Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: An-Nisā’   Ayah:

سورەتی النساء

Purposes of the Surah:
تنظيم المجتمع المسلم وبناء علاقاته، وحفظ الحقوق، والحث على الجهاد، وإبطال دعوى قتل المسيح.
ڕێکخستنی کۆمەڵگەى مسوڵمان و دامەزراندنی پەیوەندیەکانى و پاراستنی مافەکان و هاندان بۆ جیهاد کردن و پوچەڵێتی بانگەشەی کوشتنی مەسیح.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ وَخَلَقَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا وَبَثَّ مِنۡهُمَا رِجَالٗا كَثِيرٗا وَنِسَآءٗۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِي تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلۡأَرۡحَامَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيۡكُمۡ رَقِيبٗا
ئەی خەڵکینە لە پەروەردگارتان بترسن، ئەو پەروەردگارەی کە ھەمووتانی لە تاکە کەسێک (کە باوکە ئادەمتانە) دروستکردووە، وە لە ئادەمیش ژنەکەی حەوای دایکتانی دروستکرد، وە پاشان لەھەردووکیان مرۆڤ گەلێکی زۆری نێر ومێی لەتەواوی پارچەکانی سەر زەوی بڵاو کردەوە، وە لەو خوایە بترسن کە بەناوی ئەوەوە ھەندێکتان داوا لەھەندێکی ترتان دەکەن ودەڵێن: تو ئەو خوایە داوات لێدەکەم کە فڵان ئیش بکەیت، وە لەوە بترسن کە سیلەی ڕەحم وخزمایەتی ببچڕن، بێگومان خوای گەورە چاودێرە بەسەرتانەوە، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئێوە لێ وون نابێت، بەڵکو ھەر ھەموویتان لەسەر دەنوسێت و دەژمێرێت ولەسەر ھەموویشی پاداشتان دەداتەوه.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَءَاتُواْ ٱلۡيَتَٰمَىٰٓ أَمۡوَٰلَهُمۡۖ وَلَا تَتَبَدَّلُواْ ٱلۡخَبِيثَ بِٱلطَّيِّبِۖ وَلَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَهُمۡ إِلَىٰٓ أَمۡوَٰلِكُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ حُوبٗا كَبِيرٗا
ئەی سەرپەرشتیاران ماڵی ھەتیوان تەسلیم بەخۆیان بکەنەوە ئەگەر ھاتوو باڵغ بوون وگەیشتنە ئەوتەمەنەی کە چاک وخراپی خۆیان لێک جودا بکەنەوە، (ھەتیوو: ئەوانەن کە باوکیان لەدەستداوە و باڵغ نەبوون)، وە حەرام مەگۆڕن بە حەڵال، بەو شێوەیە مەکەن کە ماڵو کەلوپەلە باش وچاکەکانی ھەتیوان ھەڵگرن بۆ خۆتان وئەوەی خراپە و بێ کەڵکەیە پێیان بدەنەوە، وە ماڵی ئەوان تێکەڵ بەماڵی خۆتان مەکەن، چونکە بەڕاستی ئەوە گوناھێکی گەورەیە لای خوای گەورە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِنۡ خِفۡتُمۡ أَلَّا تُقۡسِطُواْ فِي ٱلۡيَتَٰمَىٰ فَٱنكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ مَثۡنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَۖ فَإِنۡ خِفۡتُمۡ أَلَّا تَعۡدِلُواْ فَوَٰحِدَةً أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَلَّا تَعُولُواْ
ئەگەر ھاتوو ترسان بە دادگەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کچە ھەتیوانە بکەن کە لەژێر ویلایەتی خۆتانن، و مارەتان کردن، ترسان لەوەی ئەو مارەیەی کە پێویست و واجبە پێیان بدەن، یان ترسان لەوەی بەخراپ مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، ئەو کاتە وازیان لێ بھێنن ومارەیان مەکەن، بەڵکو ئەو ژنە پاکوخاوێن وجوانانە مارە بکەن کە پێتان دەشێن دوان دوان، سیان سیان، چوار چوار، جا ئەگەر ترسان لەوەی کە دادگەر نابن لەنێوانیاندا ئەو کاتە تەنھا یەک ژن بھێنن، یان تام وچێژ لەو کەنیزەکانە ببەن کە بوونەتە موڵکی خۆتان، چونکە ئەو مافەی بۆ ئافرەتانی ئازاد واجب وپێویستە بۆ کەنیزەکێک بەو شێوەیە نیە، ئا بەو شێوەی کە لە ئایەتەکە باسکراوە لەبارەی ھەتیوان و یەک ژن ھێنان و تام ولەزەت بردن لە کەنیزەک نزیکترە کە غەدر وستەم لە ژنان نەکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَءَاتُواْ ٱلنِّسَآءَ صَدُقَٰتِهِنَّ نِحۡلَةٗۚ فَإِن طِبۡنَ لَكُمۡ عَن شَيۡءٖ مِّنۡهُ نَفۡسٗا فَكُلُوهُ هَنِيٓـٔٗا مَّرِيٓـٔٗا
مارەیی ژنان بدەن کە مافێکی واجبی خۆیانە، جا ئەگەر ھاتوو بەڕەزامەندی خۆیان و بەبێ ھیچ زۆر لێکردنێک شتێکیان لە مارەیەکە پێ بەخشین، ئەوە ئێوەیش بیخۆن و نۆشی گیانتان بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَا تُؤۡتُواْ ٱلسُّفَهَآءَ أَمۡوَٰلَكُمُ ٱلَّتِي جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمۡ قِيَٰمٗا وَٱرۡزُقُوهُمۡ فِيهَا وَٱكۡسُوهُمۡ وَقُولُواْ لَهُمۡ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا
ئەی سەرپەرشتیاران ماڵ مەدەنە دەست کەسە گێڵ و گەمژەکان ئەوانەی نازانن بەباشی ھەڵسوکەوت بە ماڵ وسامانەوە بکەن، چونکە ئەو ماڵ و سامانە خوای گەورە کردویەتی بە ھۆکارێک تاوەکو بەرژەوەندی بەندەکانی خوا وکاروبارەکانیانی پێ ڕاھی بکەن، ئەوانە شیاوی ئەوە نین کە بکرێنە سەرپەرشتی ماڵ و پارێزەری، کەواتە ئێوە خەرجی بکەن بۆیان، وە لەو ماڵو سامانە جلوبەرگ وکەلوپەلیان بۆ بکەن، وە بە ووتەی جوان وشیرین گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن، وە کاتێکی گونجاو باشیان بۆ دیاری بکەن کە ماڵو سامانەکەیان بۆ بگێڕنەوە، کاتێک فامیان کردەوە وزانیان بە باشی ھەڵسوکەوت بکەن ئەو کاتە ماڵو سامانەکەیان بۆ بگێڕنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱبۡتَلُواْ ٱلۡيَتَٰمَىٰ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغُواْ ٱلنِّكَاحَ فَإِنۡ ءَانَسۡتُم مِّنۡهُمۡ رُشۡدٗا فَٱدۡفَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ أَمۡوَٰلَهُمۡۖ وَلَا تَأۡكُلُوهَآ إِسۡرَافٗا وَبِدَارًا أَن يَكۡبَرُواْۚ وَمَن كَانَ غَنِيّٗا فَلۡيَسۡتَعۡفِفۡۖ وَمَن كَانَ فَقِيرٗا فَلۡيَأۡكُلۡ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ فَإِذَا دَفَعۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡ أَمۡوَٰلَهُمۡ فَأَشۡهِدُواْ عَلَيۡهِمۡۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبٗا
ئەی سەرپەرشتیاری ھەتیوان ئەگەر ھەتیوەکان گەیشتنە تەمەنی باڵغ بوون تاقیيان بکەنەوە، بەوەی کەمێک لە ماڵ وسامانەکەیان بدەنەوە تاوەکو خۆیان تەسەڕوفی پێوە بکەن، جا ئەگەر بە باشی تەسەڕوفیان پێوە کرد ووە بۆتان روون بویەوە کە ژیر بوون و فامیان کردوەتەوە، ئەوا ئەو کاتە ھەموو ماڵ وسامانەکەیان بێ کەموکورتی بۆ بگێڕنەوە وتەسلیمیان بکەنەوە، وە نەکەن ماڵیان بخۆن زیاد لەو سنوورەی خوای گەورە دیاری کردووە لەکاتی پێویستیدا کە دروستە بۆتان لێی بخۆن، وە دەست پێش مەخەن لە خواردنی نەوەک کاتێک باڵغ بوون وەری بگرنەوە، وە ئەگەر ھەرکەسێک لەئێوە دەوڵەمەند بوو، وە ماڵوسامانی ھەبوو با خۆی بپارێزێت لە سوود وەرگرتن لە ماڵی ھەتیوو، بەڵام ئەگەر ھاتوو ھەژار و نەدار بوو وە ماڵو سامانی نەبوو ئەوا با بە ئەندازەی پێویستی خۆی لێی بخوات و زیادە ڕۆی نەکات تێیدا، وە ئەگەر ھاتوو پاش باڵغ بوون و ژیر بوون و فام کردنەوە ماڵو سامانەکەتان بۆ گێڕانەوە ئەوا لەپێناو پاراستنی مافەکان و دروست نەبوونی ناکۆکی شاھیدیان لەسەر بگرن، وە خوای گەورەش بەسە کە شاھید وچاودێر بێت لەسەر ئەمە، وە لێپرسنەوەتان لەگەڵ بکات لەسەر کاروکردەوەکانتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الأصل الذي يرجع إليه البشر واحد، فالواجب عليهم أن يتقوا ربهم الذي خلقهم، وأن يرحم بعضهم بعضًا.
سەرەتای ھەموو مرۆڤایەتی بۆ تاکە کەسێک دەگەڕێتەوە ئەویش ئادەمە (سەلامی خوای لێ بێت) بۆیە واجبە لەو پەروەردگارەیان بترسن کە دروستی کردوون، وە بەزەییان بەیەکتردا بێتەوە.

• أوصى الله تعالى بالإحسان إلى الضعفة من النساء واليتامى، بأن تكون المعاملة معهم بين العدل والفضل.
خوای گەورە وەسیەتی کردووە بە چاک بوون لەگەڵ ئافرەتانی ناتوانست وھەتیوان، بەوەی مامەڵە کردن لەگەڵیاندا لەنێوان دادگەری و فەزڵدا بێت.

• جواز تعدد الزوجات إلى أربع نساء، بشرط العدل بينهن، والقدرة على القيام بما يجب لهن.
فرە ژنی لە شەریعەتی ئیسلامدا تا چوار ژن کارێکی دروست وڕێگا پێدراوە، بەمەرجی دادگەری لەنێوانیاندا، وە دەسەڵاتیشت ھەبێت کە ئەوەی واجبە بۆیان بکەیت.

• مشروعية الحَجْر على السفيه الذي لا يحسن التصرف، لمصلحته، وحفظًا للمال الذي تقوم به مصالح الدنيا من الضياع.
دروستە قەدەغەکردنی خەرج وسەرفی ماڵ لەسەر گێلەکان دابنرێت، ئەوانەی جوان مامەڵە بە ماڵو وسامانیانەوە ناکەن، ئەویش لەبەر بەرژەوەندی خۆیان، وە لەپێناو پاراستنی ئەو ماڵەی کە بەرژەوەندیەکانی ژیانی دونیای لەسەر بنیات دەنرێت.

لِّلرِّجَالِ نَصِيبٞ مِّمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٞ مِّمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنۡهُ أَوۡ كَثُرَۚ نَصِيبٗا مَّفۡرُوضٗا
نێرینە بەشی خۆی ھەیە لەو میراتیەی کە دایک وباوک وخزم وکەسوکار وەک برا وخوشک و مام لەپاش مردنی خۆیان بەجێی دەھێڵن، جا ئەو ماڵە کەم بێت یان زۆر، ھەروەک چۆن مێینەش بەشی خۆی ھەیە لە ماڵ وسامانی ئەو کەسانەی کە باسکران، بە پێچەوانەی ئەوەی لەسەردەمی نەفامیدا ھەبوو کە ژنان و مناڵان بێ بەش دەکران لە میراتی، ئەم بەشی ھەموو کەسێک بەڕوونی لەلایەن خوای گەورەوە دیاری کراوه.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا حَضَرَ ٱلۡقِسۡمَةَ أُوْلُواْ ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينُ فَٱرۡزُقُوهُم مِّنۡهُ وَقُولُواْ لَهُمۡ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا
ئەگەر ئەو خزمانەی لە میراتیدا بەشیان نیە لە خزمە ھەژارەکان و ھەتیوەکان، لەکاتی دابەشکردنی میراتدا ئامادە بوون واباشە بەشیان بدرێت، ئەم بەشدانە پێش ئەوەی دەست بکەن بە دابەشکردنی میراتیەکە و بە ڕەزامەندی و ئارەزووی خۆتان بوو، چونکە ئەوان چاوەڕوانی کارێکی وا لەئێوە دەکەن و زۆر حەزیان لەوەیە بەشیان بدەن، چونکە ئێوە بەبێ ماندوو بوون خوای گەورە ئەو ماڵەی بۆ ناردوون، وە بە قسە وگوفتاری جوان ودوور لە ووتەی بریندارکەر لەگەڵیان بدوێن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلۡيَخۡشَ ٱلَّذِينَ لَوۡ تَرَكُواْ مِنۡ خَلۡفِهِمۡ ذُرِّيَّةٗ ضِعَٰفًا خَافُواْ عَلَيۡهِمۡ فَلۡيَتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلۡيَقُولُواْ قَوۡلٗا سَدِيدًا
ئەوانەی کە لەپاش خۆیان مناڵی بێ دەسەڵات ولاواز بەجێ دەھێڵن، ودەترسن کە مافەکانیان بفەوتێت، با لەکاتی وەسیەت کردندا لەخوا بترسن شتێکی وا لە دوای خۆیان ڕانەسپێرن کە ناھەقی وستەم بێت بەرامبەر ئەوانەی کە لەژێر چاودێری ئەواندا بوون وەک ھەتیوان، تاوەکو پاش مردنی ئەوانیش خوای گەورە کەسانێک بسازانێت لەگەڵ مناڵەکانی ئەودا بە باشی ھەڵسوکەوت بکات، ھەروەک چۆن ئەویش باش بووە لەگەڵ ھەتیوانی کەسانی تردا، بۆیە با بەباشی مامەڵە بکات لەگەڵ مناڵی ئەوانەی ئامادە دەبن لەکاتی وەسیەتەکەیدا، بەوەی کە بەشێوەیەکی ھەق گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات، بەوەی لەوەسیەتەکەیدا ستەم لەھیچ کەسێک لەوەرەسەکانی نەکات، وە خۆیشی لە خێر وچاکە مەحروم نەکات کە وەسیەت نەکات بۆ میراتگرەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَأۡكُلُونَ أَمۡوَٰلَ ٱلۡيَتَٰمَىٰ ظُلۡمًا إِنَّمَا يَأۡكُلُونَ فِي بُطُونِهِمۡ نَارٗاۖ وَسَيَصۡلَوۡنَ سَعِيرٗا
ئەوانەی کە ماڵ وسامانی ھەتیوان لای خۆیان وەردەگرن، وە بە ستەم و ناھەقی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن ودەیخۆن، بێگومان ئەوانە ئاگری بەسوێی دەخەنە ناو سک وورگیانەوە، وە لەڕۆژی دواییشدا بە ئاگری دۆزەخ دەسوتێرێن.
Arabic explanations of the Qur’an:
يُوصِيكُمُ ٱللَّهُ فِيٓ أَوۡلَٰدِكُمۡۖ لِلذَّكَرِ مِثۡلُ حَظِّ ٱلۡأُنثَيَيۡنِۚ فَإِن كُنَّ نِسَآءٗ فَوۡقَ ٱثۡنَتَيۡنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَۖ وَإِن كَانَتۡ وَٰحِدَةٗ فَلَهَا ٱلنِّصۡفُۚ وَلِأَبَوَيۡهِ لِكُلِّ وَٰحِدٖ مِّنۡهُمَا ٱلسُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُۥ وَلَدٞۚ فَإِن لَّمۡ يَكُن لَّهُۥ وَلَدٞ وَوَرِثَهُۥٓ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ ٱلثُّلُثُۚ فَإِن كَانَ لَهُۥٓ إِخۡوَةٞ فَلِأُمِّهِ ٱلسُّدُسُۚ مِنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ يُوصِي بِهَآ أَوۡ دَيۡنٍۗ ءَابَآؤُكُمۡ وَأَبۡنَآؤُكُمۡ لَا تَدۡرُونَ أَيُّهُمۡ أَقۡرَبُ لَكُمۡ نَفۡعٗاۚ فَرِيضَةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا
خوای گەورە سەبارەت بە کاروباری میراتی مناڵەکانتان وەسیەتتان بۆ دەکات وبەڵێنتان پێ دەدات کە میرات دابەش بکرێت لەنێوانیاندا بەوەی کوڕێک دوو ھێندەی بەشی کچێکی بدرێتێ، خۆ ئەگەر ھاتوو مردووەکە تەنھا کچی بەجێھێشت بەبێ کوڕ، ئەوا بەشی دوو کچ و زیاتر لە دوو کچ دوو بەش لەسێ بەشی میراتەکە دەبێت، خۆ ئەگەر تەنھا کچێک بوو ئەوا نیوەی میراتەکە بۆ ئەو دەبێت، وە بۆ ھەریەکێک لە دایک وباوکی شەش یەکی میراتەکەیان دەدرێتێ، بەو مەرجەی مردووەکە مناڵی لێ بەجێ مابێت کوڕێک بێت یان کچ، خۆ ئەگەر ھاتوو مردووەکە ھیچ کوڕ وکچێکی لەپاش بەجێ نەما وە جگە لە دایک وباوکیشی میراتگری تری نەبوو، ئەوا بەشی دایکەکە سێ یەک دەبێت، وەھەرچیش مایەوە دەدرێت بە باوکەکە، وە ئەگەر ھاتوو مردووەکە وەک دایک وباوکی ھەیە برا وخوشکیشی لێ بەجێما، برای دایک وباوکی بوون یان برای دایک وباوکیش نەبوون، ئەو کاتە بۆ دایکەکە یەک لەسەر شەش دەبێت، ھەرچیەکیشی دەمێنێتەوە بۆ باوکەکە دەبێت و (برا وخوشکەکان ھیچ نابەن)، دابەشکردنی ئەم میراتە پاش جێ بەجێ کردنی وەسیت دەبێت ئەگەر ھاتوو مردووەکە وەسیەتی کردبوو، بەو مەرجەی وەسیەتەکەی لە سێ یەکی ماڵەکەی زیاتر نەبێت، وە بەو مەرجەش کە ھەموو ئەو قەرزانەیشی بۆ درا بێتەوە کە لەسەری بوون، خوای گەورە بەم شێوەیە دیاری کردووە کە میرات دابەش بکرێت، چونکە ئێوە نازانن کام لە باوان و نەوە وکوڕەکانتان سوودی زیاترە بۆتان لە دونیا و دواڕۆژیشدا، چونکە ئەو کەسەی مردووە پێدەچێت گومانی چاک بەیەکێک لە میراتگرەکانی ببات و ھەموو ماڵەکەی خۆی بداتێ، یان گومانی خراپی پێ ببات و بێ بەشی بکات لە میراتەکەی، دوایش ئەو گومانە وادەرنەچێت، بەڵام ئەوەی کە ئاگادارە بەھەموو ئەوانە خوای گەورەیە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، بۆیە میراتی بەو شێوەیە بەش کردووە كە ڕوونمان کردەوە، وە بە فەرزیشی گێراوە لەلایەن خۆیەوە وە جێ بەجێکردنیشی واجب وپێویست کردووە لەسەر بەندەکانی، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە وھیچ شتێکی لەبەرژەوەندی بەندەکانی لا شاراوە نیە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت و بەڕێوەبردنی کارەکانیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• دلت أحكام المواريث على أن الشريعة أعطت الرجال والنساء حقوقهم مراعية العدل بينهم وتحقيق المصلحة بينهم.
حوکمەکانی میرات بەڵگەن لەسەر ئەوەی شەریعەتی ئیسلام مافی تەواوی داوە بە پیاوان وئافرەتان، وە بەشێوەیەکی دادگەرانە ڕەچاوی حاڵی ھەردولایانی کردووە، وە بەرژەوەندیشیانی جێ بەجێ کردووە.

• التغليظ الشديد في حرمة أموال اليتامى، والنهي عن التعدي عليها، وعن تضييعها على أي وجه كان.
ھەڕەشەی گەورە ھەیە لە حەرامی خواردنی ماڵی ھەتیوو، وە ڕێگری کردنیش لە دەست درێژی کردنە سەری، وە بەھەدەردانی بەھەر جۆرێک بێت.

• لما كان المال من أكثر أسباب النزاع بين الناس تولى الله تعالى قسمته في أحكام المواريث.
کاتێک کە ماڵ وسامان ھۆکاری زیاتری دروست بوونی ناکۆکیەکان بوون لەنێو خەڵکیدا، خوای گەورە بۆ خۆی دابەشکردنی ماڵی لەڕێگای حوکمەکانی میراتەوە بۆ بەندەکانی ڕوون کردوەتەوە.

۞ وَلَكُمۡ نِصۡفُ مَا تَرَكَ أَزۡوَٰجُكُمۡ إِن لَّمۡ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٞۚ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٞ فَلَكُمُ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكۡنَۚ مِنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ يُوصِينَ بِهَآ أَوۡ دَيۡنٖۚ وَلَهُنَّ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكۡتُمۡ إِن لَّمۡ يَكُن لَّكُمۡ وَلَدٞۚ فَإِن كَانَ لَكُمۡ وَلَدٞ فَلَهُنَّ ٱلثُّمُنُ مِمَّا تَرَكۡتُمۚ مِّنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ تُوصُونَ بِهَآ أَوۡ دَيۡنٖۗ وَإِن كَانَ رَجُلٞ يُورَثُ كَلَٰلَةً أَوِ ٱمۡرَأَةٞ وَلَهُۥٓ أَخٌ أَوۡ أُخۡتٞ فَلِكُلِّ وَٰحِدٖ مِّنۡهُمَا ٱلسُّدُسُۚ فَإِن كَانُوٓاْ أَكۡثَرَ مِن ذَٰلِكَ فَهُمۡ شُرَكَآءُ فِي ٱلثُّلُثِۚ مِنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ يُوصَىٰ بِهَآ أَوۡ دَيۡنٍ غَيۡرَ مُضَآرّٖۚ وَصِيَّةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٞ
ئەی پیاوان لەو ماڵ وسامانەی کە ژنەکانتان بەجێی دەھێڵن نیوەی بۆ ئێوە دەبێت ئەگەر ھاتوو مناڵیان نەبوو، جا کوڕ بێت یان کچ، لەئێوە بن یان لەمێردی پێشووتریشیان بن، خۆ ئەگەر ھاتوو مناڵیان ھەبوو کوڕ یان کچ، ئەوا یەک لەسەر چواری بۆ ئێوە دەبێت، ئەو ماڵە دابەش دەکرێت بەسەرتاندا دوای جێ بەجێ کردنی وەسیەت و دانەوەی قەرزێک ئەگەر لەسەری بووبێت، بۆ ژنانیش نیوەی ئەو ماڵەی لە ئێوە بەجێ دەمێنێت ھی ئەوانە ئەگەر ھاتوو مناڵتان نەبوو کوڕ بێت یان کچ، لەوان بێت یان لەژنی تریشتان بێت، جا ئەگەر ھاتوو مناڵتان ھەبوو، کوڕ بوون یان کچ، ئەوا ژنەکانتان ھەشت لەسەر یەکیان بۆ ھەیە، دابەش دەکرێت بەسەریاندا پاش جێ بەجێ کردنی وەسیەت ودانەوەی قەرز ئەگەر لەسەرتان بوو بێت، خۆ ئەگەر پیاوێک مرد دایک وباوک و مناڵیش نەبوو، یان ژنێک مرد ونە دایک وباوک و نەمناڵیشی نەبوو، وە مردووەکە برای دایکی ھەبوو یان خوشکی دایکی و لە دانەیەک زیاتر بوون، بۆ ھەر ھەموویان سێ یەکی ماڵەکە ھەیە وەک فەرزی میرات کە ھەر ھەموویان لەو یەک لەسەر سێیە ھاوبەشن، وە نێر ومێ بەشیان لەم کاتەدا یەکسانە، بەڵام ئەم بەش وەرگرتنە پاش جێ بەجێ کردنی وەسیەتی مردووەکە و دانەوەی قەرز دەبێت ئەگەر لەسەری بوو، بەو مەرجەی وەسیەتەکەی زیانی نەدەگەیاند بە میراتگرەکان، بۆ نمونە وەسیەتی بە زیاتر لە سێ یەکی ماڵەکەی کردبێت، ئەم حوکمەی لەم ئایەتە پیرۆزەدا باسکرا پەیمانی خوایە بۆ ئێوە و واجبی کردووە لەسەرتان، خوای گەورە زۆر زانایە بە بەرژەوەندی بەندەکانی لە دونیا و دواڕۆژدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە وھیچ پەلەی نیە لە سزادانی سەرپێچی کاران.
Arabic explanations of the Qur’an:
تِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۚ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
ئەو حوکمانەی باسکران لەبارەی ھەتیوان ومیرات و غەیری ئەوانیش ھەمووی شەریعەت و یاسای خوای گەورەیە کە دایناوە بۆ بەندەکانی تاوەکو شارەزابن پێی، جا ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکات بە بەجێ ھێنانی فەرمانەکانیان و دوورکەوتنەوە لە ڕێگریەکانیان خوای گەورە دەیخاتە بەھەشتانێک کە ڕووبار بەژێر کۆشک وتەلارەکانیادا دەڕۆن، وە بە ھەتا ھەتاییش تێیدا دەمێننەوە کە ھەرگیز لەناو ناچن، ئەوە پاداشتە خواییە کە ئامادە کراوە بۆیان خۆشبەختی وسەرفرازی گەورەیە کە ھیچ خۆشی و سەرفرازیەک ھاوشێوەی نیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُۥ يُدۡخِلۡهُ نَارًا خَٰلِدٗا فِيهَا وَلَهُۥ عَذَابٞ مُّهِينٞ
وە ھەرکەسێک سەرپێچی خوا و پێغەمبەرەکەی بکات، کە حوکمەکانی لەکار بخات وکاریان پێ نەکات، یان گومانی ھەبێت تێیاندا، وە ئەو سنورانە ببەزێنێت کە دایناوە، ئەوا بە ھەمیشەی دەیخاتە ئاگری دۆزەخەوە، وە سزایەکی ڕیسواکەریشی بۆ ھەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• لا تقسم الأموال بين الورثة حتى يقضى ما على الميت من دين، ويخرج منها وصيته التي لا يجوز أن تتجاوز ثلث ماله.
ماڵ وسامان دابەش ناکرێت لەنێوان میراتگرەکاندا تاوەکو ئەو قەرزانەی لەسەر مردوووەکە ھەیە لێی دەدرێتەوە، وە ئەو وەسیەتەشی کە کردویەتی جێ بەجێ دەکرێت، بەمەرجێک وەسیەتەکە لە یەک لەسەر سێی ماڵەکە زیاتر نەبێت.

• التحذير من التهاون في قسمة المواريث؛ لأنها عهد الله ووصيته لعباده المؤمنين؛ فلا يجوز تركها أو التهاون فيها.
ئاگاداركردنەوه له کەمتەرخەمی کردن لە دابەش کردنی میرات، چونکە پەیمان وبەڵێن ووەسیەتی خوای گەورەیە بۆ بەندە باوەڕدارەکانی، بۆیە دروست نیە وازی لێ بھێنرێت یان کەمتەرخەمی تێدا بکرێت.

• من علامات الإيمان امتثال أوامر الله، وتعظيم نواهيه، والوقوف عند حدوده.
یەکێک لە نیشانەکانی باوەڕ ئەوەیە مرۆڤ فەرمانەکانی خوای گەورە جێ بەجێ بکا، وە ئەو شتانەی ئەو ڕێگری لێکردوون بە گەورەیان بزانێت ونزیکیان نەکەوێتەوە، وە بوەستێت لە سنورەکانیدا.

• من عدل الله تعالى وحكمته أن من أطاعه وعده بأعظم الثواب، ومن عصاه وتعدى حدوده توعده بأعظم العقاب.
لە دادگەری وعەدلی خوا ئەوەیە، ھەرکەسێک گوێڕایەڵی بکات بەڵێنی پاداشتی گەورەی پێ دەدات، وە ھەرکەسیش سەرپێچی بکات وسنورەکانی ببەزێنێت ھەڕەشەی سزای گەورەی لێ دەکات.

