• التأدب مع المعلم، وخطاب المتعلم إياه ألطف خطاب.
مرۆڤ دەبێت بە ئەدەب بێت لەگەڵ مامۆستاکەیدا، وە گوفتار و وتاری قوتابی دەبێت زۆر بە ھێمنی و لەسەرخۆ بێت لەگەڵیدا.

• النسيان لا يقتضي المؤاخذة، ولا يدخل تحت التكليف، ولا يتعلق به حكم.
ھەر کەسێک شتێکی لەبیر چوو لۆمە ناکرێت لەسەری، وە خوای گەورەیش تەکلیفی لێ ناکات، وە ھیچ حوکمێکیشی پێوە پەیوەست ناکرێت.

• تعلم العالم الفاضل للعلم الذي لم يَتَمَهَّر فيه ممن مهر فيه، وإن كان دونه في العلم بدرجات كثيرة.
کەسی زانای خاوەن فەزڵ (وەک موسا) دەبێت فێری ئەو زانستە بێت کە شارەزای نییە و ڕۆنەچووه تێیدا، لای کەسێکی زانای (وەک خضر) كه ڕۆچووه تێیدا ئەگەر بێتو زۆر کەمتر لە خۆیشی شارەزاتر بێت.

• إضافة العلم وغيره من الفضائل لله تعالى، والإقرار بذلك، وشكر الله عليها.
دانە پاڵی زانست و زانیاری و ھەر شتێکی تری باش بۆ لای خوای گەورەی بەرز و بڵند، وە سوپاس و ستایشی خوای گەورەیشی لەسەر بکرێت.

