Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-‘Ankabūt   Ayah:
فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱقۡتُلُوهُ أَوۡ حَرِّقُوهُ فَأَنجَىٰهُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلنَّارِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
وەڵامی گەلەکەی ئیبراھیم بۆ ئیبراھیم ئەوە بوو - پاش ئەوەی فەرمانی پێکردن کە اللە تەعالا بەتاک و تەنھایی بپەرستن و دوور بکەونەوە لەپەرستنی بتەکان و ھەرشتێکی تریش جگە لە اللە تەعالا- وتیان: بیکوژن، یان بیخەنە ناو ئاگرەوە و خواکانتان سەربخەن، ئەوە بوو کاتێک ئیبراھیمیان فڕێدایە ناو ئاگرەکەوە اللە تەعالا پاراستی و ئاگرەکە ئەوی نەسوتاند، بێگومان لەو ڕزگارکردنەی ئیبراھیم لە ئاگر پاش فڕێدانە ناویەوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک باوەڕ دەھێنن، چونکە بێگومان ئەوانە سوود لەپەند و ئامۆژگاری وەردەگرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالَ إِنَّمَا ٱتَّخَذۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡثَٰنٗا مَّوَدَّةَ بَيۡنِكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ ثُمَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكۡفُرُ بَعۡضُكُم بِبَعۡضٖ وَيَلۡعَنُ بَعۡضُكُم بَعۡضٗا وَمَأۡوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّٰصِرِينَ
ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە گەلەکەی وت: ئێوە بتانێکتان کردووە بەپەرستراوی خۆتان و دەیانپەرستن لەبەر خۆشەویستی نێوانتان و ئاشنا بوون بە پەرستنیان لە ژیانی دونیادا، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو خۆشەویستی و ئاشنا بوونەی نێوانتان دەپچڕێت، وە ھەندێکتان بێزاری دەردەبڕن لە ھەندێکی ترتان کاتێک سزای سەختی دۆزەخ دەبینن، وە ھەندێکتان نەفرین لەھەندێکی ترتان دەکەن، وە جێگا و شوێنی مانەوەیشتان ئاگری دۆزەخە، وە ھیچ پشتیوان و یارمەتیدەرێکیشتان نییە بتوانێت سزای اللە تەعالاتان لەسەر لاببات، نە ئەو بتانەی لەبری اللە دەیانپەرستن، وە نە ھیچ خوایەکی تریش کە ئێوە کردوتان بەھاوەڵ و شەریکی ئەو.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ فَـَٔامَنَ لَهُۥ لُوطٞۘ وَقَالَ إِنِّي مُهَاجِرٌ إِلَىٰ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
لوط (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) باوەڕی بە ئیبراھیم ھێنا، ئیبراھیمیش (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: بێگومان من کۆچ دەکەم بۆ لای پەروەردگارم بۆ سەر زەوی پیرۆزی شام، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە ئەو کەسەیشی کۆچی کردووە بۆ لای ئەو سوک زەلیل و ڕیسوای ناکات، زۆر دانا و کاربەجێیە لە ئەندازەگیری و بەڕێوەبردنیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَجَعَلۡنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلۡكِتَٰبَ وَءَاتَيۡنَٰهُ أَجۡرَهُۥ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَإِنَّهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
ئیسحاق و یەعقوبی کوڕیمان بەخشی بە ئیبراھیم، وە پێغەمبەرایەتی و کتێبمان بڕیاردا لەناو نەوەکانی ئیبراھیمدا، وە لە دونیادا پاداشتی ئارامگریەکەیمان دایەوە لەسەر ھەق و ڕاستی، بەوەی کوڕی باش و وەسف و سەنای چاکمان پێ بەخشی، وە لە ڕۆژی دواییشدا اللە تەعالا پاداشتی پیاوچاکان دەداتەوە و دەیخاتە ڕیزی ئەوانەوە، ئەوەی لە دونیادا پێی دراوە ھیچ لەو پاداشتە ڕێزدارەی کە بۆی ئامادەکراوە لە دواڕۆژدا کەم ناکاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلُوطًا إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ إِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلۡفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنۡ أَحَدٖ مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەوە بکە کاتێک لوط بە گەلەکەی وت : بێگومان ئێوە گوناھێکی قێزەون و کارێکی ناشیرین ئەنجام دەدەن کە ھیچ کەسێک لەجیھاندا پێش ئێوە کاری قێزەونی لەو شێوەیەی ئەنجام نەداوە، ئێوە یەکەم کەسن ئەم گوناھەتان داھێناوە، کە فیترەتی ساغ و دروست پێی ڕازی نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَئِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلرِّجَالَ وَتَقۡطَعُونَ ٱلسَّبِيلَ وَتَأۡتُونَ فِي نَادِيكُمُ ٱلۡمُنكَرَۖ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتِنَا بِعَذَابِ ٱللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
بێگومان ئێوە لە پاشەوە شەھوەت و ئارەزووی خۆتان لە نێرینەکاندا بەتاڵ دەکەنەوە (واتە: نێربازی دەکەن)، وە ڕێگا لە ڕێبواران دەگرن، وە لاتانەوە ڕانابوورن لە ترسی ئەوەی نێربازیان لەگەڵدا دەکەن، وە لە یانە و شوێنی کۆبونەوەکانتاندا ھەموو کارێکی خراپە ئەنجام دەدەن، وەک خۆڕووت کردنەوە و ئەزیەت و ئازاردانی ھەرکەسێکیش بەلاتاندا تێپەڕ بکات بە کردار و گوفتار، وەڵامی گەلەکەی لوط بۆ پێغەمبەرەکەیان دوای ئەوەی رێگری لێدەکردن لە ئەنجامدانی کاری خراپە تەنھا ئەوە بوو وتیان: ئەی لوط سزای اللە مان بۆ بھێنە کە تۆ ھەمیشە ئێمەی پێ دەترسێنیت، ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ رَبِّ ٱنصُرۡنِي عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
لوط (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) لە پەروەردگاری پاڕایەوە پاش ئەو ھەمووە سەرسەختی و یاخی بوونەی گەلەکەی ، وە دوای ئەوەی داوایان کرد سزایان بۆ دابەزێت وەک گاڵتە کردن بە فەرمانی اللە تەعالا، لوط فەرمووی: ئەی پەروەردگارم سەرم بخە بەسەر ئەو گەلەی خراپەکاری دەکات لەسەر زەویدا، وە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانی قێزەونی تێدا بڵاو دەکەنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• عناية الله بعباده الصالحين حيث ينجيهم من مكر أعدائهم.
یارمەتی اللە تەعالا بۆ بەندە چاکەکانی، بەوەی ڕزگاریان دەکات لە پیلان و فڕوفێڵی دوژمنانیان.

• فضل الهجرة إلى الله.
فەزڵ و بەرەکەت و چاکەی کۆچکردن بۆ لای اللە تەعالا.

• عظم منزلة إبراهيم وآله عند الله تعالى.
گەورەیی پلە و پایەی ئیبراھیم و کەسوکارەکەی لای اللە تەعالا.

• تعجيل بعض الأجر في الدنيا لا يعني نقص الثواب في الآخرة.
پێش خستنی ھەندێک لە ئەجر و پاداشت لە دونیادا، مانای کەمکردنەوەی پاداشت نییە لە دواڕۆژدا.

• قبح تعاطي المنكرات في المجالس العامة.
قێزەونی ئەنجامدانی گوناھ و تاوان لە کۆڕ و کۆبوونەوە و شوێنە گشتیەکاندا.

 
Translation of the meanings Surah: Al-‘Ankabūt
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close