وَٱلَّٰتِي يَأۡتِينَ ٱلۡفَٰحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمۡ فَٱسۡتَشۡهِدُواْ عَلَيۡهِنَّ أَرۡبَعَةٗ مِّنكُمۡۖ فَإِن شَهِدُواْ فَأَمۡسِكُوهُنَّ فِي ٱلۡبُيُوتِ حَتَّىٰ يَتَوَفَّىٰهُنَّ ٱلۡمَوۡتُ أَوۡ يَجۡعَلَ ٱللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلٗا
ئەو ئافرەتە موسڵمانانەی داوێن پیسی (زینا) دەکەن، شوویان کردبێت یان نەیانکردبێت، وە چوار شاھیدی پیاوی موسڵمانی دادگەر شاھیدی لەسەردان، جا ئەگەر ھاتوو شاھیدیان دا کە زینایان کردووە ئەوا لەسزای ئەو کارەیاندا لە ماڵەوە زیندانیان بکەن، تاوەکو دەمرن. یان خوای گەورە ڕێگایەکی تریان بۆ دادەنێت جگە لە زیندانی کردن، ئەوە بوو خوای گەورە پاشتر ئەو ڕێگایەی ڕوون کردەوە بۆیان، ئەو کچ وکوڕەی کە ژنیان نەھێناوە و شویان نەکردووە یەکی سەد داریان لێ بدەن، لەگەڵ دوور خستنەوەیان بۆ ماوەی ساڵێک، وە ئەگەر ھاتوو ژنیان ھێنا بوو یان شوویان کردبوو بەرد باران دەکرێن تا دەمرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱلَّذَانِ يَأۡتِيَٰنِهَا مِنكُمۡ فَـَٔاذُوهُمَاۖ فَإِن تَابَا وَأَصۡلَحَا فَأَعۡرِضُواْ عَنۡهُمَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ تَوَّابٗا رَّحِيمًا
ئەو دوو کەسەی کە زینا دەکەن جا ژن ھاوەر وشوو کردوو بوون یان ژنیان نەبوو وە شوشیان نەکردبوو، ئەوا بە سەرزەنشت ولۆمە کردن و لێدان سزایان بدەن، جا ئەگەر ھاتوو وازیان ھێنا لەو کارەیان، وە خوو ڕەوشتیان چاک بوو، ئەوا واز بھێنن لە ئازار و سزادانیان، چونکە ئەو کەسەی تەوبە دەکات ولەگوناھو تاوان واز دەھێنێت وەک ئەوە وایە گوناھی نەبێت، بێگومان خوای گەورە تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وەزۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان، وازھێنان وبەس بوونی ئەم سزایە بۆ ئەو گوناھە لەسەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان ئەو حوکمە سڕایەوە و بوو بە لێدانی سەد دار بۆ ئەو کوڕ وکچانەی کە ژنیان نەھێناوە و شویان نەکردووە، لەگەڵ دوور خستنەوەیان بۆ ماوەی ساڵێک، وە بەرد بەران کردنی ئەوانەی کە ژنیان ھێناوە و شوویان کردووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّمَا ٱلتَّوۡبَةُ عَلَى ٱللَّهِ لِلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَرِيبٖ فَأُوْلَٰٓئِكَ يَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا
بێگومان خوا تەنھا تەوبە لەو کەسانە وەردەگرێت کە بە نەزانی ونەفامی تاوان وگوناھیان ئەنجامداوە، نەیان زانیوە سەرەنجام و خراپەکەی چۆنە، - ئەمە حاڵی ھەموو ئەو کەسانەیە کە بە دەست ئەنقەست یان بە ھەڵە گوناە دەکەن- پاشان پێش ئەوەی مردن یەخەیان بگرێت بە کۆڵێک پەشیمانیەوە دەگەرێنەوە بۆلای خوا و تەوبە دەکەن لە گوناھو تاوانەکانیان، ئا ئەوانە خوای گەورە تەوبەکانیان لێ وەردەگرێت، وە لە گوناھەکانیان چاوپۆشی دەکات، وە خوای گەورە زۆر زانایە بەحاڵی دروستکراوەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە ئەندازەگیری و شەریعەت ویاساکانیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَيۡسَتِ ٱلتَّوۡبَةُ لِلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ حَتَّىٰٓ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ ٱلۡمَوۡتُ قَالَ إِنِّي تُبۡتُ ٱلۡـَٰٔنَ وَلَا ٱلَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمۡ كُفَّارٌۚ أُوْلَٰٓئِكَ أَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا
خوای گەورە تەوبە لەوانە وەرناگرێت کە لەسەر تاوان و گوناھـ و سەرپێچی کردن سوورن و ناگەڕێنەوە لێی و تەوبەی لێ ناکەن، تا ئەو کاتەی مردن یەخەیان پێدەگرێت و دەگەنە غەرغەرەی گیان کێشان، ئیتر لەو کاتەدا یەکێکیان دەڵێت: ئێستا ئیتر من لە ھەموو ئەو گوناھانەی کردومن پەشیمانم و تەوبەیان لێدەکەم، - ھەروەھا خوای گەورە تەوبەی ئەوانەش وەرناگرێت - دەمرن وتا ئەو کاتەیش سوورن لە سەر گوناھـ وتاوان، ئەو گوناھبار و سەرپێچی کەرانەی کە سوورن لەسەر سەرپێچیەکانیان وە تا دەیشمرن ھەر لەسەر بێباوەڕی خۆیانن، ئەوا بێگومان سزای زۆر بە ئێش و ئازارمان بۆ ئامادە کردوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَحِلُّ لَكُمۡ أَن تَرِثُواْ ٱلنِّسَآءَ كَرۡهٗاۖ وَلَا تَعۡضُلُوهُنَّ لِتَذۡهَبُواْ بِبَعۡضِ مَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ إِلَّآ أَن يَأۡتِينَ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖۚ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ فَإِن كَرِهۡتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـٔٗا وَيَجۡعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيۡرٗا كَثِيرٗا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، دروست نیە ژنی باوکەکانتان -باوەژنەکانتان- وەک کاڵا بە میراتی وەربگرن، وە بە ئارەزووی خۆتان مامەڵەیان پێوە بکەن و بیانخوازن، یان بیاندەن بەشوو بەھەر کەسێک خۆتان دەتانەوێت، یان ڕێگریان لێ بکەن لەشوو کردن، وە دروست نیە ژنەکانتان تەنگەتاو بکەن و ئازاریان بدەن لەبەر ئەوەی کە ھەندێک لەو مارەیەی کە پێتانداون دەستی لێ ھەڵبگرن، مەگەر کاتێک نەبێت کە بە ئاشکرا زینا و فاحیشە بکەن، جا ئەگەر ھاتوو کارێکی وایان کرد ئەوا دروستە بۆتان لای خۆتان بیانھێڵنەوە و تەنگەتاویان بکەن تاوەکو دەست ھەڵدەگرن لەو مارەییەی کە پێتان داون، ئەی باوەڕداران بە مامەڵەیەکی جوان و شیرین لەگەڵ ھاوسەرەکانتاندا مامەڵە بکەن، بەوەی ئازاریان نەدەن وچاک بن لەگەڵیاندا، وە ئەگەر ھاتوو لەبەر ھەر کارێکی دونیایی ناڕەحەتیان کردن ئەوا ئارام بگرن لەسەریان، تاوەکو ئەوەی ئێوە پێتان ناخۆشە خوای گەورە بیگۆڕێت بەخێرێکی گەورە بۆتان لەدونیا و دواڕۆژدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• ارتكاب فاحشة الزنى من أكثر المعاصي خطرًا على الفرد والمجتمع؛ ولهذا جاءت العقوبات عليها شديدة.
ئەنجامدانی زینا یەکێکە لەو گوناھانەی کە مەترسی گەورەی ھەیە لەسەر تاک وکۆمەڵگە، لەبەر ئەوە دەبینین کە سزاکانی ئەم گوناه زۆر توندە.

• لطف الله ورحمته بعباده حيث فتح باب التوبة لكل مذنب، ويسر له أسبابها، وأعانه على سلوك سبيلها.
نەرم ونیانی ومیھرەبانی خوای گەورە لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی دەرگای تەوبە و پەشیمانی کردووەتەوە بۆ ھەموو گوناھبارێک، وە ھۆکارەکانیشی بۆ ئاسان کردووە، وە یارمەتیشیان دەدات کە رێگاکانی تەوبە بگرنە بەر.

• كل من عصى الله تعالى بعمد أو بغير عمد فهو جاهل بقدر من عصاه جل وعلا، وجاهل بآثار المعاصي وشؤمها عليه.
ھەرکەسێک بە ئەنقەست یان بە ھەڵە سەرپێچی خوای گەورەی کرد، ئەوا بە ئەندازەی ئەوەی سەرپێچی خوای کردووە بەنەزان دادەنرێت، وە بە نەزان دادەنرێت لەبەرامبەر شوینەواری تاوانەکان و کاریگەری خراپی لەسەری.

• من أسباب استمرار الحياة الزوجية أن يكون نظر الزوج متوازنًا، فلا يحصر نظره فيما يكره، بل ينظر أيضا إلى ما فيه من خير، وقد يجعل الله فيه خيرًا كثيرًا.
یەکێک لە ھۆکارەکانی بەردەوامی ژیانی ھاوسەرێتی ئەوەیە، دەبێت تێڕوانینی مێرد بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بێت، نابێت ھەمیشە چاوی لەو شتانە بێت کە پێی ناخۆشە ھاوسەرەکەی ئەنجامیان بدات، بەڵکو دەبێت سەیری ئەو چاک وخووە باشانەیش بکات کە لە ھاوسەرەکەیدا ھەیە، لەوە دەچێت خوای گەورە ئەم کارەی بۆ بکات بە خێر وخۆشیەکی زۆر زۆر.

وَإِنۡ أَرَدتُّمُ ٱسۡتِبۡدَالَ زَوۡجٖ مَّكَانَ زَوۡجٖ وَءَاتَيۡتُمۡ إِحۡدَىٰهُنَّ قِنطَارٗا فَلَا تَأۡخُذُواْ مِنۡهُ شَيۡـًٔاۚ أَتَأۡخُذُونَهُۥ بُهۡتَٰنٗا وَإِثۡمٗا مُّبِينٗا
ئەی پیاوان ئەگەر وویستان ژنێک تەڵاق بدەن، وە بیگۆڕن بەژنێکی تر، ئەوا قەیدی ناکات وھیچ گوناھبار نابن، وە مارەییەکی زۆرتان دابوو بەژنەکەی پێشووتان، ، ئەو ژنەی کە تەواو یەکلایی بوونەوە لە تەڵاقدران و جیابوونەوە لێی، ئەوا دروست نیە ھیچ شتێکی لێ وەربگرنەوە، ئەگەر ماڵێکی زۆریشتان پێدابوون، وە ئەگەر ئەوەی پێتاندابوون لێتان وەرگرتنەوە بێگومان بوھتان وگوناھێکی ڕوون وئاشکرایە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَكَيۡفَ تَأۡخُذُونَهُۥ وَقَدۡ أَفۡضَىٰ بَعۡضُكُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ وَأَخَذۡنَ مِنكُم مِّيثَٰقًا غَلِيظٗا
چۆن دروستە ئەو مارەیەیان لێوەربگرنەوە، کە پاش ئەو پەیوەندی و خۆشەویستی وتام وچێژ وەرگرتنە لەیەکتر وئاگادار بوون لە نھێنی یەکتر دروست بووە لەنێوانتاندا، تەماحکردنە ئەو مارەیەی کە لای ئەوانە پاش ئەوەی باسکرا کارێکی خراپ وقێزەونە، بێگومان ئەوانیش پەیمانێکی توند وتۆڵ وئەستوریان لە ئێوە وەرگرتووە، ئەویش ئەوەیە ئەو ژنانە بە ووشەی خوای گەورە وشەریعەتەکەی بۆتان حەڵاڵ بوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَا تَنكِحُواْ مَا نَكَحَ ءَابَآؤُكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا قَدۡ سَلَفَۚ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةٗ وَمَقۡتٗا وَسَآءَ سَبِيلًا
ئەو ژنانە مەخوازن کە باوکتان مارەیان کردوون، واتا: باوەژنەکانتانە دروست نیە وحەرامە ببن بەژنی ئێوە، مەگەر ئەوە نەبێت لەسەردەمی نەفامی وپێش ھاتنی ئیسلام ڕوویدابێت، ئەوەی ڕوویداوە ھیچ گوناە نیە، وتێپەڕیووە وڕۆیشتووە، چونکە کوڕان باوەژنی خۆیان بخوازن کارێکی ناشرینە و زۆریش خراپە، وە ھۆکاری توڕە بوونی خوای گەورەشە لەو کەسەی کە کارێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات، وە ڕێگایەکی خراپیشە بۆ ئەو کەسەی دەیگرێتەبەر.
Arabic explanations of the Qur’an:
حُرِّمَتۡ عَلَيۡكُمۡ أُمَّهَٰتُكُمۡ وَبَنَاتُكُمۡ وَأَخَوَٰتُكُمۡ وَعَمَّٰتُكُمۡ وَخَٰلَٰتُكُمۡ وَبَنَاتُ ٱلۡأَخِ وَبَنَاتُ ٱلۡأُخۡتِ وَأُمَّهَٰتُكُمُ ٱلَّٰتِيٓ أَرۡضَعۡنَكُمۡ وَأَخَوَٰتُكُم مِّنَ ٱلرَّضَٰعَةِ وَأُمَّهَٰتُ نِسَآئِكُمۡ وَرَبَٰٓئِبُكُمُ ٱلَّٰتِي فِي حُجُورِكُم مِّن نِّسَآئِكُمُ ٱلَّٰتِي دَخَلۡتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمۡ تَكُونُواْ دَخَلۡتُم بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ وَحَلَٰٓئِلُ أَبۡنَآئِكُمُ ٱلَّذِينَ مِنۡ أَصۡلَٰبِكُمۡ وَأَن تَجۡمَعُواْ بَيۡنَ ٱلۡأُخۡتَيۡنِ إِلَّا مَا قَدۡ سَلَفَۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان کە دایکی خۆتان و بەرەو ژوور بخوازن، واتا: دایکی دایک وداپیرەکان لە ھەردوو لای باوک ودایکەوە، وە ھەروەھا کچەکانیشتان وخوار ئەوانیش، واتا: کچی کچەکانتان وکچەزاکانتان، وە کچی کوڕتان وکچی کچتان وھەتا دابەزێت، وە حەرامە خوشکەکانتان بخوازن، خوشکتان لەدایکی وباوکتانەوە بێت، یان تەنھا لەباوکەوە یان تەنھا لەدایکەوە بێت، وەحەرامە پورەکانتان، خوشکی باوکتان، ھەروەھا پوری باوکتان و پوری دایکیشیتان وتا بەرزیش بێتەوە، وە پورەکەی تریشتان، خوشکی دایکتان، ھەروەھا پوری دایکی وباوکیشتان، وە ھەتا بەرزیش بێتەوە، وە حەرامە کچی برا و کچی خوشک و مناڵەکانیشان بخوازن وە ھەتا نزمیش دەبیتەوە، وە ئەو دایکانەیش کە شیریان پێداون، وە خوشکی شیریشتان حەرامە بیانخوازن، وە حەرامە دایکی ژنەکانیشتان بخوازن، جا چووبنە لای ژنەکانتان یان نەچوبیشنە لایان -واتا: تەنھا بەگرێ بەست کردن لەگەڵ کچێکدا دایکیت بۆت حەرام دەبێت، وە حەرامە کچی ژنەکانتان بخوازن، ئەو کچانەی لە پیاوانی ترن، (کۆڵەبەستەکانتان) ئەو کچانەی کە زۆربەی جار کاتێک دایکیان شوو دەکەنەوە لەگەڵ دایکیاندا لەماڵی ئەو پیاوانەدا ژیان بەسەر دەبەن کە شوویان پێدەکەنەوە، ھەروەھا حەرامیشە ئەگەر لەگەڵ دایکشیاندا نەیەنە ماڵی مێردە نوێیەکانی دایکیان، ئەم حەرامەیەش کاتێکە ئەگەر تۆ چووبیتە لای دایکیان و سەرجێیت لەگەڵیدا کردبێت، بەڵام ئەگەر ھاتوو نەچوبیتە لای دایکیان-تەنھا گرێبەست کردن بوو- ئەوا کچەکانیان حەرام نابن بۆتان، وە حەرامە ژنی ئەو کوڕانە بخوازن کەلەپشتی خۆتانن -بووکەکانتان- ئەگەرچی کوڕەکانتان نەچووبنە لای ژنەکانیشیان، وە ژنی ئەو کوڕانەیش کە کوڕی شیری ئێوەن ھەر حەرامە ودەچێتە ناو ئەم حوکمەوە، وە ھەروەھا حەرامە دوو خوشک پێکەوە بخوازیت، جا ئەو دوو خوشکە خوشکی دایک وباوکی بن یان خوشکی شریش بن، جگە لەوە نەبێت کە لەسەردەمی نەفامی وپێش ھاتنی ئیسلامدا روویداوە، خوای گەورە لەوە خۆش بووە و تێپەڕیووە، بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کردووە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، لە سوننەتیشدا جێگیر بووە کە دروست نیە پیاوێک کچێک و پوری پێکەوە بخوازێت، پوری جا خوشکی باوکی بێت یان خوشکی دایکی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• إذا دخل الرجل بامرأته فقد ثبت مهرها، ولا يجوز له التعدي عليه أو الطمع فيه، حتى لو أراد فراقها وطلاقها.
ئەگەر ھەر پیاوێک چووە لای ئافرەتێک بە گرێبەستێکی شەرعی ئەوا مارەییەکەی دەکەوێتە گەردنی ئەو پیاوەوە، وە دروست نیە کە دەست درێژی بکاتە سەر ئەو مارەییە و چاوی تێببڕێت، تەنانەت ئەگەر وویستی تەڵاقی بدات و لێی جیاش بێتەوە.

• حرم الله تعالى نكاح زوجات الآباء؛ لأنه فاحشة تمقتها العقول الصحيحة والفطر السليمة.
خوای گەورە حەرامی کردووە کە پیاو باوەژنی خۆی بھێنێت، چونکە کارێکی خراپ و نەشیاوە، وە ژیری و فیترەی سەلیمیش بەکارێکی خراپی دادەنێن.

• بين الله تعالى بيانًا مفصلًا من يحل نكاحه من النساء ومن يحرم، سواء أكان بسبب النسب أو المصاهرة أو الرضاع؛ تعظيمًا لشأن الأعراض، وصيانة لها من الاعتداء.
خوای گەورە زۆر بە وردی ڕوونی کردوەتەوە کێن ئەو ئافرەتانەی حەڵاڵە هاوسەرگیری بكرێت لە گەڵیاندا و كێ حەرامە پیاو بیانخوازێت، جا بەھۆی نەسەبەوە بێت، یان بەھۆی ژن و ژنخوازییەوە بێت، یان بەھۆی شیرخواردنەوە بێت، ئەویش بۆ بەگەورە گرتنی ئەو بابەتە و پاراستنی لەدەست درێژی و سنور نەبەزاندنی.

۞ وَٱلۡمُحۡصَنَٰتُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡۖ كِتَٰبَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡۚ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمۡ أَن تَبۡتَغُواْ بِأَمۡوَٰلِكُم مُّحۡصِنِينَ غَيۡرَ مُسَٰفِحِينَۚ فَمَا ٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِهِۦ مِنۡهُنَّ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةٗۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِيمَا تَرَٰضَيۡتُم بِهِۦ مِنۢ بَعۡدِ ٱلۡفَرِيضَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا
وە خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرەتان ئەو ئافرەتانە بخوازن کە شوویان کردووە و مێردیان ھەیە، جگە ئەو کەنیزەکانە نەبێت کە کردوتانن بە موڵکی خۆتان لە کاتی جیھاد وتیکۆشان لەپێناو خوای گەورە، دروستە بۆتان بچنە لایان پاش ئەوەی ڕەحمیان خاوێن دەبێتە پاش کەوتنە ناو سوڕێکی مانگانەوە، خوای گەورە ئەوەی لەسەر فەرز کردوون بەفەرز، جگە لەوانەی کە باسمانکردن کە حەرامن لەسەرتان خوای گەورە ھەموو ئافرەتێکی بۆ حەڵاڵ کردون بیانخوازن، بە پێدانی مارەیی وە لەپێناو پاراستنی داوێنتان و خاوێن ڕاگرتنی بەڕێگەی حەڵاڵ، کە مەبەست لێی زیناو فاحیشە نەبێت، جا ھەر کەسێک بەگرێبەستی شەرعی تام وچێژی لەو ئافرەتانە برد ئەوا با ئەو مارەییەیان بداتێ کە خوای گەورە فەرزی کردووە لەسەرتان، وە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە ئەگەر لەسەر کەمکردنەوەی مارەیی یان زیادکردنی لە نێو خۆتاندا ڕێبکەون، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەدروستکراوەکانی وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە زۆریش دانا وکار بەجێیە لە بەڕێوەبردنی دروسترکراوەکان و شەریعەت ویاسادانانیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن لَّمۡ يَسۡتَطِعۡ مِنكُمۡ طَوۡلًا أَن يَنكِحَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ فَمِن مَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُم مِّن فَتَيَٰتِكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۚ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِكُمۚ بَعۡضُكُم مِّنۢ بَعۡضٖۚ فَٱنكِحُوهُنَّ بِإِذۡنِ أَهۡلِهِنَّ وَءَاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِ مُحۡصَنَٰتٍ غَيۡرَ مُسَٰفِحَٰتٖ وَلَا مُتَّخِذَٰتِ أَخۡدَانٖۚ فَإِذَآ أُحۡصِنَّ فَإِنۡ أَتَيۡنَ بِفَٰحِشَةٖ فَعَلَيۡهِنَّ نِصۡفُ مَا عَلَى ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ مِنَ ٱلۡعَذَابِۚ ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَشِيَ ٱلۡعَنَتَ مِنكُمۡۚ وَأَن تَصۡبِرُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡۗ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
ئەی پیاوان ئەگەر ھەرکەسێک لە ئێوە لەبەر کەمدەرامەتی نەیتوانی ئافرەتانی ئازادی باوەڕدار بخوازێت ئەوا دروستە بۆی ئەو کەنیزەکانە بخوازن کە بوون بەموڵکتان، بەڵام بەو مەرجەی ئەو کەنیزەکانە بۆتان دەربکەوێت کە بڕوادارن، خوای گەورەش زانایە بە ڕاستی ودروستی باوەڕتان و نھێنی ناو دڵ ودەرونتان، ئێوە وئەوان لە ئاین ومرۆڤایەتیدا یەکسانن، بۆیە خۆتان لە مارەکردنیان ھەڵامەوێرن، وبەموڵەتی کەسوکاریان بیانخوازن ومارەییان بکەن، ومارەیی خۆیانیان بە بەبێ کەموکورتی ودواخستن بدەنێ، ئەوە ئەگەر ھاتوو داوێن پاک وزیناکەر نەبوون بەئاشکرا، وە ھیچ دۆست و عاشقیشیان نەبێت کە بەنھێنی زینا و فاحیشەیان لەگەڵ بکەن، جا ئەگەر ھاتوو شوویان کرد وپاشان زینا وفاحیشەیان کرد ئەوا سزاکەیان نیوەی سزای ئافرەتانی ئازادە، واتا: پەنجا داریان لێ بدرێت، وە بەردباران ناکرێن، بە پێچەوانەی ئەو ئافرەتە ئازادانەی کە زینا دەکەن دەبێت بەردباران بکرێن، ئەوەی باسکرا لە دروستی خواستنی کەنیزەکی داوێن پاکی باوەڕدار ڕوخسەت وڕێگاپێدانە بۆ ئەوانەی کە لەخۆیان دەرتسن بکەونە ناو خراپە وزینا کردنەوە، وە دەسەڵاتی ئەوەیشی نیە کە ئافرەتێکی ئازاد بخوازێت، ھەرچەند باشتر وایە مرۆڤی باوەڕدار ئارام بگرێت و کەنیزەک نەخوازێت لەترسی ئەوەی مناڵی کۆیلە لەدایک نەبێت، وە خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە وپەشیمان دەبنەوە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان چونکە ڕێگای داوە کە پیاوانی باوەڕدار کەنیزەکی باوەڕدار بخوازن ئەگەر نەیاندەتوانی ئافرەتانی ئازاد مارە بکەن لەکاتی ترسی کەوتنە ناو خراپە و زیناوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمۡ وَيَهۡدِيَكُمۡ سُنَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَيَتُوبَ عَلَيۡكُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
خوای گەورە بە تەشریع کردنی ئەم حوکمانەی کە ڕوونی کردەوە بۆتان دەیەوێت مەعالیمی شەرع و ئاینەکەی خۆیتان بۆ ڕوون بکاتەوە، لەگەڵ بەرژەوەندیە دونیایی و دواڕۆژیانەشی کە تێیاندایە، وە دەیەوێت ڕێنوێنیتان بکات بۆ لای ڕێ و شوێن وشەریعەتی پێغەمبەرانی پێش خۆتان لە حەڵاڵکردن و حەرامکردن، وە شارەزاتان بکات لەژیانی پڕ وانە و ئامۆژگاریان، تاوەکو ئێوەش وەک ئەوان و وچاویان لێ بکەن وشوێنیان بکەون، وە خوا دەیەوێت کە لەتاوان و سەرپێچی بگەڕێنەوە بۆ گوێڕایەڵی و تاعەتی خۆی، وە خوای گەورە زۆر زانایە بەھەر شتێک کە بەرژەوەندی بەندەکانی تێدا بێت بۆیە کردویەتی بە شەریعەت ویاسا بۆیان، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت ویاسادانان و بەرێوەبردنی کاروبارەکانیاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• حُرمة نكاح المتزوجات: حرائر أو إماء حتى تنقضي عدتهن أيًّا كان سبب العدة.
حەرامە ودروست نیە مارەکردنی ژنی خاوەن مێرد، جا ئەو ژنانە ئازاد بن یان کەنیزەک بن، تا ئەو کاتەی لە مێردەکەی جیا دەبێتەوە یان دەمرێت، پاشان عیدەیان بەسەر دەچێت، جا عیدەکەی بەھەر ھۆکارێک بێت.

• أن مهر المرأة يتعين بعد الدخول بها، وجواز أن تحط بعض مهرها إذا كان بطيب نفس منها.
مارەیی ئافرەت پاش چوونە لای دیاری دەکرێت، وە دروستە بۆ ژنان لەھەندێک لە مارەییەکەیان بە خواستی خۆیان خۆش بن.

• جواز نكاح الإماء المؤمنات عند عدم القدرة على نكاح الحرائر؛ إذا خاف على نفسه الوقوع في الزنى.
دروستە پیاوانی باوەڕدار کەنیزەکی باوەڕدار مارە بکەن، کاتێک دەسەڵاتی ئەوەیان نەبوو ژنانی ئازاد بخوازن، ئەگەر ھاتوو ترسی ئەوەیان لەخۆیان ھەبوو کە ئەگەر ئەو کەنیزەکانە مارە نەکەن بکەونە ناو تاوان و زیناوە.

• من مقاصد الشريعة بيان الهدى والضلال، وإرشاد الناس إلى سنن الهدى التي تردُّهم إلى الله تعالى.
یەکێک لە مەقاسید ومەبەستەکانی شەریعەتی ئیسلام ئەوەیە ھیدایەت وگومڕایی بۆ خەڵکی روون بکاتەوە، وە ڕێنمونی خەڵکی بکات بۆ شوێنکەوتنی ڕیگاکانی ھیدایەت ئەو ڕێگایانەی کە دەیانگێڕێتەوە بۆلای خوای گەورە وبەزر وبڵند.

وَٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡكُمۡ وَيُرِيدُ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلشَّهَوَٰتِ أَن تَمِيلُواْ مَيۡلًا عَظِيمٗا
خوای گەورە دەیەوێت تەوبەتان لێ وەربگرێت، وە چاوپۆشی لە گوناھەکانتان بکات. وە ئەوانەش کە بەشوێن خۆشی وئارەزووەکانی خۆیانەوەن دەیانەوێت لەڕێگای ڕاست زۆر دوورتان بخەنەوە ولەخشتەتان بەرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمۡۚ وَخُلِقَ ٱلۡإِنسَٰنُ ضَعِيفٗا
خوای گەورە دەیەوێت بەم شەریعەت ویاسایانەی کە بۆی داناون کاروبارەکانتان بۆ ئاسان بکات، داوای شتێکیتان لێ نەکات کە لەتواناتاندا نیە، چونکە ئەو دەزانێت مرۆڤ لە دروستکردن وھەڵسوکەوت وڕەوشت وئاکاریدا لاواز و بێ ھێزە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٖ مِّنكُمۡۚ وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمٗا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، ھەندێکتان ماڵ وسامانی ھەندێکی ترتان بە ناھەق مەخۆن، وەک داگیر کردن و دزی و بەرتیل وڕێگا ناشەرعیەکانی تر، مەگەر ئەو ماڵ وسامانە ماڵ وسامانێک بێت لەڕێگای بازرگانی و مامەڵە کردنەوە بێت کە ھەردوولایەنی گرێبەست بەڕەزامەندی نێوانیان کڕین وفرۆشتن بکەن، ئەو کاتە دروستە لەو ماڵە وسامانە بخورێت و مامەڵە و تەسەڕوفی پێوە بکرێت، وە ھەندێکیتان ھەندێکی ترتان مەکوژن، وە کەستان باخۆشی نەکوژێت، وە با خۆی دوچاری تیاچون و فەوتان نەکات، بێگومان خوای گەورە زۆر میھربانە بۆتان، وە یەکێک لە ڕەحم ومیھرەبانیەکانی ئەوەیە خوێن وماڵ وسامان وشەرەف وناموسی حەرام کردوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ عُدۡوَٰنٗا وَظُلۡمٗا فَسَوۡفَ نُصۡلِيهِ نَارٗاۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًا
ھەرکەسێک ئەو کارانە ئەنجام بدات کە ڕێگریان لێکرا، ماڵ وسامانی خەڵکی تر بخوات بەناھەق، یان دەست درێژی بکاتە سەری و بیکوژێت یان ئازاری بدات بە دەست ئەنقەست، نەک بەشێوەی نەزانین ولەبیرچوون، ئەوا خوای گەورە دەیخاتە ناو ئاگرێکی گەورەوە لەرۆژی دواییدا، لە گەرماکەی داد وبێدادیەتی، وە لە سزاکەی ناڕەحەت دەبێت، ئەوەش کارێکی ئاسانە بۆ خوای گەورە وھیچی تێ ناچێت بۆی، لەبەر ئەوە زۆر بەدەسەڵاتە ودەستەوسانە نیە لە بەردەم ھیچ کارێکدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِن تَجۡتَنِبُواْ كَبَآئِرَ مَا تُنۡهَوۡنَ عَنۡهُ نُكَفِّرۡ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَنُدۡخِلۡكُم مُّدۡخَلٗا كَرِيمٗا
ئەی باوەڕداران ئەگەر ئێوە دوور بکەونەوە لە گوناهه گەورەکانی وەک ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، وئازاردانی دایک وباوک، وکوشتی بەناھەق، وخواردنی سوو، ئەوا چاوپۆشیتان لێ دەکەین لە گوناھە بچوکەکان بە لێخۆش بوون و سڕینەوەیان، وە دەتان خەینە جێگا وشوێنێکی بەرێز لای خوای گەورە، کە بەھەشتی ھەتا ھەتایی پڕ لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَا تَتَمَنَّوۡاْ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعۡضَكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٞ مِّمَّا ٱكۡتَسَبُواْۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٞ مِّمَّا ٱكۡتَسَبۡنَۚ وَسۡـَٔلُواْ ٱللَّهَ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا
ئەی باوەڕداران ئاوات بۆ شتێ مەخوازن کە خوا فەزڵ و ڕێزی ھەندێکتانی بەسەر ھەندێکی ترتاندا داوە، بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی تووڕەیی و حەسودی، نابێت ئافرەتان ئومێدی بەدەستھێنانی ئەو شتانە بخوازن کە تایبەتە بە پیاوانەوە، بێگومان ھەر دەستەیەک لە پیاوان و لە ژنان پاداشت و مافیان بەپێی ھەوڵ و کۆششی خۆیان ھەیە، بۆیە داوای ئەوە لەخوا بکەن کە خوای گەورە لە بەخششەکانی خۆیتان پێ ببەخشێت، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەھەموو شتەکان، ھەر جۆرێک لەشتەکان بەپێی گونجانی خۆی پێی بەخشیوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلِكُلّٖ جَعَلۡنَا مَوَٰلِيَ مِمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَۚ وَٱلَّذِينَ عَقَدَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ فَـَٔاتُوهُمۡ نَصِيبَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدًا
بۆ ھەریەکێک لە ئێوە میراتگرێکمان داناوە، کە لەو میراتەی کە باوک ودایک وخزمانی نزیک بەجێیان ھێشتووە، میرات بگرن، وە ئەو کەسانەش کە پەیمان وبەڵێنی دڵنیاکەرتان لەگەڵ بەستوون لەسەر ھاوپەیمانی وسەرخستن ھەرکات مردن وماڵێکتان لێ بەجێما میرات بگرن- لەسەردەمی نەفامیدا داب ونەریت وابوو دەیانوت: ئەگەر خوێن کەوتە سەرم دەبێت ئێوە خوینەکەم بۆ بدەن، وە ئەگەر مردیشم ئێوە میراتم لێ ببەن- بێگومان خوای گەورە شاھیدە بەسەر ھەموو شتێکدا وئاگادارە پێی، لەوانەیش شاھیدی ئەوەیە کە ئێوە پەیمان وبەڵێنتان لەیەک وەرگرتووە، میراتگرتنیش لەسەر بنەمای ھاوپەیمانی لەسەردەمی نەفامی و سەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان حوکمەکەی سڕایەوە ونەما.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• سعة رحمة الله بعباده؛ فهو سبحانه يحب التوبة منهم، والتخفيف عنهم، وأما أهل الشهوات فإنما يريدون بهم ضلالًا عن الهدى.
فراوانی ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە بەرامبەر بەندەکانی، ئەو تەوبە وگەڕانەوەی بەندەکانی پێخۆشە، وە پێی خۆشە باری سەرشانیان سووک بکات لەو حوکمانەی کە لە توانایاندا نیە، بەڵام ئەوانەی شوێن ھەواو وئارەزووەکانی خۆیان دەکەون تەنھا گوڕمڕایی و کاری دزێو ونەشیاویان دەوێت.

• حفظت الشريعة حقوق الناس؛ فحرمت الاعتداء على الأنفس والأموال والأعراض، ورتبت أعظم العقوبة على ذلك.
شەریعەتی ئیسلام مافەکانی خەڵکی پاراستووە، وە حەرامی کردووە کە ھیچ کەسێک دەست درێژی بکاتە سەر گیان وماڵو سامان وشەرەف وناموسی ھیچ کەسێکی تر، وە گەورەترین سزایشی بۆ ئەوانە داناوە کە ئەو سنورانە دەبەزێنن.

• الابتعاد عن كبائر الذنوب سبب لدخول الجنة ومغفرة للصغائر.
دوور کەوتنەوە لە گوناھە گەورەکان ھۆکاری لێخۆش بوونی گوناھە بچووکەکان و چوونە بەھەشتە.