۞ قَالَ أَلَمۡ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا
خضر بە موسای وتەوە (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی من پێم نەوتیت تۆ ئەی موسا ھەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا ئارام بگرێت، ناتوانیت ئارام بگریت لەسەر ئەو کارانەی من پێیان ھەڵدەستم؟
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ إِن سَأَلۡتُكَ عَن شَيۡءِۭ بَعۡدَهَا فَلَا تُصَٰحِبۡنِيۖ قَدۡ بَلَغۡتَ مِن لَّدُنِّي عُذۡرٗا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: دوای ئەمجارە ئەگەر پرسیاری ھەرشتێکم لێکردیت ئیتر لێم جیا ببەرەوە و ھاوڕێیەتیم مەکە، بەڕاستی گەیشتیە ئەو ئاستەی کە لەلایەن منەوە بیانووی جیابوونەوەت دەستکەوێت و ھاوڕێیەتی من نەکەیت، منیش بیانوم نامێنێت ئەگەر جارێکی تر پرسیارت لێبکەم، چونکە دووجار سەرپێچی تۆم کرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهۡلَ قَرۡيَةٍ ٱسۡتَطۡعَمَآ أَهۡلَهَا فَأَبَوۡاْ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارٗا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥۖ قَالَ لَوۡ شِئۡتَ لَتَّخَذۡتَ عَلَيۡهِ أَجۡرٗا
ھەردووکیان ڕۆیشتن تا گەیشتنە خەڵکی گوندێک و داوای خواردنیان لێکردن (چونکە ماندوو بووبون و ھیچیشیان پێ نەبوو بیخۆن) ئەوە بوو خەڵکی گوندەکە خواردنیان نەدانێ و ئامادەش نەبوون میوانداریان بکەن، موسا و خضر (سەلامی خوایان لێ بێت) لێیاندا و ڕۆیشتن ھەر لەو گوندە دیوارێکیان بەدی کرد خەریک بوو بکەوێت و بڕوخێت، خضریش ھەستا بەڕاستکردنەوەی دیوارەکە و نەیھێشت بڕوخێت، لەم کاتەدا موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بەخضری وت: ئەگەر بتویستایە لەبەرامبەر ڕاستکردنەوەی ئەو دیوارە کرێیەکت وەردەگرت بۆ ئەوەی ئێمەیش پێویستی خۆمان پێ دەرکردایە دوای ئەوەی ئەوان ئامادە نەبوون خواردنمان پێبدەن و میوانداریمان بکەن .
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيۡنِي وَبَيۡنِكَۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأۡوِيلِ مَا لَمۡ تَسۡتَطِع عَّلَيۡهِ صَبۡرًا
خضر بە موسای وت: ئەم ڕەخنەگرتنەت، کە دەڵێیت بۆچی لەبەرامبەر ڕاستکردنەوەی ئەم دیوارە کڕێیەکت وەرنەگرت لێیان، شوێن و کاتی ئەوەیە ئیتر من و تۆ لێک جودا ببینەوە، بەڵام پاش کەمێکی تر حیکمەتی ئەو کار و کردەوانەت بۆ شی دەکەمەوە کاتێک لەمنەوە دەتبینی و ئارامت نەدەگرت لەسەریان.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتۡ لِمَسَٰكِينَ يَعۡمَلُونَ فِي ٱلۡبَحۡرِ فَأَرَدتُّ أَنۡ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٞ يَأۡخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصۡبٗا
حیکمەتی ئەو کەشتییەی کونم کرد و تۆ پێی ڕازی نەبوویت، ئەوە بوو ئەو کەشتییە ھی چەند کەسێکی ھەژار بوو، لە دەریادا ئیشیان پێدەکرد بۆ ئەوەی بژێوی خۆیانی پێ دەربکەن، وە نەیاندەتوانی کەشتییەکی تر بکڕن، من بەو کارەم ویستم کەشتیەکەیان عەیبدار بکەم، چونکە لە پێشیانەوە پاشایەکی ستەمکار ھەبوو، ھەر کەشتییەک باش و چاک بوایە دەستی بەسەردا دەگرت و ھەڵی دەگرت بۆ خۆی، بەڵام ھەر کەشتییەک عەیبدار بوایە وازی لێدەھێنا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَمَّا ٱلۡغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤۡمِنَيۡنِ فَخَشِينَآ أَن يُرۡهِقَهُمَا طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗا
سەبارەت بە کوڕە لاوەکەیش کە ڕێگریت لێکردم بیکوژم، دایک و باوکی ئەو لاوە دوو کەسی باوەڕدار بوون، ئەو لاوەیش لە عیلم و زانستی خوا ( لە قەدەردا) کەسێکی بێباوەڕ و خوانەناسە، بۆیە ترسیان دواتر گەورە ببوایە و لەبەر خۆشەویستی دایک و باوکی بۆی، یان لەبەر ئەوەی ئەوان پێویستیان بەو ھەبوو، ببوایە بەھۆی بێباوەڕی و لە خوا یاخی بوونی دایک و باوکی.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَرَدۡنَآ أَن يُبۡدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيۡرٗا مِّنۡهُ زَكَوٰةٗ وَأَقۡرَبَ رُحۡمٗا
بۆیه ویستمان بەو کارە خوای گەورە بۆیان بگۆڕێت بە کوڕێکی چاکتر و پاکتر و بەڕەحمتر، چاکتر لەو لەدین و لەڕەوشت و میھرەبانیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَمَّا ٱلۡجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَٰمَيۡنِ يَتِيمَيۡنِ فِي ٱلۡمَدِينَةِ وَكَانَ تَحۡتَهُۥ كَنزٞ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَٰلِحٗا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبۡلُغَآ أَشُدَّهُمَا وَيَسۡتَخۡرِجَا كَنزَهُمَا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ وَمَا فَعَلۡتُهُۥ عَنۡ أَمۡرِيۚ ذَٰلِكَ تَأۡوِيلُ مَا لَمۡ تَسۡطِع عَّلَيۡهِ صَبۡرٗا
سەبارەت بە دیوارەکەیش کەڕاستم کردەوە و ڕێگریت کرد لێم لە ڕاستکردنەوەی، ئەو دیوارە ھی دوو مناڵی ئەو شارە بوو لێوەی ھاتین ، وە باوکیشیان مردبوو، وە لەژێر ئەو دیوارەدا گەنجینەیەکی شاراوەی ئەو دوو مناڵەی لێبوو، باوکی ئەو دوو مناڵەیش پیاوێکی ساڵح وخواناس بوو، - ئەی موسا- پەروەردگارت ویستی ئەو دوو مناڵە گەورە ببن و بگەنە سەر ھێز و تاقەتی خۆیان، ئەو کاتە ئەو گەنجینەیەی خۆیان لەژێر دیوارەکەدا دەربھێنن، چونکە ئەگەر دیوارەکە بڕوخایە ئەوا گەنجینە و سامانەکەیان دەردەکەوت و بۆی ھەبوو بفەوتایە و خەڵکی بیبردایە، ئەمەیش لەڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگارتەوە بوو بۆیان، وە ھەرچیەکیشم کرد دڵنیابە لەخۆمەوە نەمکردن، بەڵکو گشتی بەفەرمانی خوای گەورە بوو، ئەوەش لێکدانەوە و شیکردنەوەی ئەو کارانە بوو کە تۆ ئارامت نەگرت لەسەریان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَن ذِي ٱلۡقَرۡنَيۡنِۖ قُلۡ سَأَتۡلُواْ عَلَيۡكُم مِّنۡهُ ذِكۡرًا
- ئەی پێغەمبەری خوا - موشریک و بتپەرستان و جولەکەکان لەبارەی (ذو القرنین) ــەوە پرسیارت لێدەکەن و تاقیت دەکەنەوە، تۆیش بڵێ: ھەندێک لەبەسەرھاتی ئەو پیاوەتان بۆ دەگێڕمەوە تاوەکو بیری لێبکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• وجوب التأني والتثبت وعدم المبادرة إلى الحكم على الشيء.
پێویستە مرۆڤ لەسەرخۆ بێت، وە بچێتە بنج و بنەوانی ڕووداوەکان، وە پەلە نەکات لە حوکمدان بەسەر شتەکاندا.

