Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Fussilat   Ayah:

سورەتی فصلت

Purposes of the Surah:
بيان حال المعرضين عن الله، وذكر عاقبتهم.
ڕوونکردنەوەى حاڵی ئەوانەى پشت هەڵدەکەن لە خواى گەورە و لە پەیامەکەى و باسکردنی سەرەنجامیان.

حمٓ
(حم) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لە سەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Arabic explanations of the Qur’an:
تَنزِيلٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ئەم قورئانە پیرۆزە لەلایەن خوای بەخشندە و میھرەبانەوە دابەزیووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
كِتَٰبٞ فُصِّلَتۡ ءَايَٰتُهُۥ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا لِّقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ
پەرتووکێکە ئایەتەکانی بەتەواوترین شێوە ڕوونکراونەتەوە، قورئانێکە بەزمانی عەرەبی ھاتوەتە خوارەوە و دانراوە بۆ کەسانێک کە بزانن ئەمە کەلامی اللە تەعالایە، چونکە ئەوانە سوود لە مانا و مەبەست و ڕێنمونی و ھیدایەتی بۆ لای ھەق و ڕاستی وەردەگرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا فَأَعۡرَضَ أَكۡثَرُهُمۡ فَهُمۡ لَا يَسۡمَعُونَ
مژدەدەرە بۆ باوەڕداران بەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆیان ئامادە کراوە لە پاداشتی زۆر نایاب، وە ترسێنەریشە بەسزای سەختی دۆزەخ بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ ناھێنن، بەڵام زۆربەی خەڵکی پشتی تێدەکەن و شوێنی ناکەون، ئەوانە بیستنێک ئەم قورئانە نابیستن ھیدایەتیان بدات و ڕازی بن بەوەی تێیدا ھاتووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالُواْ قُلُوبُنَا فِيٓ أَكِنَّةٖ مِّمَّا تَدۡعُونَآ إِلَيۡهِ وَفِيٓ ءَاذَانِنَا وَقۡرٞ وَمِنۢ بَيۡنِنَا وَبَيۡنِكَ حِجَابٞ فَٱعۡمَلۡ إِنَّنَا عَٰمِلُونَ
وە وتیان : دڵەکانمان بە پەردەیەک داپۆشراوە تێناگەین لەوەی بانگمان دەکەیت بۆی، وە گوێکانیشمان کەڕە و ئەوەی لە قورئاندا ھاتووە ھیچی نابیستێت، وە لە نێوان ئێمە و تۆدا پەردەیەک ھەیە ناھێڵێت ئەوەی تۆ دەیڵێیت بگاتە لامان، بزانە تۆ لەسەر ڕێباز و ڕێگای خۆتیت، وە ئێمەیش لەسەر ڕێباز و ڕێگای خۆمان بەردەوامین و شوێنت ناکەوین.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ فَٱسۡتَقِيمُوٓاْ إِلَيۡهِ وَٱسۡتَغۡفِرُوهُۗ وَوَيۡلٞ لِّلۡمُشۡرِكِينَ
ئەی پێغەمبەر تۆیش بەو سەرسەختانە بڵێ: بەڕاستی منیش وەک ئێوە مرۆڤێکم، تەنھا ھێندە ھەیە من لەلایەن اللە تەعالاوە وەحی و نیگام بۆ دێت ، بێگومان تەنھا پەرستراوی بەھەقی ئێوە ، پەرستراوێکی تاک و تەنھایە ئەویش زاتی اللە تەعالایە، کەوابێت ئەو ڕێگایە بگرنەبەر کە دەتانگەیەنێت بە ئەو، وە داوای لێخۆشبوونی گوناھ و تاوانەکانتانی لێ بکەن، تیاچوون و سزای سەختیش بۆ بتپەرست و موشریکەکان، ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا خوایەکی تر دەپەرستن، یان ھاوبەشی بۆ دادەنێن.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ كَٰفِرُونَ
ئەوانەی زەکاتی ماڵ و سامان و داراییان نادەن، وە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی دوایی و ئەو نازو نیعمەتانەی بۆ باوەڕداران ئامادە کراوە، لەگەڵ ئەو سزا و ناڕەحەتیانەیشی بۆ بێباوەڕان و گوناھباران ساز کراوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ أَجۡرٌ غَيۡرُ مَمۡنُونٖ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھەیە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی، وە کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پاداشتی نەبڕاوەی ھەمیشەییان بۆ ھەیە کە بەھەشتی پان و بەرینە.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ قُلۡ أَئِنَّكُمۡ لَتَكۡفُرُونَ بِٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ فِي يَوۡمَيۡنِ وَتَجۡعَلُونَ لَهُۥٓ أَندَادٗاۚ ذَٰلِكَ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی پێغەمبەر- بەسەرزەنشتەوە بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: بۆچی ئێوە باوەڕتان نییە بەو اللە یەی کە زەوی لە دوو ڕۆژدا بەدیھێناوە، لەڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە، وە ھاوبەش و ھاوشێوەی بۆ دادەنێن و کردوتانن بە خوای خۆتان و لەبری ئەو دەیانپەرسن؟! لە کاتێکدا اللە پەروەردگار و بەدیھێنەری ھەموو بەدیھێنراوەکانە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِيَ مِن فَوۡقِهَا وَبَٰرَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَآ أَقۡوَٰتَهَا فِيٓ أَرۡبَعَةِ أَيَّامٖ سَوَآءٗ لِّلسَّآئِلِينَ
ئەو زاتەی لەسەروو زەویشەوە چیاکانی جێگیر کردووە و وەک مێخ دایکوتیون تاوەکو نەلەرزێت، وە ڕزق و ڕۆزی و بژێوی گیانلەبەران و ئاژەڵانیشی لەچوار ڕۆژدا دیاری کردووە، ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە، بەدوو ڕۆژەکەی پێشووترەوە کردییە چوار ڕۆژ، ئەمە وەڵامێکە بۆ ئەوانەی پرسیار دەکەن لەبارەی بەدیھێنانی زەوییەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِيَ دُخَانٞ فَقَالَ لَهَا وَلِلۡأَرۡضِ ٱئۡتِيَا طَوۡعًا أَوۡ كَرۡهٗا قَالَتَآ أَتَيۡنَا طَآئِعِينَ
پاشان اللە تەعالا ویستی ئاسمانەکان بەدی بھێنێت، ئەو ڕۆژە ئاسمانەکان دووکەڵ و ھەڵم بوون، وە بە ئاسمانەکان و زەوی فەرموو: بە ویستی خۆتان بێت یان بەناچاری ملکەچی فەرمانەکانم بن، جگە لەوە ھیچ چارێکی ترتان نییە، ئەوانیش لە وەڵامی اللە تەعالادا وتیان: ئەی پەروەردگارمان ئەوا بەملکەچییەوە ھاتین و گوێڕایەڵین بۆ فەرمانی تۆ، جگە لە ویست و ئیرادەی تۆ ئێمە ھیچ ویست و ئیرادەیەکی ترمان نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• تعطيل الكافرين لوسائل الهداية عندهم يعني بقاءهم على الكفر.
پەکخستنی ھۆکارەکانی ھیدایەت و ڕێنمونی کردن لەلایەن بێباوەڕانەوە، مانای وایە سوورن لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان.