• الرضا بما قسم الله، وترك التطلع لما في يد الناس؛ يُجنِّب المرء الحسد والسخط على قدر الله تعالى.
ڕازی بوون بەوەی کە خوا دابەشی کردووە لەنێوان دروستکراوەکانی خۆیدا، وە وازھێنان و چاو نەبڕینە ئەو ناز ونیعمەتانەی کە خوای گەورە بەخشیونی بەخەڵکانی تر، چونکە ئەگەر مرۆڤ وابوو دەبێتە ھۆی ئەوەی دوور بێت لە حەسودی و خەفەت خواردن لە بەرامبەر قەدەری خوای گەورەدا.

ٱلرِّجَالُ قَوَّٰمُونَ عَلَى ٱلنِّسَآءِ بِمَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ وَبِمَآ أَنفَقُواْ مِنۡ أَمۡوَٰلِهِمۡۚ فَٱلصَّٰلِحَٰتُ قَٰنِتَٰتٌ حَٰفِظَٰتٞ لِّلۡغَيۡبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُۚ وَٱلَّٰتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَٱهۡجُرُوهُنَّ فِي ٱلۡمَضَاجِعِ وَٱضۡرِبُوهُنَّۖ فَإِنۡ أَطَعۡنَكُمۡ فَلَا تَبۡغُواْ عَلَيۡهِنَّ سَبِيلًاۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيّٗا كَبِيرٗا
پیاوان سەرپەرشتیاری ئافرەتانن، وە ھەڵدەستن بە جێ بەجێکردنی کاروبارەکانیان، بەھۆی ئەو فەزڵەی کە خوای گەورە داویەتی بەپیاوان بەسەر ئافرەتانەوە، وە بەھۆی ئەوەی کە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر پیاوان کە خەرجی ئافرەتان دابین بکەن، جا ئافرەتانی چاک وخواناس ئەوانەن کەگوێڕایەڵی پەروەردگار وە گوێڕایەڵی مێردەکانیانن، ئەو ئافرەتانە ئەگەر مێردەکانیان لێ دیار نەبێت خیانەتیان لێ ناکەن بەھۆی ئەوەی خوای گەورە یارمەتی داون، وە ئەوانەی ئێوە دەترسن لەوەی کە سەرپێچی بکەن وگویڕایەڵیتان نەکەن بەگوفتار وکردار، جا لەو حاڵەتەدا ئەی پیاوان بەوە لەگەڵیان دەست پێ بکەن کە ئامۆژگاریان بکەن وبیان ترسێنن بەخوای گەورە، جا ئەگەر ھاتوو ئامۆژگاری سوودی نەبوو، وە وەڵامی باشیان نەبوو، ئەوا جێگایان لێ جیا بکەنەوە، بەوەی پشتی تێکات و سەرجێی لەگەڵ نەکات، خۆ ئەگەر ھاتوو ئەمەش سوودی نەبوو، وەڵامی ئەرێنیان نەبوو، ئەوا لێیان بدەن بەڵام لێدانێکی سووک و برینداریان نەکەن، ئەگەر ھاتوو گەڕانەوە بۆ گوێڕایەڵی فەرمانەکانتان ئیتر ئێوەیش ھیچ ڕێگایەکی تر مەگرنە بەر بۆ ئازاردان وستەم لێکردنیان، بێگومان خوای گەورە بەرز وبڵندە بەسەر ھەموو شتێکدا، گەورەیە لە زات و سیفاتیدا بۆیە لێی بترسن وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِنۡ خِفۡتُمۡ شِقَاقَ بَيۡنِهِمَا فَٱبۡعَثُواْ حَكَمٗا مِّنۡ أَهۡلِهِۦ وَحَكَمٗا مِّنۡ أَهۡلِهَآ إِن يُرِيدَآ إِصۡلَٰحٗا يُوَفِّقِ ٱللَّهُ بَيۡنَهُمَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرٗا
ئەی سەرپەرشتیارانی ھەردوولا - کەسوکاری ژن ومێرد- ئەگەر ھاتوو ترسی ئەوەتان ھەبوو ناکۆکی نێوانیان سەردەکێشێت بۆ دوژمنایەتی و پشت لەیەکتر ھەڵکردن ئەوا پیاوێکی دادگەر لەکەسوکاری مێردەکە، وە پیاوێکی دادگەریش لە کەسوکاری ژنەکە بنێرن تاوەکو بکۆڵنەوە لەھەڵە وکەموکورتی ھەردولایان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە ئەوان بەچاکی دەزانن یان جیابوونەوە، یاخود پێکھاتن و گەڕانەوە بۆلای یەکتر، بێگومان پێک ھاتنەوە باشترە لە جیابوونەوە، ئەگەر ھاتوو ئەو دوو کەسەی کە نێرراون بۆ چارەسەری کێشەکە ڕازی بوون پێک بھێنەوە و نیەتیان باش بوو ئەوا خوای گەورەش یارمەتی ژن ومێردەکە دەدات و پێکیان دەھێنێتەوە، وە ناکۆکی ناھێڵێت لەنێوانیاندا، بێگومان خوای گەورە ھیچ شتێکی بەندەکانی لاشاراوە نیە، وە ئەو زۆر زانایە بە ووردەکاری ئەوەی لەناو دڵیاندا دەیشارنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُشۡرِكُواْ بِهِۦ شَيۡـٔٗاۖ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنٗا وَبِذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱلۡجَارِ ذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡجَارِ ٱلۡجُنُبِ وَٱلصَّاحِبِ بِٱلۡجَنۢبِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ مُخۡتَالٗا فَخُورًا
بەتاک و تەنھایی خوای گەورە بپەرستن و گوێرایەڵی بن، وە جگە لەویش ھیچ کەسێکی تر مەپەرستن، وە لەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن، وە ڕێزیان بگرن، وە لەگەڵ خزمان و ھەتیوان و ھەژاراندا ئاکار و ڕەوشتان چاک بێت، ھەروەھا لەگەڵ دراوسێی خزم و دراوسێیەکیش کە خزم نییە چاک بن، وە لەگەڵ ھاوەڵ و ھاوڕێی ھەمیشەیتان باش بن، وە لەگەڵ ڕێبواری نامۆ -غەریب- و نەناسراویش چاک بن، ئەو ڕێبوارەی کە لەڕێ جێماوە و خواردن و خواردنەوە و کەلوپەلی لێ بڕاوە، وە لەگەڵ کۆیلە و کەنیزەکەکانتاندا چاک بن، بێگومان خوای گەورە ئەو کەسەی خۆش ناوێت کە سەرسامی خۆیەتی و لوت بەرزە بەسەر بەندەکانی خوادا، وە زۆریش مەدح و سەنای خۆی دەکات و خۆی ھەڵدەکێشێت بەسەر خەڵکیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِينَ يَبۡخَلُونَ وَيَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبُخۡلِ وَيَكۡتُمُونَ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَأَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٗا مُّهِينٗا
وە خوای گەورە ئەوانەشی خۆش ناوێت کە چروکی وبەخیلی و ڕژدی دەکەن، وە ئەوەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەری بە بەخشین لەو ماڵەی خوا داویەتی نابەخشێت، وە بە گوفتار وکرداریشیان فەرمان بەخەڵکی دەکەن کە ماڵیان نەبەخشن، وە ئەو فەزڵ ونازو نیعمەتەی خوای گەورە پێی بەخشیون لەماڵ و سامان و زانست وزانیاری دەیشارنەوە، وە ھەق وڕاستی بۆ خەڵکی ڕوون ناکەنەوە و دەیشارنەوە، وە ناھەق وناڕەوا بەدەردەخەن وئاشکرای دەکەن، ئەم ئاکارانە ئاکاری بێباوەڕانە، خوای گەورە سزای ڕسواکەری ئامادە کردوووە بۆ بێباوەڕان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• ثبوت قِوَامة الرجال على النساء بسبب تفضيل الله لهم باختصاصهم بالولايات، وبسبب ما يجب عليهم من الحقوق، وأبرزها النفقة على الزوجة.
جێگری سەرپەرشتیاری پیاوان بەسەر ئافرەتاندا ھۆکارەکەی ئەوەیە خوای گەورە فەزڵی پیاوانی داوە بەسەر ئافرەتاندا بەوەی کە کردوونی بەسەرپەرشتیاریان، وە بەھۆی ئەوەش کە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر پیاوان کە مافی ئافرەتان دەستەبەر بکەن، لەسەروو ھەموویانەوە دابین کردنی خەرجیەکانی ئافرەت بەھەموو شێوەکانیەوه.

• التحذير من البغي وظلم المرأة في التأديب بتذكير العبد بقدرة الله عليه وعلوه سبحانه.
ھۆشیاریدان لە ستەمی ئافرەت ودەرچوون لە سنوریان، بە تەئدیب کردنیان، ئەویش بەوەی بیری بەندەی خوا بھێنرێتەوە کە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە پاک وبێگەرد وبەرز وبڵندە.

• التحذير من ذميم الأخلاق، كالكبر والتفاخر والبخل وكتم العلم وعدم تبيينه للناس.
ھۆشداری دان لە خووە خراپەکان، وەک لوت بەرزی و خۆ ھەڵکێشان بەسەر خەڵکی وڕژدی و چروکی و شاردنەوەی زانست وزانیاری وڕوون نەکردنەوەی بۆ خەڵکی.

وَٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۗ وَمَن يَكُنِ ٱلشَّيۡطَٰنُ لَهُۥ قَرِينٗا فَسَآءَ قَرِينٗا
ھەروەھا خوای گەورە سزای دۆزەخیشی ئامادەکردووە بۆ ئەوانەی کە ماڵوسامانی خۆیان لەبەر ڕوپامایی ومەدح وسەنای خەڵکی دەبەخشن، ئەوانە باوەڕیان بەخوای گەورە و ڕۆژی دوایی نیە، ئیمە سزای ڕیسواکەرمان بۆ ئامادە کردوون، ئەوەیشی ئەوانی گومڕاکرد تەنھا شوێنکەوتنی شەیتان بوو، جا ھەر کەسێکیش شەیتان ھاوڕی وھاودەمی ھەمیشەیی بێت بێگومان خراپترین ھاوڕێی ھەڵبژاردووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَاذَا عَلَيۡهِمۡ لَوۡ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِهِمۡ عَلِيمًا
ئەوانە چی زیانێکیان دەکرد ئەگەر بھاتایە بەڕاستی باوەڕیان بە خوای گەورە و بەڕۆژی قیامەت ھەبوایە، وە لەڕێگای خوای گەورە ماڵ و سامانیان ببەخشیایە و دڵسۆز و موخلیسی خوا بونایە؟! بەڵکو ئەگەر ئاوایان بکردایە زۆر باشتر بوو بۆیان، وە خوای گەورەش بەوان زانایە، وە ھیچ شتێکی ئەوانیشی لا شاراوە نییە، وە ھەموو کەسێکیش بەپێی کاروکردەوەی خۆی پاداشت و سزا دەدرێتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظۡلِمُ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖۖ وَإِن تَكُ حَسَنَةٗ يُضَٰعِفۡهَا وَيُؤۡتِ مِن لَّدُنۡهُ أَجۡرًا عَظِيمٗا
بێگومان خوای گەورە دادگەرەو وبەھیچ شێوەیەک ستەم لە بەندەکانی ناکات، بە ئەندازەی مێرولەیەکی بچوکیش چاکە و حەسەناتیان لێ کەم ناکاتەوە، وە خراپە وگوناھو تاوانیشیان بۆ زیاد ناکات، وە ئەگەر بێتو بە ئەندازەی تۆزقاڵیک چاکەیان ھەبێت خوای گەورە بەفەزڵی خۆی بەچەند قات بۆیان زیاد دەکات، وە لای خۆی پاداشتی گەورەی پێدەبەخشێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَكَيۡفَ إِذَا جِئۡنَا مِن كُلِّ أُمَّةِۭ بِشَهِيدٖ وَجِئۡنَا بِكَ عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ شَهِيدٗا
ئەبێ حاڵی ئەو بێباوەڕانە لەڕۆژی دواییدا چۆن بێت کاتێک ھەموو پێغەمبەرێک دێت دەبێت بە شاھید بەسەر ئومەتەکەی خۆیەوە لەسەر ئەوەی ئەنجامیان داوە، لەو ڕۆژەدا ئەی پێغەمبەر تۆیش دەھێنین کە ببیت بە شاھید بەسەر ئومەتەکەی خۆتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَوۡمَئِذٖ يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَعَصَوُاْ ٱلرَّسُولَ لَوۡ تُسَوَّىٰ بِهِمُ ٱلۡأَرۡضُ وَلَا يَكۡتُمُونَ ٱللَّهَ حَدِيثٗا
لەو ڕۆژە گەورەدا ئەوانەی باوەڕیان بەخوا نەبووە و سەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کردووە حەزیان دەکرد کە گڵ بونایە و خوا دروستی نەکردنایە، ھیچ شتێکیش لە کاروکردەوەی ئەوانە لای خوای گەورە شاراوە نیە، چونکە خوای گەورە مۆر دەنێت بەسەر دەمیاندا وە ھیچ قسەیەک ناکەن، وە مۆڵەت دەدرێت بە ئەندامەکانی لەشی کە شاھیدی لەسەر خاوەنەکەیان بدەن لەوەی ئەنجامیان داوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡرَبُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمۡ سُكَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعۡلَمُواْ مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغۡتَسِلُواْۚ وَإِن كُنتُم مَّرۡضَىٰٓ أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوۡ جَآءَ أَحَدٞ مِّنكُم مِّنَ ٱلۡغَآئِطِ أَوۡ لَٰمَسۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمۡ تَجِدُواْ مَآءٗ فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدٗا طَيِّبٗا فَٱمۡسَحُواْ بِوُجُوهِكُمۡ وَأَيۡدِيكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی ھەیە، لەکاتی سەرخۆشیدا نوێژ مەکەن تاوەکو بزانن لە نوێژەکەتاندا چی دەڵێن، -ئەمە پێش حەرامکردنی مەی بوو بەیەکجاری- وە لەکاتێکیش کە لەشتان گرانە نوێژ مەکەن، وە مەڕۆنە ناو مزگەوتەوە بەلەشگرانی مەگەر بە تێپەڕ بوون پێیدا تیپەڕ بن، تا ئەو کاتەی خۆتان دەشۆن، وە ئەگەر ھاتوو نەخۆش بوون وەنەتاندەتوانی ئاو بەکار بھێنن یان لە سەفەردا بوون، یان لەشتان گران بوو یان چووبونە لای ژنەکانتانەوە، وە ئاویشتان دەست نەدەکەوت بۆ خۆ شۆردن، ئەوا لەو حاڵەتەدا بە خۆڵێکی پاکوخاوێن تەیەموم بکەن، ئەویش بەو شێوەیە: کە پاش ئەوەی دەستاندا لە گلە خاوێنەکە دەست بھێنن بەدەموچاو و دەست وپلتاندا، بیگومان خوای گەورە لەبەرامبەر کەمتەرخەمیەکانتان لێبوردەیە، وە لە گوناھەکانتان خۆش دەبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبٗا مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ يَشۡتَرُونَ ٱلضَّلَٰلَةَ وَيُرِيدُونَ أَن تَضِلُّواْ ٱلسَّبِيلَ
ئەی پێغەمبەری خوا ئایا ئاگاداری جولەکەکان ھەیت کە خوای گەورە زانست وزانیاری پێدابوون لەسەر تەورات کەچی ئەوان ھیدایەت وڕێنوێنیان گۆڕیەوە بە سەرگەردانی وگومڕایی، وەدەیشیانەوێت -ئەی باوەڕداران- ئێوە گومرا بکەن و لەسەر ئەو ڕاستە ڕێگایەی کە پێغەمبەر ھێناویەتی بۆتان لاتان بدەن، تاوەکو ڕێگا خوار وخێچەکەی خۆیان بگرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• من كمال عدله تعالى وتمام رحمته أنه لا يظلم عباده شيئًا مهما كان قليلًا، ويتفضل عليهم بمضاعفة حسناتهم.
دادگەری تەواوی خوای گەورە وڕەحمەتی فراوانی پەروەردگار لەوەدایە: کە بەھیچ شێوەیەک ستەم لە بەندەکانی ناکات ھەرچەند کەمیش بێت، وە بەفەزڵی خۆی چاکە وحەسەناتەکانیشان بەچەند قات بۆ دەنوسێت.

• من شدة هول يوم القيامة وعظم ما ينتظر الكافر يتمنى أن يكون ترابًا.
لەبەر ناڕەحەتی بارودۆخی ڕۆژی دوایی وگەورەیی ئەو ھەڵوێستە بێباوەڕان ئاواتە خوازی ئەوەن کە ھەر گڵ بوونایە و خوا دروستی نەکردنایە، یان ھەر گڵ بونایە و خوا زیندووی نەکردنایەتەوە.

• الجنابة تمنع من الصلاة والبقاء في المسجد، ولا بأس من المرور به دون مُكْث فيه.
لەشگرانی ڕێگرە لە نوێژ کردن ومانەوە لەناو مزگەوت، بەڵام ئەگەر ھەر تێپەڕ بوون بێت بەناو مزگەوتدا ھیچ گرفتێک نیە.

• تيسير الله على عباده بمشروعية التيمم عند فقد الماء أو عدم القدرة على استعماله.
خوای گەورە باری سەرشانی باوەڕدارانی سووک کردووە کە ڕێگای داوە بە بەندەکانی کاتێک ئاویان دەست نەکەوت یان لەبەر نەخۆشی نەیاندەتوانی بەکاری بھێنن ئەوا تەیەموم بکەن.

وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِأَعۡدَآئِكُمۡۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَلِيّٗا وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ نَصِيرٗا
ئەی باوەڕداران خوای گەورە لە ئێوە زاناترە بە دوژمنەکانتان، ھەواڵی ئەوانی بەئێوەدا ودوژمنایەتی ئەوانی بۆ ئێوە ڕوونکردەوە، خوای گەورەتان بەسە کە پشت وپەناتان بێت وە بتانپارێزێت لە دەستدرێژی ئەوان، وە خواتان بەسە سەرخەرتان بێت، و لە فڕوفێڵ وئازاری ئەوان بتانپارێزێت، وە سەرتان بخات بەسەریاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُواْ يُحَرِّفُونَ ٱلۡكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَيَقُولُونَ سَمِعۡنَا وَعَصَيۡنَا وَٱسۡمَعۡ غَيۡرَ مُسۡمَعٖ وَرَٰعِنَا لَيَّۢا بِأَلۡسِنَتِهِمۡ وَطَعۡنٗا فِي ٱلدِّينِۚ وَلَوۡ أَنَّهُمۡ قَالُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَا وَٱسۡمَعۡ وَٱنظُرۡنَا لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡ وَأَقۡوَمَ وَلَٰكِن لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفۡرِهِمۡ فَلَا يُؤۡمِنُونَ إِلَّا قَلِيلٗا
لەناو جولەکەکاندا دەستەیەکی خراپ ھەن کە ئەو کەلام و فەرموودەیەی خوا ناردویەتیە خوارەوە دەیگۆڕن، وە بەجۆرێک لێکدانەوە و شیکردنەوەی بۆ دەکەن کە خوای گەورە بەو شێوەیە بۆ ئەو مەبەستەی دانەبەزاندووە، وە کاتێک پێغەمبەری خوایش (صلی اللە علیە وسلم) فەرمانیان بەشتێک پێدەکات: ئەوان دەڵێن: ئەوەی دەیڵێت بیستمان، بەڵام سەرپێچیمان کرد، بە گاڵتە پێکردنێکەوە دەڵێن: ئەی موحەمەد تۆیش گوێمان بۆ بگرە یاخوا ھەرگیز نەبیستیت، وە لەکاتی گفتوگۆدا پێت دەڵێن: -راعنا- وانیشانیان دەدا کە مەبەستیان بەم ووشەیە مۆلەتمان بدە وپەلەمان لێ مەکە، بەڵام لەڕاستیدا مەبەستیان پێی جنێودان و نزاکردن بوو لە پێغەمبەری خوا، وە تانە وتەشەردان ولاقرتێ بەدین کردن زمانیان بادەدەن، ئەگەر بھاتایە لەبری ئەوەی کە دەیانوت: فەرموودەی تۆمان بیست و سەرپێچی فەرمانەکانمان کردیت، بیانوتایە: فەرموودەکانی تۆمان بیست، وە فەرمانەکانی تۆمان جێ بەجێکرد، وەلەبری گوێت لێمان بێت و وخوا پێت نەبیستێت، بیانوتایە بیستمان و بەگوێمان کرد، وە ئەگەر لەبری ووشەی -راعنا- بیانوتایە: چاوەڕیمان کرد کە لەوەی دەیڵێیت تێبگەین، باشتر و ڕاستر بوو بۆیان، چونکە بەو شێوەیە ڕەچاوی ڕەوشت بەرزی تێدا دەکرا وشیاوتر بوو بە پلە وپایەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەکرد، خوای گەورەیش بەھۆی بێباوەڕیانەوە نەفرینی لێکردن، وە لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دووری خستنەوە، وە بێگومان ئەوان باوەڕێک ناھێنن کە سوودی ھەبێت بۆیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ ءَامِنُواْ بِمَا نَزَّلۡنَا مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبۡلِ أَن نَّطۡمِسَ وُجُوهٗا فَنَرُدَّهَا عَلَىٰٓ أَدۡبَارِهَآ أَوۡ نَلۡعَنَهُمۡ كَمَا لَعَنَّآ أَصۡحَٰبَ ٱلسَّبۡتِۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ مَفۡعُولًا
ئەی ئەوانەی نامە وپەڕاوی خواتان بۆھات لە جولەکە و گاورەکان، باوەڕ بھێنن بەوەی کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزیووە، دان دەنێت بەوەی بۆ ئێوە لە تەورات وئینجیلدا ھاتووە، پێش ئەوەی دەمووچاوێک ساف بکەین ولەشێوەی مرۆڤ دایماڵین وەک پشتی سەریانیان لێ بکەین، یان ئەوەتانێ لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوا دەریان دەکەین، ھەروەک چۆن نەفرینمان لەوانە کرد کە لە ڕۆژی شەممەدا ڕاوی ماسیان کرد، کاتێک خوای گەورە ڕێگری لێکردبوون کە لەو ڕۆژەدا ڕاو بکەن، ئەوە بوو خوای گەورە کردینی بە مەیمون، بێگومان خوای گەورە فەرمان بەھەرچی بکات ڕوو دەدات ودێتەدی.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُۚ وَمَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱفۡتَرَىٰٓ إِثۡمًا عَظِيمًا
بێگومان ھەرگیز خوای گەورە لەدانانی (ھەرشتێک لە مەخلوقاتی بکرێت بەھاوبەشی) خۆش نابێت، وە بەفەزڵی خۆی چاوپۆشی دەکات لەھەر گوناھێکی تر جگە لەھاوبەشدانان و بێباوەڕی بۆ ھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، یان بەعەدلی خۆی بە ئەندازەی گوناھو وتاوانیان سزایان دەدات، بۆیە ھەر کەسێک ھەر شتێک بکات بەھاوبەشی خوای گەورە، ئەوە بێگومان گوناھو تاوانێکی زۆر گەورەی کردووە، ئەگەر ھەر کەسێک لەسەری بمرێت ئەوا خوای گەورە ھەرگیز لێی خۆش نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنفُسَهُمۚ بَلِ ٱللَّهُ يُزَكِّي مَن يَشَآءُ وَلَا يُظۡلَمُونَ فَتِيلًا
ئەی پێغەمبەر ئایا ئاگاداری ئەوانەیت کە پاکانە بۆ دەروونی خۆیان دەکەن، وە وەسف وسەنای خۆیان و کاروکردەوەی خۆیان دەکەن؟ نەخێر پاکانە کردن و وەسف وسەنا کردن بەدەست ئەوان نیە، بەڵکو ئەوە تەنھا خوای گەورەیە کە ھەرکەسێکی بوێت لە بەندەکانی پاکانەیان بۆ دەکات و وەسف وسەنایان دەکات، چونکە زانایە بە شاراوەی ناو دڵەکانیان، وە ھیچ شتێک لە پاداشتی کاروکردەوەیان کەم ناکاتەوە، وە ھەرگیز بە ئەندازەی تاڵە دەزوویەکی ناو دەنکە خورمایەکیش ستەمیان لێ ناکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱنظُرۡ كَيۡفَ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَۖ وَكَفَىٰ بِهِۦٓ إِثۡمٗا مُّبِينًا
تەماشا بکە ئەی پێغەمبەری خوا ئەوانە چۆن درۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستن، بەوەی پاکانە بۆ دەروونی خۆیان دەکەن و وەسف وسەنای کار وکردەوەیان دەکەن، ئەوانە ھەر ئەوەندەیان بەسە وەکو گوناھێکی ڕوون وئاشکرا بۆ خراپەکاری و گومڕاییان، چونکە پاکانە کردن بۆ خۆ کارێکی نەشیاو وخراپە، بۆیە تەنھا خوای گەورە دەبێت پاکانە بۆ بەندەکانی بکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبٗا مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡجِبۡتِ وَٱلطَّٰغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ هَٰٓؤُلَآءِ أَهۡدَىٰ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ سَبِيلًا
وە ئایا ئەی پێغەمبەر ئاگاداری حاڵی ھەندێک لەجولەکەکان ھەیت، وە سەرت سوڕ نامێنێت لەوانەیان کە خوای گەورە زانست وزانیاری پێ بەخشی بوون کەچی باوەڕیان بە پەرستراوانێکی جگە لەخوا ھەیە لە بت وجادوو وفاڵگرتنەوە، وە بۆ ڕازی کردنی دڵی موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرەکانی مەککە وئەو ناوچەیە دەیانووت: بەڕاستی ڕێبازی ئەوان لە ڕێبازی ھاوەڵانی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باشتره و ئەوان له باوەڕداران لەسەر ھەقترن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• كفاية الله للمؤمنين ونصره لهم تغنيهم عما سواه.
خوای گەورە بەسە کە پشت وپەنای باوەڕداران بێت، سەرکەوتنی ئەو بۆ باوەڕداران بێ نیازیان دەکات لە ھەموو کەسێکی تر.

• بيان جرائم اليهود، كتحريفهم كلام الله، وسوء أدبهم مع رسوله صلى الله عليه وسلم، وتحاكمهم إلى غير شرعه سبحانه.
ڕوونکردنەوەی تاوانەکانی جولەکە، وەک گۆڕینی کەلامی خوا، وە ڕەوشت ناشرینیان لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم)، وە حوکم کردن بە غەیری حوکمی خوای گەورە وبەرز وبڵند.

• بيان خطر الشرك والكفر، وأنه لا يُغْفر لصاحبه إذا مات عليه، وأما ما دون ذلك فهو تحت مشيئة الله تعالى.
ڕوونکردنەوەی مەترسیەکانی ھاوەڵ بڕیاردان و بێباوەڕی، وە خوای گەورە لەخاوەنەکەیان خۆش نابێت ئەگەر لەسەر ئەو حاڵەتە بمرێت، بەڵام گوناھی تری جگە لە ھاوەڵ بڕیاردان وبێباوەڕی کەوتوەتە سەر وویست ومەشیئەتی خوای گەورە وپەروەردگار.

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُۖ وَمَن يَلۡعَنِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ نَصِيرًا
ئەوانەی ئەو بیروباوەڕە خراپەیان ھەیە، ئەوانەن کە خوای گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دەری کردوون، ھەرکەسیش خوای گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دەری بکات ھیچ پشت وپەنا و سەرخەرێکی نیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمۡ لَهُمۡ نَصِيبٞ مِّنَ ٱلۡمُلۡكِ فَإِذٗا لَّا يُؤۡتُونَ ٱلنَّاسَ نَقِيرًا
ئەوانە ھیچ دەسەڵاتێکیان نابێت، ئەگەر دەسەڵاتیشیان ھەبێت ئەوەندە چروکن ھیچ شتێک نادەن بەکەس، ئەگەر بە ئەندازەی توێکڵی پشتی دەنکە خوارمایەکیش بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمۡ يَحۡسُدُونَ ٱلنَّاسَ عَلَىٰ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۖ فَقَدۡ ءَاتَيۡنَآ ءَالَ إِبۡرَٰهِيمَ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَءَاتَيۡنَٰهُم مُّلۡكًا عَظِيمٗا
بەڵکو حەسوودی بە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وھاوەڵانی دەبەن لەبەرامبەر ئەوەی کە خوای گەورە لە پێغەمبەرایەتی و باوەڕ و پلە وپایە ودەسەڵاتەی پێی داون، باشە بۆچی حەسودی و ئیرەی دەبەن بە ئەمان لەکاتێکدا ئێمە کارزانی و پەیامی پێغەمبەرایەتیمان بە نەوەکانی ئیبراھیم بەخشی، وە دەسەڵات وموڵکێکی فراوانیشمان پێ بەخشین کە بەخەلکی تر نەدرابوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَمِنۡهُم مَّنۡ ءَامَنَ بِهِۦ وَمِنۡهُم مَّن صَدَّ عَنۡهُۚ وَكَفَىٰ بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا
لەناو خاوەن نامەکاندا ھەیانە باوەڕیان بەئەوە ھەیە کە خوای گەورە ناردوویەتیە خوارەوە بۆ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) وە بۆ ئەو پێغەمبەرانەیش لەنەوەی ئەون، وە ھەشیانە باوەڕیان پێ نەھێنان، ئەمەش ھەڵویستیانە بەرامبەر بەوەی خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، ئاگری دۆزەخ بەسە بۆ ئەوانە کە باوەڕیان نەھێناوە لەناو ئەواندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِنَا سَوۡفَ نُصۡلِيهِمۡ نَارٗا كُلَّمَا نَضِجَتۡ جُلُودُهُم بَدَّلۡنَٰهُمۡ جُلُودًا غَيۡرَهَا لِيَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمٗا
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە ئایەت و نیشانە وبەڵگەکانمان نیە لەڕۆژی دواییدا دەیانخەینە ناو ئاگرێکی بڵێسەداری واوە کە لەھەموو لایەکەوە دەوری داون، ھەرکاتێک پێستی جەستەیان دەسوتێت ئەوا چەند پێستێکی تریان لەجێگای ئەواندا بۆ دەگۆڕین، تاوەکو باش سزا بچەژن، بێگومان خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە کە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەکارو بەڕێوەبردنیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدۡخِلُهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ لَّهُمۡ فِيهَآ أَزۡوَٰجٞ مُّطَهَّرَةٞۖ وَنُدۡخِلُهُمۡ ظِلّٗا ظَلِيلًا
ئەوانەش کە باوەڕیان بەخوای گەورە ھەیە و شوێن پێغەمبەرەکانی کەوتوون، وە کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئەوا لەڕۆژی دواییدا دەیانخەینە ناو بەھەشتانێکی فراوان کە ڕوبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیان دەڕۆن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، لەو بەھەشتانەدا ژنانی پاکوخاوێنی وایان دەدەینێ کە لەھەموو پیس وپۆخڵیەک بەدوورن، وە دەیانخەینە ژێر سێبەری چڕ وپڕی واوە کە نە گەرمایان ببێت و نەسەرما.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُكُمۡ أَن تُؤَدُّواْ ٱلۡأَمَٰنَٰتِ إِلَىٰٓ أَهۡلِهَا وَإِذَا حَكَمۡتُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ أَن تَحۡكُمُواْ بِٱلۡعَدۡلِۚ إِنَّ ٱللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِۦٓۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ سَمِيعَۢا بَصِيرٗا
بێگومان خوای گەورە فەرمانتان پێدەکات ئەمانەت وسپاردەکان بدەنەوە دەست خاوەنەکانیان، وە فەرمانتان پێدەکات ھەرکاتێک دادگایی نێوان خەڵکیتان کرد بە دادگەرانە ویەکسانی لەنێوانیاندا حوکم بکەن بەشێوەیەک مەیلتان بەلای کەسیاندا نەچێت و زوڵم وستەم لەکەسان نەکەن، بێگومان خوای گەورە بەشێوەیەکی زۆر جوان لە ھەموو کاتێکدا ئامۆژگاری وڕێنمونیتان دەکات، وە خوای گەورە بیسەری ھەرچی شتە کە ئێوە دەیڵێن وە ھەرچیش ئەنجام دەدەن دەیبینێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ وَأُوْلِي ٱلۡأَمۡرِ مِنكُمۡۖ فَإِن تَنَٰزَعۡتُمۡ فِي شَيۡءٖ فَرُدُّوهُ إِلَى ٱللَّهِ وَٱلرَّسُولِ إِن كُنتُمۡ تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ وَأَحۡسَنُ تَأۡوِيلًا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکانی کەوتوون، گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان بن ئەگەر فەرمانیان بە سەرپێچی خوا پێ نەکردن، وە ئەگەر ڕاجییایتان تێکەوت لەشتێکدا ئەوا بگەڕێنەوە بۆلای قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخوا و بەڕۆژی دوایی، چونکە گەڕانەوەتان بۆلای قورئان وسوننەت زۆر لەوە باشترە کە لەناو ناکۆکی وڕاجییای وڕای خۆ پەسەند کردندا بمێننەوە، وە باشترین سەرەنجامیشە بۆتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• من أعظم أسباب كفر أهل الكتاب حسدهم المؤمنين على ما أنعم الله به عليهم من النبوة والتمكين في الأرض.
گەورەترین ھۆکاری بێباوەڕ بوونی خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان ئەوە بوو کە حەسوودی وئیرەییان بە باوەڕداران دەبرد لە بەرامبەر ئەو ناز ونیعمەتەی کە خوای گەورە بەخشی بوو پێیان لە پێغەمبەرایەتی و بەخشینی موڵک ودەسەڵات لەسەر زەوی.