• أن الأمور تجري أحكامها على ظاهرها، وتُعَلق بها الأحكام الدنيوية في الأموال والدماء وغيرها.
بێگومان ھەموو کارێک بڕیارەکانی بە پێی ڕواڵەت و دیوی دەرەوەیانە، وە ھەموو ئەحکامەکانی دونیایشیان پێوە پەیوەستە، لە ماڵ و خوێن و ھی تریش.

• يُدْفَع الشر الكبير بارتكاب الشر الصغير، ويُرَاعَى أكبر المصلحتين بتفويت أدناهما.
خراپەی گەورە بە ئەنجامدانی خراپەیەکی بچوکتر لەخۆی لادەدرێت، وە ڕەچاوی بەدەستھێنانی بەرژەوەندیەکی گەورەتر دەکرێت بەلەدەستدانی بەرژەوەندیەکی بچوکتر.

• ينبغي للصاحب ألا يفارق صاحبه ويترك صحبته حتى يُعْتِبَه ويُعْذِر منه.
پێویستە لەسەر ھاوڕێ لە ھاوڕێکەی جیا نەبێتەوە و وازی لێ نەھێنێت تاوەکو گفتوگۆی لەگەڵ دەکات و بیانوی بۆ دەھێنێتەوە.

• استعمال الأدب مع الله تعالى في الألفاظ بنسبة الخير إليه وعدم نسبة الشر إليه .
ڕەچاوکردنی ئەدەبی ئاخاوتن لەگەڵ خوای گەورەدا، لەکاتی بەکارھێنانی دەستەواژەکاندا، بەوەی ھەرچی خێر و چاکەیە بیداتە پاڵ خوای گەورە، وە ھەرچی خراپە و شەڕیش ھەیە بەدووری بگرێت لە زاتی ھەق تەعالا.

