Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-Ahqāf   Ayah:

سورەتی الأحقاف

Purposes of the Surah:
بيان حاجة البشريّة للرسالة وإنذار المعرضين عنها.
ڕوونکردنەوەى پێویستی مرۆڤایەتی بە پەیامى پێغەمبەران و ئاگادارکردنەوە و هەڕەشە لە ئەوانەى پشتگوێی دەخەن و پشتی لێدەکەن.

حمٓ
(حم) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Arabic explanations of the Qur’an:
تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ
ئەم قورئانە پیرۆزە دابەزێنراوە لە لایەن اللە تەعالا پەروەردگاری زاڵ و بەدەسەڵات کە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەبەدیھێنان و ئەندازەگیری و شەرعەكەیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَمَّآ أُنذِرُواْ مُعۡرِضُونَ
زەوی و ئاسمانەكان و ئەوەی لە نێوانیاندایە، بەبێ ھۆ نەمانھێناونەتە دی، بەڵکو ھەموویمان بەهەق دروست کردووە بۆ ئاشکراکردنی چەندەھا حیکمەت و دانایی، لەوانە: بەڵکو لەو ڕێگەیەوە بەندەکان بیناسن و بەندایەتی تەنھا بۆ ئەو بکەن، وە ھیچ شەریکی بۆ بڕیار نەدەن، وە ھەستن بە ئەنجامدانی ئەرکی سەرشانیان بکەن کە (جێنشینیە) تا ئەو کاتەی لە دونیادا ماون، وە ئەوەیش تەنھا (اللە تعالا) دەیزانێت، وە ئەوانەی کە کافر و بێباوەڕن پشت ھەڵدەکەن لەو ئاگادار کردنەوانەی کە لە قورئاندا بۆیان ھاتووە، وە ھیچ گوێی پێ نادەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ أَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُواْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ لَهُمۡ شِرۡكٞ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِۖ ٱئۡتُونِي بِكِتَٰبٖ مِّن قَبۡلِ هَٰذَآ أَوۡ أَثَٰرَةٖ مِّنۡ عِلۡمٍ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) بەو بێباوەڕو بتپەرستانە کە پشتیان لە ڕاستی کردبوو، بڵێ: هەواڵم بدەنێ سەبارەت بە بتانەی کە ئێوە دەیانپەرستن جگە لە (اللە تعالا) ئایا ھیچ شتێکیان لە بەشەکانی زەوی بەدیھێناوە؟ ئایا شاخیان بەدیھێناوە؟ ئایا ڕووبار و جۆگەکانیان بەدیھێناوە؟ ئایا ھیچ بەشداریەکیان لەگەڵ (اللە تعالی) دا ھەیە لە بەدیھێنانی ئاسمانەکاندا؟ کتێبێکم بۆ بھێنن پێش ئەم قورئانە ھاتبێتە خوارەوە لە لایەن (اللە تعالی) وە، یا پاشماوەی زانستی پێشینانم پیشان بدەن ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لە بانگەوازەکەتان کە دەڵێن (بتەکانمان شایستەى بپەرسترێن).
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّن يَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسۡتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَهُمۡ عَن دُعَآئِهِمۡ غَٰفِلُونَ
ئایا کێ لەو کەسە گومڕاترە کە ھاوار دەکات لە بتێک جگە لە (اللە تعالی) کە بە دەنگییەوە نایەت و وەڵامی ناداتەوە، ئەگەر ھەر لە ئێستاوە تا ڕۆژی قیامەت ھاواری لێبکات و بانگی بکات، چونکە ئەو بتانە زۆر بێئاگان لەو ھاوار و بانگ کردنە، چ جای ئەوەی سودیان پێبگەیەنن یا زەرەریان لێبدەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الاستهزاء بآيات الله كفر.
گاڵتەکردن بە ئایەتەکانی (اللە تعالی) کوفر و بێباوەڕییه.