• الأمر بمكارم الأخلاق من المحافظة على الأمانات، والحكم بالعدل.
فەرمان کردن بە خوو وداب ونەریتە جوانەکان بەشێکە لەپاراستنی ئەمانەت وڕاسپاردە وحوکم کردن بەشێوەیەکی دادگەرانە.

• وجوب طاعة ولاة الأمر ما لم يأمروا بمعصية، والرجوع عند التنازع إلى حكم الله ورسوله صلى الله عليه وسلم تحقيقًا لمعنى الإيمان.
گوێڕایەڵی کردنی کاربەدەستان واجبە بەو مەرجەی فەرمان بە گوناهـ و تاوان و سەرپێچی خوای گەورە نەکەن، وە گەڕانەوە بۆ لای خوا و پێغەمبەرەکەی لەکاتی دروست بوونی ناکۆکیدا جێبەجێکردنی مانای بەرزی باوەڕە.

أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يَزۡعُمُونَ أَنَّهُمۡ ءَامَنُواْ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوٓاْ إِلَى ٱلطَّٰغُوتِ وَقَدۡ أُمِرُوٓاْ أَن يَكۡفُرُواْ بِهِۦۖ وَيُرِيدُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَن يُضِلَّهُمۡ ضَلَٰلَۢا بَعِيدٗا
ئەی پێغەمبەر ئایا دوو فاقی دوو ڕووەکانی جولەکە نابینیت کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە باوەڕیان بەوە ھێناوە کە بۆ تۆ دابەزیووە، وە باوەڕیشیان بەوە ھەیە کە بۆ سەرجەم پێغەمبەرانی پێش تۆ دابەزیووە، ئەوان دەیانەوێت بۆ یەکلای کردنەوە و دادگایی کردنی کێشەکانیان بچنە لای یاسای غەیری یاسای شەریعەتی ئیسلام، ئەو یاسایانەی کە مرۆڤەکان دایانناوە، لەکاتێکدا ئەوان فەرمانیان پێکراوە کە باوەڕ نەکەن بەو یاسایانە، وە شەیتانیش دەیەوێت بەیەکجاری لە ھەق وڕاستی دووریان بخاتەوە کە بەھیچ شێوەیەک ڕێنمونی وھیدایەت وەرنەگرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ تَعَالَوۡاْ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ رَأَيۡتَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودٗا
ئەگەر بوترێت بەو دووڕوانە: وەرن بۆلای ئەو حیکمەت ودانایەی کە خوای گەورە لەم پەرتووکەدا دایبەزاندووە، وە وەرن بۆلای پێغەمبەر تاوەکو دادگای بکات لە ناکۆکیەکانی نێوانتاندا، ئەوا ئەی پێغەمبەر دەیانبینیت بە توندی پشت ھەڵدەکەن وڕازی نابن بە دادگای کردنی تۆ لە نێوان خۆیاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَكَيۡفَ إِذَآ أَصَٰبَتۡهُم مُّصِيبَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ ثُمَّ جَآءُوكَ يَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنۡ أَرَدۡنَآ إِلَّآ إِحۡسَٰنٗا وَتَوۡفِيقًا
حاڵی ئەو دووڕوانە چۆن دەبێت کاتێک بەھۆی گوناھو تاوانی خۆیانەوە تووشی بەڵا وموسیەبت وناڕەحەتی دەبن بەھاوار ھاوار وبیانوو بۆ ھێنانەوە بۆت سوێندت بۆ دەخۆن: کە ھیچ مەبەستێکیان نەبووە لەوەی کە دادگایی ناکۆکیەکانی نێوانیان بردووەتە لای غەیری ئەو تەنھا وویستویانە چاکسازی وڕێکەوتن لەنێوان لایەنە ناکۆکەکاندا ئەنجام بدەن، دڵنیابە کە ئەوان لەوەدا درۆ دەکەن، چونکە چاکسازی وئیحسان ئەوەیە شەریعەتی خوا دادگایی بکات لەنێوان بەندەکانی خوادا.
Arabic explanations of the Qur’an:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمۡ فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ وَعِظۡهُمۡ وَقُل لَّهُمۡ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَوۡلَۢا بَلِيغٗا
خوای گەورە دەزانێت ئەوانە چی پیسی و نەگریسیەکیان لە دووڕووی لەناو دڵی خۆیاندا شاردووەتەوە، جا لەبەر ئەوە ئەی پێغەمبەر تۆیش پشتگوێیان بخەو وازیان لێ بھێنە، وە ئامۆژگاریان بکە وحوکمی خوایان بە موژدەدان و ترساندن بۆ ڕوون بکەرەوە، وە بە ووتەیەکی جەرگبڕانە لەگەڵیاندا بدوێ کە ھیچ بیانویەکیان نەمێنێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَلَوۡ أَنَّهُمۡ إِذ ظَّلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ جَآءُوكَ فَٱسۡتَغۡفَرُواْ ٱللَّهَ وَٱسۡتَغۡفَرَ لَهُمُ ٱلرَّسُولُ لَوَجَدُواْ ٱللَّهَ تَوَّابٗا رَّحِيمٗا
ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە بۆ ئەوە نەبێت کە وویستی خوای گەورە گوێڕایەڵی بکرێت، جا ئەو دووڕوانە کاتێک ستەمیان لەخۆیان کرد بە ئەنجامدانی گوناە وتاوان ئەگەر بھاتنایەتە لای تۆ و دانیان بنایە بەوەی ئەنجامیان داوە و پەشیمان بوونایەتەوە و داوای لێخۆش بوونیان لەخوای گەورە بکردایە، وە تۆیش داوای لێخۆش بوونت بۆ بکردنایە ئەوا دەیانبینی کە خوای گەورەش تەوبەکانیانی لێوەردەگرتن و زۆریش بە ڕەحم ومیھرەبان دەبوو لەگەێاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤۡمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيۡنَهُمۡ ثُمَّ لَا يَجِدُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَرَجٗا مِّمَّا قَضَيۡتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسۡلِيمٗا
نەخێر بەو شێوەیە نیە کە ئەو دووڕوانە گومان دەبەن، پاشان خوای گەورە بەزاتی خۆی سویند دەخوات کە ئەوانە ڕاست ناکەن ئەی موحەمەد ھەتاوەکو تۆ نەکەن بە دادوەر لە ژیانی خۆتدا وە پاش مردنیشت شەریعەتەکەت نەکەن بەدادوەر لەتەواوی ئەو ناکۆکیانەی کە دروست دەبێت لەنێوانیاندا، وە پاشان ڕازیش بن بەو بڕیارەی کە پێغەمبەر دەیدات، وە ھیچ شتێکیش لەگومان وپێ ناخۆش بوون لە دڵیاندا نەمێنێت، وە بە تەواویش لەڕواڵەت وناواخنی خۆشیاندا تەسلیم وملکەچ دەبن پێی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الاحتكام إلى غير شرع الله والرضا به مناقض للإيمان بالله تعالى، ولا يكون الإيمان التام إلا بالاحتكام إلى الشرع، مع رضا القلب والتسليم الظاهر والباطن بما يحكم به الشرع.
دادوەری بردن بۆلای غەیری شەریعەتی ئیسلام وڕازی بوون پێی، پێچەوانە و دژە بە باوەڕ بەخوای بەرز وبڵند، باوەڕ تەواو و دامەزراو نابێت تاوەکو دادوەری نەبرێتە لای شەریعەتی خوا، لەگەڵ ڕازی بوونی تەواو و تەسلیم بوون بە ئاشکرا و لەناواخنیشدا بەوەی خوای گەورە بڕیاری لەسەر داوە ملکەچ بێت پێی.

• من أبرز صفات المنافقين عدم الرضا بشرع الله، وتقديم حكم الطواغيت على حكم الله تعالى.
دیاری ترین سیفەت وڕەوشتی دووڕوەکان ئەوەیە کە ڕازی نین بە شەرعی خوا، وە حوکمی تاغوتەکان پێش دەخەن بەسەر حوکمی خوای گەورەدا.

• النَّدْب إلى الإعراض عن أهل الجهل والضلالات، مع المبالغة في نصحهم وتخويفهم من الله تعالى.
واباشە کەسانی نەزان و گومڕا پشتگوێ بخرێن و پشتیان تێ ھەڵکرێت، لەگەڵ ئەوەدا زۆریش ئامۆژگاری بکرێن و بترسێنرێن بەخوای گەورە.

وَلَوۡ أَنَّا كَتَبۡنَا عَلَيۡهِمۡ أَنِ ٱقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ أَوِ ٱخۡرُجُواْ مِن دِيَٰرِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٞ مِّنۡهُمۡۖ وَلَوۡ أَنَّهُمۡ فَعَلُواْ مَا يُوعَظُونَ بِهِۦ لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡ وَأَشَدَّ تَثۡبِيتٗا
ئەگەر لەسەر ئەوانمان فەرز بکردایە کە ھەندێکیان ھەندێکی تریان بکوژن، یاخود لە نیشتمان ووڵاتی خۆیان بچنە دەرێ، ئەوا کەمێکیان نەبێت کەسیان بەگوێی فەرمانەکەی ئێمەیان نەدەکرد، جا بۆیە سوپاسی خوا بکەن کە خوای گەورە داوایەکی قورس وگرانی لەو شێوەیەی لێ نەکردن، ئەگەر بھاتایە بەگوێی فەرمان وئامۆژگاریەکانی خوایان بکردایە زۆر باشتر بوو لەو سەرپێچیەی کە دەیانکرد، وە باوەڕیش باش لەدڵ ودەرونیاندا دەچەسپا، وە ئێمە پاداشتی گەورەمان دەدانەوە، وە ئەوساش ئەمانخستنە سەر ڕیگای ڕاست، ئەو ڕیگایەی کە دەیانگەیەنێت بەخوا وبە بەھەشت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذٗا لَّأٓتَيۡنَٰهُم مِّن لَّدُنَّآ أَجۡرًا عَظِيمٗا
ئەگەر لەسەر ئەوانمان فەرز بکردایە کە ھەندێکیان ھەندێکی تریان بکوژن، یاخود لە نیشتمان ووڵاتی خۆیان بچنە دەرێ، ئەوا کەمێکیان نەبێت کەسیان بەگوێی فەرمانەکەی ئێمەیان نەدەکرد، جا بۆیە سوپاسی خوا بکەن کە خوای گەورە داوایەکی قورس وگرانی لەو شێوەیەی لێ نەکردن، ئەگەر بھاتایە بەگوێی فەرمان وئامۆژگاریەکانی خوایان بکردایە زۆر باشتر بوو لەو سەرپێچیەی کە دەیانکرد، وە باوەڕیش باش لەدڵ ودەرونیاندا دەچەسپا، وە ئێمە پاداشتی گەورەمان دەدانەوە، وە ئەوساش ئەمانخستنە سەر ڕیگای ڕاست، ئەو ڕیگایەی کە دەیانگەیەنێت بەخوا وبە بەھەشت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَهَدَيۡنَٰهُمۡ صِرَٰطٗا مُّسۡتَقِيمٗا
ئەگەر لەسەر ئەوانمان فەرز بکردایە کە ھەندێکیان ھەندێکی تریان بکوژن، یاخود لە نیشتمان ووڵاتی خۆیان بچنە دەرێ، ئەوا کەمێکیان نەبێت کەسیان بەگوێی فەرمانەکەی ئێمەیان نەدەکرد، جا بۆیە سوپاسی خوا بکەن کە خوای گەورە داوایەکی قورس وگرانی لەو شێوەیەی لێ نەکردن، ئەگەر بھاتایە بەگوێی فەرمان وئامۆژگاریەکانی خوایان بکردایە زۆر باشتر بوو لەو سەرپێچیەی کە دەیانکرد، وە باوەڕیش باش لەدڵ ودەرونیاندا دەچەسپا، وە ئێمە پاداشتی گەورەمان دەدانەوە، وە ئەوساش ئەمانخستنە سەر ڕیگای ڕاست، ئەو ڕیگایەی کە دەیانگەیەنێت بەخوا وبە بەھەشت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَعَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلصِّدِّيقِينَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَٱلصَّٰلِحِينَۚ وَحَسُنَ أُوْلَٰٓئِكَ رَفِيقٗا
ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەر بێت، ئەوا لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەبێت کە خوای گەورە ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتوون کە بچنە بەھەشتەوە، لە پێغەمبەران وڕاستگۆیان، ئەوانەی کەڕاستگۆیەکەیان تەواو کرد بە باوەڕ ھێنان بەوەی پێغەمبەر پێی ھاتووە وە کاریشیان پێکردووە، وە لەگەڵ ئەوانەشدا دەبێت کە لەڕێگای خوادا گیانی خۆیان بەخت کرد، وە لەگەڵ پیاوچاکاندا دەبێت ئەوانەی کە ڕواڵەت و ناواخنی خۆیان چاک کردووە بەوەش کاروکردەوەیان چاک بوو، ئای چەند خۆشە مرۆڤ ھاوڕیی ئەوانە بێت لەبەھەشتدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
ذَٰلِكَ ٱلۡفَضۡلُ مِنَ ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ عَلِيمٗا
ئەو پاداشتەی کە باسکرا، فەزڵی خوای گەورەیە بۆ بەندەکانی، وە خوای گەورەش بەسە کە ئاگادار بێت بە حاڵ و گوزەرانیان، وە پاداشتی ھەرکەسێکیان بداتەوە لەسەر ئەو کار وکردەوانەی کە ئەنجامیان داوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ خُذُواْ حِذۡرَكُمۡ فَٱنفِرُواْ ثُبَاتٍ أَوِ ٱنفِرُواْ جَمِيعٗا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وە شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئاگاداری دوژمنەکاناتن بن، ئەویش بەوەی تەواوی ئەو ھۆکارانە بگرنە بەر کە پێویستن بۆ جەنگان لەگەڵیاندا، جا بۆیە دەستە دەستە بۆیان دەرچن، یان ھەمووتان بەدەستە جەمعی بچنە دەرەوە بۆیان، ھەر حاڵێکیان بەو شێوەی کە بەرژەوەندی خۆتانی تێدا دەبیننەوە، وە گورزی توندیش لەدوژمنەکانتان بوەشێنن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِنَّ مِنكُمۡ لَمَن لَّيُبَطِّئَنَّ فَإِنۡ أَصَٰبَتۡكُم مُّصِيبَةٞ قَالَ قَدۡ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيَّ إِذۡ لَمۡ أَكُن مَّعَهُمۡ شَهِيدٗا
بێگومان دەستەیەک لەناو ئێوەدان ئەی موسڵمانان لەبەر ترسنۆکی خۆیان دەرناچن بۆ کوشتاری دوژمنەکانتان، وە خەڵکی تریش سارد دەکەنەوە، ئەوانیش دووڕوەکان و باوەڕدارە لاوازەکانن، جا ئەگەر ھاتوو ئێوە کوشتارتان لێکرا و لەجەنگدا شکان ئەوا ھەریەک لەو دووڕوانە لە خۆشیدا دەڵێن: باش بوو لەگەڵ ئەوانەدا نەبووم وە بەسەلامەتی دەرچووم، خوا چاکەی لەگەڵ کردم کە ئامادەی جەنگ نەبووم لەگەڵیان تاوەکو دووچاری ئەوە نەبم کە دووچاری ئەوان بوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَئِنۡ أَصَٰبَكُمۡ فَضۡلٞ مِّنَ ٱللَّهِ لَيَقُولَنَّ كَأَن لَّمۡ تَكُنۢ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُۥ مَوَدَّةٞ يَٰلَيۡتَنِي كُنتُ مَعَهُمۡ فَأَفُوزَ فَوۡزًا عَظِيمٗا
خۆ ئەگەر ھاتوو بەفەزڵی خوا سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی جەنگ بەشتان بوو، ئەوا بێگومان ئەو دووڕوانەی کە لەجیھاد وتێکۆشان دواکەوتن، بەڕاشکاوی ھەروەک کەسێک لەپێشدا ھیچ پەیوەندی وناسراویەکیان نەبووبێت لەگەڵتاندا دەڵێن: خۆزگایە ئێمەش لەو جەنگەدا لەگەڵ ئێوەدا بوینایە، تاوەکو ئەوەی ئەوان بەدەستیان ھێنا ئێمەیش بەدەستمان بھێنایە.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ فَلۡيُقَٰتِلۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يَشۡرُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا بِٱلۡأٓخِرَةِۚ وَمَن يُقَٰتِلۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيُقۡتَلۡ أَوۡ يَغۡلِبۡ فَسَوۡفَ نُؤۡتِيهِ أَجۡرًا عَظِيمٗا
دەسا با باوەڕدارانی ڕاستەقینە لەرێگای خوا لەگەڵ بێباوەڕان بجەنگن تاوەکو ووشەی خوا بەرز وبڵند بێت، ئەو باوەڕدارانەی کە ژیانی دونیا دەفرۆشن ھەرچەند حەزیشیان لێیەتی بە ژیانی دواڕۆژ، بۆیە ھەرکەسێک لەپێناو بەرز وبڵندی ووشەی خوا بجەنگێت وە لەو پێناوەشدا بکوژرێت وشەھید بێت، یان زاڵ وسەرکەوێت بەسەر دوژمنەکەیدا، ئەوا خوای گەورە پاداشتی زۆر گەورەی دەداتەوە، ئەویش ڕەزامەندی خوا و چوونە بەھەشتی ھەتاھەتاییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• فعل الطاعات من أهم أسباب الثبات على الدين.
کار وکردەوەی چاک وگوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی ھۆکاری جێگیر بوونن لەسەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

• أخذ الحيطة والحذر باتخاذ جميع الأسباب المعينة على قتال العدو، لا بالقعود والتخاذل.
ھۆشیاری و ئاگادار بوون بەگرتنە بەری سەرجەم ئەو ھۆکارانەی کە یارمەتیدەرن بۆ جەنگان لەگەڵ دوژمن، نەک دانیشتن وخۆ زەلیل کردن.

• الحذر من التباطؤ عن الجهاد وتثبيط الناس عنه؛ لأن الجهاد أعظم أسباب عزة المسلمين ومنع تسلط العدو عليهم.
ئاگادار بوون ووریایی لە ساردبوونەوە لە جیھاد وتێکۆشان وساردکردنەوەی خەڵکی، چونکە جیھاد وتێکۆشان گەورەترین ھۆکاری عیززەت وسەربەرزی موسڵمانە، وە ڕێگرە لە زاڵ بوونی دوژمن بەسەریاندا.

وَمَا لَكُمۡ لَا تُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلۡمُسۡتَضۡعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلۡوِلۡدَٰنِ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَخۡرِجۡنَا مِنۡ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلظَّالِمِ أَهۡلُهَا وَٱجۡعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا وَٱجۡعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا
ئەی باوەڕداران چی ڕێگرییەک ھەیە لەوەی کە جیھاد وتێکۆشان نەکەن لەڕێگای خوا بۆ بەرزکردنەوەی ووشەی (لا إلە إلا اللە)، وە بۆ ڕزگار کردنی لاوازان وچەوساوانی پیاوان وژنان ومناڵان، ئەوانەی ھاوار دەکەن لەخوا و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان لەشاری مەککە دەرمانبکە کە دانیشتوانەکەی ستەمکارن بەوەی ھاوەڵ بڕیار دەدەن بۆ خوا وە دەست درێژی دەکەنە سەر بەندەکانی خوا، ئەی پەروەردگار لای خۆتەوە یارمەتیدەرێکمان بۆ بڕیار بدە وکاروبارەکانمان بدە دەستی کە چاودێریمان بکات و بمانپارێزێت، و زەرەر وزیانمان لێ دوور بخاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱلطَّٰغُوتِ فَقَٰتِلُوٓاْ أَوۡلِيَآءَ ٱلشَّيۡطَٰنِۖ إِنَّ كَيۡدَ ٱلشَّيۡطَٰنِ كَانَ ضَعِيفًا
باوەڕدارانی ڕاستگۆ لەڕێگای خوا لەپێناو بەرزکردنەوەی ووشەی (لا إلە إلا اللە) دەجەنگن، وە بێباوەڕانیش لەڕێگای خواکانی خۆیان دەجەنگن. کەوابوو ئەی باوەڕداران ئێوە لەگەڵ دۆست وھاوکارەکانی شەیتان بجەنگن، بێگومان ئەگەر ھاتوو لەگەڵیان جەنگان ئەوا زاڵ دەبن بەسەریاندا، چونکە پیلان وفڕوفێڵی شەیتان لەبەرامبەر دەسەڵاتی خوادا زۆر لاواز وسستە، بەشێوەیەک ھیچ ناتوانێت ھیچ زیانێک بەوانە بگەیەنێت کە پشت بەخوای گەورە دەبەستن.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ قِيلَ لَهُمۡ كُفُّوٓاْ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقِتَالُ إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُمۡ يَخۡشَوۡنَ ٱلنَّاسَ كَخَشۡيَةِ ٱللَّهِ أَوۡ أَشَدَّ خَشۡيَةٗۚ وَقَالُواْ رَبَّنَا لِمَ كَتَبۡتَ عَلَيۡنَا ٱلۡقِتَالَ لَوۡلَآ أَخَّرۡتَنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٖ قَرِيبٖۗ قُلۡ مَتَٰعُ ٱلدُّنۡيَا قَلِيلٞ وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لِّمَنِ ٱتَّقَىٰ وَلَا تُظۡلَمُونَ فَتِيلًا
ئەی پێغەمبەر ئایا ئاگاداری کاری ھەندێک لەھاوەڵانت نەبویت کاتێک کە داوایان کرد کە خوا جیھاد وتێکۆشانیان لەسەر فەرز بکات، پیانووترا: واز لە جەنگ کردن بھێنن، وە نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن -ئەمە پێش فەرز بوونی جیھاد بوو- جا کاتێک کۆچیان کرد بۆ شاری مەدینە، وە ئیسلام و موسڵمانان بوون بەخاوەنی ھێز، وە جیھاد وتێکۆشان لەسەریان فەزر کرا، ئەمەش ناڕەحەت بوو لەسەر ھەندێکیان، بۆیە ئەو ھێندە چۆن دەترسان لەخوا ئاوا وبگرە زیاتریش لە دوژمنەکانیان دەترسان، وە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان: بۆچی جیھاد وجەنگ کردنت لەسەر فەرزکردین؟ خۆزگە ماوەیەکی تر دوات دەخست تاوەکو کەمێک تام وچێژمان لەدونیا وەردەگرت، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ژیان وگوزەران وخۆشیەکانی دونیا ھەرچەند بێت ھەر تێدا دەچێت ودەفەوتێت، وە ژیانی دواڕۆژ لەبەر ئەوەی ناز ونیعمەتەکانی ھەمیشەیین چاکتر وباشترە بۆ ئەو کەسانەی کە لەخوا ترسن، وە باش بزانن بە ئەندازەی ئەو ڕشتەیە لەناو ناوکی خورمادایە ستەمیان لێ ناکرێت بەوەی لە کار وکردەوە باشەکانیان کەم بکاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَيۡنَمَا تَكُونُواْ يُدۡرِككُّمُ ٱلۡمَوۡتُ وَلَوۡ كُنتُمۡ فِي بُرُوجٖ مُّشَيَّدَةٖۗ وَإِن تُصِبۡهُمۡ حَسَنَةٞ يَقُولُواْ هَٰذِهِۦ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةٞ يَقُولُواْ هَٰذِهِۦ مِنۡ عِندِكَۚ قُلۡ كُلّٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِۖ فَمَالِ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلۡقَوۡمِ لَا يَكَادُونَ يَفۡقَهُونَ حَدِيثٗا
دڵنیا بن ئەگەر کاتی خۆی ھات لە ھەر جێگایەک بن مردن پێتان دەگات، ئەگەر بێتو لەناو کۆشک وقەڵای سەخت وقایمدا بن و دووریش بن لە گۆڕەپانی جەنگ و جیھاد، ئەگەر ئەو دووڕوانە ناز ونیعمەتی ڕزق وڕۆزی و مناڵ وکوڕو کاڵی زۆریان پێ بدرێت دەڵێن: ئەوە لەخواوەیە، وە ئەگەر توشی ناخۆشی و ناڕەحەتی بوونەوە لە ماڵ ومناڵ وڕزق وڕۆزیان ڕەش بینین بەتۆ وەدەڵێن: ئەی پێغەمبەر ئەمە لە نەھامەتی و شومی تۆوەیە، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لەوەڵامیاندا بڵێ: ھەرچی خۆشی وناخۆشی ھەیە ھەر ھەمووی بە قەزا وقەدەر وبڕیاری خوایە، ئەوە ئەو خەڵکە چیان بەسەر ھاتووە کە بەو شێوەیە قسە دەکەن؟ خەریکە لە مەبەستی ئەو قسانە تێ نەگەن کە بۆیان دەکەیت؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّآ أَصَابَكَ مِنۡ حَسَنَةٖ فَمِنَ ٱللَّهِۖ وَمَآ أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٖ فَمِن نَّفۡسِكَۚ وَأَرۡسَلۡنَٰكَ لِلنَّاسِ رَسُولٗاۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدٗا
ئەی نەوەکانی ئادەم ھەر خۆشی وناز ونیعمەتێکت پێدرا لە ڕزق وڕۆزی وبەخشینی مناڵ ئەوە بەفەزڵی خوای گەورە لە ئەوەوەیە، وە ئەگەر ھەر ناخۆشی وبەڵا وموسیبەتێک تووشی خۆت و ماڵ ومناڵ و ڕزق وڕۆزیت بوو، ئەوە چاک بزانە ھەر ھەمووی بەھۆی ئەنجامدانی ئەو گوناھو تاوانانەوەیە کە ئەنجامی دەدەیت، ئەی پێغەمبەر ئێمە تۆمان بۆ ھەموو خەڵکی نارد تاوەکو پەیامەکەی پەروەردگارتیانی پێ بگەیەنیت، خوایش بەسە کە ئاگادار وشاھید بێت بەسەرتەوە کە ڕاستگۆ بویت لە گەیاندنی پەیامەکەت پێیان لەو بەڵگە ونیشانانەی کە بۆت ھێنان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• وجوب القتال لإعلاء كلمة الله ونصرة المستضعفين، وذم الخوف والجبن والاعتراض على أحكام الله.
جەنگ و تێکۆشان لەپێناو بەرزکردنەوەی ووشەی خوای گەورە (لا إلە إلا اللە) وە سەرخستن و یارمەتیدانی چەوساوان واجبە، وە خراپی ترس وپشت ھەڵکردنە لە حوکمەکانی خوا ڕوون ئاشکرایە.

• الدار الآخرة خير من الدنيا وما فيها من متاع وشهوات لمن اتقى الله تعالى وعمل بطاعته.
ژیانی دواڕۆژ چاکتر وباشترە لە ژیانی دونیا وئەوەی تێیدایە لە ناز ونیعمەت وخۆشی، بۆ ئەو کەسانەی لەخوا ترس و گوێڕایەڵی فەرمانی ئەون.

• الخير والشر كله بقدر الله، وقد يبتلي الله عباده ببعض السوء في الدنيا لأسباب، منها: ذنوبهم ومعاصيهم.
چاک وخراپ ھەر ھەمووی بە قەدەر وبڕیاری خوایە، ھەندێک جار خوای گەورە لەبەر ھەندێک ھۆکار بەندەکانی خۆی تاقی دەکاتەوە بەوەی دووچاری ناخۆشی وناڕەحەتیان دەکات، لەو ھۆکارانە گوناھو تاوانی بەندەکان خۆیانە.