• أن العبد الصالح يحفظه الله في نفسه وفي ذريته.
بێگومان بەندەی چاك و بۆ خوا سوڵحاو، خوای گەورە خۆی و مناڵ و نەوەکانیشی دەپارێزێت.

إِنَّا مَكَّنَّا لَهُۥ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَءَاتَيۡنَٰهُ مِن كُلِّ شَيۡءٖ سَبَبٗا
بێگومان ئێمە لەسەر زەوی جێگیرمان کرد و ھێز و دەسەڵاتمان پێ بەخشی، وە لە ھەموو شتێک کەپێویستی بوو ڕێگایەکمان بۆ ڕەخساند بەھۆیەوە بگاتە مەبەستەکانی خۆی.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَتۡبَعَ سَبَبًا
ئەویش ئەو ھۆکار و ڕێگایانەی گرتەبەر بۆ ئەوەی بگاتە ویست و مەبەستەکانی خۆی، وە ڕووی کردە ڕۆژئاوا.
Arabic explanations of the Qur’an:
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغۡرِبَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَغۡرُبُ فِي عَيۡنٍ حَمِئَةٖ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوۡمٗاۖ قُلۡنَا يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمۡ حُسۡنٗا
بەسەر زەویدا ڕۆیشت ھەتا گەیشتە کۆتایی زەوی لەو جێگایەی كه ڕۆژی لێ ئاوا دەبێت، ڕۆژی بەدی کرد وەک ئەوەی بڵێیت لەکانییەکی گەرمی قوڕی ڕەشدا ئاوا دەبێت، وە لەوێ لای ڕۆژئاواوە گەلێکی بێباوەڕی بینی، سەرپشکمان کرد و پێمان وت: ئەی خاوەنی دوو شاخەکە، یان ئەوەتانێ ئەوانە بەکوشتن یان بەھەر شێوەیەکی تر سزا بدە، یان ئەوەتانێ لەگەڵیان چاک بیت و بانگەوازیان بکە بۆ یەکخواپەرستی.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوۡفَ نُعَذِّبُهُۥ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا نُّكۡرٗا
خاوەنی دوو شاخەکە (ذو القرنین) وتی: ھەر کەسێکیان ھاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت و سوور بێت لەسەر ئەو باوەڕەی دوای ئەوەی بانگمان کرد بۆ پەرستنی خوای گەورە بەتاک و تەنھایی، ئەوا ھەر لەدونیا بەکوشتن سزای دەدەین، پاشان لە ڕۆژی قیامەتیشدا کە دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا، ئەویش سزایەکی زۆر سەخت و بەئازاری دەدات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَمَّا مَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَهُۥ جَزَآءً ٱلۡحُسۡنَىٰۖ وَسَنَقُولُ لَهُۥ مِنۡ أَمۡرِنَا يُسۡرٗا
بەڵام ھەرکەسێکیان باوەڕ بھێنێت بە خوای گەورە و کاروکردەوەی چاک بکات، ئەوا خوای گەورە بەھەشتی دەداتێ، پاداشتی پەروەردگاریەتی لەبەرامبەر باوەڕ و کردەوە چاکەکانی، وە کاتێکیش فەرمانیان پێدەکەین بەشێوەیەکی نەرم و نیان و لەسەرخۆ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ أَتۡبَعَ سَبَبًا
پاشان ڕێگایەکی تری گرتە بەر، جیاواز لە ڕێگای یەکەمجاری، بەرەو ڕۆژھەڵات ڕۆیشت.
Arabic explanations of the Qur’an:
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَطۡلِعَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَطۡلُعُ عَلَىٰ قَوۡمٖ لَّمۡ نَجۡعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتۡرٗا
ڕۆیشت ھەتا گەیشتە ئەو جێگایەی کە ڕۆژی لێ ھەڵدێت، بینی ڕۆژ بەسەر گەلێکدا ھەڵدێت کە ھیچ پەناگا و داپۆشەرێکمان نەداونەتێ، خانوو و ماڵیان نەبوو تێیدا نیشتەجێ بن و دایان پۆشێت، وە دار و درەختیشیان نەبوو کە لە سێبەرەکەیدا بحەوێنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
كَذَٰلِكَۖ وَقَدۡ أَحَطۡنَا بِمَا لَدَيۡهِ خُبۡرٗا