• خطر الاغترار بلذات الدنيا وشهواتها.
فریودان ونغرۆ بوون بەهۆی بەخۆشییەکانی دونیا و ئارەزووەکانی زۆر ھەڵەیە.

• ثبوت صفة الكبرياء لله تعالى.
سیفەتی گەورەیی (کبریاء) تەنھا بۆ (اللە تعالی)یە.

• إجابة الدعاء من أظهر أدلة وجود الله سبحانه وتعالى واستحقاقه العبادة.
وەڵامدانەوەی نزاکان ڕوونترین بەڵگەیە لەسەر بوونی (اللە تعالی) وشایستەیە بەتەنها ئەو بپەرسترێت.

وَإِذَا حُشِرَ ٱلنَّاسُ كَانُواْ لَهُمۡ أَعۡدَآءٗ وَكَانُواْ بِعِبَادَتِهِمۡ كَٰفِرِينَ
ھەروەک چۆن ئەو (بتانە) لە دونیادا ھیچ سودێکی پێنەگەیاندون،لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک مرۆڤەکان کۆدەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە، پەرستراوەکان چ (بت بێت یا فریشتە یا ھەر شتێکی تر) دەبن بە دوژمنی ئەوانەی لە دونیادا دەیانپەرستن، وە لەپەرستنی ئەوان تەبەرا دەکەن، وە نکۆڵی وحاشا دەکەن لەوەی کە ئاگایان لەو پەرستنەی ئەوان بێت بۆیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ هَٰذَا سِحۡرٞ مُّبِينٌ
ئەگەر ئایەتەکانی ئێمە بەسەریاندا بخوێنرێتەوە (ئەوەی نێردراوە بۆ پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-) کافرەکان بەو قورئانەی کە لەسەر دەستی پێغەمبەرەکەیانەوە پێیان گەیشتووە دەڵێن: ئەمە جادوویەکی ئاشکرا و ڕوونە، لەلایەن خوداوە نەنێردراوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ إِنِ ٱفۡتَرَيۡتُهُۥ فَلَا تَمۡلِكُونَ لِي مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِۚ كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۖ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
بەڵکو ئەو کافرانە دەڵێن: موحەممەد خۆی بە درۆ ھەڵیبەستوە و داویەتییە پاڵ (اللە تعالی)، تۆش لە وەڵامیاندا پێیان بڵێ: ئەگەر خۆم ھەڵمبەستبێ وەک ئەوەی ئێوە دەیڵێن، (اللە تعالی) لەسەر ئەوە سزام بدا، خۆ ئێوە خاوەنی ھیچ دەسەڵاتێ نین، ئەی چۆن خۆم بەدەستی خۆم تووشی سزای (اللە تعالی) دەکەم ، بەوەی بە ناوی (اللە تعالی) وە قسە بکەم (اللە تعالی) لە ھەموو کەس باشتر دەزانێ ئێوە خۆتان نوقمی چ لێشاوێکی درۆ و دەلەسەیەک کردووە، بەوەی ڕەخنە لە قورئان دەگرن و تانەی لێ دەدەن، (اللە تعالی) بەسە شاھید بێت لە نێوانماندا، (اللە تعالی) دەبورێت لە گوناھی ئەو بەندەیەی کە تەوبە دەکات، وە زۆر بەبەزەییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ مَا كُنتُ بِدۡعٗا مِّنَ ٱلرُّسُلِ وَمَآ أَدۡرِي مَا يُفۡعَلُ بِي وَلَا بِكُمۡۖ إِنۡ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّ وَمَآ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٞ
- ئەی پێغەمبەر- (صلی اللە علیە وسلم) بەو موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: من یەکەم کەس نیم نێردراوبم بە پێغەمبەرایەتی، وە ئەوەی من بۆم ھێناون شتێکی نامۆ نییە، وە پێش منیش پێغەمبەری زۆر نێردراون، من نازانم (اللە تعالی)چی بەسەر من و ئێوەدا لە دونیادا دێنێ، من تەنھا شوێنی ئەوە دەکەوم کە (اللە تعالی) بۆمی ناردووە، من ھیچ ناڵێم یا ھیچ کارێ ئەنجام نادەم ئەوە نەبێت کە بە وەحی لەلایەن (اللە تعالی)وە بۆم دێ، وە من ھیچی تر نیم جگە لە ترسێنەرێکی ئاشکرا و ڕوون سەبارەت بە سزای خواى گەورە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كَانَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ وَكَفَرۡتُم بِهِۦ وَشَهِدَ شَاهِدٞ مِّنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ مِثۡلِهِۦ فَـَٔامَنَ وَٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) بەو بێباوەڕانە بڵێ: ئێوە پێم بڵێن ئەگەر دەرکەوت ئەم قورئانە لەلایەن (اللە تعالی) وە نێردراوە، وە ئێوەش باوەڕتان پێی نەھێنا و بەڕاستان نەزانی، ھەرچەندە زانایەکی نەوەی ئیسرائیل شایەتی لەسەر ڕاستی ئەم قورئانە داوە کە لەلایەن (اللە تعالی) وە نێردراوە، چونکە لە تەوراتدا ئەو ڕاستییەی بۆ دەرکەوتووە، ئێوە لوت بەرز بوون و باوەڕتان پێی نەھێنا، ئایا ئێوە زاڵم و ستەم کار نین؟ (اللە تعالی) ڕێنمایی کۆمەڵێک نادات بۆ لای هەق و ڕاستی کە ستەمکار بن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡ كَانَ خَيۡرٗا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيۡهِۚ وَإِذۡ لَمۡ يَهۡتَدُواْ بِهِۦ فَسَيَقُولُونَ هَٰذَآ إِفۡكٞ قَدِيمٞ
کافرەکان (ئەوانەی باوەڕیان بە قورئان و ئەوەی کە بۆیان ھاتووە لە لایەن پێغەمبەرەکانیانەوە نییە) بە باوەڕداران دەڵێن: ئەگەر ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی ڕاست بوایە و شتێکی باش و ڕێنماییکار بوایە بۆ هەق و ڕاستی ئەو کاتە ئا ئەم ھەژار و بەندە و لاوازانە پێشمان نەدەکەوتن ، چونکە ئەوان ھیدایەتیان وەرنەگرتبوو لەوەی پێغەمبەرەکانیان بۆیان ھێنابوون، وە دەڵێن: ئا ئەوەی ئەمانە ھێناویانە مەبەستی (قورئان) بوو، درۆیەکی کۆنە، ئێمە شوێنی درۆ ناکەوین.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمِن قَبۡلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامٗا وَرَحۡمَةٗۚ وَهَٰذَا كِتَٰبٞ مُّصَدِّقٞ لِّسَانًا عَرَبِيّٗا لِّيُنذِرَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُحۡسِنِينَ
پێش ئەم قورئانە تەورات کتێبێکە کە دابەزێنراوە بۆ (موسا -علیە السلام-) پێشەوا وسەرمەشق بوو لەهەق وڕاستیدا وڕەحمەت بوو بۆ ئەوانەى باوەڕیان پێی هێنا وشوێنی کەوتن لەنەوەکانى ئیسرائیل، وە ئەم قورئانەش کە دابەزێنراوە بۆ (موحەممەد) -صلی الله علیه وسلم- باوەڕی ھەیە بەو کتێبانەی کە پێشتر نێردراونەتە خوارەوە بۆ پێغەمبەرانی تر، بە زمانێکی پاراو و پڕ لە ڕەوانبێژی عەرەبی، تا ئاگاداری ئەوانە بکاتەوە کە ستەمیان لە خۆیان کردووە بە شەریک وهاوبەشدانان بۆ الله (تعالی) و سەرپێچیکردن وپشت گوێ خستنی فەرمانەکانی، ھەروەھا موژدەدەرە بۆ چاکەخوازان، ئەوانەی کە توانیویانە پەیوەندی نێوانی خۆیان و بەدیھێنەریان کە (اللە تعالی) یە وە بەدیھێنراوەکانی (اللە تعالی) بەچاکی ڕابگرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
ئەوانەی لە ناخیانەوە بەڕاستی دەڵێن: پەروەردگارمان - اللە- یە، ھیچ پەروەردگارێکمان نییە تەنھا - اللە- نەبێت، پاشان پابەندی ئەو باوەڕە دەبن و ڕاست و ڕەوان پەیڕەوی دەکەن و لەسەری بەردەوام دەبن و کاری چاکەش ئەنجام دەدەن، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ ترسێک دایان ناگرێت، وە ھیچ غەم و پەژارە دڵتەنگیان ناکات لەوەی لەو ھەلانەی لەدەستیان داوە، وە یا لەوەی بەجێیان ھێشووە لە دونیادا.
Arabic explanations of the Qur’an:
أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئەوانەی کە ئەو سیفەتانەیان تێدابوو، خاوەن و نیشتەجێی بەھەشتن، وە بە ھەتاھەتایی تیایدا دەمێننەوە، لە پاداشتی ئەو کارو کردەوانەی کە لە ژیانی دونیادا ئەنجامیان داوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• كل من عُبِد من دون الله ينكر على من عبده من الكافرين.
ھەموو پەرستراوەکان جگە لە (اللە تعالی) پەرستنەکەیان ڕەت دەکەنەوە و دەیدەنەوە بەڕووی کافرەکاندا.

