Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Yā-Sīn   Ayah:
إِنَّ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ ٱلۡيَوۡمَ فِي شُغُلٖ فَٰكِهُونَ
بێگومان بەھەشتییەکان لە ڕۆژی قیامەتدا سەرقاڵن لەوەی بیری کەسی تریان ھەبێت، کاتێک ئەو ھەمووە ناز و نیعمەت و خۆشییە بێ بڕانەوە و سەرکەوتنە گەورە دەبینن، ئەوان لە خۆشی و شادیدا سەرقاڵن.
Arabic explanations of the Qur’an:
هُمۡ وَأَزۡوَٰجُهُمۡ فِي ظِلَٰلٍ عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ مُتَّكِـُٔونَ
خۆیان و ھاوسەرەکانیان لەژێر سێبەری نەبڕاوە و درێژ لەسەر تەختی فراوان دانیشتون و سەرقاڵی کەیف و خۆشی خۆیانن
Arabic explanations of the Qur’an:
لَهُمۡ فِيهَا فَٰكِهَةٞ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ
لەو بەھەشتەدا ھەموو جۆرە میوەیەکی پاکوخاوێنیان بۆ ھەیە، لەتری و ھەنجیر و ھەنار، وە ھەرچی خۆشی و ناز و نیعمەتێک داوا بکەن بۆیان دەھێنرێت و ئامادە دەکرێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
سَلَٰمٞ قَوۡلٗا مِّن رَّبّٖ رَّحِيمٖ
لەسەر ئەم ھەمووە ناز و نیعمەتەوە سەلامیان لێ دەکرێت بە وتەیەک لەلایەن پەروەردگاری بە بەزەییانەوە، کاتێک سەلامیان لێدەکات لە ھەموو ڕوویەکەوە سەلامەت دەبن، وە بەخێرھاتنێکیان دەکات ھیچ بەخێرھاتنێک لەو بەخێرھاتنە بەرزتر نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱمۡتَٰزُواْ ٱلۡيَوۡمَ أَيُّهَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ
لە ڕۆژی قیامەتدا بە بتپەرست و موشریکەکان دەوترێت: لە باوەڕداران جیاببنەوە، چونکە شایستە نییە بەپلە و پایەی ئەوان لەگەڵ ئێوەدابن، چونکە پاداشت و سیفاتی ئێوە و پاداشت و سیفاتی ئەوان زۆر جیاوازە.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ أَلَمۡ أَعۡهَدۡ إِلَيۡكُمۡ يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعۡبُدُواْ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ
ئایا لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانمەوە وەسیەتم بۆ نەکردن و فەرمانم پێ نەکردن، وە پێم نەوتن: ئەی نەوەکانی ئادەم بەئەنجامدانی جۆرەھا کوفر و بێباوەری و گوناھ و تاوان گوێرایەڵی شەیتان مەکەن، چونکە شەیتان دوژمنێکی ڕوون و ئاشکرای ئێوەیە، ئیتر کەسی ژیر چۆن گوێڕایەڵی ئەو دوژمنەی دەکات کە دوژمنایەتی خۆی بۆ ئاشکرا کردووە ؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَنِ ٱعۡبُدُونِيۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ
وە فەرمانم پێکردن - ئەی نەوەکانی ئادەم - بەتاک و تەنھا من بپەرستن، وە ھیچ شەریک و ھاوەڵێکم بۆ بڕیار مەدەن، پەرستنی من بەتەنھا و گوێڕایەڵی من ڕێگای ڕاستە، مرۆڤ دەگەیەنێتە ڕەزامەندی من و چوونە بەھەشتەوە، بەڵام ئەوەی من وەسیەت و فەرمانم پێکرد ئێوە جێبەجێتان نەکرد و گوێڕایەڵی نەبوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ أَضَلَّ مِنكُمۡ جِبِلّٗا كَثِيرًاۖ أَفَلَمۡ تَكُونُواْ تَعۡقِلُونَ
بەدڵنیاییەوە شەیتان خەڵکێکی زۆرتانی گومڕا کرد، ئایا عەقڵ و ژیریتان نەبوو فەرمانتان پێ بکات بەپەرستنی تەنھا پەروەردگارتان، وە ئاگادارتان بکاتەوە لە گوێڕایەڵی شەیتان کە دوژمنێکی ڕوون و ئاشکراتانە؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ
ئەمە ئەو دۆزەخەیە کە ھەڕەشەتان پێی لێدەکرا ئەگەر لەسەر کوفر و بێباوەڕیتان بمێننەوە، وە دۆزەخ شتێکی نادیار بوو لاتان، بەڵام ئەمڕۆ ئەوەتانێ بەچاوی خۆتان دەیبینن.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱصۡلَوۡهَا ٱلۡيَوۡمَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ
ئەمڕۆ بچنە ناو دۆزەخەوە، وە بەدەست ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانیەوە بناڵێنن بە ھۆی کوفر و بێباوەڕی ژیانی دونیاتانەوه.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلۡيَوۡمَ نَخۡتِمُ عَلَىٰٓ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَتُكَلِّمُنَآ أَيۡدِيهِمۡ وَتَشۡهَدُ أَرۡجُلُهُم بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