ھەر بەو شێوەیە (ذو القرنین) ھەڵسوکەوتی کرد لەگەڵ خەڵکی ڕۆژھەڵات کەکردی لەگەڵ خەڵکی ڕۆژئاوا، بێگومان بە وردی ئاگاداری تەواوی ئەو ھێز و دەسەڵاتەی بووین کە ھەیبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ أَتۡبَعَ سَبَبًا
پاشان ڕێگایەکی تری گرتەبەر، جیاواز لە دوو ڕێگاکەی پێشووتری، ڕێگایەک لە نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا.
Arabic explanations of the Qur’an:
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيۡنَ ٱلسَّدَّيۡنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوۡمٗا لَّا يَكَادُونَ يَفۡقَهُونَ قَوۡلٗا
وه ڕۆیشت تا گەیشتە دوو شاخی بەربەست، لەوێ گەلێکی بینی کە لە قسە و گوفتاری خەڵکی تر تێنەدەگەیشتن و حاڵی نەدەبوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالُواْ يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِنَّ يَأۡجُوجَ وَمَأۡجُوجَ مُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَهَلۡ نَجۡعَلُ لَكَ خَرۡجًا عَلَىٰٓ أَن تَجۡعَلَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَهُمۡ سَدّٗا
وتیان: ئەی (ذو القرنین) بێگومان یەئجوج و مەئجوج (مەبەستیان دوو گەلی گەورەی نەوەکانی ئادەم بوو) بەدفەڕ و خراپەکارن لە زەویدا، بەوەی کوشتار و کاری خراپەی تر ئەنجام دەدەن، ئایا ماڵ و داھات وخەرجیەکت بدەینێ بۆ ئەوەی لە نێوان ئێمە و ئەواندا بەربەستێک دروست بکەیت ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيۡرٞ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجۡعَلۡ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُمۡ رَدۡمًا
(ذو القرنین) یش وتی: ئەوەی پەروەردگارم ڕۆزیداوم لە موڵک و سامان و دەسەڵات باشترە لەو ماڵ و خەرجییەی ئێوە دەمدەنێ، ئێوە بەھێز و بازووی پیاوەکان و ئامێرەکانتان یارمەتیم بدەن، ئەوجا لە نێوان ئێوە و ئەواندا بەربەستێک دروست دەکەم.
Arabic explanations of the Qur’an:
ءَاتُونِي زُبَرَ ٱلۡحَدِيدِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا سَاوَىٰ بَيۡنَ ٱلصَّدَفَيۡنِ قَالَ ٱنفُخُواْۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَعَلَهُۥ نَارٗا قَالَ ءَاتُونِيٓ أُفۡرِغۡ عَلَيۡهِ قِطۡرٗا
پارچە ئاسنم بۆ ئامادەکەن، ئەوە بوو ئەوانیش بۆیان ئامادە کرد و لەسەر یەک کەڵەکەیان کرد تا دیوارێکی لە نێوان ھەردوو شاخەکە دروستکرد، ئەمبەر و ئەوبەری یەکسانکرد، ئەمجا بە کرێکارەکانی وت: ئادەی ئاگر بکەنەوە لەسەر ئەم پارچە ئاسنانە، تا ئەو کاتەی پارچە ئاسنەکان سوور سوور بوونەوە، ئەمجا وتی: ئێستا مسم بۆ ئامادە بکەن با بیتوێنەمەوە بەسەریدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَمَا ٱسۡطَٰعُوٓاْ أَن يَظۡهَرُوهُ وَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ لَهُۥ نَقۡبٗا
ئیتر یەئجوج و مەئجوج لەبەر بەرزی و بڵندی بەربەستەکە نەیانتوانی بەسەریدا سەرکەون، وە نەشیان توانی لەبەر بەھێزی و قایمی دیوارەکە لە ژێرەوەیش کونی بکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• أن ذا القرنين أحد الملوك المؤمنين الذين ملكوا الدنيا وسيطروا على أهلها، فقد آتاه الله ملكًا واسعًا، ومنحه حكمة وهيبة وعلمًا نافعًا.
بێگومان (ذو القرنین) یەکێک بووە لە پاشا باوەڕدارەکان، کە خاوەنی دونیا بوو، وە دەستی گرت بەسەر خەڵکەکەیدا، بەڕاستی خوای گەورە موڵک و دەسەڵاتێکی فراوانی پێدابوو، لەگەڵ ئەوەشدا حیکمەت و دانایی و ھەیبەت و علیم و زانستێکی بەسوودیشی پێ بەخشی بوو.