• عدم معرفة النبي صلى الله عليه وسلم بالغيب إلا ما أطلعه الله عليه منه.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ھیچ لە غەیب نازانێ، ئەوە نەبێ کە (اللە تعالی) فێری کردووە.

• وجود ما يثبت نبوّة نبينا صلى الله عليه وسلم في الكتب السابقة.
بوونی بەڵگە و شاھید لە کتێبە ئاسمانیەکانی پێشوو لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم).

• بيان فضل الاستقامة وجزاء أصحابها.
ڕوونکردنەوەیی گەورەیی بەردەوام بوون لەسەر ئیمان و باوەڕ -بەردەوامبوون لەسەر ئیستیقامەت- و پاداشتی ئیماندارەکان.

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ إِحۡسَٰنًاۖ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ كُرۡهٗا وَوَضَعَتۡهُ كُرۡهٗاۖ وَحَمۡلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهۡرًاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗ قَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَصۡلِحۡ لِي فِي ذُرِّيَّتِيٓۖ إِنِّي تُبۡتُ إِلَيۡكَ وَإِنِّي مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
ئێمە ئامۆژگاری ئادەمیزادمان کردووە و فەرمانمان پێداوە کە بە چاکی و بە جوانی مامەڵە لەگەڵ دایک و باوکیدا بکات، تا لە ژیاندا ماون ، وە لە دوای مردنیشیان بەمەرجێک ناڕەزایی (اللە تەعالای) تێدا نەبێت، بە تایبەت لەگەڵ دایکیدا، چونکە بەپێستی سکی بەدەم ئازار و ناڕەحەتییەوە ھەڵی گرتووە، وە بەدەم ژان و ئێش و ئازارەوە بوویەتی، ماوەی لە سکدا بوون و شیرپێدانەکەی سی مانگی خایاندووە، کاتێك ئەگاتە تەمەنی ھەرە بەھێزی و ئەبێ بە چل ساڵ دەڵێت: (پەروەردگارا کۆمەکی و یارمەتیم بدە تا بە تەواوی سوپاسگوزاری ئەو ناز و نیعمەتانە بم کە ڕشتووتە بەسەر خۆم و دایک و باوکمدا، وە یارمەتیم بدە تا ئەو کردەوە چاکانە ئەنجام بدەم کە تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم نەوەکانم چاک و چاکەکاربن، لەڕاستیدا من پەشیمانم لە گوناھەكانم وە بە دڵ گەڕاومەتەوە بۆ لای تۆ ، وە لە ئەوانەم کە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت دەبم، و لە ڕیزی مسوڵمانان وئیماندارانم)
Arabic explanations of the Qur’an:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنۡهُمۡ أَحۡسَنَ مَا عَمِلُواْ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمۡ فِيٓ أَصۡحَٰبِ ٱلۡجَنَّةِۖ وَعۡدَ ٱلصِّدۡقِ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ
ئەوانە ئەو کەسانەن کە جوانترین و چاکترین کردەوەیان لێ وەرئەگرین، وە چاوپۆشی دەکەین لە گوناھ و ھەڵەکانیان وە دەیانخەینە ناو بەھەشتەوە، بەپێی ئەو گفتە ڕاستەی لە دونیادا گفتیان پێ ئەدرا ؛ بێگومان دێتەی دی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱلَّذِي قَالَ لِوَٰلِدَيۡهِ أُفّٖ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِيٓ أَنۡ أُخۡرَجَ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلۡقُرُونُ مِن قَبۡلِي وَهُمَا يَسۡتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيۡلَكَ ءَامِنۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ فَيَقُولُ مَا هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