ئەمڕۆ مۆر دەنێین بەسەر دەمیاندا، لاڵ دەبن و ناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن، بەھۆی کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەوە نکۆڵیان لێ دەکرد و باوەڕیان پێی نەبوو، وە دەستەکانیان دەکەونە قسە لە گەڵماندا، وە ھەرچیەکیان کردووە لە دونیادا باسی دەکەن، وە قاچەکانیشیان شایەتی دەدەن لەسەر ئەو گوناھ و تاوانەی ئەنجامیانداوە و چوون بۆی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡ نَشَآءُ لَطَمَسۡنَا عَلَىٰٓ أَعۡيُنِهِمۡ فَٱسۡتَبَقُواْ ٱلصِّرَٰطَ فَأَنَّىٰ يُبۡصِرُونَ
ئەگەر بمانوویستایە ڕووناکی چاویان نەھێڵین ئەوا نەماندەھێشت و ھیچیان نەدەبینی، وە پێشبڕکێ دەکەن بۆ لای صراط تاوەکو لێوەی بپەڕنەوە بۆ بەھەشت، زۆر دوورە ئەوان بتوانن بپەڕنەوە، چونکە ئەوان ڕووناکی چاوەکانیان لێ سەندراوەتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡ نَشَآءُ لَمَسَخۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمۡ فَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ مُضِيّٗا وَلَا يَرۡجِعُونَ
وە ئەگەر بمانوویستایە شێوەی بەدیھێنان و دانیشتنیان لەسەر قاچەکانیان بگۆڕین ئەوا دەمانگۆڕی، وە وامان لێدەكردن لەسەر قاچەكانیان دانیشن ، وە نەیاندەتوانی لەشوێنی خۆیان بجوڵێنەوە و بڕۆنە پێشەوە، یان بگەڕینە دواوەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن نُّعَمِّرۡهُ نُنَكِّسۡهُ فِي ٱلۡخَلۡقِۚ أَفَلَا يَعۡقِلُونَ
تەمەنی ھەرکەسێک درێژ بکەین ھەتا وای لێدێت پیر دەبێت، ئەوا دەیگەڕێنینەوە بۆ قۆناغی پەستی و لاوازی، دەی ئایا ئەوانە بۆ بە ژیری و عەقڵی خۆیان بیرناکەنەوە، وە تێناگەن ئەم ماڵی دونیایە ماڵی مانەوە و ھەمیشەیی نییە، بەڵکو بەڕاستی ماڵی ھەمیشەیی و مانەوەی ھەتاھەتایی ژیانی دواڕۆژە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا عَلَّمۡنَٰهُ ٱلشِّعۡرَ وَمَا يَنۢبَغِي لَهُۥٓۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ وَقُرۡءَانٞ مُّبِينٞ
ئێمە شیعرمان فێری موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) نەکردووە، وە شیعر وتنیش شیاوی ئەو نییە، چونکە لە ڕەوشت و طەبعی ئەو نییە، وە سروشتی بەدیھێنانی ئەویش ئەوە ناخوازێت، ھەتا بانگەشەکەتان بەڕاست بگەڕێت کە ئەو شاعیرە، بەڵکو ئەوەی ئێمە فێرمان کردووە تەنھا یاد و زیکری اللە تەعالا و قورئانێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ کەسێک بیری لێ بکاتەوە لە مانا و مەبەستەکانی ڕابمێنێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيّٗا وَيَحِقَّ ٱلۡقَوۡلُ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
تاوەکو ئەوەی دڵی زیندووە و بەرچاوی ڕوونە بیترسێنێت، چونکە ھەر ئەو سوودی لێ دەبینێت، وە بەڵێنی سزایش بسەپێت بەسەر بێباوەڕاندا، کاتێک بەڵگە و حوجەت لەسەریان چەسپا و جێگیر بوو، بەدابەزینی قورئان و گەیاندنی بانگەوازەکەی پێیان، بۆ ئەوەی ھیچ بڕوبیانوویەکیان نەمێنێت بڕوبیانوی پێ بگرن لای اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• في يوم القيامة يتجلى لأهل الإيمان من رحمة ربهم ما لا يخطر على بالهم.
لە ڕۆژی قیامەتدا بە جۆرێک ڕەحمەتی گەورەی پەروەردگار ئاشکرا دەبێت بۆ کەسانی باوەڕدار، ھەرگیز نەھاتووە بە خەیاڵیاندا.

• أهل الجنة مسرورون بكل ما تهواه النفوس وتلذه العيون ويتمناه المتمنون.
بەھەشتییەکان دڵخۆشن بەھەموو ئەو شتانەی نەفسیان حەزی پێیەتی، وە چاویان لەزەت بە بینیان دەبات، وە ھەر شتێکیش ئاواتی پێ بخوازن بۆیان ئامادە دەکرێت.

• ذو القلب هو الذي يزكو بالقرآن، ويزداد من العلم منه والعمل.
خاوەن دڵ ئەو کەسەیە بە قورئان دڵی ئۆقرە دەگرێت و دەروونی پاک دەبێتەوە، وە عیلم و زانست و کاروکردەوەیشی پێی زیاد دەکات.

• أعضاء الإنسان تشهد عليه يوم القيامة.
ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤی گوناھبار لە ڕۆژی قیامەتدا شایەتی دەدەن لەسەر خاوەنەکەیان.

 
Translation of the meanings Surah: Yā-Sīn
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close