• من واجب الملك أو الحاكم أن يقوم بحماية الخلق في حفظ ديارهم، وإصلاح ثغورهم من أموالهم.
یەکێک لەو ئەرکانەی کە پێویستە دەسەڵاتداری ھەر گەل و نەتەوەیەک پێی ھەڵسێت، ئەوەیە کە پارێزگاری لە خەڵک و وڵاتیان بکات، وە سنوورەکانیان قایم بکات تاوەکو ماڵ و سامانیان پارێزراو بێت.

• أهل الصلاح والإخلاص يحرصون على إنجاز الأعمال ابتغاء وجه الله.
خەڵکانی چاکەکار و دڵسۆز ھەمیشە سوورن لەسەر جێ بەجێکردنی کار و فەرمانەکانیان لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە.

قَالَ هَٰذَا رَحۡمَةٞ مِّن رَّبِّيۖ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ رَبِّي جَعَلَهُۥ دَكَّآءَۖ وَكَانَ وَعۡدُ رَبِّي حَقّٗا
(ذو القرنین) وتی:ئەم بەربەستە رەحمەتێكی خوای گەورەیە بەردەم یەئجوج و مەئجوجی گرت و ڕێگری لێکردن لە بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەویدا، جا ئەگەر ئەو کاتە ھات خوای گەورە دیاری کردووە بۆ دەرچوونیان پێش ھاتنی ڕۆژی دوایی، ئەوا ئەو بەربەستە دەڕوخێنێت لەگەڵ زەوی یەکسانی دەکات، وە بەڵێنی خوای گەورەش بە یەکسانی کردنی ئەو بەربەستە لەگەڵ زەوی و ھاتنە دەرەوەی یەئجوج و مەئجوج بەڵێنێکی جێگیر و نەگۆڕە و ڕاستە و دێتە دی.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَتَرَكۡنَا بَعۡضَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ يَمُوجُ فِي بَعۡضٖۖ وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَجَمَعۡنَٰهُمۡ جَمۡعٗا
ھەندێک لە مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانمان (زانایان دەڵێن : مەبەست پێی یەئجوج و مەئجوجە) لە کۆتایی دونیا و پێش ھاتنی ڕۆژی دوایی وازیان لێدەھێنین، تاوەکو شەپۆل دەدەن و دێن بەیەکدا و تیکەڵاوی خەڵک دەبن، جا ئەو کاتەی فووی دووەم کرا بە کەڕەنادا (بە صوردا) ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانی خوا کۆ دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە لێسەندنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَعَرَضۡنَا جَهَنَّمَ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡكَٰفِرِينَ عَرۡضًا
وە لەو ڕۆژەدا ئاگری دۆزەخ دەردەخەین بۆ بێباوەڕان بە دەرخستنێکی وا کەھیچ گومان و ناڕوونییەکی پێوە دیار نەبێت، بۆ ئەوەی بەچاوی سەری خۆیان بیبینن.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِينَ كَانَتۡ أَعۡيُنُهُمۡ فِي غِطَآءٍ عَن ذِكۡرِي وَكَانُواْ لَا يَسۡتَطِيعُونَ سَمۡعًا
دەرمانخست بۆ ئەو بێباوەڕانەی کە لە ژیانی دونیا چاوی دڵیان کوێر بوو لە ئاست یاد و زیکری خوا، ئەوانەی پەردە ھەبوو بەسەر چاویانەوە نەیدەھێشت دەسەڵاتی خوا ببینن و یادی ئەو بکەن، وە نەیاندەتوانی گوێبیستی بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی خوا ببن، بیستنێک گوێی دڵیان بکاتەوە و ھەقی پێ ببیستن و قبوڵی بکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَفَحَسِبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن يَتَّخِذُواْ عِبَادِي مِن دُونِيٓ أَوۡلِيَآءَۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا جَهَنَّمَ لِلۡكَٰفِرِينَ نُزُلٗا
ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە خوای گەورە نییە و گومانیان وایە لە بری من بەندەکانی خۆم لە فریشتە و پێغەمبەران و جنۆکەکان بکەنە دۆست و پشتیوان و خوای خۆیان ؟! بەڕاستی ئێمە دۆزەخمان ئامادە کردووە کە ببێتە شوێن و جێگای مانەوەی بێباوەڕان.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ هَلۡ نُنَبِّئُكُم بِٱلۡأَخۡسَرِينَ أَعۡمَٰلًا
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: ئایا پێتان بڵێم کێ خەسارۆمەندترین کەسە لای خوای گەورە، کێ ھەموو کردەوەکانی پووچ و بەتاڵە و ھیچی لێ وەرناگیررێت ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِينَ ضَلَّ سَعۡيُهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُمۡ يَحۡسَبُونَ أَنَّهُمۡ يُحۡسِنُونَ صُنۡعًا