ئەو کەسەی کە بە باوک و دایکی خۆی ئەوت: ھاوار لە عەقڵی ئێوە! باشە ئێوە بەچی ھەڕەشەم لێدەکەن! بڕواتان وایە دوای مردنم لە گۆڕ بھێنرێمە دەرەوە و زیندوو بکرێمەوە؟ لەکاتێکدا چەندین سەدە لە پێش منەوە خەڵک مردوون و کەسیان زیندوو نەبووەتەوە، باوک و دایکیشی بەپەرۆشەوە نزا دەکەن و لە (اللە تعالی) دەپاڕێنەوە کە بیخاتە سەر ڕێی ڕاست پێی دەڵێن: ھاوار و تیاچوون بۆ تۆ، باوەڕ بھێنە بە زیندووبونەوە، چاک بزانە کە بەڵێنی (اللە تعالی) بە ھاتنی ڕۆژی قیامەت بەڵێنێکی تەواو ڕاستە و دێتە دی، ئینجا کوڕەکە وەڵامی دانەوە و وتی: ئەمەی ئێوە دەیڵێن دەربارەی زیندوو بوونەوە تەنھا درۆ و دەلەسەی پێشینان زیاتر ھیچ شتێکی دیکە نییە! وە بە ھیچ شێوەیەک پشت ڕاست نەکراوەتەوە لە لایەن (اللە تعالی)وە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ فِيٓ أُمَمٖ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ خَٰسِرِينَ
ئەوانەی ئەو بڕیارەی (اللە تعالی) دەیانگرێتەوە بە ئازاردانیان، لەگەڵ بێباوەڕانی ئادەمیزاد و جنۆکەدا، (کەپێش ئەمان مردوون) لەڕاستیدا ھەر ھەموویان زەرەرمەندن، چونکە خۆیان وخێزانەکانیان دۆڕاند ودەچنە نێو دۆزەخەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلِكُلّٖ دَرَجَٰتٞ مِّمَّا عَمِلُواْۖ وَلِيُوَفِّيَهُمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
جا سەرەنجام بۆ ھەر دەستەیەک لە ئیمانداران یان لە بێباوەڕەکان پلەی تایبەتیان بۆ دیاری کراوە، پاداشتی باوەڕداران لە بەھەشتدا پلەی بەرز و سەربەرزییە، وە سزای بێباوەڕان لە دۆزەخدا پلەی نزمی و سەرشۆڕییە، ئەوە پاداشتی کردەوەکانیانە لەلایەن (اللە تعالی)وە، کەس ستەمی لێناکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، بە کەم کردنەوەی چاکەی چاکەکاران، یان زیادکردنی تاوانی تاوانباران.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَوۡمَ يُعۡرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَلَى ٱلنَّارِ أَذۡهَبۡتُمۡ طَيِّبَٰتِكُمۡ فِي حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنۡيَا وَٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِهَا فَٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ عَذَابَ ٱلۡهُونِ بِمَا كُنتُمۡ تَسۡتَكۡبِرُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَبِمَا كُنتُمۡ تَفۡسُقُونَ
ڕۆژێک دێت ئەوانەی باوەڕیان بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکانی نەبووە بەرەو دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێن و بە لۆمە و ھەڕەشەوە پێیان دەوترێت: ئێوە خۆشی و ڕابواردنی خۆتان لە دونیادا بینی و بەکەیف سەفاوە ژیانتان بردە سەر، ئەمڕۆ نۆرەی ئەوەیە کە سزای خەجاڵەتی و ڕیسوایی بدرێنەوە، بەھۆی ئەوەی لە ژیانی دونیادا لوتبەرز بوون و بەناھەق خۆتان بە گەورە دەزانی و بێباوەڕ و یاخی بوون و فەرمانەکانی (اللە تعالی)تان جێبەجێ نەدەکرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• بيان مكانة بِرِّ الوالدين في الإسلام، بخاصة في حق الأم، والتحذير من العقوق.
ڕوونکردنەوەى چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوکدا لەئاینی ئیسلامدا، بەتایبەت دایک، وە ئاگادارکردنەوە لە ئەزیەت و ئازاردانیان.