مَّن يُطِعِ ٱلرَّسُولَ فَقَدۡ أَطَاعَ ٱللَّهَۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ حَفِيظٗا
ھەر کەسێک گوێڕایەڵی پێغەمبەری خوا بکات بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، ئەوە بێگومان وەڵامی فەرمانی خوای گەورەی داوەتەوە، وە ھەر کەسێکیش پشت ھەڵکات لە گوێڕایەڵی تۆ ئەی پێغەمبەر تۆ ھیچ دڵ گران مەبە لێی، چونکە ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە کە چاودێر بیت بەسەریانەوە تاوەکو کاروکردەوەکانیان تۆمار بکەیت، بەڵکو ئەوە ئێمەین کاروکردەوەیان تۆمار دەکەین ولێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین لەسەری.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَقُولُونَ طَاعَةٞ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنۡ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٞ مِّنۡهُمۡ غَيۡرَ ٱلَّذِي تَقُولُۖ وَٱللَّهُ يَكۡتُبُ مَا يُبَيِّتُونَۖ فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا
ئەی پێغەمبەر دووڕوەکان بەزمان ولەڕوو پێت دەڵێن: گوێرایەڵی فەرمانەکانتین و بەجێیان دەھێنین، بەڵام کاتێک لای تۆ چوونەوە دەرەوە کۆمەڵێکیان بەنھێنی پیلانت لەدژ دەگێڕن، پێچەوانەی ئەوەی کە بۆیان ئاشکرا دەکرێت، خوای گەورەش ئاگادارە لەپیلان وفڕوفێڵیان، وە تۆڵەی ئەو کارەیان لێ دەسێنێتەوە، تۆ ھیچ گوێیان مەدەرێ و ئاوەڕیان لێ مەدەرەوە، کاروباری خۆت بدە دەست خوای گەورە و تەنھا ھەر پشت بەو ببەستە، چونکە خوات بەسە کە ئاگادارت بێت وپشتی پێ ببەستیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَۚ وَلَوۡ كَانَ مِنۡ عِندِ غَيۡرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ ٱخۡتِلَٰفٗا كَثِيرٗا
ئەوانە بۆچی بیر لەمانا و مەبەستەکانی قورئانی پیرۆز ناکەنەوە ولە نھێنیەکانی ناکۆڵنەوە تا بۆیان ڕوون بێتەوە کە ھیچ جیاوازی و دژ یەکیەکی تێدا نیە، تاوەکو ڕاستی ئەو شتەیان بۆ ڕوون بێتەوە کە تۆ ھێناوتە، چونکە ئەم قورئانە ئەگەر بھاتایە لەلایەن غەیری خواوە بوایە ئەوا ناکۆکی ودژیەکیت لە حوکمەکانی وە جیاوازی زۆرت بەدی دەکرد لە مانا ومەبەستەکانیدا، بەڵام مادام قورئان فەرمایشتی خوایە ھیچ ناکۆکی و دژیەکیەکی تێدا بەدی ناکەیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا جَآءَهُمۡ أَمۡرٞ مِّنَ ٱلۡأَمۡنِ أَوِ ٱلۡخَوۡفِ أَذَاعُواْ بِهِۦۖ وَلَوۡ رَدُّوهُ إِلَى ٱلرَّسُولِ وَإِلَىٰٓ أُوْلِي ٱلۡأَمۡرِ مِنۡهُمۡ لَعَلِمَهُ ٱلَّذِينَ يَسۡتَنۢبِطُونَهُۥ مِنۡهُمۡۗ وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ لَٱتَّبَعۡتُمُ ٱلشَّيۡطَٰنَ إِلَّا قَلِيلٗا
ئەو دووڕوانە ئەگەر ھاتوو ھەواڵێکی خۆشیان پێ بگات لەبەدەستھێنانی ئەمن و ئاسایش، یان ناخۆش و ترسناک لە ترساندن و خەفەتبار کردنی موسڵمانان، ئەوا خێرا ئاشکرای دەکەن وبڵاوی دەکەنەوە، ئەگەر بھاتایە کەمێک خۆیان بگرتایە و بیانگێرایەتەوە بۆ لای پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، و کەسانی خاوەن ڕا و زانا و ئامۆژگاریکاران، ئەوا خاوەن سەلیقەکان دەیانزانی کە چی ھەڵویستێکیان ھەبێت لە بڵاوە پێکردنی ئەو ھەواڵە یان بەنھێنی ھێشتنەوە و شاردنەوەی، ئەگەر فەزڵی خوا بە ئیسلام و ڕەحمکردنی پێتان بەدابەزاندنی قورئان نەبوایە کە لەسەر باوەڕ دایمەزراندن، وە دووڕوەکانی پێوە گیرۆدە کرد، ئەوا ئێوەش ھەمووتان کەمێکتان نەبێت شوێن شەیتان و فڕوفێڵی و وەسوەسەکانی دەکەوتن.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَقَٰتِلۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفۡسَكَۚ وَحَرِّضِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَكُفَّ بَأۡسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ وَٱللَّهُ أَشَدُّ بَأۡسٗا وَأَشَدُّ تَنكِيلٗا
ئەی پێغەمبەری خوا لەپێناو بەرزکردنەوەی ووشەی (لا إلە إلا اللە) بجەنگە، ئیتر تۆ لەغەیری خۆت ھیچ مەپرسە وە خۆتیانی پێوە سەرقاڵ مەکە، چونکە تۆ تەنھا بەرپرسیت لە خۆت کە ئامادە وساز بیت بۆ جەنگ وجیھاد وتێکۆشان لەگەڵ بێباوەڕان، وە ھانی باوەڕدارانیش بدەیت کە بجەنگن لەگەڵیاندا، تاوەکو بەو جەنگ وتێکۆشانە لەگەڵیان خوای گەورە دوورتان بخاتەوە لەشەڕ وخراپەی بێباوەڕان، بێگومان ھێز وھەڵمەت وتۆڵەی خوای گەورە سەختر وتوند وتیژترە.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّن يَشۡفَعۡ شَفَٰعَةً حَسَنَةٗ يَكُن لَّهُۥ نَصِيبٞ مِّنۡهَاۖ وَمَن يَشۡفَعۡ شَفَٰعَةٗ سَيِّئَةٗ يَكُن لَّهُۥ كِفۡلٞ مِّنۡهَاۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ مُّقِيتٗا
ھەرکەسێک ھەوڵبدات لەپێناو خێر وخۆشی کەسانی تر، ئەوا بەشێکی باشی لەو خێر وچاکە و پاداشتە بۆ دەبێت، وە ھەرکەسێکیش ھەوڵبدات بۆ ھەر کارێکی خراپە کە دووچاری کەسانی تری بکات، ئەوا بەشێکی لەو کارە خراپە بۆ دەبێت وتۆڵەی لێ دەسەنرێتەوە، خوای گەورەش ھەمیشە بەسەر ھەموو شتێکدا کە مرۆڤەکان ئەنجامی دەدەن بەتوانا وچاودێرە، وە تۆڵە وپاداشتیان لەسەر دەداتەوە، جا بۆیە ھەرکەسێک لەئێوە ئەگەر ھۆکاری ھەر خێر وچاکەیەک بوبێت ئەوا بەشی دەبێت تێیدا، وە ئەگەر ھۆکاری ھەر شەڕ وخراپەیەک بووبێت بێگومان تۆڵەی لێ دەسەنرێتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٖ فَحَيُّواْ بِأَحۡسَنَ مِنۡهَآ أَوۡ رُدُّوهَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَسِيبًا
ئەگەر ھەر کەسێک سەلامی لێکردن ئەوا بەجوانتر لەوەی خۆی، یان وەک خۆی وەڵامی بدەنەوە، بێگومان وەڵامی باشتر وجوانتریش چاکترە، لەڕاستیدا ھەرچی ئێوە ئەنجامی دەدەن خوای گەورە تۆماری دەکات ودەیپارێزێت، وە پاداشتی ھەموو کەسێکیش لەسەر کاروکردەوەی دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• تدبر القرآن الكريم يورث اليقين بأنه تنزيل من الله؛ لسلامته من الاضطراب، ويظهر عظيم ما تضمنه من الأحكام.
بیر کردنەوە وتێڕامان لەمانا ومەبەستەکانی قورئان یەقین ودڵنیای باوەڕدار زیاد دەکات کە ئەم قورئانە لەلایەن خوای گەورەوە دابەزیوە، چونکە ھیچ ناکۆکیەکی تێدا نیە، وە گەورەی تەواوی ئەو حوکمانەت بۆ دەردەکەوێت کە لەو قورئانەدا ھاتوون.

• لا يجوز نشر الأخبار التي تنشأ عنها زعزعة أمن المؤمنين، أو دبُّ الرعب بين صفوفهم.
ئەو ھەواڵەی ئەمن وئاسایشی باوەڕداران تێک دەدات، یان ترس ودڵەڕاوکێیان بۆ دروست دەکات دروست نیە بڵاو بکرێتەوە.

• التحدث بقضايا المسلمين والشؤون العامة المتصلة بهم يجب أن يصدر من أهل العلم وأولي الأمر منهم.
قسە کردن لە کاروباری موسڵمانان و ئەو باس وخواسانەی کە پەیوەستە پێیانەوە دەبێت زانایان و کاربەدەستی موسڵمانان قسەی لێبکەن وبڕیاری لەسەر بدەن.

• مشروعية الشفاعة الحسنة التي لا إثم فيها ولا اعتداء على حقوق الناس، وتحريم كل شفاعة فيها إثم أو اعتداء.
تکا وشەفاعەت کردنی چاک کە ھیچ گوناھو تاوان ودەست درێژیەکی تێدا نەبێت بۆ سەر مافی کەسانی تر کارێکی دروست وڕێگا پێدراوە، لەبەرامبەردا ھەر تکا وشەفاعتێک کە گوناھو تاوان و دەست درێژی تێدا بێت بۆ سەر مافی کەسانی تر کارێکی نادرست وحەرام وقەدەغەیە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا.

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ لَيَجۡمَعَنَّكُمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا رَيۡبَ فِيهِۗ وَمَنۡ أَصۡدَقُ مِنَ ٱللَّهِ حَدِيثٗا
خوای گەورە (اللە) نەبێت ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەخۆی، ئەو ھەر ھەمووتان لە سەرەتا تا کۆتاتان کۆ دەکاتەوە لەڕۆژی دواییدا، ئەو ڕۆژەی کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە، تاوەکو پاداشت وتۆڵەی کاروکردەوەی ھەمووتان بداتەوە، وە ھیچ کەسێکیش وەک خوای گەورە ڕاستگۆ نیە لە ووتار و گوفتاریدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ فَمَا لَكُمۡ فِي ٱلۡمُنَٰفِقِينَ فِئَتَيۡنِ وَٱللَّهُ أَرۡكَسَهُم بِمَا كَسَبُوٓاْۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَهۡدُواْ مَنۡ أَضَلَّ ٱللَّهُۖ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلٗا
ئەی باوەڕداران ئێوە چیتان بەسەر ھاتووە کە بوون بەدوو دەستەی جیاواز سەبارەت بەو دووڕوانە، دەستەیەک دەڵێن: با لەبەر بێباوەڕیان بجەنگین لەگەڵیاندا، دەستەیەکی تر دەڵێن: لەبەر باوەڕەکەیان کە بەسەر زارەکی ھێناویانە با واز بھێنن لەجەنگ کردن لەگەڵیان، نەدەبوو ئێوە ڕاتان جیاواز بێت دەربارەیان، چونکە خوای گەورە بەھۆی گومڕایی وکاروکردەوەی خراپیانەوە بە بێباوەڕ دایناون، ئایا ئێوە دەتانەوێت ڕێنوینی کەسانێک بکەن کە خوای گەورە سەرکەوتووی نەکردوون بە سەر ڕێگای ھەق وڕاستی؟ جا بۆیە ھەر کەسێک خوا گومڕای بکات ئەوا ھەرگیز رێگای بەرەوە بەھەشت چوون نادۆزێتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَدُّواْ لَوۡ تَكۡفُرُونَ كَمَا كَفَرُواْ فَتَكُونُونَ سَوَآءٗۖ فَلَا تَتَّخِذُواْ مِنۡهُمۡ أَوۡلِيَآءَ حَتَّىٰ يُهَاجِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَخُذُوهُمۡ وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ وَجَدتُّمُوهُمۡۖ وَلَا تَتَّخِذُواْ مِنۡهُمۡ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرًا
دووڕوەکان ئاواتە خوازی ئەوەن ھەروەک چۆن خۆیان بێباوەڕن ئێوەش بێباوەڕ بونایە بەوەی دابەزیوە بۆتان، ئەو کاتە ھەردوولاتان وەک یەک بوونایە، جا بۆیە لەبەر دوژمنایەتیان ھیچ کەسێک لەوان نەکەن بەدۆست وپشت وپەنای خۆتان تا ئەو کاتەی کۆچ دەکەن لەڕێگای خوا، کۆچ دەکەن لەووڵاتی بێباوەڕ وموشریکانەوە بۆ ووڵاتی ئیسلام وموسڵمانان بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەر ئیمان وباوەڕیان، جا ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد وبەردەوام بوون لەسەر ئەو حاڵەی خۆیان، ئەوا لەھەر جێگایەک پێیان گەیشتن بیانگرن و بیانکوژن، وە ھیچ کەس لەوان مەکەن بەدۆستی خۆتان وکاروباری خۆتانیان مەدەنە دەست، وە یارمەتیان لێوەرمەگرن دژ بە دوژمنەکانتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِلَّا ٱلَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوۡمِۭ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٌ أَوۡ جَآءُوكُمۡ حَصِرَتۡ صُدُورُهُمۡ أَن يُقَٰتِلُوكُمۡ أَوۡ يُقَٰتِلُواْ قَوۡمَهُمۡۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَسَلَّطَهُمۡ عَلَيۡكُمۡ فَلَقَٰتَلُوكُمۡۚ فَإِنِ ٱعۡتَزَلُوكُمۡ فَلَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ وَأَلۡقَوۡاْ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمۡ عَلَيۡهِمۡ سَبِيلٗا
جگە ئەوانەیان نەبێت کە پەنا دەبەنە بەر ھۆز وتیرەیەک کە پەیمان و بەڵێن لەنێوانتاندا ھەیە کە لەگەڵ یەک نەجەنگن، یان مەگەر ئەو کەسانەی بەناچاری ھاتنە لاتان ودوودڵ بوون لەگەڵتان جەنگ بکەن یان لەگەل تیرە وھۆزەکەی خۆیان بجەنگن، ئەگەر خوای گەورە بیویستایە زاڵی دەکردن بەسەرتاندا ودەجەنگان لەگەڵتان، بۆیە سوپاسی خوا بکەن کە پاراستونی لەوان، وە ڕووبەڕویان مەبنەوە، مەیانکوژن وبەدیلیان مەگرن، وە ئەگەر ھاتوو ئەوان خۆیان لادا ولەگەڵتان نەجەنگان، وە گوێڕایەڵتان بوون و ئاشتیان ھەڵبژارد، ئیتر خوای گەورە ھیچ ڕێگایەکی نەداوە بەئێوە کە دەستیان بۆبەرن ولەگەڵیان بجەنگن وبەدیلیان بگرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
سَتَجِدُونَ ءَاخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأۡمَنُوكُمۡ وَيَأۡمَنُواْ قَوۡمَهُمۡ كُلَّ مَا رُدُّوٓاْ إِلَى ٱلۡفِتۡنَةِ أُرۡكِسُواْ فِيهَاۚ فَإِن لَّمۡ يَعۡتَزِلُوكُمۡ وَيُلۡقُوٓاْ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَمَ وَيَكُفُّوٓاْ أَيۡدِيَهُمۡ فَخُذُوهُمۡ وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ ثَقِفۡتُمُوهُمۡۚ وَأُوْلَٰٓئِكُمۡ جَعَلۡنَا لَكُمۡ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٗا مُّبِينٗا
ئەی باوەڕداران کۆمەڵێکی تر لە دووڕوەکان بەدی دەکەن کە بەسەر زارەکی وبەڕواڵەت باوەڕی خۆیانتان بۆ ئاشکرا دەکەن تاوەکو پارزێراو بن وترسیان نەبێت لێتان، وە بێباوەڕیان بۆ ھۆز وخزمانی خۆیان ئاشکرا دەکەن تاوەکو ئەوانیش ئەمین بکەن وترسیان نەبێت لێیان ئەگەر گەڕانەوە بۆلایان، وە ھەر کاتێکیش بۆیان بکرێت وبلوێت بۆیان ئەوا دەچنەوە ناو شیرک وبێباوەڕیەکەی خۆیان، جا ئەگەر ھاتوو وازیان نەھێنا لە جەنگ کردن لەگەڵتان وە دەستی ئاشتیان بۆ درێژ نەکردن، وە وازیان نەھێنا لێتان، ئەوا لەھەر جێگایەک گەیشتن پێیان و بینیتان بیانگرن وبیانکوژن، ئا ئەوانەی ئەوە سیفات وڕەوشتیانە دەسەڵاتمان پێتان داوە کە بیانگرن وبیانکوژن وە چۆن بۆتان گونجا درێغی مەکەن، ئەمەش بەڵگەی ڕوون ئائشکراییە کە خوای گەورە داویەتی پێتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• خفاء حال بعض المنافقين أوقع الخلاف بين المؤمنين في حكم التعامل معهم.
شاردنەوەی حاڵی ھەندێک لەدووروەکان بووە ھۆی دروست بوونی ناکۆکی لەنێوان باوەرداران کە چۆن مامەڵەیان لەگەل بکەن.

• بيان كيفية التعامل مع المنافقين بحسب أحوالهم ومقتضى المصلحة معهم.
ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ دووڕوەکان بەپێی حاڵی ھەر دەستەیەک لەوان، وە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی موسڵمانان.

• عدل الإسلام في الكف عمَّن لم تقع منه أذية متعدية من المنافقين.
دەرخستنی دادگەری ئیسلام لەوازھێنان لەو دووڕوانەی کە وازیان ھێناوە لە ئازاردانی موسڵمانان.

• يكشف الجهاد في سبيل الله أهل النفاق بسبب تخلفهم عنه وتكلُّف أعذارهم.
جیھاد وتێکۆشان لەڕێگای خوا، باوەڕی دووڕەکان وەدەردەخات، بەھۆی جێمانیان لە جیھاد وبڕوبیانوو ھێنانەوە کە ئامادەی نەبن.

وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٍ أَن يَقۡتُلَ مُؤۡمِنًا إِلَّا خَطَـٔٗاۚ وَمَن قَتَلَ مُؤۡمِنًا خَطَـٔٗا فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مُّؤۡمِنَةٖ وَدِيَةٞ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَصَّدَّقُواْۚ فَإِن كَانَ مِن قَوۡمٍ عَدُوّٖ لَّكُمۡ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مُّؤۡمِنَةٖۖ وَإِن كَانَ مِن قَوۡمِۭ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٞ فَدِيَةٞ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ وَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مُّؤۡمِنَةٖۖ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ شَهۡرَيۡنِ مُتَتَابِعَيۡنِ تَوۡبَةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا
نابێت باوەڕدار باوەڕدار بکوژێت بەخەتا و بەھەڵە نەبێت، ھەرکەسێک باوەڕدارێک بەھەڵە بکوژێت ئەوا دەبێت کۆیلەیەکی باوەڕدار لە تۆڵەیدا ئازاد بکات، وە خزمانی بکوژەکەیش ئەو خزمانەی کە میراتی لێ دەبەن دەبێت خوێنێک بدەن بە کەسوکاری کوژراوەکە، مەگەر لێی خۆش بن ئەو کاتە پێدانی خوێنەکە واجب نابێت لەسەریان، ئەگەر ھاتوو کوژراوەکە باوەڕدارێک بوو لەتیرەیەکی خوانەناسی دوژمنتان بوو، ئەوا ئەو کاتە دەبێت کۆیلەیەکی باوەڕدار ئازاد بکات وخوێن پێدان واجب نابێت، وە ئەگەر ھاتوو کوژراوەکە باوەڕدار نەبوو بەڵام لەو تیرە وھۆزە بوو کە ئێوە لەگەڵیان پەیمان وبەڵێنتان ھەیە، وەک ئەھلی زیمە، ئەوا ئەو کاتە واجبە لەسەر خزمانی میراتگری بکوژەکە خوێنێک بدەن بە کەسوکاری کوژراوەکە، وە بکوژەکەیش کۆیلەیەکی باوەڕدار ئازاد دەکات، ئەگەر ھاتوو کۆیلەی دەست نەکەوت ئازادی بکات، یان دەسەڵاتی نەبوو کۆیلە بکڕێت، ئەوا دەبێت دوو مانگ لەسەریەک بەبێ نێوان کەوتن بەڕۆژوو بێت، بۆ ئەوەی خوای گەورە تەوبەی لێ وەرگرێت لەسەر ئەو کارەی کە کردویەتی، وە خوای گەورە زانایە بە کاروکردەوە و نیەتی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت ویاسا و بەڕێوەبردنی کارەکانیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يَقۡتُلۡ مُؤۡمِنٗا مُّتَعَمِّدٗا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَٰلِدٗا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمٗا
وە ئەگەر ھەرکەسێک باوەڕدارێک بە دەست ئەنقەست و بەناھەق بکوژێت، ئەوا سزا و تۆڵەکەی دۆزەخی ھەتاھەتاییە، ئەگەر ھاتوو ئەو کوشتنە بە حەڵاڵ بزانێت یان تەوبەی لێ نەکات، وە خوای گەورەش توڕە دەبێت لێی و نەفرینی لێ دەکات و لە ڕەحمی خۆی دەری دەکات، وە سزایەکی زۆر گەورەی بۆ ئامادە کراوە، لە تۆڵەی ئەو گوناھە گەورەی ئەنجامی داوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا ضَرَبۡتُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُواْ وَلَا تَقُولُواْ لِمَنۡ أَلۡقَىٰٓ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَٰمَ لَسۡتَ مُؤۡمِنٗا تَبۡتَغُونَ عَرَضَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا فَعِندَ ٱللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٞۚ كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبۡلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ فَتَبَيَّنُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون ئەگەر ھاتوو چوونە دەرەوە بۆ جیھاد وتێکۆشان، ئەوا بەباشی بکۆڵنەوە لەو خەڵکەی کە دەجەنگن لەگەڵیاندا، وە بەو کەسە مەڵێن کاتێک ئەوە ئاشکرا دەکات کە بەڵگە بێت لەسەر موسڵمان بوونی تۆ باوەڕدار نیت، وە پێی مەڵێن ئەوەی کە وای کردووە کە موسڵمان بوونی خۆت ئاشکرا بکەیت ترستە لە ڕژانی خوێن و بردنی ماڵوسامانەکەت،ئەو کاتە بیکوژن تەنھا لەپێناو بەدەستھێنانی ھەندێک کەلوپەلی بێ نرخی دونیایی وەک غەنیمەت ودەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوە بزانن خوای گەورە دەستکەوتی گەورەتری لایە، کە باشتر وچاکترە لەو دەستکەوتانەی کە ئێوە بەتەمانی، ئەوە بزانن ئێوەش کاتی خۆی بەو شێوەیە بوون کە باوەڕی خۆتان دەشاردەوە لە ھۆز وتیرەکەی خۆتان، بەڵام خوای گەورە بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام منەتی کرد بەسەرتاندا وخوێنتانی پاراست لەڕشتن جا بۆیە پەلە مەکەن باش لەو کارە بکۆڵنەوە کە ئەنجامی دەدەن، خوای گەورە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە لەکاروکردەوەتان ھەرچەند ووردیش بێت، وە پاداشتان لەسەر ھەموویشی دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• جاء القرآن الكريم معظِّمًا حرمة نفس المؤمن، وناهيًا عن انتهاكها، ومرتبًا على ذلك أشد العقوبات.
قورئانی پیرۆز ھات و ڕشتنی خوێنی باوەڕداری بە گوناھی گەورە دانا، وە ڕێگری کرد لە دەست درێژی کردنە سەری، وە توندترین سزا و تۆڵەیشی بۆ دیاری کرد بۆ ئەو کەسەی بەناھەق کەسێکی تر دەکوژێت.

• من عقيدة أهل السُّنَّة والجماعة أن المؤمن القاتل لا يُخلَّد أبدًا في النار، وإنما يُعذَّب فيها مدة طويلة ثم يخرج منها برحمة الله تعالى.
بیرو باوەڕ وعەقیدەی ئەھلی سوننەت وجەماعەت وایە کە ئەو کەسەی بەدەست ئەنقەسد کەسێکی تر دەکوژێت بە ھەتا ھەتایی لە دۆزەخدا نامێنێتەوە، بەڵکو ماوەیەکی زۆر لە دۆزەخدا سزا دەدرێت وپاشان بەڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگار لە دۆزەخ دەھێنرێنە دەرەوە.

• وجوب التثبت والتبيُّن في الجهاد، وعدم الاستعجال في الحكم على الناس حتى لا يُعتدى على البريء.
واجبە لەکاتی جیھاد وتێکۆشاندا بەووردی لێکۆڵنەوە بکرێت وپەلە نەکرێت لە کوشتنی خەڵک و حوکمدان بەسەریاندا، تاوەکو خەڵکی بێتاوان بەناھەق دەست درێژی نەکرێتە سەر.

لَّا يَسۡتَوِي ٱلۡقَٰعِدُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ غَيۡرُ أُوْلِي ٱلضَّرَرِ وَٱلۡمُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡۚ فَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ عَلَى ٱلۡقَٰعِدِينَ دَرَجَةٗۚ وَكُلّٗا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَفَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ عَلَى ٱلۡقَٰعِدِينَ أَجۡرًا عَظِيمٗا
ئەو باوەڕدارانەی دانیشتوون و جیھاد وتێکۆشان ناکەن جگە ئەوانەیان نەبێت کە بیانوی شەرعیان ھەیە وەک نەخۆش ونابیناکان، یەکسان نین لەگەڵ ئەو باوەڕدارانەی کە لە ڕێگای خوا جیھاد وتیکۆشان دەکەن بەماڵ و سامان و گیانیان، ئەو باوەڕدارانەی کە بە ماڵ وسامان وگیانیان لەڕێگای خوا جیھاد دەکەن و تێدەکۆشن خوای گەورە بە پلەیەک فەزڵی داون بەسەر ئەوانەی دانیشتون و جیھاد وتێکۆشان ناکەن، ئەوانەی کە جیھاد دەکەن ولەڕێگای خوا تێدەکۆشن لەگەڵ ئەوانەش کە لەبەر بیانویەکی شەرعی ناتوانن جیھاد وتێکۆشان بکەن خوا بەڵێنی پاداشتی بەرز وبەنرخ وچاکی داوە بەھەردوولایان، وە خوای گەورە لەلایەن خۆیەوە بە پاداشتێکی گەورە ومەزن فەزڵی موجاھیدین وتێکۆشەرانی داوە بەسەر کەسانی دانیشتوودا.
Arabic explanations of the Qur’an:
دَرَجَٰتٖ مِّنۡهُ وَمَغۡفِرَةٗ وَرَحۡمَةٗۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمًا
ئەم پاداشتە گەورەیە چەندین پلەیە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکی تریانەوەن، لەگەڵ لێخۆش بوون لە گوناھەکانیان و میھرەبانی خۆی بۆیان، وە خوا ھەمیشە لێبوردەی میھرەبانە بەرامبەر بەندەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمۡۖ قَالُواْ كُنَّا مُسۡتَضۡعَفِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ قَالُوٓاْ أَلَمۡ تَكُنۡ أَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٗ فَتُهَاجِرُواْ فِيهَاۚ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرًا
بێگومان ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان کێشان لەکاتێکدا ئەوان زوڵم وستەمیان لەخۆیان کرد بە وازھێنان لەکۆچکردن لە نیشتمانی بێباوەڕانەوە بۆ نیشتمانی باوەڕداران، ئەو فریشتانە لەکاتی گیان کێشانیاندا بەسەرە زەنشتی کردنەوە پێیان ووتن: باشە ئێوە لەکوێ بوون؟ لەبەرچی کۆچتان نەکرد بۆلای باوەڕداران؟ جیاوازی ئێوە چی بوو لەگەڵ بت پەرستەکان؟ ئەوانیش بەبیانوھێنانەوە لەوەڵامیاندا دەڵێن: ئێمە لاواز وبێدەسەڵات بووین کەھیچ ھێز و دەرەتانێکمان نەبوو کە بۆ ھیچ لایەک کۆچ بکەین وبەرگری پێ لەخۆمان بکەین، جارێکی تر فریشتەکان بە سەرزەنشتی کردنەوە پێیان دەڵێنەوە: ئایا ووڵات و زەوی خوای گەورە فراوان نەبوو کە کۆچی بۆ بکەن تاوەکو دڵنیابن لە ئاین وگیانی خۆتان وزەلیل وسەرشۆڕتان نەکەن، جێگا وڕێگای ئەوانەی کۆچیان نەکرد ئاگری دۆزەخە، کە خراپترین چارەنووسە بۆیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِلَّا ٱلۡمُسۡتَضۡعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلۡوِلۡدَٰنِ لَا يَسۡتَطِيعُونَ حِيلَةٗ وَلَا يَهۡتَدُونَ سَبِيلٗا
ئەو پیاو وژن ومناڵانە نەبێت کە خاوەن بیانوی شەرعی بوون کە ھیچ ھێزێکیان نەبوو کە بتوانن بەرگری پێ لەخۆ بکەن لە بەرامبەر زوڵم وستەمی ستەمکاران، وە شارەزای ھیچ ڕێگایەکیش نین کە خۆیان پێ ڕزگار بکەن لە ستەمی ئەوان، ئەوانە ئومێد ھەیە کە خوای گەورە بە میھرەبانی ولوتفی لێیان ببورێت، وە خوای گەورە لە بەندەکانی خۆش دەبێت، وە چاوپۆشی دەکات لەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأُوْلَٰٓئِكَ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَعۡفُوَ عَنۡهُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَفُوًّا غَفُورٗا
ئەو پیاو وژن ومناڵانە نەبێت کە خاوەن بیانوی شەرعی بوون کە ھیچ ھێزێکیان نەبوو کە بتوانن بەرگری پێ لەخۆ بکەن لە بەارمبەر زوڵم وستەمی ستەمکاران، وە شارەزای ھیچ ڕێگایەکیش نین کە خۆیان پێ ڕزگار بکەن لە ستەمی ئەوان، ئەوانە ئومێد ھەیە کە خوای گەورە بە میھرەبانی ولوتفی لێیان ببورێت، وە خوای گەورە لە بەندەکانی خۆش دەبێت، وە چاوپۆشی دەکات لەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَمَن يُهَاجِرۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ يَجِدۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُرَٰغَمٗا كَثِيرٗا وَسَعَةٗۚ وَمَن يَخۡرُجۡ مِنۢ بَيۡتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدۡرِكۡهُ ٱلۡمَوۡتُ فَقَدۡ وَقَعَ أَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
ھەرکەسێک لەبەر ڕەزامەندی خوا کۆچ بکات لە نیشتمانی بێباوەڕانەوە بۆ نیشتمانی ئیسلام وموسڵمانان، ئەوا لەو وڵاتەی بۆی دەچێت گەلێک جێگا وشوێنی باشی حەوانە و ڕزق وڕۆزی فراوان و سەربەرزی بۆ دەبێت ودەکەوێتە حەوانەوە، وە ھەرکەسێک لەماڵی خۆی دەرچێ وکۆچ بکات بۆلای خوا وپێغەمبەرەکەی، وە پاشان پێش ئەوەی بگاتە ئەو جێگایەی بۆی دەچێ و کۆچی بۆ دەکات، مردن یەخەی گرت ووەفاتی کرد، ئەوا بێگومان پاداشتی لای خوای گەورە بۆ جێگیر بووە، وە لەبەر ئەوەی نەگەیشتووەتە جێگای کۆچەکەی ھیچ زیانێکی پێ ناگات، وە خوای گەورە لێبوردەی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە میھرەبانە بەرامبەریشیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا ضَرَبۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَقۡصُرُواْ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ إِنۡ خِفۡتُمۡ أَن يَفۡتِنَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْۚ إِنَّ ٱلۡكَٰفِرِينَ كَانُواْ لَكُمۡ عَدُوّٗا مُّبِينٗا
وە ئەگەر سەفەرتان کرد بەسەر زەویدا ئەوا هیچ گوناهبار نابن ئەگەر نوێژە چوار ڕکاتەکان کورت بکەنەوە -قەسریان بکەن- بۆ دوو ڕکات ئەگەر ترسان لەوەى تووشی ناڕەحەتیەک بن لەلایەن کافرەکان، بەڕاستی دوژمنایەتی کافرەکان بۆ ئێوە دوژمنایەتییەکی ئاشکرا و ڕوونە و هەروەها لە سەحیحی سونەتدا هاتووە کە کورتکردنەوەى نوێژ لەکاتی سەفەردا ڕێگەپێدراوە ئەگەرچیش ترس نەبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• فضل الجهاد في سبيل الله وعظم أجر المجاهدين، وأن الله وعدهم منازل عالية في الجنة لا يبلغها غيرهم.
فەزڵی جیھاد وتێکۆشان لەڕێگای خوادا، وە گەورەیی پاداشتی موجاھدین وتێکۆشەران، وە بێگومان خوای گەورە بەڵێنی پلەو پایەی بەرزی پێداون لەبەھەشتدا، کە ھیچ کەسێکی تری غەیری ئەوان پێی ناگات.

• أصحاب الأعذار يسقط عنهم فرض الجهاد مع ما لهم من أجر إن حسنت نيتهم.
خاوەن بڕ وبیانووە شەرعیەکان فەرزیەتی جیھاد وتێکۆشانیان لەسەر کەوتووە، لەگەڵ بەڵێنی پاداشت پێیان ئەگەر ھاتوو نیەتی باشیان ھەبێت.

• فضل الهجرة إلى بلاد الإسلام، ووجوبها على القادر إن كان يخشى على دينه في بلده.
فەزڵی کۆچ كردن بۆ نیشتمانی ئیسلام وموسڵمانان، وە واجبە ئەو کەسەی کە دەسەڵات وتوانای ھەیە وترسی لەوە ھەیە لەسەر ئاینەکەی دووچاری ناخۆشی وناڕەحەتی وسزادان بێتەوە کۆچ بکات.

• مشروعية قصر الصلاة في حال السفر.
مەشروعیەت وڕێگا پێدان بە کورتکردنەوەی نوێژەکان لەکاتی سەفەر وگەشتکردندا.