ئەوانەن لە ڕۆژی قیامەتدا دەبینن ئەو کار وکردەوە و ھەوڵ و کۆششانەی لە دونیا کردبوویان ھەر ھەمووی بەزایە چووە و خوا ھیچی لێ وەرنەگرتوون، ئەوان وایاندەزانی کاری باش و شایستەیان کردووە، وە لە ڕۆژی دواییدا سوودی لێ دەبینن و بەری ڕەنجیان دەبیننەوە، بەڵام نازانن ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات پێچەوانەی ئەوەیە كە ئەوان بیریان لێدەکردەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فَلَا نُقِيمُ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَزۡنٗا
ئەوانە ئەوانە بوون باوەڕیان نەبوو بە ئایەت و نیشانەکانی پەروەردگاریان، ئەو ئایەت نیشانانەی بەڵگە بوون لەسەر یەکخواپەرستی زاتی ھەق تەعالای ئەو، وە باوەڕیان نەبوو بەزیندووبوونەوە و گەیشتنەوە بە خوای خۆیان، بۆیە لەبەر کوفر و بێباوەڕیان ھەرچی کار و کردەوەیان ھەبوو ھەمووی پووچ و بەتاڵ بوویەوە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھیچ سەنگ و قورساییەکیان بۆ دانانێین (ھیچ بەھایەکیان نییە لای خوای گەورە).
Arabic explanations of the Qur’an:
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُمۡ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُواْ وَٱتَّخَذُوٓاْ ءَايَٰتِي وَرُسُلِي هُزُوًا
ئەو تۆڵە و سزایەی بۆیان ئامادە کراوە ئاگری دۆزەخە، ئەویش لەبەر ئەوەی بێباوەڕ بوون بەخوای گەورە، وە بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی کە دامبەزاندبوو بۆ پێغەمبەرەکانم کردیانە مایەی گاڵتەجاڕی.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَانَتۡ لَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلۡفِرۡدَوۡسِ نُزُلًا
بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوا و کار و کردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، بۆ ڕێزگرتن لێیان، بەرزترین و بڵندترین بەھەشتیان بۆ ئامادە کراوە کە (فیردەوسە).
Arabic explanations of the Qur’an:
خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يَبۡغُونَ عَنۡهَا حِوَلٗا
بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، وە داوای جێ گۆڕگێش ناکەن و پێیان خۆش نییە لێی دەرچن، چونکە ھیچ پاداشتێکی تر ھاوتای ئەو پاداشتەی ئەوان نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُل لَّوۡ كَانَ ٱلۡبَحۡرُ مِدَادٗا لِّكَلِمَٰتِ رَبِّي لَنَفِدَ ٱلۡبَحۡرُ قَبۡلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَٰتُ رَبِّي وَلَوۡ جِئۡنَا بِمِثۡلِهِۦ مَدَدٗا
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: وشەکانی پەروەردگارم زۆر زۆرن ، ئەگەر بێتۆ ئاوی دەریاکان مورەکەب بن بۆ نوسینی وشەکانی ئەو، پێش ئەوەی وشەکانی پەروەردگار کۆتایییان پێ بێت ئاوی دەریاکان کۆتاییان پێدێت ، وە ئەگەر چەند دەریای دیکەیش بھێنین و بیکەینە مورەکەب ئەوا وشەکانی پەروەردگار ھەر کۆتایی نایەت.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ فَمَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلۡيَعۡمَلۡ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَلَا يُشۡرِكۡ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدَۢا
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: منیش تەنھا وەک ئێوە مرۆڤێکم، ھێندەی ھەیە من وەحیم بۆ دەکرێت (لە لایەن خواوە)، وە بەراستی پەرستراوی ئێوە تەنھا یەک پەرستراوە و ھیچ ھاوەڵ و ھاوبەشی نییە، ئەویش زاتی ھەق تەعالای (اللە) یە، ھەر کەس بترسێت لەو ڕۆژەی دەگاتەوە بە پەروەردگاری، ئەوا با کردەوەی چاک بکات موافقی شەرع بێت، وە تەنھایش لەبەر ڕەزامەندی خوا بێت و بە دڵسۆزی بۆ ئەوی بکات، وە ھیچ شەریک و ھاوبەشێکیش لە پەرستنیدا بۆ پەروەردگاری بڕیار نەدات.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• إثبات البعث والحشر بجمع الجن والإنس في ساحات القيامة بالنفخة الثانية في الصور.
چەسپاوی و جێگیری زیندووبوونەوە و کۆبونەوەی مەخلوقات لە ڕۆژی قیامەتدا، بە کۆکردنەوەی ھەرچی جنۆکە و مرۆڤە لە گۆڕەپانی ڕۆژی ھەستانەوە دوای فووکردنی دووەم بە کەڕەنادا.