• بيان خطر التوسع في ملاذّ الدنيا؛ لأنها تشغل عن الآخرة.
ئاگادارکردنەوە لە خراپی باوەش کردن بەخۆشییەکانی دونیادا، چونکە ڕۆژی قیامەتمان لەبیردەباتەوە.

• بيان الوعيد الشديد لأصحاب الكبر والفسوق.
ھەڕەشەیەکی زۆر توند لەئەوانەى لوتبەرزن -خۆبەگەورەزانن- و خراپەکارن.

۞ وَٱذۡكُرۡ أَخَا عَادٍ إِذۡ أَنذَرَ قَوۡمَهُۥ بِٱلۡأَحۡقَافِ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦٓ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) باسی براکەی قەومی (عاد) کە،(ھود) پێغەمبەرە (علیه السلام) بکە بۆ قەومەکەت، کە قەومەکەی لە ناوچەی (ئەحقاف) لە دورگەی عەرەبی نیشتەجێ بوون، قەومەکەی ئاگادارکردەوە سەبارەت بە ھاتنی سزایەکی سەخت لەلایەن (اللە تعالی)وە، پێش ھود و پاش ھودیش چەند پێغەمبەرێک قەومەکەیان ئاگادارکردبووەوە، ھەر ھەموویان بە قەومەکانیان دەوت: خەڵکینە جگە لە (اللە تعالی) کەسی تر مەپەرستن و مەیکەن بە ھاوەڵی، دەترسم توشی سزا و ئازارێکی زۆر ببن لە ڕۆژێکی سامناکدا کە ڕۆژی قیامەتە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِتَأۡفِكَنَا عَنۡ ءَالِهَتِنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
ئەوان لە وەڵامدا وتیان: ئایا تۆ ھاتوویت بۆ ئەوەی لە بەندایەتیمان بۆ خواکانمان (بتەکانمان) دوورمان بخەیتەوە و لامانبدەیت لەپەرستنیان؟؟ ناتوانیت ئەو کارە بکەیت، باشە ئەگەر تۆ ڕاستگۆیت ئەو سزایەی کە دەیڵێیت بیھێنە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ إِنَّمَا ٱلۡعِلۡمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ
ھودیش پێی وتن: زانینی کاتی ھاتنی ئەو سزایە تەنھا (اللە تعالی) دەزانێت، ومن هیچ زانستێکم سەبارەتی نیە، وە من ئەوەتان پێ ڕادەگەیەنم کە من بەرپرسم لە گەیاندنی، بەڵام بەداخەوە ھەرچی سەرنج دەدەم ئێوە لە قەوم و کەسانێکی نەفامن، وە نازانن چ شتێک سوودی بۆتان هەیە بۆیە وازی لێدەهێنن، وە نازانن چی شتێک زەرەری ھەیە بۆتان بۆیە دەیکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَمَّا رَأَوۡهُ عَارِضٗا مُّسۡتَقۡبِلَ أَوۡدِيَتِهِمۡ قَالُواْ هَٰذَا عَارِضٞ مُّمۡطِرُنَاۚ بَلۡ هُوَ مَا ٱسۡتَعۡجَلۡتُم بِهِۦۖ رِيحٞ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٞ
کاتێک ئەو سزایەیان بۆ ھات کە (پەلەیان بوو لە ھاتنی) وەک پەڵە ھەورێک ڕووی کردۆتە دۆڵ و شێو و ناوچەکەیان، وتیان: ئەم ھەورە بارانی پێیە بۆمان، (ھود) پێغەمبەر (علیه السلام) پێی وتن : نەخێر خەیاڵتان خاوە، ھیچی وەھا نییە کە ئێوە بیرتان لێدەکردەوە، ئەوە ھەورێک نییە ھاتبێ بارانتان بۆ ببارێنێ ، بەڵکو ئەوە ئەو کارەسات و نەھامەتیەیە کە پەلەتان بوو لە ھاتنی، بایەکە سزایەکی سەختی بەدەمەوەیە بۆتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
تُدَمِّرُ كُلَّ شَيۡءِۭ بِأَمۡرِ رَبِّهَا فَأَصۡبَحُواْ لَا يُرَىٰٓ إِلَّا مَسَٰكِنُهُمۡۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