وَإِذَا كُنتَ فِيهِمۡ فَأَقَمۡتَ لَهُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَلۡتَقُمۡ طَآئِفَةٞ مِّنۡهُم مَّعَكَ وَلۡيَأۡخُذُوٓاْ أَسۡلِحَتَهُمۡۖ فَإِذَا سَجَدُواْ فَلۡيَكُونُواْ مِن وَرَآئِكُمۡ وَلۡتَأۡتِ طَآئِفَةٌ أُخۡرَىٰ لَمۡ يُصَلُّواْ فَلۡيُصَلُّواْ مَعَكَ وَلۡيَأۡخُذُواْ حِذۡرَهُمۡ وَأَسۡلِحَتَهُمۡۗ وَدَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ تَغۡفُلُونَ عَنۡ أَسۡلِحَتِكُمۡ وَأَمۡتِعَتِكُمۡ فَيَمِيلُونَ عَلَيۡكُم مَّيۡلَةٗ وَٰحِدَةٗۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ إِن كَانَ بِكُمۡ أَذٗى مِّن مَّطَرٍ أَوۡ كُنتُم مَّرۡضَىٰٓ أَن تَضَعُوٓاْ أَسۡلِحَتَكُمۡۖ وَخُذُواْ حِذۡرَكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٗا مُّهِينٗا
ئەی پێغەمبەر ئەگەر ھاتوو لەناو سوپادا بوویت لەکاتی جەنگ کردندا، وە وویستت کە نوێژ بۆ موسڵمانان بکەیت، ئەوا سوپاکە بکە بەدوو دەستەوە، دەستەیەکیان لەگەڵ خۆتدا ھەڵدەسن نوێژەکەیان دەکەن، وە چەکەکانیان با بەخۆیان بێت، وە دەستەکەی تریان لە پاسەوانی ئەواندا بن، جا ئەگەر دەستەی یەکەم ڕکاتی یەکەمیان کرد لەگەڵ پێش نوێژەکەیاندا ئەوا نوێژەکە بۆ خۆیان تەواو دەکەن، جا ئەگەر نوێژەکەیان تەواو کرد دەڕۆن لەپشتی ئێوەوە ڕووبەڕووی دوژمن دەوەستن بۆ پاسەوانی ئێوە، جا پاشان ئەو دەستەیەی کە پێشتر لە پاسەوانیتاندا بوون و نوێژیان نەکردبوو دێن ڕکاتێک لەگەڵ پێش نوێژەکەدا دەکەن، جا کاتێک پێش نوێژەکەیان سەلامی دایەوە، ئەوا ھەڵدەسنەوە بۆ تەواو کردنی نوێژەکەیان، با ئەوان زۆر ئاگاداری دوژمنەکەیان بن و چەکەکانیان ھەڵبگرن، چونکە بێباوەڕان ئەواتەخوازی ئەوەن کە کاتێک ئێوە کە نوێژ دەکەن بێ ئاگابن لە چەک وکەلوپەلەکانتان بۆ ئەوەی بەیەکجار بدەن بەسەرتان و غافڵ گیرتان بکەن، وە ئەگەر بەھۆی باران بارینەوە تووشی ناڕەحەتی بوون یانەخۆش کەوتن ئەوا ھیچ گوناھێکتان ناگات لەو کاتەدا چەکەکانتان دانێن، بەپێی توانای خۆتان ئاگاداری دوژمن بن وھۆشیار بن لێیان، بێگومان خوای گەورە ئاگرێکی ڕسواکەری بۆ بێباوەڕان ئامادە کردووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَإِذَا قَضَيۡتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ قِيَٰمٗا وَقُعُودٗا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمۡۚ فَإِذَا ٱطۡمَأۡنَنتُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتۡ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ كِتَٰبٗا مَّوۡقُوتٗا
ئەی باوەڕداران ئەگەر لەنوێژ بوونەوە ئەوا یادی خوا بکەن بە سبحان اللە والحمد للە واللە أکبر کردن، لە ھەموو بارێکتاندا بەپێوە بوون یان بە دانیشتنەوە بوون یان لەسەر تەنیشتان بوون، جا کاتێک کە ترستان نەما نوێژەکانتان بە تەواوی ئەرکان وواجبات وسوننەتەکانیەوە ھەروەک فەرمانتان پێکراوە ئەنجام بدەن، چونکە بێگومان نوێژ لەسەر باوەڕداران فەرزێکی دیاریکراوە، کە دروست نیە لەبەر بیانویەکی شەرعی نەبێت لەکاتی دیاری کراوی خۆی دوابخرێت، ئەمە ئەگەر نیشتەجێ بوون، بەڵام ئەگەر ھاتوو لەسەفەر و گەشتدا بوون ئەوا دروسته بۆتان نوێژەکانتان کورت وکۆ بکەنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَا تَهِنُواْ فِي ٱبۡتِغَآءِ ٱلۡقَوۡمِۖ إِن تَكُونُواْ تَأۡلَمُونَ فَإِنَّهُمۡ يَأۡلَمُونَ كَمَا تَأۡلَمُونَۖ وَتَرۡجُونَ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا يَرۡجُونَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا
ئەی باوەڕداران لەڕاونان و بەدواداچوونی دوژمنی بێباوەڕتان سست و کەمتەرخەم مەبن، ھەروەک چۆن ئێوە ئازارتان پێ دەگات لەکاتی ناڕەحەتی کوشتن وبریندار بوون بەھەمان شێوە ئەوانیش وەک ئێوە ئازاریان پێ دەگات، وە ئێوە تووشی چی بوون ئەوانیش تووشی دەبن، نەکەن وە نەھێڵن ئەوان لەئێوە ئارامگرتر بن، چونکە ئێوە ئومێدی پاداشت و سەرکەوتن وپشتگیری لەخوا دەکەن، وە خوای گەورە زۆر زانایە بە حاڵ وگوزەرانی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەڕێوەبردن ویاسا و شەریعەتەکەیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّآ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ لِتَحۡكُمَ بَيۡنَ ٱلنَّاسِ بِمَآ أَرَىٰكَ ٱللَّهُۚ وَلَا تَكُن لِّلۡخَآئِنِينَ خَصِيمٗا
ئەی پێغەمبەر ئێمە قورئانمان بۆ سەر تۆ دابەزاند، کە بێگومان ھەر ھەمووی ڕاست و ھەقە، تاوەکو بەو قورئانە حوکمیان بکەیت و لەکاتی ناکۆکیەکانیاندا بەوەی خوا شارەزای کردویت وئیلھامی کردووە بۆت لەیەکیان جودا بکەیتەوە، نەک بە ھەواو وئارەزووی خۆت، وە ھەرگیز لایەنگر وپشتیوانی ناپاکان مەبە و بەرگریان لێ نەکەیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• استحباب صلاة الخوف وبيان أحكامها وصفتها.
نوێژی ترس سونەتە -موستەحەببە- و ڕوونکردنەوەی حوکمەکانی و چۆنییەتی ئەنجامدانی.

• الأمر بالأخذ بالأسباب في كل الأحوال، وأن المؤمن لا يعذر في تركها حتى لو كان في عبادة.
فەرمان بە دەستگرتن بەھۆکارەکانەوە لە ھەموو کات وساتێکدا، چونکە بێگومان باوەڕدار ھیچ بیانویەکی نیە کە وازیان لێ بھێنێت تەنانەت لەکاتی پەرستنەکانیشدا.

• مشروعية دوام ذكر الله تعالى على كل حال، فهو حياة القلوب وسبب طمأنينتها.
مەشروعیەت و دروستی بەردەوام بوون لەسەر یادی خوا کردن لەھەموو کات وساتێکدا، چونکە یادی خوا کردن ژیانی دڵەکان وھۆکاری دڵنیایی بوونه.

• النهي عن الضعف والكسل في حال قتال العدو، والأمر بالصبر على قتاله.
ڕێگەنەدان بەسستی ولاوازی لەکاتی جەنگ وجیھاد کردن لەگەڵ دوژمندا، وە فەرمان کردن بە ئارامگرتن لەکاتی جەنگ کردن لەگەڵیاندا.

وَٱسۡتَغۡفِرِ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
داوای لێخۆشبوون و چاوپۆشی بکە لەخوای گەورە، بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە لەو بەندەیەی کە تەوبە دەکات ودەگەڕێتوە بۆلای، وە زۆریش میھرەبانە بۆی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَا تُجَٰدِلۡ عَنِ ٱلَّذِينَ يَخۡتَانُونَ أَنفُسَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمٗا
بەرگری مەکە لەھیچ کەسێک کە ناپاکی -خیانەت- دەکات و ڕۆدەچێت لە شاردنەوەی ناپاکیەکەیدا، وە خوای گەورە ئەو ناپاکە تاوانبارە درۆزنانەی خۆش ناوێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَسۡتَخۡفُونَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَلَا يَسۡتَخۡفُونَ مِنَ ٱللَّهِ وَهُوَ مَعَهُمۡ إِذۡ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرۡضَىٰ مِنَ ٱلۡقَوۡلِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا يَعۡمَلُونَ مُحِيطًا
ئەوانە لەکاتی تاوان وگوناھکردندا خۆیان لەچاوی خەڵکی دەشارنەوە و دەترسن لێیان وشەرمیان لێدەکەن، بەڵام شەرم لەخوا ناکەن کە ھەمیشە لەگەڵیانە وئاگاداریانە بەتایبەتی ئەو کاتەی ئەوان بەشەودا قسەیەکیان دەکرد کە ھەرگیز خوای گەورە پێی ڕازی نیە، وەک بەرگری کردن لە گوناھباران و تۆمەتبار کردنی کەسانی بێ تاوان، وە ھەر کارێک ئەوان ئەنجامی بدەن بەئاشکرا وبەنھێنی خوای گەورە لێی بەئاگایە، وە ھیچ شتێکی لێ شاراوە نیە، وە تۆڵەی ھەموو کار وکردەوەیەکی خراپیان لێ دەکاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
هَٰٓأَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ جَٰدَلۡتُمۡ عَنۡهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا فَمَن يُجَٰدِلُ ٱللَّهَ عَنۡهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيۡهِمۡ وَكِيلٗا
ھا ئەی ئەوانەی کە زۆر مەبەستان کاری ئەوانەیە کە تاوان ئەنجام دەدەن، پشتیوانیتان کردن لێیان لە ژیانی دونیادا تاوەکو بێ گوناھیان بسەلمێنن و سزاکەیان لەسەر ھەڵبگرن، جا کێ ھەیە لەڕۆژی دواییدا بەرگری لەوانە بکات لەکاتێکدا خوای گەورە ئاگادارە بە ھەقیقەت وڕاستی ئەوان؟! وە کێ ھەیە پشتیوانیان بێت لەو ڕۆژەدا، بێگومان ھیچ کەسێک ناتوانێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يَعۡمَلۡ سُوٓءًا أَوۡ يَظۡلِمۡ نَفۡسَهُۥ ثُمَّ يَسۡتَغۡفِرِ ٱللَّهَ يَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
ھەرکەسێک کارێکی خراپ ونالەبار بکات، وە یان بە گوناھکردن ستەم لەخۆی بکات، وە پاشان داوای لێخۆشبوون لەخوای گەورە بکات و دان بنێت بە گوناھەکەیدا، وەپەشیمانی دەربڕێت و واز لێ بھێنێت، ئەوا ھەمیشە خوای گەورە دەبینێت کە زۆر لێبووردە ومیھرەبانە، لێبوردەی گوناھەکانیەتی وە میھرەبانە وچاوپۆشی لێدەکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يَكۡسِبۡ إِثۡمٗا فَإِنَّمَا يَكۡسِبُهُۥ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا
وە ھەر کەسێک گوناھێکی بچوک یان گەورە ئەنجام بدات ئەوا بێگومان ئۆباڵ وسزاکەی تەنھا بۆ خۆی دەبێت، وە ھیچ کەسێکی تری پێ گوناھبار نابێت، وە خوای گەورە زۆر زانایە بە کاروکردەوەی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە بەڕێوەبردن و یاسا وشەریعەتەکەیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يَكۡسِبۡ خَطِيٓـَٔةً أَوۡ إِثۡمٗا ثُمَّ يَرۡمِ بِهِۦ بَرِيٓـٔٗا فَقَدِ ٱحۡتَمَلَ بُهۡتَٰنٗا وَإِثۡمٗا مُّبِينٗا
وە ھەرکەسێک بەھەڵە یان بەدەست ئەنقەست تاوانێک بکات، پاشان کەسێکی بێ تاوان تۆمەتبار بکات پێی، بێگومان ئەو کەسە بەو کارەی کۆڵێک درۆی گەورە و وتاوانی ئاشکرای لەکۆڵی خۆی ناوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكَ وَرَحۡمَتُهُۥ لَهَمَّت طَّآئِفَةٞ مِّنۡهُمۡ أَن يُضِلُّوكَ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمۡۖ وَمَا يَضُرُّونَكَ مِن شَيۡءٖۚ وَأَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَعَلَّمَكَ مَا لَمۡ تَكُن تَعۡلَمُۚ وَكَانَ فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكَ عَظِيمٗا
جا ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر بەفەزڵ و میھرەبانی خوا نەبوایە و ئەو نەیپاراستیتایە لەوانەی کە ناپاکی بەرامبەر بەخۆیان دەکەن ئەوا سەریان لێ دەشێواندی و گومڕایان دەکردیت لەسەر ھەق، بەوەی کە بەناھەق و نادادی دادوەری و حوکمت دەکرد، جا ئەوانە لەڕاستیدا تەنھا خۆیان گومڕا دەکەن، چونکە سەرەنجامی ئەو خراپە و ھەوڵی گومڕاکردنە ھەر بۆ خۆیانە، وە خوای گەورە قورئان و سوننەتی بۆت دابەزاندووە، وە فێری ڕێنمونی و ھیدایەت و نور و ڕوناکی کردیت کە پێشتر ھیچت لێ نەدەزانی، وە فەزڵی خوای گەورە بەسەرتەوە زۆر گەورەیە بە پێغەمبەرایەتی و پاراستنت لە ناحەزان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• النهي عن المدافعة والمخاصمة عن المبطلين؛ لأن ذلك من التعاون على الإثم والعدوان.
ڕێگە نەدان بە بەرگری کردن لە ناپاکان وخراپەکاران، چونکە ھاوکاری کردنه لەسەر تاوان و گوناە و دەستدرێژی کردن.

• ينبغي للمؤمن الحق أن يكون خوفه من الله وتعظيمه والحياء منه فوق كل أحد من الناس.
پێویستە باوەڕداری ڕاستەقینە ترسەکەی لەخوای گەورە بێت وبەگەورەی بزانێت، وە زیاتر لەھەموو کەسێکیش شەرم و حەیای لێ بکات.

• سعة رحمة الله ومغفرته لمن ظلم نفسه، مهما كان ظلمه إذا صدق في توبته، ورجع عن ذنبه.
فراوانی ڕەحم ومیھرەبانی ولێبوردەیی خوای گەورە بەرامبەر ئەوانەی کە ستەم لەخۆیان دەکەن بە ئەنجامدانی گوناھو تاوان، جا ئەو ستەم وگوناھە ھەرچەند گەورە بێت، بەمەرجێک ڕاستگۆ بێت لە تەوبە کردنەکەی، وە بگەرێتەوە لە گوناھەکانیشی.

• التحذير من اتهام البريء وقذفه بما لم يكن منه؛ وأنَّ فاعل ذلك قد وقع في أشد الكذب والإثم.
ھۆشیار بوون لەتۆمەتبارکردنی کەسانی بێ تاوان ودوور کەوتنەوە لێی، تۆمەتبارکردنی بە گوناھێک کە نەیانکردووە، وە ئەو کەسەی ئەو کارە دەکات گەورەترین درۆ وتاوانی کردووە.

۞ لَّا خَيۡرَ فِي كَثِيرٖ مِّن نَّجۡوَىٰهُمۡ إِلَّا مَنۡ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوۡ مَعۡرُوفٍ أَوۡ إِصۡلَٰحِۭ بَيۡنَ ٱلنَّاسِۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ فَسَوۡفَ نُؤۡتِيهِ أَجۡرًا عَظِيمٗا
زۆربەی چپە وئەو قسانەی زۆرێک لەخەڵکی بەنھێنی دەیکەن ھیچ خێر وسودێکی تێدا نیە، مەگەر چپە و قسەیەک کە فەرمان بە خێرکردن وچاکەیەک بکات کە شەریعەتی ئیسلام فەرمانی پێکردبێت وعەقڵ وژیریش پشتگیری بکات، یان چپەیەک کە مەبەست لێی ئاشتەوای نێوان کەسە ناکۆکەکان بێت، جا ھەر کەسێک لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە ئەو کارە بکات ئەوا ئێمە پاداشتی گەورەی دەدەینەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ ٱلۡهُدَىٰ وَيَتَّبِعۡ غَيۡرَ سَبِيلِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصۡلِهِۦ جَهَنَّمَۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرًا
ھەرکەسێک پاش ئەوەی ڕێگای ھەق وڕاستی بۆ ڕوون بویەوە دژایەتی پێغەمبەری خوا وئەو شەریعەتە بکات کە ھێناویەتی، وە شوێن ڕێگا وڕێبازی غەیری باوەڕداران بکەوێت، ئیتر ئێمە وازی لێ دەھێنین بۆ خۆی وئەو ڕێبازەی کە ھەڵیبژاردووە، وە ھیچ کاتێک سەرکەوتووی ناکەین وڕێگای ھەق وڕاستی پێنیشان نادەین لەبەر ئەوەی بە ئەنقەست پشتی لە بەرنامەکەی خوا کردووە، وە لە پاشەڕۆژیشدا دەیخەینە ناو ئاگری دۆزەخەوە کە ئاھو دادی بێت بەدەست گەرماکەیەوە، ئای چەند جێگایەکی خراپە بۆ ئەو کەسانەی تێی دەچن.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُۚ وَمَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلَۢا بَعِيدًا
بێگومان خوای گەورە لەو کەسە خۆش نابێت کە ھاوەڵی بۆ پەیدا دەکات، بەڵکو کەسی ھاوەڵ پەیداکەر بە ھەمیشەیی لەئاگری دۆزەخدا دەمێنێتەوە، وە جگە لە ھاوەڵ بڕیاردان خوای گەورە لە ھەموو گوناھێکی تر خۆش دەبێت بۆ ھەر کەسێک کە بەڕەحم ومیھرەبانی وفەزڵی خۆی بیەوێت، جا ھەرکەسێک لەگەڵ خوای گەورەدا کەسێکی تر بکاتە ھاوەڵی ئەو ئەوە بێگومان گومڕا بووە و ھەق وڕاستی وون کردووە، وە زۆر زۆریش لێی دوور کەوتوەتەوە، چونکە ئەو خالق ومەخلوقی ھێناوەتە یەک ئاست ویەکسانی کردوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِن يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ إِنَٰثٗا وَإِن يَدۡعُونَ إِلَّا شَيۡطَٰنٗا مَّرِيدٗا
ئەو ھاوەڵ بڕیاردەرانە لەگەڵ خوا ھانا وھاوار بۆ بتانێک دەبەن ودەیانپەرستن کە بۆ خۆیان ناوی مێینەیان لێناون وەک بتەکانی لات و عوزا، کە نە سوودیان ھەیە و نه زیانیش بەکەس دەگەیەنن، لەڕاستیدا ئەوانە تەنھا شەیتان دەپەرستن کە لە فەرمان وگوێڕایەڵی خوای گەورە دەرچوو کە ھیچ خێرێکی لێ چاوەڕوان ناکرێت، چونکە ئەو فەرمانی پێکردن کە بەندایەتی بۆ ئەو بتانە بکەن و بیانپەرستن.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّعَنَهُ ٱللَّهُۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنۡ عِبَادِكَ نَصِيبٗا مَّفۡرُوضٗا
ھەر بۆیە خوای گەورە شەیتانی لەڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەکرد، جا سەرەنجام شەیتان سویندی بە پەروەردگاری خوارد و ووتی: شەرت بێت لە بەندەکانی تۆ بەشێکی داریکراویان بۆ خۆم دابڕم و بیانبەم بۆ دۆزەخ ولە ھەق وڕاستی لایاندەم وگومڕایان بکەم.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَأُضِلَّنَّهُمۡ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمۡ وَلَأٓمُرَنَّهُمۡ فَلَيُبَتِّكُنَّ ءَاذَانَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ وَلَأٓمُرَنَّهُمۡ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلۡقَ ٱللَّهِۚ وَمَن يَتَّخِذِ ٱلشَّيۡطَٰنَ وَلِيّٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ فَقَدۡ خَسِرَ خُسۡرَانٗا مُّبِينٗا
وە شەیتان ووتیشی: دەبێت لەڕاستە ڕێگاکەی تۆ لایاندەم و ھەڵیاندێرم، وە پەیمان وبەڵێنی درۆیان پێ ئەدەم تاوەکو ئەو گومڕاییەی لەسەرینی بۆیان بڕازێنمەوە، وە فەرمانیان پێبکەم کە گوێی ئاژەڵ و مەڕ وماڵاتیان ببڕن وبیکەنە نیشانەی حەرام بونیان لەکاتێکدا خوای گەورە حەڵاڵی کردووە بۆیان، وە فەرمانیان پێبکەم کە دروستکراوەکانی خوا وفیترەتی پاکیان بگۆڕن، جا ھەرکەسێک جگە لەخوا شەیتان بکات بە پشتیوان و پشتگیر ودۆستی خۆی وگوێڕایەڵی بکات ئەوە بێگومان بەو دۆستایەتیەی شەیتانی نەفرین لێکراو زەرەر وزیانێکی ئاشکرای کردووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَعِدُهُمۡ وَيُمَنِّيهِمۡۖ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا
شەیتان بەڵێنی درۆیان پێ دەدات، وە بە ئاوات وئارەزووی ناڕاست وباتڵ دڵخۆشیان دەکات، لەڕاستیدا پەیمان بەڵێنانەکانی شەیتان ھەمووی بەڵێنی درۆن ودوورن لەڕاستیەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنۡهَا مَحِيصٗا
ئەوانەی شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان وئەو بەڵێنانە بکەوێت کە بەسەریاندا دەیخوێنێتەوە جێگا وشوێنیان ئاگری دۆزەخە، کە ھیچ پەناگایەکی تریان دەست ناکەوێت کە ھانای بۆ ببەن وفریایان بکەوێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• أكثر تناجي الناس لا خير فيه، بل ربما كان فيه وزر، وقليل من كلامهم فيما بينهم يتضمن خيرًا ومعروفًا.
زۆربەی چپە وورتە وورتی خەڵکی ھیچ خێرێکی تێدا نیە، بەڵکو بگرە گوناھیشیان تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا کەمێک لە قسە و باس وخواسیان خێر وچاکەیان تێدایە.

• معاندة الرسول صلى الله عليه وسلم ومخالفة سبيل المؤمنين نهايتها البعد عن الله ودخول النار.
دژایەتی پێغەمبەری خوا ولادان لە ڕێگای باوەڕداران کۆتاییەکەی دوورکەوتنەوەیە لەخوای گەورە وچوونە ئاگری دۆزەخ.

• كل الذنوب تحت مشيئة الله، فقد يُغفر لصاحبها، إلا الشرك، فلا يغفره الله أبدًا، إذا لم يتب صاحبه ومات عليه.
هەموو گوناهـ و تاوانەکان لەژێر ویستی خواى گەورەیە، لەوەیە لە بکەرەکەى خۆش بێت جگە لەتاوانى شیرک نەبێت چونکە ئەگەر کەسێک بمرێت لەسەر شیرک و هاوبەشدانان بۆ الله و تەوبەی لێنەکردبێت ئەوا خواى گەورە هەرگیز لێی خۆش نابێت.

• غاية الشيطان صرف الناس عن عبادة الله تعالى، ومن أعظم وسائله تزيين الباطل بالأماني الغرارة والوعود الكاذبة.
مەبەستی شەیتان ئەوەی کە خەڵکی لە بەندایەتی خوای گەورە لابدات، وە گەورەترین ھۆکاریش کە بەدەستیەوە بێت ئەوەیە کە گوناھو تاوان وخراپە وباتڵ بە خۆزگە وئاوات و بەڵێنی درۆ دەڕازێنێتەوە.

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدۡخِلُهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٗاۚ وَمَنۡ أَصۡدَقُ مِنَ ٱللَّهِ قِيلٗا
ئەوانەی باوەڕیان بەخوای گەورە ھێناو کاروکردەوەی باشیان ئەنجامدا لەپێناو نزیک بوونەوە لێی، ئێمە دەیانخەینە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیاندا گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، ئەمەش بەڵێنی خوای گەورەیە، بەڵێنی خوای گەورەش ھەر ھەمووی ڕاست وھەقە، و بەھیچ شێوەیەک بەڵێنەکانی ناشکێنێت، بێگومان ھیچ کەسێکیش ھێندەی خوای گەورە ڕاستگۆ نیە لەگەڵ پەیمان و بەڵێنەکانیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّيۡسَ بِأَمَانِيِّكُمۡ وَلَآ أَمَانِيِّ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِۗ مَن يَعۡمَلۡ سُوٓءٗا يُجۡزَ بِهِۦ وَلَا يَجِدۡ لَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا
ڕزگار بوون وسەرکەوتن نە بە خۆزگە و ئاوات خواستنی ئێوەیە نە بە خۆزگە و ئاوات خواستنی خاوەن نامەکانە (جولەکە وگاورەکانە) بەڵکو ڕزگار بوون وسەرفرازبوون پەیوەستە بەکاروکردەوەوە، جا ھەرکەسێک لە ئێوە کاروکردەوەی خراپی ئەنجامدابێت ئەوا لەڕۆژی دواییدا سزا وتۆڵەی لێ دەسەنرێتەوە، وە جگە لەخوای گەورەش ھیچ پشتیوان وکۆمەکێک بەدی ناکات کە سودێکی پێ بگەیەنێت، وە ھیچ کەسێکییش بەدی ناکات سەریبخات وزەرەروزیانی لێ دوور بخاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يَعۡمَلۡ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ وَلَا يُظۡلَمُونَ نَقِيرٗا
ھەرکەسێک کاروکردەوەی چاک بکات ڕەگەزی نێر بێت یان مێ، وە بەڕاستی باوەڕیشی ھەبێت بەخوای گەورە وباڵادەست، ئەوانەی باوەڕ وکاروکردەوەیان پێکەوە کۆکردوەتەوە دەچنە بەھەشتەوە، وە ھیچ شتێکیش لە پاداشتی کردەوەکانیان کەم ناکەنەوە، وە بە ئەندازەی ئەو تاڵە دەزولەیەی بەسەر ناوکە خورماوەیە ستەمیان لی ناکرێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَنۡ أَحۡسَنُ دِينٗا مِّمَّنۡ أَسۡلَمَ وَجۡهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ وَٱتَّبَعَ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِيمَ حَنِيفٗاۗ وَٱتَّخَذَ ٱللَّهُ إِبۡرَٰهِيمَ خَلِيلٗا
ھیچ کەسێک بە ئەندازەی ئەو کەسە باوەری باش وخاس نیە کە بەناوەڕۆک و بەڕواڵەتیش خۆی داوەتە دەست خوای گەورە و نیەت ومەبەستی بۆ ئەو یەکلایی کردوەتەوە، کاروکردەوەکانی بەشوێنکەوتنی شەریعەتی ئیسلام باش کردووە، وە شوێن ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) کەوتووە کە بنەمای ئاینی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)ە، وە لە ھاوەڵ بڕیاردان وبێباوەڕی خۆی ھەڵوێراوە بۆ یەکخواپەرستی وباوەڕ، خوای گەورە ئیبراھیمی پێغەمبەری خۆی لەناو دروستکراوەکانیدا بەخۆشەویستی تەواو ھەڵبژاردووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٖ مُّحِيطٗا
ئەوەی لە زەوی وئاسمانەکاندا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، وە ئەو زانا وئاگادارە بەھەموو دروستکراوەکانی ودەسەڵاتی بەڕێوەبردنی تەواوی ھەیە بەسەریاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَسۡتَفۡتُونَكَ فِي ٱلنِّسَآءِۖ قُلِ ٱللَّهُ يُفۡتِيكُمۡ فِيهِنَّ وَمَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ فِي يَتَٰمَى ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِي لَا تُؤۡتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرۡغَبُونَ أَن تَنكِحُوهُنَّ وَٱلۡمُسۡتَضۡعَفِينَ مِنَ ٱلۡوِلۡدَٰنِ وَأَن تَقُومُواْ لِلۡيَتَٰمَىٰ بِٱلۡقِسۡطِۚ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِهِۦ عَلِيمٗا
ئەی پێغەمبەر لەبارەی ئافرەتانەوە پرسیارت لێدەکەن، لەبارەی ماف وئەرکەکانیانەوە، چی پێویستە بۆیان بکرێت، وە چیش پێویستە ئەنجامی بدەن، تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئەوەی پرسیارتان لەبارەوە کردووە خوای گەورە بۆتانی ڕوون دەکاتەوە، وە ئەوەشتان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لەقورئان، لەبارەی ئەو ھەتیو وئافرەتانەی کە سەرپەرشتیان دەکەن و ئەوەی خوای گەورە بۆیانی فەرزکردووە پێیان نادەن لە مارەیی و میرات، لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزوو ناکەن کە ھاوسەرگیریان لەگەڵدا بکەن، نەک ھەر ھێندە بگرە لەبەر ماڵ وسەروەت وسامانەکەشیان ڕێگریان لێدەکەن کە شوو بکەن بەکەسێکی تر، وە خوای گەورە فەرمانتان پێدەکات کە مافی کوڕانی مێرمنداڵی لاواز بەڕێک وپێکی بدەن وستەمیان لێ نەکەن ودەست نەگرن بەسەر ماڵو سامانیاندا، وە دەبێت لەگەڵ گشت ھەتیواندا بەدادگەری ڕەفتار بکەن بەوەی ھەرچی باشە بۆ دونیا ودواڕۆژیان بۆیان بکەن، وە ئەگەر ھەرکارێکی خێر وچاکە بکەن بۆ ھەتیوان وئەوانی تریش ئەوە بێگومان خوای گەورە زانایە پێی و پاداشتی تەواویان لەسەر ئەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• ما عند الله من الثواب لا يُنال بمجرد الأماني والدعاوى، بل لا بد من الإيمان والعمل الصالح.
ئەو پاداشتە مەزنەی لای خوای گەورە ھەیە تەنھا بە خۆزگە وئاوات وبانگەشە بەدەست نایەت، بەڵکو دەبێت باوەڕ و کاروکردەوەی چاکت ھەبێت.

• الجزاء من جنس العمل، فمن يعمل سوءًا يُجْز به، ومن يعمل خيرًا يُجْز بأحسن منه.
پاداشت لە بەرامبەر کردەوەیە، ھەرکەسێک کردەوەیەکی خراپ بکات سزاکەی وەردەگرێت، وە ھەرکەسیش کردەوەی چاک بکات پاداشتەکەی وەردەگرێت.

• الإخلاص والاتباع هما مقياس قبول العمل عند الله تعالى.
دڵسۆزی (ئیخلاس) وشوێنکەوتنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) پێوەری گیرابوونی کاروکردەوەیە لای خوای بەرز وبڵند.

• عَظّمَ الإسلام حقوق الفئات الضعيفة من النساء والصغار، فحرم الاعتداء عليهم، وأوجب رعاية مصالحهم في ضوء ما شرع.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام مافی چینە لاوازەکانی لە ئافرەتان ومناڵان بەرز ڕاگرتووە، وە حەرامی کردووە کە دەست درێژیان بکرێتە سەر، لەھەمان کاتدا واجبی کردووە لەژێر ڕۆشنایی ڕێنوماییەکانی شەریعەتی ئیسلام چاودێری بەرژەوەندیەکانیان بکرێت.