• أن أشد الناس خسارة يوم القيامة هم الذين ضل سعيهم في الدنيا، وهم يظنون أنهم يحسنون صنعًا في عبادة من سوى الله.
بێگومان خەسارۆمەندترین کەس لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسانەن کارو کردەوەیان زایە بووە لە دونیادا، ئەوانەی کە وایاندەزانی ئەوەی جگە لە خوای گەورە دەیانپەرست چاکترین کردەوەیانە بۆ ڕۆژی دوایی، کەچی وادەرنەچوو مایە پوچ و زەرەرمەند بوون.

• لا يمكن حصر كلمات الله تعالى وعلمه وحكمته وأسراره، ولو كانت البحار والمحيطات وأمثالها دون تحديد حبرًا يكتب به.
وشە و گوفتار و عیلم و زانست و حیکمەت و نھێنیەکانی خوای گەورە ناکرێت حەصر بکرێت و بژمێررێت، چونکە ئەگەر ھەرچی دەریا و ئۆقیانوس و ھاوشێوەی ئەوانیش ھەیە بکرێت بە مورەکەب بۆ نووسینەوەیان ھێشتا ئەوان تەواو دەبن و گوفتار و وشە و حیکمەت و نھێنییەکانی خوا تەواو نابن.

 
Translation of the meanings Surah: Al-Kahf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close