بەسەر ھەر شتێکدا ھەڵبکا بە فەرمانی (اللە تعالی) وێرانی دەکات، ھات بەسەریانا و تەفروتونای کردن، وایان لێھات لە خانوەکانیان بەولاوە ھیچیان بەرچاوی کەس نەئەکەوت، ئێمە سزای تاوانباران بەم جۆرە ئەدەینەوە، ئەوانەی بەردەوامن لە کوفر و سەرپێچی (اللە تعالی) دا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ مَكَّنَّٰهُمۡ فِيمَآ إِن مَّكَّنَّٰكُمۡ فِيهِ وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ سَمۡعٗا وَأَبۡصَٰرٗا وَأَفۡـِٔدَةٗ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُمۡ سَمۡعُهُمۡ وَلَآ أَبۡصَٰرُهُمۡ وَلَآ أَفۡـِٔدَتُهُم مِّن شَيۡءٍ إِذۡ كَانُواْ يَجۡحَدُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
بەڕاستی بە شێوەیەک قەومی ھودمان جێگیر و دەسەڵاتدار کردبوو، کە ئێوەمان بەو شێوەیە جێگیر و دەسەڵاتدار نەکردووە، گوێچکە و چاو و دڵمان دابونێ پێیان ببیستن و ببینن و بیربکەنەوە و تێبگەن، کەچی نە گوێیان و نە چاویان و نە دڵیان ھیچ سوودیان نەبوو بۆیان، ئەمانە نەبنە هۆی ئەوەى لە سزای (الله تعالى) ڕزگاریان بکات، چونکە ئەوان کافر بوون ونکۆڵیان دەکرد لە ئایەتەکانی (اللە تعالی)، ئەو شتەی کە (ھود) پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) ئاگاداری لێی دەکردنەوە و ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد، کە سزای (اللە تعالی) بوو، ھات بۆیان و لەناوی بردن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَا مَا حَوۡلَكُم مِّنَ ٱلۡقُرَىٰ وَصَرَّفۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ
- ئەی خەڵکی مەککە- بەڕاستی ئێمە شار و شارۆچکە و دێھاتەکانی دەوروبەری ئێوەمان لەناو برد، ھەر یەکە لە عاد و سەمود و قەومی لوط و قەومی مەدیەن، وە چەندین نیشانە وبەڵگەمان پێ پیشان دان، بەڵکو لە بێباوەڕی وتاوان وڕەوشتە خراپەکان پەشیمان ببنەوە و بگەڕێنەوە بۆ لای (اللە تعالی).
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَوۡلَا نَصَرَهُمُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ قُرۡبَانًا ءَالِهَةَۢۖ بَلۡ ضَلُّواْ عَنۡهُمۡۚ وَذَٰلِكَ إِفۡكُهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
كەوایە ئەو بتانەی ئەو کافرانە جگە لە (اللە تعالی) کردبوونیان بە خوای خۆیان، دەیانپەرستن و قوربانیان بۆ دەکردن، بەمەبەستی نزیکبوونە لە (اللە تعالی) ؟! بۆ یارمەتیان نەدان و بەفریایان نەگەیشتن؟ بەڵکو ون بوون لێیان، ئەوەش درۆ و بوهتانەکەیان بوو، کە باوەڕیان وا بوو ئەو بتانە سوودیان پێدەگەیەنن و تکاکاریان دەبن لە لای (اللە تعالی).
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• لا علم للرسل بالغيب إلا ما أطلعهم ربهم عليه منه.
پێغەمبەران ھیچ لە غەیب نازانن و بێ ئاگان، تەنھا ئەوەی نەبێت کە (اللە تعالی) فێریانی کردووە.