• بيان منزلة الزكاة، وأنها ركن من أركان الإسلام.
ڕوونکردنەوەی پلە و پایەی زەکات، کە ڕوکنێکی گەورەیە لە ڕوکنەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

• استسلام الكون لله وانقياده لأمره سبحانه بكل ما فيه.
تەسلیم بوونی گەردوون بە اللە تەعالا، وە ملکەچ بوونی بۆ تەواوی فەرمانەکانی.

فَقَضَىٰهُنَّ سَبۡعَ سَمَٰوَاتٖ فِي يَوۡمَيۡنِ وَأَوۡحَىٰ فِي كُلِّ سَمَآءٍ أَمۡرَهَاۚ وَزَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَحِفۡظٗاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ
اللە تەعالا ئاسمانەکانی لە دوو ڕۆژدا بەدیھێناوە، لە ڕۆژی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی، بەو دوو ڕۆژەوە بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی لە شەش ڕۆژدا تەواو بوو، وە اللە تەعالا وەحی خۆی لەھەموو ئاسمانەکاندا کرد بەوەی دیاریکردووە بۆیان، وە چی فەرمانێکیشی ھەبوو بۆیان لەتاعەت و گوێڕایەڵی و پەرستن جێگیری کرد، وە ئاسمانی دونیاشمان بەئەستێرەکان ڕازاندەوە، وە کردمانە ھۆی پاراستنی ئاسمانەکان لە گوێ ھەڵخستنی شەیتانەکان و ھەوڵی دزینی ھەواڵەکان بۆ جادووگەر و فاڵچیەکان، ئەوەی باسکرا لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەوی ئەندازەگیری زاتی پیرۆزی اللە تەعالایە کە زۆر بەتوانا وبەدەسەڵاتە، ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە زۆریش زانایە بەمەخلوقات وبەدیھێنراوەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَإِنۡ أَعۡرَضُواْ فَقُلۡ أَنذَرۡتُكُمۡ صَٰعِقَةٗ مِّثۡلَ صَٰعِقَةِ عَادٖ وَثَمُودَ
ئەگەر ئەوانە پشتیان ھەڵکرد و باوەڕیان نەھێنا بەوەی تۆ ھێناوتە، ئەوا - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: من ئێوەم ترساندووە و ئاگادارم کردونەتەوە لەسزایەک وەک ئەو سزایەی درا بەسەر گەلی عادی پێغەمبەر ھوود، وە بەسەر گەلی سەموودی صاڵح پێغەمبەردا، کاتێک بەدرۆیان دانان و باوەڕیان پێ نەکردن.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِذۡ جَآءَتۡهُمُ ٱلرُّسُلُ مِنۢ بَيۡنِ أَيۡدِيهِمۡ وَمِنۡ خَلۡفِهِمۡ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَۖ قَالُواْ لَوۡ شَآءَ رَبُّنَا لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةٗ فَإِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ
کاتێک پێغەمبەرەکانیان یەک لەدوای یەک بەیەک بانگەوازەوە ھاتن بۆ لایان، وە فەرمانیان پێکردن کە جگە لە اللە تەعالا ھیچ خوایەکی تر نەپەرستن، بێباوەڕەکانیشان لە وەڵامیاندا وتیان: ئەگەر پەروەردگارمان بیویستایە ڕێنوماییمان بکات فریشتەیەکی دادەبەزاند بۆ لامان نەک ئێوە، بێگومان ئێمە بێباوەڕین بەوەی بۆتان ھێناوین، چونکە ئێوەیش وەک ئێمە مرۆڤن و ھیچتان لە ئێمە زیاتر نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَمَّا عَادٞ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَقَالُواْ مَنۡ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةًۖ أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِي خَلَقَهُمۡ هُوَ أَشَدُّ مِنۡهُمۡ قُوَّةٗۖ وَكَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يَجۡحَدُونَ
گەلی عادی ھود پێغەمبەر لەگەڵ بێباوەڕییەکەیان بە اللە تەعالا بەناھەق خۆیان بەگەورە و زل زانی لە زەویدا، وە ستەمیان لەچوار دەوری خۆیان کرد، وە ھەڵخەڵەتان بەھێز و بازووی خۆیان و وتیان: کێ ھەیە لە ئێمە بەھێزتر بێت؟! بەخەیاڵی خۆیان ھیچ کەسێک نییە لەوان بەھێزتر بێت، پەروەردگاریش بەرپەرچی دانەوە و پێی فەرموون: ئایا ئەوانە نازانن و نابینن کە اللە تەعالا ئەو خوایەی ئەوانی بەدیھێنا و ئەو ھێز و بازووەی پێ بەخشیوون کە بووە بە مایەی یاخی بوونیان لەوان بەھێزترە؟! ئەوان بێباوەڕ بوون بەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانەی ھود (سەلامی لێ بێت) بۆی ھێنابوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا صَرۡصَرٗا فِيٓ أَيَّامٖ نَّحِسَاتٖ لِّنُذِيقَهُمۡ عَذَابَ ٱلۡخِزۡيِ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَخۡزَىٰۖ وَهُمۡ لَا يُنصَرُونَ
ئێمەیش لەبەرامبەر ئەو سەرکەشی و یاخی بوونەیان بایەکی توندی زۆر ساردی دەنگ گەورەمان لە ڕۆژانێکی شووم و ڕەش بەسەردا ناردن، تاوەکو لە ژیانی دونیا سزایەکی زەبوونکەری ڕیسواکەریان پێ بچەژێت، بێگومان سزای ڕۆژی دوایی کە چاوەڕوانیانە ڕیسواکەرترە، وە ھیچ کەسێکیش نابینن ڕزگاریان بکات لەو سزایە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيۡنَٰهُمۡ فَٱسۡتَحَبُّواْ ٱلۡعَمَىٰ عَلَى ٱلۡهُدَىٰ فَأَخَذَتۡهُمۡ صَٰعِقَةُ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡهُونِ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
گەلی سەموودی پێغەمبەر صاڵحیشمان ڕێنموونی کرد بۆ ڕێگای ڕاست و ڕوونمان کردەوە بۆیان، بەڵام ئەوان لەھەق و ڕاستی لایاندا و گومڕابوون، ھەر بۆیە ئەوانیش بەھۆی ئەو کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەی لەسەری بوون سزای سەرشۆڕکەر و ڕیسواکەر یەخەی گرتن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَنَجَّيۡنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ
ئەوسا ئەوانەیش باوەڕیان ھێنابوو بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ڕزگارمان کردن، ئەوانەی لەو سزایە ڕزگاریان بوو خواناسەکانیان بوون، ئەوانەی فەرمانەکانی اللە تەعالایان بەجێھێنا و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، ئەوانمان ڕزگار کرد لەو سزایەی دووچاری گەلەکەیان بوویەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَوۡمَ يُحۡشَرُ أَعۡدَآءُ ٱللَّهِ إِلَى ٱلنَّارِ فَهُمۡ يُوزَعُونَ
ڕۆژێک دێت اللە تەعالا دوژمنەکانی ھەموو کۆ دەکاتەوە و ڕاپێچی ئاگریان دەکات، فریشتە بەرپرسەکانی دۆزەخیش سەرەتا و کۆتاییان پێکەوە ڕاپێچی ناو ئاگر دەکەن، وە نایشتوانن لێی ڕابکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
حَتَّىٰٓ إِذَا مَا جَآءُوهَا شَهِدَ عَلَيۡهِمۡ سَمۡعُهُمۡ وَأَبۡصَٰرُهُمۡ وَجُلُودُهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ھەتا ئەو کاتەی دەگەنە ئاستی ئەو ئاگرەی ڕاپێچ کراون بۆی، لە دونیا باوەڕیان پێی نەبوو، گوێچکە و چاو و پێستەکانیان شاھیدیان لەسەر دەدەن کە چیان لەبێباوەڕی و گوناھ و تاوان لەدونیا ئەنجامداوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الإعراض عن الحق سبب المهالك في الدنيا والآخرة.
پشتھەڵکردن لەھەق و ڕاستی ھۆکاری لەناوچوونە لە دونیا و دواڕۆژدا.