وَإِنِ ٱمۡرَأَةٌ خَافَتۡ مِنۢ بَعۡلِهَا نُشُوزًا أَوۡ إِعۡرَاضٗا فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَآ أَن يُصۡلِحَا بَيۡنَهُمَا صُلۡحٗاۚ وَٱلصُّلۡحُ خَيۡرٞۗ وَأُحۡضِرَتِ ٱلۡأَنفُسُ ٱلشُّحَّۚ وَإِن تُحۡسِنُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا
ئەگەر ژنێک ترسا لەمێردەکەی کەخراپە وخۆی بەسەردا ھەلدەکێشێت وئارەزووی نەماوە لەگەڵیدا، ئەوا ھیچ گوناە نیە ئەو ژن وپیاوە ڕێک بکەون، وە ژنەکە دەست ھەڵبگرێت لەھەندێک مافی پێویستی خۆی، وە مافی خەرجی ڕۆژانە و مانەوەی شەو لای، لەم کاتەدا ڕێک کەوتن باشترە لە تەڵاق و جیابوونەوە، بێگومان دەرونی مرۆڤ وا خولقاوە کە ھەمیشە سوورە لە سەر ماڵی دونیا وبەخیلی وڕژدی، وە ھیچ کاتێک حەز بەوە ناکات کە دەست ھەڵبگرێت لەمافەکانی خۆی، بۆیە پیویستە ژن وپیاو چارەسەری ئەم خووە خراپە بکەن ئەویش بە پەروەردەکردنی دەروون لەسەر لێبوردەی وچاکەکردن، ئەگەر بێتو چاکەکار بن لەھەموو کاروبارێکتاندا وەلەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوە بێگومان خوای گەورە بەھەموو کار وکردەوەیەکتان شارەزا وئاگادارە، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە ولە سەر تەواوی کاروکردەوەتان پاداشت وسزاتان دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَن تَسۡتَطِيعُوٓاْ أَن تَعۡدِلُواْ بَيۡنَ ٱلنِّسَآءِ وَلَوۡ حَرَصۡتُمۡۖ فَلَا تَمِيلُواْ كُلَّ ٱلۡمَيۡلِ فَتَذَرُوهَا كَٱلۡمُعَلَّقَةِۚ وَإِن تُصۡلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
ئەی پیاوان دڵنیابن ھەرگیز ناتوانن دادگەری تەواو لەڕووی خۆشەویستی و مەیلی دڵەوە بچەسپێنن لەنێوان ژنەکانتاندا ئەگەر چی ھەوڵی زۆریش بدەن، ئەویش لەبەر چەند ھۆکارێک چونکە پێدەچێت لەدەرەوەی توانا وئیرادەی ئێوە بێت، بۆیە ئەوەندە دووریان مەخەنەوە و کەنارگیرییان لێ مەکەن ھەتا بیانکەنە ھەڵپەساردە وداماوبن، بەشێوەیەکیان لێ بێت نە ئەوەبێت مێردیان ھەبێت بیانحەوێنێتەوە، نە ئەوەشە مێردیان نەبێت وبڕۆن شوویەکی تر بکەنەوە، وه ئەگەر بێتو لەگەڵیان ڕێك بكەون بەوەی دەرونتان ڕابهێنن لەسەر پێدانی مافی ژنەكانتان كه ئارەزووەكانتان حەزی پێ ناكات، وه لەخوا بترسن بەرامبەریان، بێگومان خوای گەوره زۆر لێبوردەی میهرەبانه.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغۡنِ ٱللَّهُ كُلّٗا مِّن سَعَتِهِۦۚ وَكَانَ ٱللَّهُ وَٰسِعًا حَكِيمٗا
ئەگەر هەردوو هاوسەر لەیەک جیا بنەوە بەهۆی تەڵاق یان خولعەوە ئەوا خواى گەورە هەریەکێکیان دەوڵەمەند دەكات بە فەزڵی فراوانی خۆی وخواى گەورە فەزڵ و ڕەحمەتی فراوانە و کاربەجێیە لە بەڕێوەبردنی و حسێبکردنی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَلَقَدۡ وَصَّيۡنَا ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَإِيَّاكُمۡ أَنِ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ وَإِن تَكۡفُرُواْ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدٗا
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوایە، بێگومان خاوەن نامەکان (جولکە وگاورەکان) ڕاسپاردو پەیمانمان لێوەرگرتن، وە ئێوەشمان ڕاسپارد کە فەرمانبەرداری فەرمانەکانی خوای گەورە بن ولە قەدەغەکراوەکانی دوور بکەونەوە، وە ئەگەر ھاتوو بێباوەڕ بوون بەو پەیمان وڕاسپاردەیە ئەوا تەنھا زیان بەخۆتان دەگەیەنن، چونکە خوای گەورە بێ نیازە لە بەندایەتی وفەرمانبەرداری ئێوە، وە ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەمووی ھی خوایە، ئەو زۆر بێ نیازە لەھەموو دروستکراوەکانی، وە زۆر جوان وقەشەنگە لە ناو سیفات وکردەوەکانیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، وە ئەو شایانی ئەوەیە کە گوێڕایەڵی بکرێت، وە خوا بەسە کە ھەڵسوڕێنەری ھەموو کاروباری دروستکراوەکانی بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ أَيُّهَا ٱلنَّاسُ وَيَأۡتِ بِـَٔاخَرِينَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ ذَٰلِكَ قَدِيرٗا
ئەی خەڵکینە ئەگەر خوا بیەوێت لەناوتان دەبات، وە کەسانێکی تر لەجێی ئێوە دەھێنێت کە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی بن و سەرپێچی نەکەن، بێگومان خوای گەورە لەسەر کاری وا بەتوانا و بەدەسەڵاتە.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ ٱلدُّنۡيَا فَعِندَ ٱللَّهِ ثَوَابُ ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعَۢا بَصِيرٗا
ئەی خەڵکینە ئەگەر ھەرکەسێک لە ئێوە ھەوڵ وکاروکردەوەی تەنھا بۆ خۆشیەکانی دونیا بێت، ئەوا با بزانیت ھەموو خۆشیەکانی دونیا ودواڕۆژیش ھەر لای خوای گەورەیە، بۆیە داوای ھەردووکیان با لەخوا بکات، وە خوای گەورە بیسەری ھەموو قسە وگوفتارتانە، وە بینەری کاروکردەوەتانە، وە پاداشت وسزای ھەموویشتان دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• استحباب المصالحة بين الزوجين عند المنازعة، وتغليب المصلحة بالتنازل عن بعض الحقوق إدامة لعقد الزوجية.
چاکی ڕێککەوتن وئاشتەوایی کردن لەنێوان ژن وپیاودا، لەکاتی دروست بوونی ناکۆکی لەنێوانیاندا، وە باشتریش ئەوەیە ھەرکەسێک لەوان دەست ھەڵبگرێت لەھەندێک لەمافەکانی خۆی، تاوەکو گرێبەستی ھاوسەرگیریان بەردەوام بێت.

• أوجب الله تعالى العدل بين الزوجات خاصة في الأمور المادية التي هي في مقدور الأزواج، وتسامح الشرع حين يتعذر العدل في الأمور المعنوية، كالحب والميل القلبي.
خوای گەورە دادگەری واجب کردووە لەنێوان ژنەکاندا، بەتایبەتی لەو کاروبارانەی کە پەیوەندیان بە لایەنی مادیەوە ھەیە و لەدەسەڵاتی پیاواندایە، لە ھەمان کاتدا شەرعیش چاوپۆشی کردووە لەو شتانەی کە ناتوانرێت دادەگری تێدا ڕەچاو بکرێت، بەتایبەتی لە کاروبارە مەعنەویەکانی وەک خۆشەویستی ومەیلی دڵ.

• لا حرج على الزوجين في الفراق إذا تعذرت العِشْرة بينهما.
ئەگەر ھاتوو ژن وپیاو نەیانتوانی پێکەوە بژین، ئەوا ھیچ گوناە نیە لێک جودا ببنەوە.

• الوصية الجامعة للخلق جميعًا أولهم وآخرهم هي الأمر بتقوى الله تعالى بامتثال الأوامر واجتناب النواهي.
وەسیەتی گشتگیر بۆ تەواوی دروستکراوەکانی خوا لە سەرەتا تا کۆتاییان، ئەوەیە فەرمان بکرێت بە تەقواو خواناسی و بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی.

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُواْ قَوَّٰمِينَ بِٱلۡقِسۡطِ شُهَدَآءَ لِلَّهِ وَلَوۡ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۡ أَوِ ٱلۡوَٰلِدَيۡنِ وَٱلۡأَقۡرَبِينَۚ إِن يَكُنۡ غَنِيًّا أَوۡ فَقِيرٗا فَٱللَّهُ أَوۡلَىٰ بِهِمَاۖ فَلَا تَتَّبِعُواْ ٱلۡهَوَىٰٓ أَن تَعۡدِلُواْۚ وَإِن تَلۡوُۥٓاْ أَوۡ تُعۡرِضُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەر کەوتوون، لەھەموو سات وکاتێکتاندا دادگەری جێ بەجێ بکەن، وە ھەمیشە بە ھەق وڕاستی شاھیدی بۆ خوا بدەن لەگەڵ ھەموو کەسێکدا، تەنانەت ئەگەر بێتو ئەو شاھیدیدانەیش لە زیانی خۆتان ودایک وباوک وخزمانیش بێت، با ھەژاری ودەوڵەمەندی نەبێتە پێوەر بۆ شاھیدیدان یان نەدان و وازھێنانی، بێگومان خوای گەورە باشترە بۆیان لەئێوە وە زاناترە بە بەرژەوەندیەکانیان، جا کەوابوو ئێوە لە شاھیدیدانەکانتاندا شوێن ھەواو وئارەزووی خۆتان مەکەون نەوەک لەھەق وڕاستی لاتان بدەن، وە ئەگەر ھاتوو شاھیدیەکەتان گۆڕی بەوەی بەناھەق شاھیدیتاندا یان پشتان ھەڵکرد لە شاھیدیدان، ئەوا بێگومان خوای گەورە ئاگادار وشارەزایە بەتەواوی کارەکانتان و ئەوەی ئەنجامی دەدەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ ءَامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِن قَبۡلُۚ وَمَن يَكۡفُرۡ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلَۢا بَعِيدًا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، باوەڕەکەتان بەخوا وبەپێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرەکەی وە بەو کتێبانەش کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرانی پێش ئەو باوەڕەکەتان جێگیر و دامەزراو بکەن، ھەرکەسێک باوەڕی نەبێت بەخوا وبەفریشتە وبە کتێب و بەپێغەمبەرەکانی، وەبێباوەڕ بێت بە ڕۆژی دوایی، ئەوا بێگومان لەڕێگای ڕاست زۆر زۆر دوور کەوتووەتەوە و تەواو گومڕا و سەرلێشواو بووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ ءَامَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ ٱزۡدَادُواْ كُفۡرٗا لَّمۡ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغۡفِرَ لَهُمۡ وَلَا لِيَهۡدِيَهُمۡ سَبِيلَۢا
بێگومان ئەوانەی کە کەچەند جارێک لەپاش باوەڕھێنان بێباوەڕ بوونەوە، بەوەی سەرەتا ھاتنە ناو ئیمان وئیسلامەوە، پاشان ھەڵگەڕانەوە لێی، دواتر جارێکی تر ھاتنەوە ناویەوە، پاشان پاشگەز بوونەوە، دوای لەسەر ئەو حاڵەتەیان مانەوە وبەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕیان تاوەکو بەو حاڵەوە مردن، ھەرگیز خوای گەورە لە گوناھەکانیان خۆش نابێت، وە ڕێنوێنی ڕێگای ڕاستیشیان ناکات کە بیانگەیەنێتە خوای گەورە.
Arabic explanations of the Qur’an:
بَشِّرِ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ بِأَنَّ لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمًا
ئەی پێغەمبەری خوا موژدە بدە بەو دووڕوانەی کە باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفر وبێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، بەوەی لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە سزایەکی بەسۆ وبەئازاری بۆ ئامادە کردوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِينَ يَتَّخِذُونَ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ أَيَبۡتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلۡعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلۡعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعٗا
ئەم سزایەش لە بەرامبەر ئەوەدایە کە ئەو دووڕوانە بێباوەڕەکانیان کردووە بە دۆست وپشتیوانی خۆیان و وازیان ھێناوە لەدۆستایەتی وپشتیوانی باوەڕداران، لەوەش سەیرتر ئەوەیە ئەمە وای لێکردوون کەھەمیشە پشتیوانیان بن، ئایا ئەوانە داوای عیزەت وسەربەرزی وھێز وبەرگریی لەوانە دەکەن تاوەکو خۆیانی پێ بەرز بکەنەوە؟! ئەوانە نازانن کە ھێز وعیززەت و بەرگری ھەر ھەمووی ھی خوای گەورەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَدۡ نَزَّلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أَنۡ إِذَا سَمِعۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكۡفَرُ بِهَا وَيُسۡتَهۡزَأُ بِهَا فَلَا تَقۡعُدُواْ مَعَهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦٓ إِنَّكُمۡ إِذٗا مِّثۡلُهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡكَٰفِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا
ئەی باوەڕداران بەڕاستی خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا بۆی دابەزاندون وپێی ڕاگەیاندون کە ھەرکاتێک لەھەر کۆڕ و کۆبونەوە و مەجلیسێکدا بوون و گوێتان لێ بوو کەسانێک باوەڕ بە ئایەت و نیشانەکانی خوا ناکەن و گاڵتە وقەشمەریان پێ دەکەن، ئەوا پێویستە لەسەرتان کە واز لەو کۆڕ وکۆبونەوەیە بھێنن و ئەو ناوە بەجێ بھێڵن، ھەتا ئەو کاتەی کە ئەو باسە دەگۆڕن ودەچنە سەر قسە وباسێکی تر، چونکە ئەگەر ھاتوو ئەو کاتەی کە بێباوەڕی بە ئایەت ونیشانەکانی خوا دەکرێت وگاڵتەیان پێ دەکرێت و ئێوەش دانیشتن لەگەڵیان وگوێتان نەدا بەو کارە ئەوا بێگومان ئێوەیش لەگوناھو وتاواندا وەک ئەوان وان، چونکە ئێوە بەدانیشتنتان لەو کوڕ وکۆبونەوانەدا سەرپێچی خواتان کردووە ھەروەک چۆن ئەوان بە بێباوەڕیەکەیان سەرپێچی خوایان کردووە، بێگومان ئەو دووڕوانەی کە باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفر وبێباوەڕیەکەشیان پەنھان دەکەن و دەیشارنەوە خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا لەئاگری دۆزەخدا لەگەڵ بێباوەڕاندا کۆیان دەکاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• وجوب العدل في القضاء بين الناس وعند أداء الشهادة، حتى لو كان الحق على النفس أو على أحد من القرابة.
دادگەری واجبە لەکاتی حوکم و قەزاوت کردن لەنێوان خەڵکی و شاھیدیدان، تەنانەت ئەگەر ھاتوو ئەو حوکم وشاھیدانەیش دژ بەخۆت یان دژ بە خزمێکی خۆتیش بوو.

• على المؤمن أن يجتهد في فعل ما يزيد إيمانه من أعمال القلوب والجوارح، ويثبته في قلبه.
پێویستە باوەڕدار بەردەوام بێت لەسەر ئەو ھەوڵ وکۆششانەی کە باوەڕەکەی پێیان زیاد دەکات، لە کاری دڵ وسەرجەم ئەندامەکانی لاشەی، تاوەکو دڵی پێ تەواو دامەزراو بکات لەسەر بیروباوەڕەکەی.

• عظم خطر المنافقين على الإسلام وأهله؛ ولهذا فقد توعدهم الله بأشد العقوبة في الآخرة.
گەورەیی مەترسی دووڕوان لەسەر ئیسلام و موسڵمانان، بۆیە خوای گەورە ھەڕەشەی گەورەی لێکردوون، وە ترساندونی بە توندترین سزای ڕۆژی دوایی.

• إذا لم يستطع المؤمن الإنكار على من يتطاول على آيات الله وشرعه، فلا يجوز له الجلوس معه على هذه الحال.
ئەگەر ھاتوو باوەڕدار نەیتوانی ڕێگری بکات لە سوکایەتی کردن بە ئایەت ونیشانە وبەڵگەکانی خوای گەورە و شەریعەتەکەی، ئەوا دروست نیە بەو حاڵەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دابنیشێت، بەڵکو دەبێت ئەو کۆڕ وکۆبونەوەیە بەجێ بھێڵێت تاوەکو بەشدار نەبێت لەگوناھو تاوانیاندا.

ٱلَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمۡ فَإِن كَانَ لَكُمۡ فَتۡحٞ مِّنَ ٱللَّهِ قَالُوٓاْ أَلَمۡ نَكُن مَّعَكُمۡ وَإِن كَانَ لِلۡكَٰفِرِينَ نَصِيبٞ قَالُوٓاْ أَلَمۡ نَسۡتَحۡوِذۡ عَلَيۡكُمۡ وَنَمۡنَعۡكُم مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ فَٱللَّهُ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَلَن يَجۡعَلَ ٱللَّهُ لِلۡكَٰفِرِينَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ سَبِيلًا
ئەوانە (دوو ڕووەکان) چاوەڕێ دەکەن بزانن ئایا ئێوە تووشی خێر و خۆشی دەبن یان تووشی شەڕ و خراپە، جا ئەگەر ھاتوو خوای گەورە سەریخستن و دەستکەوتنتان دەستکەوت، ئەوا پێتان دەڵێن: ئایا ئێمەش لەگەڵ ئێوە نەبووین. وە ئایا ئەوەی ئێوە بینیتان ئێمەیش نەمانبینی، واتا: ئایا لەگەڵ ئێوە جیھاد و تێکۆشانمان نەکرد؟ تاوەکو دەستکەوتێکیان دەستکەوێت، خۆ ئەگەر بێباوەڕانیش سەرکەوتن بەسەر موسڵماناندا، وەک ئەوەی لە ڕۆژی ئوحوددا ڕوویدا، ئەوا بەوانیش دەڵێن: ئەی مەگەر ئێمە نەبووین کە کاروبارەکانی ئێوەمان ڕادەپەڕاند، وە نەمان دەھێشت باوەڕداران پێتان بگەن زیانتان پێ بگەیەنن، وە یارمەتیماندان بەسەریاندا و ئەوانمان زەلیل کرد؟ بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیاری ڕاست و دروست دەدات لە نێوانتاندا، پاداشتی باوەڕداران دەداتەوە بەخستنە بەھەشتیان، وە سزای دووڕوەکانیش دەدات بەخستنە بنی بنەوەی دۆزەخ، وە خوای گەورە بەفەزڵی خۆی ھەرگیز ڕێگا نادات لە ڕۆژی قیامەتدا بێباوەڕان بەڵگەیان بەدەستەوە بێت بەسەر باوەڕدارانەوە، بەڵکو سەرەنجام ھەر بۆ باوەڕدارانە ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان و کردەوە کردن بە شەریعەت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَهُوَ خَٰدِعُهُمۡ وَإِذَا قَامُوٓاْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُواْ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلٗا
دووڕوەکان بەخەیاڵی خۆیان دەیانەوێت فێڵ لە خوا بکەن، بەوەی باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفر و بێباوەڕییان دەشارنەوە، بەڵام نازانن خوای گەورە ئەوان تەفرە دەدات و فڕوفێڵەکانیان بەتاڵ دەکاتەوە، چونکە خوێنی ئەوانی پاراستووە (فەرمانی نەکردووە بەکوشتنیان) لەگەڵ ئەوەش کە دەزانێت کە لەناخەوە بێباوەڕن، بەڵام لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە توندترین سزایان دەدات، ئەو دووڕوانە کاتێک کە ھەڵدەسن بۆ نوێژ کردن ئەوا بە تەمەڵی و تەوەزەلی ھەڵدەسن بۆ نوێژەکانیان, وە لەبەرامبەر خەڵکیدا ڕوپامایی دەکەن و دڵسۆزییان بۆ خوای گەورە نییە، ئەوان یادی خوا ناکەن مەگەر کەمێک نەبێت ئەویش کاتێکە ئەگەر باوەڕداران ببینن.
Arabic explanations of the Qur’an:
مُّذَبۡذَبِينَ بَيۡنَ ذَٰلِكَ لَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ وَلَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِۚ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلٗا
ئەو دووڕوانە دوو دڵ وڕاڕان، بەدڵ وگیان لەناوخان و ڕواڵەتدا لەگەڵ باوەڕداران نین وە لەگەڵ بێباوەڕانیش نین، بەڵکو لەڕواڵەتدا لەگەڵ باوەڕدارانن، وە لەناوخان وبەدڵیش لەگەڵ بێباوەڕان، بۆیە ھەرکەسێک خوای گەورە گومڕای بکات ئەی پێغەمبەر ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات وڕێنوینی بکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَجۡعَلُواْ لِلَّهِ عَلَيۡكُمۡ سُلۡطَٰنٗا مُّبِينًا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، بەدەر لەباوەڕداران بێباوەڕان مەکەن بە دۆست وپشتیوانی خۆتان، ئایا بەو کارەتان دەتانەوێت بەڵگەی ڕوون ئاشکرا بدەن بەدەست خوای گەورە تاوەکو شایانی سزای سەختی ئەو بن.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ فِي ٱلدَّرۡكِ ٱلۡأَسۡفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمۡ نَصِيرًا
بێگومان خوای گەورە دووڕوەکان دەخاتە چینی ژێرەوەی دۆزەخ لەڕۆژی دواییدا، وە تۆیش ھیچ پشتیوان و سەرخەرێکیان بۆ نابینیتەوە کە سزای دۆزەخەیان لێ دوور خاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ وَأَصۡلَحُواْ وَٱعۡتَصَمُواْ بِٱللَّهِ وَأَخۡلَصُواْ دِينَهُمۡ لِلَّهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَعَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۖ وَسَوۡفَ يُؤۡتِ ٱللَّهُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ أَجۡرًا عَظِيمٗا
ئەوانەیان نەبێت کە تەوبەیان کرد لەدووڕوویەکەیان و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، وە ناوخانی خۆیان چاکرد، وە دەستیان گرت بە پەیمان وبەڵێنی خوای گەورەوە، وە بەکاروکردەوەیان خۆیان یەکلای کردەوە بۆ خوا، وە دوور کەوتنەوە لە ڕوپامایی، ئەوانەی ئەم سیفەتانەیان ھەیە لە دونیا ودوارۆژدا لەگەڵ باوەڕداراندا دەبن، وە لەمەودوا و لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە پاداشتی تەواوی باوەڕداران دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّا يَفۡعَلُ ٱللَّهُ بِعَذَابِكُمۡ إِن شَكَرۡتُمۡ وَءَامَنتُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمٗا
خوای گەورە ھیچ پێویستی بەوە نیە سزاتان بدات ئەگەر ئێوە سوپاسگوزاری ئەوبن وباوەڕتان پێھێنا، ئەو کە پەروەردگاری بەڵادەستە زۆر چاکەکار ومیھرەبانە، بەڵکو ئەو بەتاوان و گوناھەکانتان سزاتان دەدات، جا ئەگەر ھاتوو کاروکردەوەکانتان چاک وباش کرد، وە سوپاسگوزاری نازو نیعمەتەکانی بوون، وە بە ڕواڵەت و ناوخانیش باوەڕتان پێھێنا ئەوا ھەرگیز سزاداتان نادات، وە خوای گەورە سوپاسی ئەوانە دەکات کە دان دەنێن بە ناز ونیعمەتەکانی، وە پاداشتی گەورە و تەواویان دەداتەوە، وە زۆریش زانایە بە باوەڕی بەندەکانی، وە پاداشتی ھەمووانیش بە پێی کاروکردەوەیان دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• بيان صفات المنافقين، ومنها: حرصهم على حظ أنفسهم سواء كان مع المؤمنين أو مع الكافرين.
ڕوونکردنەوەی ڕەوشتی دووڕوەکان، لەوانە: سوور بوونیان لەسەر بەشی خۆیان جا گرنگ نیە بەلایانەوە لەگەڵ باوەڕداران بێت، یان لەگەڵ بێباوەڕان.

• أعظم صفات المنافقين تَذَبْذُبُهم وحيرتهم واضطرابهم، فلا هم مع المؤمنين حقًّا ولا مع الكافرين.
گەورەترین سیفات وڕەوشتی دووڕوەکان ئەوەیە: دوودڵ ودڵەڕاوکی ونائارامن، ئەوان نە ئەوەیە تەواو بەدڵ وگیان وبەڕاستی لەگەڵ باوەڕداران بن، نە ئەوەشە بێباوەڕی خۆیان بە ئاشکرا ڕابگەیەنن.

• النهي الشديد عن اتخاذ الكافرين أولياء من دون المؤمنين.
خوای گەورە بە توندی ڕێگری لەوە کردووە بەدەر لە باوەڕداران مرۆڤی موسڵمان بێباوەڕان بکاتە دۆست وپشتیوانی خۆی.

• أعظم ما يتقي به المرء عذاب الله تعالى في الآخرة هو الإيمان والعمل الصالح.
گەورەترین شتێک کە مرۆڤ لە سزای سەختی خوای گەورە دەپارێزێت لەڕۆژی دواییدا، باوەڕ وکاروکردەوەی چاکە.

۞ لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلۡجَهۡرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ إِلَّا مَن ظُلِمَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا
خوای گەورە پێی خۆش نیە قسە وگوفتاری خراپ ئاشکرا بکرێت، بەڵکو ڕقی لێی دەبێتەوە وھەڕەشەیشی لێکردووە، بەڵام ئەوەی ستەمی لێکراوە دروستە بۆی بە ئاشکرا باسی ستەمکارەکەی بکات، وەک سکاڵا ونزاکردن لێی، تاوکو بە ھاوشێوەی خۆی تۆڵەی لێ بسەنرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئارامگرتنی ستەم لێکراو باشترە لەوەی بەئاشکرا ئەو خراپەیە باس بکات، وە خوای گەورە زۆر باش قسە وگوفتارەکانتان دەبیستێت، وە زۆریش زانایە بە نیەتەکانتان، جا لەبەر ئەوە ئاگاداری قسە وگوفتاری خراپ و نیەتی کردنی بن.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِن تُبۡدُواْ خَيۡرًا أَوۡ تُخۡفُوهُ أَوۡ تَعۡفُواْ عَن سُوٓءٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوّٗا قَدِيرًا
ئەگەر ھەر خێر وچاکەیەک بەئاشکرا بکەن جا ئەگەر قسە وگوفتاری چاک بێت یان کارو کردەوەی باش بێت، وە ئەگەریش بیشارنەوە وئاشکرای نەکەن، یان چاوپۆشیتان کرد لەوەی کە خراپەی بەرامبەر کردوون، ئەوە بێگومان خوای گەورە لێبوردەی بەدەسەڵاتە، جا لەبەر ئەوە با لێبوردەیی ڕەوشتتان بێت، تاوەکو خوای گەورەش لەئێوە ببورێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡفُرُونَ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُواْ بَيۡنَ ٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيَقُولُونَ نُؤۡمِنُ بِبَعۡضٖ وَنَكۡفُرُ بِبَعۡضٖ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُواْ بَيۡنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕن بە خوا و بە پێغەمبەرەکانی، وە دەیانەوێت جیاوازی بخەنە نێوانیانەوە، بەوەی باوەڕ بەخوا بھێنن بەڵام پێغەمبەرەکانی بەدرۆزن بزانن، وە ئەوان دەڵێن: ئێمە باوەڕمان ھەیە بە ھەندێک لە پێغەمبەرەکانی وە بە ھەندێکی تریشیان بێباوەڕ، دەیانەوێت لەو نێوەندەدا ڕێگایەک بدۆزنەوە لە نێوان باوەڕ و بێباوەڕیدا، واش گومان دەبەن ئەوە ڕزگاریان دەکات لە رۆژی دواییدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ حَقّٗاۚ وَأَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٗا مُّهِينٗا
ئەوانەی ئەو ڕێگایە دەگرنەبەر، بێ دوو دڵی بێباوەڕی تەواون، چونکە ئەوەی بێباوەڕ بێت بەھەموو پێغەمبەران یان بەھەندێکیان ئەوا بێگومان ئەو بێباوەڕە بەخوا وبە پێغەمبەرانیشی، وە ئێمە لەڕۆژی دواییدا سزای ڕسواکەرمان ئامادە کردووە بۆ بێباوەڕان، ئەویش لە تۆڵەی ئەو خۆبەزلزانینەیان لەبەرامبەر باوەڕ بەخوا وبە پێغەمبەرەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَلَمۡ يُفَرِّقُواْ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّنۡهُمۡ أُوْلَٰٓئِكَ سَوۡفَ يُؤۡتِيهِمۡ أُجُورَهُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
ئەوانەی بەتاک و تەنھای باوەڕیان بەخوا ھێنا، وە ھیچ کەسیان نەکرد بە ھاوەڵ وشەریکی، وە سەرجەم پێغەمبەرانیشیان بەڕاست زانی وباوەڕیان پێھێنان، وە جیاوازیان نەخستە نێوان ھیچ کام لە پێغەمبەرانەوە، وەک چۆن بێباوەڕان کردیان، بەڵکو ئەوان باوەڕیان ھێنا بە گشتیان، ئەوانە پاشتر خوای گەورە پاداشتی گەورەیان دەداتەوە، پاداشتی باوەڕ و کاروکردەوەی باشیان کە سەرچاوەی لە باوەڕەوە گرتبوو، وە خوای گەورە لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە میھرەبانە بەرامبەریان.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَسۡـَٔلُكَ أَهۡلُ ٱلۡكِتَٰبِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيۡهِمۡ كِتَٰبٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِۚ فَقَدۡ سَأَلُواْ مُوسَىٰٓ أَكۡبَرَ مِن ذَٰلِكَ فَقَالُوٓاْ أَرِنَا ٱللَّهَ جَهۡرَةٗ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ بِظُلۡمِهِمۡۚ ثُمَّ ٱتَّخَذُواْ ٱلۡعِجۡلَ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ فَعَفَوۡنَا عَن ذَٰلِكَۚ وَءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ سُلۡطَٰنٗا مُّبِينٗا
ئەی پێغەمبەر جولەکەکان داوات لێدەکەن کە پەرتوکێکیان بەیەکجار لە ئاسمانەوە بۆ دابەزێنیت ھەروەک چۆن تەورات ھەمووی پێکەوە ھات بۆ موسی، تاوەکو بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆی تۆ، جا لەبەر ئەوە داوایەکی لەو شێوەیەت ھیچ بەلاوە گەورە نەبێت، چونکە باو باپیرانیان لەوە گەورەتریان لە موسی داواکرد، کاتێک داوایان لێکرد کە بەدوو چاوی سەری خۆیان خوایان پیشان بدات، ئەوە بوو لەسزای ئەو داوا ناڕەوایەیاندا ھەورە ریسکەیەکی توند گرتنی، پاشان خوای گەورە زیندووی کردنەوە، کەچی دوای ئەوە لەبری خوا پەرستن دەستیان کرد بە گوێرەکە پەرستن دوای ئەوەش کە بەڵگه ونیشانەی ڕوونیان بۆ ھات کە بەڵگە بوون لەسەر تاک وتەنھایی خوا، کە ھیچ ھاوەڵێکی نیە لە خوایەتی و پەرستندا، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە چاوپۆشیمان لێکردن، بەڵگە ودەسەڵاتی ڕوونمان نارد بۆ موسی لەسەر گەلەکەی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَرَفَعۡنَا فَوۡقَهُمُ ٱلطُّورَ بِمِيثَٰقِهِمۡ وَقُلۡنَا لَهُمُ ٱدۡخُلُواْ ٱلۡبَابَ سُجَّدٗا وَقُلۡنَا لَهُمۡ لَا تَعۡدُواْ فِي ٱلسَّبۡتِ وَأَخَذۡنَا مِنۡهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظٗا
بەھۆی ئەو بەڵێنە دڵنیاکەرەوەی کە لێیان وەرگیرا، کێوی طورمان بەسەریانەوە بەرز ڕاگرت، تاوەکو بترسن و بزانن کە چی تێدایە، وە پاش بەرزکردنەوەی کێوەکە پێمان ووتن: بەسوژدە وخۆ نەوی کردنەوە بچنە نێو (بیت المقدس) ەوە، کەچی پاشەوە وپاش بە سنگێ خشێ چوونە ناویەوە، وە پێمان ووتن: ڕۆژانی شەممە ڕاوە ماسی مەکەن، کەچی کەمێکیان نەبێت ھەر ھەموویان سنوریان بەزاند ولەو ڕۆژەدا ڕاوە ماسیان کرد، بەوەش پەیمان وبەڵێنی توند ودڵنیاییمان لێوەرگرتن، کەچی ئەو پەیمانەی لێیان وەرگیرا بوو شکاندیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• يجوز للمظلوم أن يتحدث عن ظلمه وظالمه لمن يُرْجى منه أن يأخذ له حقه، وإن قال ما لا يسر الظالم.
دروستە کەسی ستەم لێکراو باسی ستەم وستەمکارەکەی بکات، لەلای ئەو کەسەی کە ئومێد دەکرێت مافەکەی بۆ بسێنێتەوە، وە دروستە شتیکیش بڵێ کە ستەمکار پێی خۆش نیە.