• التكبر والاغترار بالقوة مانعان من الإذعان للحق.
خۆبەزلزانین و لەخۆ بایی بوون و نازین بەتوانا و دەسەڵات ڕێگرن لەملکەچ بوون بۆ ھەق و ڕاستی.

• الكفار يُجْمَع لهم بين عذاب الدنيا وعذاب الآخرة.
بێباوەڕان لە دونیا و دواڕۆژیش سزا دەدرێن.

• شهادة الجوارح يوم القيامة على أصحابها.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەندامەکانی لاشەی مرۆڤ شاھیدی دەدەن لەسەر خاوەنەکانیان لە ڕۆژی قیامەتدا.

وَقَالُواْ لِجُلُودِهِمۡ لِمَ شَهِدتُّمۡ عَلَيۡنَاۖ قَالُوٓاْ أَنطَقَنَا ٱللَّهُ ٱلَّذِيٓ أَنطَقَ كُلَّ شَيۡءٖۚ وَهُوَ خَلَقَكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
بێباوەڕان بەپێستەکانی خۆیان وت: بۆچی شاھیدیتان دا لەسەر ئەوەی کردمان لە دونیادا؟! پێستەکانیش لە وەڵامی خاوەنەکانیاندا وتیان: اللە تەعالا کە ھەموو شتێک دەھێنێتە گۆ ئێمەیشی ھێنایە گۆ، ئەو یەکەمجار کاتێک لە دونیا بوون ئێوەی بەدیھێناوە، وە سەرەنجامیش لە ڕۆژی دواییدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشتدانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا كُنتُمۡ تَسۡتَتِرُونَ أَن يَشۡهَدَ عَلَيۡكُمۡ سَمۡعُكُمۡ وَلَآ أَبۡصَٰرُكُمۡ وَلَا جُلُودُكُمۡ وَلَٰكِن ظَنَنتُمۡ أَنَّ ٱللَّهَ لَا يَعۡلَمُ كَثِيرٗا مِّمَّا تَعۡمَلُونَ
ئێوە کاتێک گوناھ و تاوانتان ئەنجام دەدا نەتان دەشاردەوە تاوەکو گوێ و چاو و پێستان شاھیدیتان لەسەر نەدەن؛ لەبەر ئەوەی ئێوە باوەڕتان بەلێپرسینەوە و سزا و پاداشتدانەوەی دوای مردن نەبوو، وە وا گومانتان دەبرد اللە تەعالا بێ ئاگایە لە زۆرێک لەو کار و کردەوانەی ئەنجامی دەدەن و نایزانێت، بەڵکو شاراوەیشە لای، ھەر بۆیە فریوتان خوارد و ھەڵخەڵەتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَذَٰلِكُمۡ ظَنُّكُمُ ٱلَّذِي ظَنَنتُم بِرَبِّكُمۡ أَرۡدَىٰكُمۡ فَأَصۡبَحۡتُم مِّنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
ئا ئەمە ئەو گومانە خراپە بوو کە بە پەروەردگارتان برد، وە بوو بەھۆی تیاچونتان، ھەر بەو ھۆیشەوە خەسارۆمەندی دونیا و دواڕۆژیش بوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَإِن يَصۡبِرُواْ فَٱلنَّارُ مَثۡوٗى لَّهُمۡۖ وَإِن يَسۡتَعۡتِبُواْ فَمَا هُم مِّنَ ٱلۡمُعۡتَبِينَ
ئەگەر ئەوانەی گوێ و چاو و پێستیان شاھیدیان لەسەردان ئارام بگرن لەناو ئاگردا، ئەوە ئاگر شوێنیانە و شوێنی مانەوەیانە، وە ئەگەر داوای ھەڵگرتنی سزاکەشیان بکەن و اللە تەعالایش لێیان ڕازی بێت، ئەوا ھەرگیز ڕەزامەندی ئەو بەدەست ناھێنن و ناچنە بەھەشتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَقَيَّضۡنَا لَهُمۡ قُرَنَآءَ فَزَيَّنُواْ لَهُم مَّا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَحَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ فِيٓ أُمَمٖ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ خَٰسِرِينَ
ئێمە بۆ ئەم بێباوەڕانە ھاوڕێ و ھاودەمی خراپمان لە شەیتانەکان ئامادە کرد کە ھەمیشە لەگەڵیاندابن، کردەوە خراپەکانیان لە دونیادا بۆ جوان و ڕازاوە کردن، ھەروەھا ئەوەشیان بۆ جوان کردن کەباسی ڕۆژی دوایی لەبیر بکەن، بۆیە ڕۆژی دوایی و کاروکردەوەیان بۆ ئەو ڕۆژە لەبیرچوو، بەمەش شایستەی ئەوە بوون کە بەئاگری دۆزەخ سزا بدرێن و بچنە ڕیزی ئوممەتانی پێشوو لە جنۆکە و ئادەمیزادە بێباوەڕەکان، بێگومان ئەوان خەسارۆمەند بوون و خۆیان دوڕاند کاتێک خۆیان و کەسوکاریان لە ڕۆژی قیامەتدا بەچوونە ناو ئاگر خەسارۆمەند کرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَسۡمَعُواْ لِهَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ وَٱلۡغَوۡاْ فِيهِ لَعَلَّكُمۡ تَغۡلِبُونَ
بێباوەڕەکان یەکتریان راسپارد و ئامۆژگاری یەکتریان کرد کاتێک دەسەوسان بوون لە ڕووبەڕوبونەوەی بەڵگە بە بەڵگە، وتیان: گوێ لەم قورئانە مەگرن کە موحەممەد بۆتان دەخوێنێتەوە، وە گوێڕایەڵ و ملکەچی مەبن، وە کاتێک بۆی دەخوینرێتەوە دەنگتان بەرز بکەنەوە و ھاوار بکەن، بەڵکو زاڵ بن بەسەریدا، سەرەنجام واز لەخوێندنی قورئان و بانگەواز کردن بۆی بھێنێت، وە ئێمەیش ئیسراحەت بکەین و ڕزگارمان بێت لەدەستی.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَنُذِيقَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَذَابٗا شَدِيدٗا وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَسۡوَأَ ٱلَّذِي كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا سزای سەختی ئەوانە دەدەین باوەڕیان بە اللە تەعالا نییە، وە پێغەمبەرەکانی بەدرۆ دەزانن، وە تۆڵەی خراپترین کردەوەشیان لەشیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان لێ دەسێنین.
Arabic explanations of the Qur’an:
ذَٰلِكَ جَزَآءُ أَعۡدَآءِ ٱللَّهِ ٱلنَّارُۖ لَهُمۡ فِيهَا دَارُ ٱلۡخُلۡدِ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يَجۡحَدُونَ
ئەو تۆڵەیەی باسکرا تۆڵەی دوژمنانی اللە تەعالایە، ئەوانەی باوەڕیان پێی نەبوو، وە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ زانی، ئەو تۆڵەیەش ئاگری دۆزەخە بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە تێیدا دەمێننەوە، تۆڵەی نکۆڵی کردنی بەڵگە و نیشانەکانی اللە تەعالایە، لەگەڵ باوەڕ نەبوون پێی ھەرچەند ڕوون و ئاشکرا و بەھێزیش بوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ رَبَّنَآ أَرِنَا ٱلَّذَيۡنِ أَضَلَّانَا مِنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ نَجۡعَلۡهُمَا تَحۡتَ أَقۡدَامِنَا لِيَكُونَا مِنَ ٱلۡأَسۡفَلِينَ
ئەوانەی باوەڕیان نەبوو بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دەزانی ، وتیان: ئەی پەروەردگارمان ئەو کەسانەمان لە جنۆکە و ئادەمیزاد پیشان بدە کە گومڕایان کردین، ئیبلیس کە بیباوەڕی داھێنا و بانگەوازیشی بۆ کرد، وە نەوەکانی ئادەم کە خوێن ڕشتنیان داھێنا لەناو خەڵکیدا، بۆ ئەوەی لەناو ئاگردا بیانخەینە ژێر پێکانمانەوە، تاوەکو لە ژێری ژێرەوە بن کە سەخترین سزای دۆزەخییەکانە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• سوء الظن بالله صفة من صفات الكفار.
گومانی خراپ بردن بە اللە تەعالا سیفەتێکە لە سیفاتەکانى کافر و بێباوەڕان.

• الكفر والمعاصي سبب تسليط الشياطين على الإنسان.
کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان ھۆکاری زاڵ بوونی شەیتانە بەسەر ئادەمیزاددا.

• تمنّي الأتباع أن ينال متبوعوهم أشدّ العذاب يوم القيامة.
گومڕاکراوەکان ئاواتە خوازن ئەوانەی گومڕایان کردن سەخترین سزا بدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا.

إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ تَتَنَزَّلُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ وَأَبۡشِرُواْ بِٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ
بێگومان ئەوانەی وتیان: پەروەردگاری ئێمە اللە یە، ھیچ پەروەردگارێکی ترمان جگە لەو نییە، وە بەردەوام و ڕاوەستاوو بوون لەسەر بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، لەکاتی مردن و گیان دەرچوونیاندا فریشتەکان دادەبەزنە سەریان و پێیان دەڵێن: ھیچ لە مردن و دوای مردنیش نەترسن، وە ھیچ خەفەتیش مەخۆن بۆ ئەوەی لەدوای بەجێتان ھێشتووە، موژدەتان لێ بێت بەو بەھەشتەی لە دونیا بەڵێنتان پێدرابوو، لەبەرامبەر باوەڕھێنانتان بە اللە تەعالا و ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاکە.
Arabic explanations of the Qur’an:
نَحۡنُ أَوۡلِيَآؤُكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِۖ وَلَكُمۡ فِيهَا مَا تَشۡتَهِيٓ أَنفُسُكُمۡ وَلَكُمۡ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ
ئێمە لە ژیانی دونیا دۆست و پشتیوانتان بووین، بەدڵنیاییەوە ئێمە یارمەتیدەر و پارێزگارتان بووین، وە ھەروەھا ئێمە دۆست و پشتیوانیشتانین لە ژیانی دواڕۆژدا، پشتیوانیمان بۆتان بەردەوامە، لەبەھەشتدا ھەرچی حەزی لێدەکەن و ئارەزووتان لێیەتی لەخۆشی و ڕابوادرن ئامادە کراوە بۆتان، وەھەرچیش داوای دەکەن بۆتان ئامادە دەکرێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
نُزُلٗا مِّنۡ غَفُورٖ رَّحِيمٖ
ڕزق و ڕۆزییەکی ئامادەکراوە بۆ میوانداریتان لەلایەن پەروەردگارێکەوە کە زۆر لێبووردەی گوناھ و تاوانی ئەو بەندانەیە تەوبە دەکەن و دەگەڕینەوە بۆ لای، وە زۆریش بەبەزەییە بەرامبەریان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَنۡ أَحۡسَنُ قَوۡلٗا مِّمَّن دَعَآ إِلَى ٱللَّهِ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
ھیچ کەسێک وتە و گوفتاری لەو کەسە باشتر نییە کەبانگی خەڵکی دەکات بۆ یەکخواپەرستی و کارکردن بە شەریعەتەکەی اللە تەعالا، وە کار و کردەوەیەکیش دەکات اللە پێی ڕازی بێت، وە پاشان دەڵێت: بێگومان من لەو موسڵمانانەم کە ملکەچ و گەردنکەچی فەرمانەکانی اللە تەعالان، ھەرکەسێک ئەوە ھەمووی بکات ئەوە باشترین کەسە قسەی کردبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَا تَسۡتَوِي ٱلۡحَسَنَةُ وَلَا ٱلسَّيِّئَةُۚ ٱدۡفَعۡ بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ فَإِذَا ٱلَّذِي بَيۡنَكَ وَبَيۡنَهُۥ عَدَٰوَةٞ كَأَنَّهُۥ وَلِيٌّ حَمِيمٞ
کار و کردەوەی چاکە و تاعەت و گوێرایەڵیەک پەروەردگار پێی ڕازی بێت یەکسان نییە لەگەڵ ئەنجامدانی کردەوەی خراپە و گوناھ و تاوانێک ئەو پێی ناڕازییە، تۆ بەکردەوەی چاکە و کاری جوان وەڵامی ئەو کەسانە بدەرەوە لەخەڵکی کە خراپەیان لەگەڵ کردوویت، ئەوسا دەبینیت ئەوەی پێشتر لە دوژمنایەتی لە نێوان تۆ و ئەودا ھەبوو، لە نێوان تۆ و ئەو کەسەی بەکردەوەی چاک وەڵامی خراپەکانت دایەوە، دەیبینیت وەک دۆستێکی زۆر خۆشەوستی تۆی لێ دێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٖ
کەس موەفەق و سەرکەوتوو نابێت بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕەوشتە بەرز و جوانە کەسانێک نەبێت کە ئارامگر بوون لەسەر ئەزیەت و ئازاردانی خەڵکی و کار و کردەوەی خراپیان، ھەروەھا کەسانێک سەرکەوتوو دەبن کە خاوەنی بەش و پشکێکی زۆر گەورەن لە پاداشت و بەختەوەری دونیا و قیامەت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ نَزۡغٞ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
ئەگەر ھەرکاتێک شەیتان وەسوەسەی خراپی بۆ دروست کردیت، ئەوا پەنا بگرە بە اللە تەعالا لەشەڕ و خراپەی و خۆت بپارێزە، بێگومان ئەو بیسەری وتە و گوفتاری ئێوەیە، وە زانا و ئاگادارە بەحاڵ و گوزەرانتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِ ٱلَّيۡلُ وَٱلنَّهَارُ وَٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُۚ لَا تَسۡجُدُواْ لِلشَّمۡسِ وَلَا لِلۡقَمَرِ وَٱسۡجُدُواْۤ لِلَّهِۤ ٱلَّذِي خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ
یەکێک لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر گەورەیی و دەسەڵات و تاک و تەنھایی خۆی، شەو و ڕۆژە کەبەدوای یەکتردا دێن و دەڕۆن، وە خۆر و مانگە، -ئەی خەڵکینە - سوژدە مەبەن بۆ خۆر و مانگ، بەڵکو تەنھا سوژدە بۆ ئەو خوایە ببەن کەبەدیھێناون، ئەگەر ئێوە بەھەق و ڕاستی تەنھا ھەر ئەو دەپەرستن.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَإِنِ ٱسۡتَكۡبَرُواْ فَٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ يُسَبِّحُونَ لَهُۥ بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَهُمۡ لَا يَسۡـَٔمُونَ۩
ئەگەر ئەو بتپەرست و موشریکانە خۆیان بە گەورە زانی و پشتیان ھەڵکرد و سوژدەیان نەبرد بۆ خوای بەدیھێنەر، ئەوا بزانە ئەو فریشتانەی لای اللە تەعالان خۆیان بە گەورە نازانن، بەشەو و ڕۆژ سەرگەرمی تەسبیحات و حەمد و سوپاس کردنی پەروەردگارن، ئەوان ھەرگیز بێزار نابن لەپەرستن و عیبادەتی ئەو.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• منزلة الاستقامة عند الله عظيمة.
پلە و پایەی ئیستقامە و سەقامگیری و بەردەوامی لەسەر شەریعەت و ئاینەکەی خوای گەورە ، زۆر مەزن و گەورەیە.

• كرامة الله لعباده المؤمنين وتولِّيه شؤونهم وشؤون مَن خلفهم.
ڕێزگرتنی اللە تەعالا بۆ بەندە باوەڕدارەکانی، وە پشتیوانی و کۆمەکی کردنیان لەھەموو کاروبارێکیاندا، وە ئەو کار و بارانەیش کە لەدوای خۆیان بەجێی دەھێڵن.

• مكانة الدعوة إلى الله، وأنها أفضل الأعمال.
پلەوپایەی بانگەواز کردن بۆ لای اللە تەعالا، بێگومان ئەوە باشترین کردەوەیە.

• الصبر على الإيذاء والدفع بالتي هي أحسن خُلُقان لا غنى للداعي إلى الله عنهما.
ئارامگرتن لەسەر ئەزیەت و ئازاری خەڵکی و وەڵامدانەوەیان بەکار و کردەوەی چاک و جوان، دوو ڕەوشت و ئاکاری زۆر جوانن ھەرگیز بانگخواز لێیان بێ نیاز نابێت.

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنَّكَ تَرَى ٱلۡأَرۡضَ خَٰشِعَةٗ فَإِذَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡهَا ٱلۡمَآءَ ٱهۡتَزَّتۡ وَرَبَتۡۚ إِنَّ ٱلَّذِيٓ أَحۡيَاهَا لَمُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰٓۚ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
یەکێکی تر لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی و تاک و تەنھایی و دەسەڵات و توانای ئەو زاتە پیرۆزە لەسەر زیندووکردنەوەی مردووەکان لە ڕۆژی دواییدا، ئەوەیە زەوی دەبینیت وشک بووە و مردووە و ھیچ گژوگیا و ڕووەکێکی تێدا نییە، بەڵام کاتێک ئەو بارانە دەبارێنینە سەری جارێکی تر ئەکەوێتە جوڵە و جۆرەھا دانەوێڵە و ڕووەکی لێ دەڕوێت و بەرز دەبێتەوە بەھۆی ئەو تۆوەی تێدایە، بێگومان ئەو زاتەی ئەو زەویە وشک و برنگە مردووەی بەڕووەک و گژوگیا زیندوو کردەوە ھەر ئەویشە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە و کۆیان دەکاتەوە بۆ حیساب و لێپرسینەوە لەگەڵ کردن، بەڕاستی ئەو بەدەسەڵات و بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات لە زیندوو کردنەوەی زەوی پاش مردنی، وە دەسەوسانیشی ناکات لە زیندووکردنەوەی مردووەکان لە گۆڕەکانیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُلۡحِدُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا لَا يَخۡفَوۡنَ عَلَيۡنَآۗ أَفَمَن يُلۡقَىٰ فِي ٱلنَّارِ خَيۡرٌ أَم مَّن يَأۡتِيٓ ءَامِنٗا يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ ٱعۡمَلُواْ مَا شِئۡتُمۡ إِنَّهُۥ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ
بێگومان ئەوانەی خۆیان لە ئایەتەکانی ئێمە لادەدن بە نکۆڵی کردن و باوەڕ پێ نەھێنان و گۆڕین و تەحریف کردنیان، ئەوانە لە ئێمە شاراوە نین، بەڵکو پێیان دەزانین، ئایا ئەوەی فڕێ دەدرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە باشترە یان ئەو کەسەی ڕۆژی قیامەت دێت و تەئمینە لە سزای اللە تەعالا و بێ ترسە لێی؟ - ئەی خەڵکینە- لەچاکە و خراپە چی دەکەن بیکەن بێگومان اللە تەعالا ئاگاداری ھەموویەتی و ھەر ھەمووی دەبینێت و ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەتانی لا نھێنی و شاراوە نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِٱلذِّكۡرِ لَمَّا جَآءَهُمۡۖ وَإِنَّهُۥ لَكِتَٰبٌ عَزِيزٞ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە قورئانی پیرۆز نەھێنا و کاتێک بۆیان ھات بەدرۆیان زانی، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا سزا دەدرێن، ئەم قورئانە پەرتووکێکی بەعیززەت و پارێزراوە ھیچ کەسێکی لادەر ناتوانێت دەستکاری بکات و بیگۆڕێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّا يَأۡتِيهِ ٱلۡبَٰطِلُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَلَا مِنۡ خَلۡفِهِۦۖ تَنزِيلٞ مِّنۡ حَكِيمٍ حَمِيدٖ
ئەم قورئانە نە لە پێشیەوە نە لەپاشیەوە لەھیچ لایەکەوە باتڵ و پڕوپوچی ڕووی تێ ناکات بە کەم کردن یان بەزیاد کردن و گۆڕینی و دەستکاری کردنی، لەلایەن خوایەکی زۆر دانای کاربەجێی لە بەدیھێنراوەکان و ئەندازەگیری و شەریعەتەکەیەوە دابەزیووە، لەھەموو کاتێکدا سوپاس کراوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّا يُقَالُ لَكَ إِلَّا مَا قَدۡ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِن قَبۡلِكَۚ إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغۡفِرَةٖ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٖ
- ئەی پێغەمبەر- ئەوەی ئەمانە پێتی دەڵێن لە باوەڕ نەکردن و بەدرۆزانین، بە پێغەمبەرانی پێش تۆیشیان وت، بۆیە ئارام بگرە، پەروەردگارت زۆر لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش تۆڵەی سەختە بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر گوناھ و تاوانیان سوورن و تەوبە ناکەن و ناگەڕێنەوە بۆلای.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡ جَعَلۡنَٰهُ قُرۡءَانًا أَعۡجَمِيّٗا لَّقَالُواْ لَوۡلَا فُصِّلَتۡ ءَايَٰتُهُۥٓۖ ءَا۬عۡجَمِيّٞ وَعَرَبِيّٞۗ قُلۡ هُوَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ هُدٗى وَشِفَآءٞۚ وَٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ فِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٞ وَهُوَ عَلَيۡهِمۡ عَمًىۚ أُوْلَٰٓئِكَ يُنَادَوۡنَ مِن مَّكَانِۭ بَعِيدٖ
ئەگەر ئەم قورئانەمان بە زمانێکی تر جگە لە زمانی عەرەبی دابەزاندایە، ئەوا بێباوەڕەکان دەیانووت: بۆچی ئایەتەکانی بەزمانی عەرەبی ڕوون نەکراونەتەوە تاوەکو لێی تێبگەین، چۆن دەکرێت قورئان عەجەمی بێت، وە ئەوەی ھێنابێتی عەرەب بێت؟ - ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ: قورئانی پیرۆز ھیدایەت و ڕێنوماییەکەری گومڕایی و سەرلێشێواویە، وە شیفای ھەموو نەزانین و خراپەکاریەکە - بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھێناوە و پێغەمبەرەکانیان بەڕاست زانیوە- وە ئەوانەیش باوەڕ ناھێنن بە اللە تەعالا گوێیەکانیان کەڕە لەئاست بیستنی ھەق و ڕاستی، وە چاویان کوێرە لەئاست بینینی و لێی حاڵی نابن، ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە وەک ئەوە وایە لەجێگایەکی دوورەوە بانگیان بکەیت، ئیتر چۆن دەنگی ئەو کەسە دەبیستن بانگیان دەکات؟
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ فَٱخۡتُلِفَ فِيهِۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ
بەدڵنیاییەوە ئێمە تەوراتمان بەخشیە موسا ، بەڵام گەلەکەی جیاوازیان تێدا دروستکرد، ھەندێکیان باوەڕیان پێ ھێنا و ھەندێکی تریشیان کافر بوون پێی و باوەڕیان پێ نەھێنا، ئەگەر بھاتایە بەڵێنی پەروەردگار نەبوایە کە ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا بەندەکانی جیا دەکاتەوە بڕیار دەدات لە نێوایاندا لەسەر ئەوەی لە دونیا جیاواز بوون لەسەری، ئەوا ئەو بڕیاری دەدا لە نێوان ئەو کەسانەی کە ڕاجییان تێکەوت لەبەرامبەر تەوراتدا، ھەق و ناھەقی لێک جوودا دەکردەوە، ئەوەی لەسەر ھەق و ڕاستی بوایە ڕێزی لێ دەنا، وە ئەوەیشی لەسەر ناھەقی بوایە زەلیل و ڕیسوای دەکرد، بێگومان بێباوەڕان گومان و دوودڵیەکی زۆریان ھەیە لەبەرامبەر قورئاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ أَسَآءَ فَعَلَيۡهَاۗ وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّٰمٖ لِّلۡعَبِيدِ
ھەر کەسێک کاروکردەوە چاکەکان بکات ئەوە سوود و قازانج و پاداشتی ئەو کردەوە چاکانەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، کار و کردەوەی چاکەی ھیچ کەسێک سوود و قازانج بە اللە تەعالا ناگەیەنێت، وە ھەر کەسێکیش کردەوەی خراپە و گوناھ و تاوان بکات زیان و خراپەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە گوناھ و تاوانی ئەو ھیچ زیانێک بە اللە تەعالا ناگەیەنێت، وە پاداشتی چاکەکاران دەداتەوە و تۆڵەیش لەخراپەکاران دەسێنێت، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت ھیچ کاتێک زوڵم و ستەم لەبەندەکانی ناکات، چاکەکانیان لێ کەم ناکاتەوە، وە گوناھ و تاوان و خراپەکانیشان بۆ زیاد ناکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• حَفِظ الله القرآن من التبديل والتحريف، وتَكَفَّل سبحانه بهذا الحفظ، بخلاف الكتب السابقة له.
اللە تەعالا قورئانی پیرۆزی پاراستووە لە گۆڕین و دەستکاری کردن، وە بەڵێنیشی داوە کە بیپارێزێت، بەپێچەوانەی کتێب و پەرتووکی پێغەمبەرانی پێشوو، کە بەڵێنی نەداوە بیانپارێزێت.