• حض المظلوم على العفو - حتى وإن قدر - كما يعفو الرب - سبحانه - مع قدرته على عقاب عباده.
بەشی ستەم لێکراو لێبوردنە ئەگەر دەسەڵاتی تۆڵە سەندنەوەیشی ھەبوو، ھەروەک چۆن خوای گەورە لەبەندە گوناھبارەکانی خۆش دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵات و توانای ھەیە تۆڵەیشی لێ بسێنێتەوە.

• لا يجوز التفريق بين الرسل بالإيمان ببعضهم دون بعض، بل يجب الإيمان بهم جميعًا.
دروست نیە جیاوازی بخرێتە نێو پێغەمبەرەکانەوە، بەوەی باوەڕ بەھەندێکیان بکەیت وبە ھەندەکەی تریشیان بێباوەڕ بیت، بەڵکو پێویست و واجبە کە باوەڕ بەھەموویان بکەیت.

فَبِمَا نَقۡضِهِم مِّيثَٰقَهُمۡ وَكُفۡرِهِم بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَقَتۡلِهِمُ ٱلۡأَنۢبِيَآءَ بِغَيۡرِ حَقّٖ وَقَوۡلِهِمۡ قُلُوبُنَا غُلۡفُۢۚ بَلۡ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَيۡهَا بِكُفۡرِهِمۡ فَلَا يُؤۡمِنُونَ إِلَّا قَلِيلٗا
جولەکەکانمان لە ڕەحمەت و میھرەبانییەکانی خۆمان دەرکرد بەھۆی شکاندنی ئەو پەیمانە بەھێزەی لێمان وەرگرتن، وە بەھۆی بێباوەڕییان بە ئایەت و نیشانەکانی خوای گەورە، وە بەھۆی جورئەتیان لەکوشتنی پێغەمبەران بەناھەق، وە بەھۆی ئەو وتەیەی کە دەیانوت بە پێغەمبەری خوا موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دڵمان داخراوە و پەردەی بەسەردا ھاتووە و تێناگات لەوەی کە دەیڵێیت، نا بەو شێوەیە نییە وەک دەیڵێن، بەڵکو خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا وە ھەرگیز قسەی خێر و چاک وەرناگرێت، ئیتر بەشێکی کەمیان نەبێت باوەڕ ناھێنن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَبِكُفۡرِهِمۡ وَقَوۡلِهِمۡ عَلَىٰ مَرۡيَمَ بُهۡتَٰنًا عَظِيمٗا
ئەوانمان دەرکرد لەڕەحمەت ومیھرەبانی خۆمان بەھۆی بێباوەڕیان، وە لەبەر ئەو بوھتانە گەورەیەی بۆ مەریەمیان دروستکرد گوایە زینای کردبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَوۡلِهِمۡ إِنَّا قَتَلۡنَا ٱلۡمَسِيحَ عِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ رَسُولَ ٱللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُۚ مَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍ إِلَّا ٱتِّبَاعَ ٱلظَّنِّۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينَۢا
نەفرینمان لێکردن بەھۆی ئەوەی بە شانازی ودرۆوە دەیانووت: بێگومان ئێمە عیسای کوڕی مەریەمان کووشت کە پێغەمبەری خوایە، خوای گەورەش بەدرۆیان دەخاتەوە ودەفەرموێت: نەخێر ئەوان ئەویان نەکووشت ونەیاندا لەخاچ وەک بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵکو ئەوەی کوشتیان پیاوێک بوو خوای گەورە خستیە سەر شێوەی عیسی ولەخاچیاندا، وە وایان گومانبرد ئەوەی کوشتیان عیسی (سەلامی خوای لێ وویت) بوو، وە ئەوان دەربارەی ئەو کێشەیە لەدوو دڵیدان (واتا جولەکە وگاورەکان) جولەکەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد عیسایان کوشتووە، وە گاورەکانیش تەسلیمی ئەوان بوون لەو بانگەیەشەدا، ھەردوولایان لەسەرسامی ودوو دڵی وگوماندان، وە ھیچ زانستێکیان بەوە نیە، جگە لەشوێنکەوتنی گومان، بۆیە دەفەرموێت: گومان ھیچ شتێک لە ھەق وڕاستی ناگۆرێت، بەدڵنیایی ئەوان عیسایان نەکووشت و لەخاچیان نەدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
بَل رَّفَعَهُ ٱللَّهُ إِلَيۡهِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمٗا
بەڵکو خوای گەورە عیسای لەفروفێڵی ئەوان ڕزگار کرد، وە بەجەستە وڕۆحیەوە بەرزی کردەوە بۆلای خۆی، وە خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر موڵکی خۆیدا، وە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە خوای گەورە زۆر دانا و کاربەجێیە لە بەڕێوەبردن وبڕیار وشەریعەت ویاساکانیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِن مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ إِلَّا لَيُؤۡمِنَنَّ بِهِۦ قَبۡلَ مَوۡتِهِۦۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكُونُ عَلَيۡهِمۡ شَهِيدٗا
کاتێک عیسی (سەلامی خوای لێ بیت) لە کۆتا زەمان وپێش مردنی دێتە خوارەوە، ھەرچی خاوەن کتێبەکانە ھەر ھەموویان باوەڕ دەھێنن پێی، وە لەڕۆژی دواییشدا عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) دەبێتە شاھید بەسەر کاروکردەوەکانیانەوە، ئەوەی بەپێی شەرعی خوایە و ئەوەشی پێچەوانەی ئەو شەرعەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَبِظُلۡمٖ مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا عَلَيۡهِمۡ طَيِّبَٰتٍ أُحِلَّتۡ لَهُمۡ وَبِصَدِّهِمۡ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ كَثِيرٗا
بەھۆی ستەمی جولەكهکان خۆیانەوە ھەندێک لەو خواردنە نایاب وپاکوخاوێنانەی کە حەڵاڵ بوو بۆیان لێمان حەرام کردن، ھەر باڵندەیەک چڕنوکی ھەبوو حەراممان کردن لێیان، وە بەز وپیوی مانگا ومەڕ وبزنمان لێ حەرام کردن، ئەوە بەز وپیوە نەبێت کە بەپشتیانەوە نوسابوو، وە بەھۆی ئەوەش کە خۆیان و غەیری خۆشیان لەڕێگای خوا لادا وڕێیان لێ گرتن کە شوێن ئاینی خوا بکەون، تاوای لێھات کە ڕێگەگرتن لەخێر وچاکە بوو بەخەسڵەتێکی جولەکەکان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَخۡذِهِمُ ٱلرِّبَوٰاْ وَقَدۡ نُهُواْ عَنۡهُ وَأَكۡلِهِمۡ أَمۡوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡبَٰطِلِۚ وَأَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ مِنۡهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا
وە بەھۆی مامەڵەکردنی ئەوان بەڕیبا وسوو خواردنەوەوە کە ڕێیان لەخواردنی گیرا بوو، ھەروەھا لەبەر خواردنی ماڵ وموڵکی خەڵک بەناھەق و بەناڕەوا، وە ئێمە سزای بەئازار و بەسۆمان ئامادە کردووە بۆ بێباوەڕان.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّٰكِنِ ٱلرَّٰسِخُونَ فِي ٱلۡعِلۡمِ مِنۡهُمۡ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ يُؤۡمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلِكَۚ وَٱلۡمُقِيمِينَ ٱلصَّلَوٰةَۚ وَٱلۡمُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ أُوْلَٰٓئِكَ سَنُؤۡتِيهِمۡ أَجۡرًا عَظِيمًا
بەڵام کەسە زانا وداناکانیان، ئەوانەیان کە باوەڕیان ھەیە بەوەی کە بۆ تۆ دابەزییوە لە قورئان ئەی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە باوەڕیشیان ھەیە بەو کتێبانەی کە بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ دابەزیووە وەک تەورات وئینجیل، وە نوێژەکانیان دەکەن، وزەکاتی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، وە باوەڕیان ھەیە بەخوای تاک وتەنھا کەھیچ شەریک وھاوەڵێکی نیە، وە باوەڕیشیان ھەیە بەڕۆژی دوایی، ئەوانەی خاوەنی ئەو سیفەتانەن پاداشتێکی گەورەیان پێ دەبەخشین.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• عاقبة الكفر الختم على القلوب، والختم عليها سبب لحرمانها من الفهم.
سەرەنجامی کوفر و بێباوەڕی بریتیە لە مۆردان لەسەر دڵ و مۆردان لەسەر دڵیان هۆکارە بۆ بێبەشبوونی لە تێگەیشتن.

• بيان عداوة اليهود لنبي الله عيسى عليه السلام، حتى إنهم وصلوا لمرحلة محاولة قتله.
ڕوونکردنەوەی دوژمنایەتی جولەکە بۆ پێغەمبەر عیسی (سەلامی خوا لێ بێت)، تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی ھەوڵی کوشتنیشیاندا.

• بيان جهل النصارى وحيرتهم في مسألة الصلب، وتعاملهم فيها بالظنون الفاسدة.
ڕوونکردنەوەی جەھل ونەزانی گاورەکان، ودەستەوسان بوونیان لە بابەتی لەخاچداندا، وە مامەڵە کردنیان لەو بابەتەدا بە گومانی خراپ ودوو دڵیەوە.

• بيان فضل العلم، فإن من أهل الكتاب من هو متمكن في العلم حتى أدى به تمكنه هذا للإيمان بالنبي محمد صلى الله عليه وسلم.
ڕوونکردنەوەی فەزڵی زانست وزانیاری، چونکە بێگومان ھەندێک لە خاوەن کتێبەکان خاوەن زانست وزانیارین، تاوەکو ئەو زانست وزانیاریە بوو بەھۆی ڕێنمونیان بۆ ئیسلام وباوەڕ ھێنان بە پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم).

۞ إِنَّآ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ كَمَآ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ نُوحٖ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ مِنۢ بَعۡدِهِۦۚ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَٰرُونَ وَسُلَيۡمَٰنَۚ وَءَاتَيۡنَا دَاوُۥدَ زَبُورٗا
ئەی پێغەمبەر وەحیمان بۆ تۆ کرد، ھەروەک چۆن وەحیمان کرد بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ، ئەوەش بزانە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت، بێگومان وەحیمان کرد بۆ نوح و وەحیمان کرد بۆ پێغەمبەرانی دوای ئەویش، وە وەحیمان کرد بۆ ئیبراھیم و کوڕەکانی ئیسماعیل و ئیسحاق، وە بۆ یەعقوبی کوڕی ئیسحاق، وە بۆ ئەسباط ( مەبەست ئەو پێغەمبەرانەیە کە ھاتن بۆ ئەو دوانزە ھۆزەی بەنی ئیسرائیل کە لەنەوەی کوڕەکانی یەعقوب بوون)، وە وەحیمان کرد بۆ عیسا و ئەیوب و یونس و هارون و سولەیمان، وە کتێبی زەبورمان بەخشی بە داود پێغەمبەر.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَرُسُلٗا قَدۡ قَصَصۡنَٰهُمۡ عَلَيۡكَ مِن قَبۡلُ وَرُسُلٗا لَّمۡ نَقۡصُصۡهُمۡ عَلَيۡكَۚ وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكۡلِيمٗا
پێش تۆ پێغەمبەرانێکمان ناردووە، کە بەسەرھاتەکانیانمان لە قورئاندا بۆت باسکردووە، وە پێغەمبەرانێکیشمان ناردووە کە بەسەرھاتیانمان لە قورئاندا بۆت باس نەکردووە لەبەر چەند پەند وحیکمەتێک، خوای گەورە لەگەڵ موسی ڕاستەوخۆ و بەبێ ھیچ ناوەندگیریەک قسەی کرد قسەکردنێک کە شایانی زاتی خۆی بێت، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ موسی بوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
رُّسُلٗا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى ٱللَّهِ حُجَّةُۢ بَعۡدَ ٱلرُّسُلِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمٗا
ئەو پێغەمبەرانەمان بەموژدەدر وترسێنەر نارد، موژدە بدەن بە پاداشتی نایاب بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە، وە ئەوانەش کە باوەڕیان نیە بیانرتسێنن بە سزای سەختی دۆزەخ، بۆ ئەوەی ئیتر دوای ناردنی ئەو پێغەمبەرانە خەڵکی ھیچ بڕوبیانویەکیان نەبێت لای خوای گەورە، وە خوای گەورە بەدسەڵاتە لە موڵکی خۆیدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە حکومیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّٰكِنِ ٱللَّهُ يَشۡهَدُ بِمَآ أَنزَلَ إِلَيۡكَۖ أَنزَلَهُۥ بِعِلۡمِهِۦۖ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَشۡهَدُونَۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًا
ئەگەر جولەکەکان باوەڕیان بەتۆ نیە، ئەوا خوای گەورە بەڕاستت دەزانێت و شاھیدی ڕاست ودروستی ئەو قورئانەت بۆ دەدات کە دابەزیووە بۆ سەرت، ئەو قورئانەی کەزانست وزانیاری خۆی تێدا دابەزاندووە، زانستێک کە پێی خۆشە ولێی ڕازیە دەیەوێت بەندەکانی ئاگادار بن لێی، یان شتێک کە حەز نەکات پێی و پێی ناخۆش بێت بەندەکانی لێ ئاگادار دەکاتەوە، وە فریشتەکانیش لەگەڵ شاھیدیەکەی خوای گەورەدا شاھیدی ڕاستی ئەوەت بۆ دەدەن کە ھێناوتە، وە خوای گەورەش بەسە کە شاھید بێت، چونکە ئیتر پێویست بەشاھیدی کەسی تر ناکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ قَدۡ ضَلُّواْ ضَلَٰلَۢا بَعِيدًا
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە پێغەمبەرایەتی تۆ، وەڕێگەی ئیسلام لەخەڵکی دەگرن و ناھێڵن شوێن ھەق وڕاستی بکەون، ئەوانە لەڕادەبەدەر لەھەق وڕاستی دوور کەوتونەتەوە و سەریان لێشێواو وگومڕا بوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَظَلَمُواْ لَمۡ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغۡفِرَ لَهُمۡ وَلَا لِيَهۡدِيَهُمۡ طَرِيقًا
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوا و بەپێغەمبەرەکەی وستەمیان لەدەرونی خۆیان کرد بەوەی لەسەر بێباوەڕی مانەوە، ئەوانە خوای گەورە لێیان خۆش نابێت ئەگەر ھەر بەو شێوەیە بەردەوام بن لەسەر بێباوەڕیەکەیان، وە ڕێنوێنیشیان ناکات بۆ ڕێگای ڕاست تاوەکو ڕزگاریان بێت لەسزای خوای گەورە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِلَّا طَرِيقَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا
بەڵام ئەو ڕێگەیەی کە بەرەو دۆزەخ دەیانبات بە ھەمیشەیی لەسەری دەمێننەوە وبۆیان ئامادەیە، ئەوەش بۆ خوای گەورە ئاسانە، چونکە ھیچ شتێک ئەو دەسەوسان ناکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَآءَكُمُ ٱلرَّسُولُ بِٱلۡحَقِّ مِن رَّبِّكُمۡ فَـَٔامِنُواْ خَيۡرٗا لَّكُمۡۚ وَإِن تَكۡفُرُواْ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا
ئەی خەڵکینە ئەم پێغەمبەرە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بە ڕێنوێنی و ئاینێکی ڕاست ودروست کە لەلایەن خوای گەورەوەیە ھاتووە بۆ لاتان، جا لەبەر ئەوە باوەڕی پێ بھێنن چونکە خێر وخۆشی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، خۆ ئەگەر باوەڕ بەخوا نەھێنن ئەوا ئەو ھەر زۆر بێ باک وبێ نیازە لەباوەڕتان، وە بێباوەڕی ئێوە ناتوانێت ھیچ زیانێک بەو بگەیەنێت، ئەو خاوەنی موڵکی ئاسمانەکان و زەوی وئەوەشی لەنێوانیاندایە، وە خوای گەورە زانایە بەو کەسەی کە شایستەی ھیدایەت و ڕێنوێنیە بۆیە ڕێگای ھیدایەتی بۆ ئاسان دەکات، وە زانایە بەوەش کە شایستەی ھیدایەت نیە بۆیە کوێری دەکات لەبینینی ڕێگای ھەق وڕاستی، وە خوا زۆر دانا وکاربەجێیە لە ووتار و کردار وشەرع و قەدەریدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• إثبات النبوة والرسالة في شأن نوح وإبراهيم وغيرِهما مِن ذرياتهما ممن ذكرهم الله وممن لم يذكر أخبارهم لحكمة يعلمها سبحانه.
جێگیر کردنی پیغەمبەرایەتی وپەیامداری نوح وئیبراھیم و غەیری ئەوانیش لە نەوەکانیان، ئەوانەی کە خوای گەورە لەقورئاندا باسی کردوون، وە ئەوانەشیان کە باس وخواس نەکراون، ئەویش لەبەر ھەر حیکمەتێک بێت کە خوا خۆی دەیزانێت.

• إثبات صفة الكلام لله تعالى على وجه يليق بذاته وجلاله، فقد كلّم الله تعالى نبيه موسى عليه السلام.
جێگیر کردنی سیفەتی قسە و کەلام بۆ خوای گەورە بەو شێوەیەی کە شایستەی زاتی ھەق تەعالای ئەو بێت، بێگومان خوای گەورە قسەی لەگەڵ موسای پێغەمبەری کرد (سەلامی خوای لێ بێت).

• تسلية النبي محمد عليه الصلاة والسلام ببيان أن الله تعالى يشهد على صدق دعواه في كونه نبيًّا، وكذلك تشهد الملائكة.
دڵدانەوەی خوای گەورە بۆ پێغەمبەرەکەی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بەڕوونکردنەوەی ئەوەی کە خوای باڵادەست شاھیدی دەدات لەسەر ڕاستی و دروستی ئەو بانگەوازەی وەک پێغەمبەرێک دەیکات، وە ھەروەھا فریشتەکانیش ئەو شاھیدیەی بۆ دەدەن.

يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا تَغۡلُواْ فِي دِينِكُمۡ وَلَا تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّۚ إِنَّمَا ٱلۡمَسِيحُ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ رَسُولُ ٱللَّهِ وَكَلِمَتُهُۥٓ أَلۡقَىٰهَآ إِلَىٰ مَرۡيَمَ وَرُوحٞ مِّنۡهُۖ فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦۖ وَلَا تَقُولُواْ ثَلَٰثَةٌۚ ٱنتَهُواْ خَيۡرٗا لَّكُمۡۚ إِنَّمَا ٱللَّهُ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ سُبۡحَٰنَهُۥٓ أَن يَكُونَ لَهُۥ وَلَدٞۘ لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا
ئەی پێغەمبەر بە گاورەکانی خاوەن ئینجیل بڵێ: سنوری ئاینەکەی خۆتان مەبەزێنن، وە لەبارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھیچ شتێک مەڵێن جگە لەھەق وڕاستی، چونکە مەسیح کە عیسای کوڕی مەریەمە تەنھا پێغەمبەری خوایە، بە ھەق وڕاستی ناردوویەتی، خوای گەورە بە توانا و ووشەی خۆی کە ناردی بۆ مەریەم بەھۆی جوبرەئیلەوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھاویشتیە نێو مناڵدانیەوە ودروستی کرد، ئەویش بە ووشەی (کن= ببە) ئەویش (کان= بوو)، ئەو دروستکردنەیش فوویەک بوو لەخواوە، جوبرەئیل بە فەرمانی خوا فووی پێداکرد وپاشان مەریەم دووگیان بوو پێی، دواتر عیسی لەدایک بوو، جا لەبەر ئەوە باوەڕ بەخوا و بەسەرجەم پێغەمبەرەکانی بھێنن بەبێ جیاوازی خستنە نێوانیانەوە، وە مەڵێن: خوا سیانن، کۆتایی بھێنن بەم ووشە درۆ وخراپە، وە کۆتایی ھێنان پێی خێری دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، چونکە خوا ھەر یەک خوایە وپاکوبێگەرد ودەوڵمەند وبێ نیازە لەھەموو شەریک وھاوەڵ ومناڵ و نەوەیەک، ھەرچی موڵکی ئاسمانەکان وزەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی ھی خوایە، وە خوای گەورەش ھەر خۆی بەسە بۆ پێکھێنان وبەرێوەبردنی کاروباری بوونەوەر، وەھیچ پێویستی بە کەسی تر نیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّن يَسۡتَنكِفَ ٱلۡمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبۡدٗا لِّلَّهِ وَلَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ٱلۡمُقَرَّبُونَۚ وَمَن يَسۡتَنكِفۡ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَيَسۡتَكۡبِرۡ فَسَيَحۡشُرُهُمۡ إِلَيۡهِ جَمِيعٗا
عیسای کوڕی مەریەم ھەرگیز خۆی لەوە بەگەورەتر نەزانیوە وڕێگر نەبووە لەوەی بەندەی خوا بێت، ھەروەھا ئەو فریشتانەیش نزیک بەخوان حاشایان نەکردووە کە عەبد وبەندەی خوا نەبن، بەڵکو پلەو پایەیان بەوە بەزر دەبێتەوە کە بەندەی خوابن، ئیتر ئێوە چۆن عیسای کوڕی مەریەم دەکەن بەخوا؟! ھەرکەسێک خۆی بەگەورە بزانێت کە بەندەی خوا بێت، ئەوە بێگومان خوای گەورە ھەموویان لای خۆی کۆ دەکاتەوە، وە ھەموو کەسێکیش بەو شێوەیەی کە شایستەی بێت پاداشت وسزای خۆی دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمۡ أُجُورَهُمۡ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضۡلِهِۦۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسۡتَنكَفُواْ وَٱسۡتَكۡبَرُواْ فَيُعَذِّبُهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا
ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنا بەخوای گەورە وسەرجەم پێغەمبەرانیشیان بەڕاست زانی، وە کاروکردەوەی چاکیان کرد وە دڵسۆز وموخلیس بوون بۆی بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، ئەوا خوای گەورە پاداشتی تەواوی بێ کەموکورتی کارەکانیان دەداتەوە، وە لەسەر ئەوەشەوە بەفەزڵ وئیحسانی خۆی بۆیان زیاد دەکات، بەڵام ئەوانەی کە خۆیان ھەڵاوێرد لەبەندایەتی خوا وگوێڕایەڵی بۆی، وە خۆیان بەگەورەتر زانی لە فەرمانەکانی خوا، ئەوا خوای گەورە سزای بەسۆ وبەئازاریان دەدات، وە جگە لەخوایش کەسێکی تر نابیننەوە کە پشتیوانیان بێت و سوودو وقازانجیان پێ بگەیەنێت، وە کەسێکیش بەدی ناکەن سەریان بخات وزیانیان لێ بەدوور بخاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَآءَكُم بُرۡهَٰنٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ نُورٗا مُّبِينٗا
ئەی خەڵکینە بەڵگەی ڕوون وئاشکراتان لای پەروەردگارتانەوە بۆھات، کە ھەموو بڕوبیانوو و گومانێک ناھێڵێت، ئەویش مەبەست پێی موحەمەدە (صلی اللە علیە وسلم) وە نوور و ڕووناکیەکی ئاشکرامان دابەزاندووە بۆتان کە مەبەست پێی قورئانە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَٱعۡتَصَمُواْ بِهِۦ فَسَيُدۡخِلُهُمۡ فِي رَحۡمَةٖ مِّنۡهُ وَفَضۡلٖ وَيَهۡدِيهِمۡ إِلَيۡهِ صِرَٰطٗا مُّسۡتَقِيمٗا
ئەمجا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوا ودەستیان گرتووە بەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرەکەیان، بەچوونە بەھەشت ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەڕژێنێت بەسەریاندا، وە پاداشتیان بۆ زیاد دەکات، وە پلە وپایەشیان بەرز دەکاتەوە، وە سەرکەوتویان دەکات لەگرتنەبەری ڕێگای ڕاستی ئیسلام کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە، ئەویش ئەو ڕێگایەیە کە بەندەکانی خوا دەگەیەنێتە بەھەشتی ھەتا ھەتایی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• بيان أن المسيح بشر، وأن أمه كذلك، وأن الضالين من النصارى غلوا فيهما حتى أخرجوهما من حد البشرية.
ڕوونکردنەوەی ئەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) وەک ھەموو مرۆڤەکانی تر ئەویش مرۆڤە، ھەروەھا دایکیشی، بەڵام گومڕاکانی ناو گاورەکان زیادەڕۆییان تێدا کرد تا ئەو ئەندازەیەی لەمرۆڤ بوون دەریانکردن و کرندیانن بەخوا.

• بيان بطلان شرك النصارى القائلين بالتثليث، وتنزيه الله تعالى عن أن يكون له شريك أو شبيه أو مقارب، وبيان انفراده - سبحانه - بالوحدانية في الذات والأسماء والصفات.
ڕوونکردنەوەی ھیچی وبەتاڵی ھاوەڵ بڕیاردانی گاورەکان ئەوانەی باوەڕیان وایە کە خوا سیانە، وە پاکوبێگەردی خوای بەرز وبڵند لەوەی کە ھیچ ھاوەڵ ولێکچوو و نزیکێکی ھەبێت، وە ڕوونکردنەوەی ئەوەی خوا تاک و تەنھایە لە زات و ناو وسیفاتیدا.

• إثبات أن عيسى عليه السلام والملائكة جميعهم عباد مخلوقون لا يستكبرون عن الاعتراف بعبوديتهم لله تعالى والانقياد لأوامره، فكيف يسوغ اتخاذهم آلهة مع كونهم عبيدًا لله تعالى؟!
سەلماندنی ئەوەی عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) وسەرجەم فریشتەکانیش بەندە ودروستکراوی خوان، وە ھیچیان خۆیان لەوە بەگەورەتر نازانن کە دان نەنێن بە بەندایەتیان بۆ خوای گەورە، وە گوێڕایەڵی فەرمانی نەبن، جا ئیتر چۆن دەکرێت بکرێن بەخوا، لەکاتێکدا کە بەندەی خوابن؟!

• في الدين حجج وبراهين عقلية تدفع الشبهات، ونور وهداية تدفع الحيرة والشهوات.
لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بەڵگەگەلێکی عەقڵی ولۆژیکی زۆر ھەن کە گومانەکان بەتاڵ دەکەنەوە، وە نور وڕێنمونیش ھەن کە وەڵامی سەرسامی و ئارەزووە ئاژەڵیەکان دەدەنەوە.

يَسۡتَفۡتُونَكَ قُلِ ٱللَّهُ يُفۡتِيكُمۡ فِي ٱلۡكَلَٰلَةِۚ إِنِ ٱمۡرُؤٌاْ هَلَكَ لَيۡسَ لَهُۥ وَلَدٞ وَلَهُۥٓ أُخۡتٞ فَلَهَا نِصۡفُ مَا تَرَكَۚ وَهُوَ يَرِثُهَآ إِن لَّمۡ يَكُن لَّهَا وَلَدٞۚ فَإِن كَانَتَا ٱثۡنَتَيۡنِ فَلَهُمَا ٱلثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَۚ وَإِن كَانُوٓاْ إِخۡوَةٗ رِّجَالٗا وَنِسَآءٗ فَلِلذَّكَرِ مِثۡلُ حَظِّ ٱلۡأُنثَيَيۡنِۗ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ أَن تَضِلُّواْۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ
ئەی پێغەمبەر پرسیارت لێدەکەن لەبارەی کەسێک کە باوک ومنداڵی نیە ودەمرێت چی بکەن لە میراتەکەی، جا تۆیش بڵێ: خوای گەورە حوکمی ئەوەتان بۆ روون دەکاتەوە، ئەگەر ھاتوو کەسێک مرد و باوک ومنداڵی لەدوای خۆی بەجێ نەھێشت، وە خوشکێکی دایک وباوکی ھەبوو، یان خوشێکێک تەنھا لەباوکەوە، ئەوا نیوەی میراتەکەی وەک بەشێکی دیاریکراو دەبات، وە برا دایک وباوکییەکەی یان ھەر برا باوکیەکەی ئەو ماڵو سامانەی بەجێی ھێشتووە وە کەسی پشت (عصبة) ھەموو ماڵەکە دەبات ئەگەر ھیچ خاوەن بەشێکی تری لەگەڵدا نەبوو، جا خۆ ئەگەر خاوەن بەشی لەگەڵدا بوو، ئەوا دوای ئەوەی بەشی ئەو خاوەن بەشە دەدرێت ھەرچی مایەوە بۆ ئەو دەبێت میراتەکەی، وە ئەگەر خوشکە باوک ودایکیەکان یان خوشکە باوکیەکان چەند دانەیەک بوون، دوان وزیاتر بوون، ئەوا دوو بەش لەسێ بەشی میراتەکە بەھەموویانەوە دەبەن، وە ئەگەر خوشک وبرا باوک ودایکیەکان یان خوشک وبرا باوکیەکان چەند دانەیەک بوون، ئەوا بەپێی بنەمای (نێرێک ھێندەی دوو مێی دەبات) میراتیەکە دابەش دەکرێت، بەوەی بەشی نێرینەیەک دوو ھێندەی بەشی مێینەیەک بێت، خوای گەورە حوکمی میراتی ئەو کەسەی بۆ ڕوونکردنەوە کە دەمرێت وباوک ومنداڵی لەدوا بەجێ نامێننێت، وە جگە لەو حوکمەیش تەواوی حوکمەکانی تری میراتتان بۆ ڕوون دەکاتەوە تاوەکو لە فەرمانەکانی لانەدەن وگومڕا نەبن، وە خوای گەورەزانایە بە ھەموو شتێک وە ھیچ شتێکیشی لا شاراوە نیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• عناية الله بجميع أحوال الورثة في تقسيم الميراث عليهم.
گرنگیدانی خوای گەورە بە ھەموو جۆرەکانی میراتگر بۆ دابەشکردنی میرات بەسەریاندا.

• الأصل هو حِلُّ الأكل من كل بهيمة الأنعام، سوى ما خصه الدليل بالتحريم، أو ما كان صيدًا يعرض للمحرم في حجه أو عمرته.
ئەسڵ وایە گۆشتی ھەموو ئاژەڵێک حەڵاڵە، گۆشتی ئەوانەیان نەبێت کە بە بەڵگە حەرام کراون، یان ئەو ڕاو وشکارەی لەسەر کەسێک لەناو ئیحرامدایە بەمەبەستی حەج یان عومرە لەسەری حەرامە.

• النهي عن استحلال المحرَّمات، ومنها: محظورات الإحرام، والصيد في الحرم، والقتال في الأشهر الحُرُم، واستحلال الهدي بغصب ونحوه، أو مَنْع وصوله إلى محله.
نەھی کراوە لە حەڵاڵ کردنی ئەو شتانەی کە خوا حەرامی کردوون، وەک: ئەنجامدانی ئەو کارانەی لەناو ئیحرامدا قەدەغە ویاساغن، وە ڕاو وشکار کردن لەسنوری حەرەمدا، وە کوشت وکوشتار لەمانگە حەرامەکاندا، وە حەڵاڵکردن وداگیر کردن و زەوت کردنی ئەو ئاژەڵانەی وەک دیاری دەھێنرێن بۆ حەرەم بۆ سەر بڕین، یان ڕێگری کردن لێیان کە نەگەن بەشوێنی خۆیان.

 
Translation of the meanings Surah: An-Nisā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close