• قطع الحجة على مشركي العرب بنزول القرآن بلغتهم.
بڕوبیانووی بتپەرست و موشریکەکانی عەرەب ھیچ نەما کاتێک قورئانی پیرۆز بەزمانی خۆیان دابەزی.

• نفي الظلم عن الله، وإثبات العدل له.
نەفی زوڵم و ستەم لەسەر اللە تەعالا و جێگیرکردنی دادگەری و عەدالەتی بۆی.

۞ إِلَيۡهِ يُرَدُّ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِۚ وَمَا تَخۡرُجُ مِن ثَمَرَٰتٖ مِّنۡ أَكۡمَامِهَا وَمَا تَحۡمِلُ مِنۡ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلۡمِهِۦۚ وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ أَيۡنَ شُرَكَآءِي قَالُوٓاْ ءَاذَنَّٰكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٖ
زانینی ڕۆژی قیامەت تەنھا لای اللە تەعالایە، تەنھا ھەر ئەویش دەزانیت کەی دێت و کەی ڕوو دەدات، جگە ئەو ھیچ کەسێکی تر نازانێت، وە ھەر بەروبومێکیش لەو بەرگ و توێکڵە دەرچێت کە دەیپارێزێت ھەر اللە تەعالا خۆی کاتەکەی دەزانێت، ھەر مێینەیەک دوو گیان دەبێت و سکەکەی دادەنێت ئەوە ھەر بەزانینی اللە تەعالا دەبێت، ھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، ئەو ڕۆژەی اللە تەعالا ئەو بتپەرست و موشریکانە بەسەرزەنشتەوە بانگ دەکات کە جگە لەو بتگەلێکیان پەرستووە: کوان ئەوانەی بەگومانی خۆتان کردبووتانن بە شەریک و ھاوەڵی من و دەتانپەرستن؟ بتپەرست و موشریکەکانیش لە وەڵامدا دەڵێن: لەبەردەستدا دانی پێدادەنێین کە ھیچ کەسێک نییە ئەمڕۆ شایەتی بدات کە تۆ شەریک و ھاوەڵت ھەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَدۡعُونَ مِن قَبۡلُۖ وَظَنُّواْ مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٖ
ئەو بتانەی ئەوان دەیانپەرستن و ھاواریان لێدەکردن ون بوون و نەمان، وە دڵنیابوون ھیچ پەناگا و شوێنێک نییە لەسزای اللە تەعالا بیانپارێزێت و ڕزگاریان بکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّا يَسۡـَٔمُ ٱلۡإِنسَٰنُ مِن دُعَآءِ ٱلۡخَيۡرِ وَإِن مَّسَّهُ ٱلشَّرُّ فَيَـُٔوسٞ قَنُوطٞ
ئادەمیزاد وەڕەس نابێت لە داواکردنی خێر و خۆشی دونیا لە لەش ساغی و ماڵ و مناڵ و ناز و نیعمەت و بەخششی تریش، ئەگەر تووشی ھەژاری و نەداری و نەخۆشی بوو ئەوا لەبەزەیی و ڕەحمی اللە تەعالا بێ ھیواو نائومێد دەبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَئِنۡ أَذَقۡنَٰهُ رَحۡمَةٗ مِّنَّا مِنۢ بَعۡدِ ضَرَّآءَ مَسَّتۡهُ لَيَقُولَنَّ هَٰذَا لِي وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةٗ وَلَئِن رُّجِعۡتُ إِلَىٰ رَبِّيٓ إِنَّ لِي عِندَهُۥ لَلۡحُسۡنَىٰۚ فَلَنُنَبِّئَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِمَا عَمِلُواْ وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنۡ عَذَابٍ غَلِيظٖ
خۆ ئەگەر دوای ئەو بەڵا و موسیبەت و نەخۆشییەی تووشی بوو بوو لەش ساغ و دەوڵەمەندمان کرد و خێر و خۆشیمان بەسەردا ڕشت، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەڵێت: من شایانی ئەم خێر و خۆشی و ناز و نیعمەتانەم، وە من باوەڕ ناكەم کە ڕۆژی قیامەت ھەڵسێت، خۆ ئەگەر گریمان ڕۆژی قیامەتیش ھەڵسا ئەوا لای خوایش ھەر ئەم ناز و نیعمەت و ماڵ و دەوڵەمەندییەم دەبێت، ھەروەکو چۆن لە دونیا نیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتم لەبەر ئەوەی شایانی بووم، لە ڕۆژی دواییشدا ھەر ناز و نیعمەتی خۆیم بەسەردا دەڕێژێت، لەو ڕۆژەدا بەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا ڕادەگەیەنین کەچی کوفر و گوناھ و تاوانێکیان ئەنجامداوە، وە سزای زۆر سەختیان پێ دەچێژین.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَآ أَنۡعَمۡنَا عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ أَعۡرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ فَذُو دُعَآءٍ عَرِيضٖ
ھەر کاتێک ناز و نیعمەت و بەخششی خۆمان بەسەر ئادەمیزادا رشت ، لە لەش ساغی و دووربوون لە بەڵا و موسیبەت، ئەوا خێرا بێ ئاگا دەبێت لەیاد و زیکر و تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا، وە بە لوتبەرزییەوە پشت ھەڵدەکات، کاتێکیش دووچاری نەخۆشی و ھەژاری و نەداری و ناڕەحەتی تر دەبێتەوە ئەوا یەکجار نزا دەکات و لە اللە تەعالا دەپاڕێتەوە کە لەسەری لابات، ئەو ھەر کاتێک ناز و نیعمەتی بەسەردا بڕێژرێت لەبەرامبەردا سوپاسی پەروەردگاری ناکات، وە کاتێکیش تاقی کردەوە ئارام ناگرێت لەسەری.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كَانَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ ثُمَّ كَفَرۡتُم بِهِۦ مَنۡ أَضَلُّ مِمَّنۡ هُوَ فِي شِقَاقِۭ بَعِيدٖ
- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: ھەواڵم پێ بدەن ئەگەر ئەم قورئانە لەلایەن اللە تەعالاوە بێت و ئێوە باوەڕتان پێی نەھێنا بێت ئەو کاتە حاڵی ئێوە چۆن دەبێت؟! کێ لەو کەسە گومڕاترە کە دژایەتی ھەق و ڕاستی دەکات، لەگەڵ ئەوەدا بۆی ڕوون بووەتەوە و بەھێزی بەڵگەکانی بۆ دەرکەوتبێت ؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
سَنُرِيهِمۡ ءَايَٰتِنَا فِي ٱلۡأٓفَاقِ وَفِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّۗ أَوَلَمۡ يَكۡفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ
ئێمە لەمەودوا بەڵگە و نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی خۆمان لە ئاسۆکانی زەوی و بوونەوەر پیشانی بێباوەڕانی قوڕەیش دەدەین، لەوەی اللە تەعالا دەیکاتەوە و فەتحی دەکات بۆ موسڵمانان، وە بەڵگە و نیشانەکانی خۆمانیان لە خودی خۆشیاندا پیشان دەدەین، بەفەتح کردن و ڕزگار کردنی شاری مەککە، تاوەکو بۆیان دەربکەوێت و گومان و دوودڵیان نەمێنێت کە ئەم قورئانە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، جا ئایا ئەو بەڵگانەیان بەس نییە کەوا ئەم قورئانە ھەق و ڕاستە بە شایەتی اللە تەعالا کە لایەن خۆیەوە ھاتووە؟! شایەتی دانی کێ بەئەندازەی شایەتی دانی اللە تەعالا گەورە و مەزنە؟! ئەوانە ئەگەر ھەق و ڕاستییان بوێت ئەوا شایەتی دانی پەروەردگاریان بەس دەبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَآ إِنَّهُمۡ فِي مِرۡيَةٖ مِّن لِّقَآءِ رَبِّهِمۡۗ أَلَآ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءٖ مُّحِيطُۢ
ئاگاداربن بێگومان بتپەرست و موشریکەکان گومانی گەورەیان ھەیە لە زیندووبونەوەی دوای مردن و گەیشتن بە دیداری پەروەردگاریان لە ڕۆژی قیامەتدا، چونکە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن و باوەڕیان نییە بە ڕۆژی دوایی، لەبەر ئەوە بە ئەنجامدانی کار و کردەوە چاکەکان خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن، ھۆشیاربن کە اللە تەعالا بە عیلم و زانست و دەسەڵاتی خۆی دەوری ھەموو شتێکی داوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• علم الساعة عند الله وحده.
زانینی ھاتنی ڕۆژی قیامەت تەنھا لای اللە تەعالایە.

• تعامل الكافر مع نعم الله ونقمه فيه تخبط واضطراب.
مامەڵە کردنی بێباوەڕان لەگەڵ ناز و نیعمەتەکانی اللە تەعالا و بەڵا و ناڕەحەتیەکان ناڕێکی و شڵەژانی پێوە دیارە.

• إحاطة الله بكل شيء علمًا وقدرة.
اللە تەعالا بەعیلم و زانست و دەسەڵاتی دەوری ھەموو شتێکی داوە.

 
Translation of the meanings Surah: Fussilat
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close