• اغترار قوم هود حين ظنوا العذاب النازل بهم مطرًا، فلم يتوبوا قبل مباغتته لهم.
ئاماژەیە بۆ خۆبەگەورەزانین ولەخۆبایی بوونی قەومی هود چونکە سەرەڕای کوفر وتاوان کردنیان گومانیان وابوو ئەو سزایەی بۆیان دابەزیوە بارانە، پەشیمان نەبوونەوە و تۆبەیان نەکرد تا لەناکاو سزای (اللە تعالی) ھات بۆیان.

• قوة قوم عاد فوق قوة قريش، ومع ذلك أهلكهم الله.
ھێز و توانای قەومی ھود زۆر زیاتر بوو لە توانای قەومی قورەیش، لەگەڵ ئەوەشدا تیاچون.

• العاقل من يتعظ بغيره، والجاهل من يتعظ بنفسه.
عاقڵ ئەوەیە پەند وەربگرێت لە ھەڵەی خەڵکی، وە نەزان ئەوەیە پەند لە خۆی وەربگرێت.

وَإِذۡ صَرَفۡنَآ إِلَيۡكَ نَفَرٗا مِّنَ ٱلۡجِنِّ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوٓاْ أَنصِتُواْۖ فَلَمَّا قُضِيَ وَلَّوۡاْ إِلَىٰ قَوۡمِهِم مُّنذِرِينَ
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) باسی ئەوەیان بۆ بکە کە ئێمە چەند جنۆکەیەکمان نارد بۆ لات،تا گوێ لە قورئان خوێندنەوەت بگرن، کاتێک ئامادە بوون، ھاتن بەیەکتریان وت: بێدەنگ بن هەتاوەکو بتوانین بەجوانى گوێی بۆ ڕابگرن، ئینجا کە خوێندنەوەکە تەواو بوو، گەڕانەوە بۆ ناو قەومەکەی خۆیان بۆئەوەى مسوڵمان بن وئیمان بهێنن و هەروەها ئاگاداریان بکەنەوە لەسزای خواى گەورە ئەگەر باوەڕیان بەم قورئانە نەبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالُواْ يَٰقَوۡمَنَآ إِنَّا سَمِعۡنَا كِتَٰبًا أُنزِلَ مِنۢ بَعۡدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلۡحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٖ مُّسۡتَقِيمٖ
جنۆکە باوەڕدارەکان لە نێو قەومەکەیاندا بانگەوازیان کرد و وتیان: خزمینە، بەڕاستی ئێمە گوێ بیستی کتێبێک بوین کە دوای کتێبەکەی (موسا) نازڵ کراوە لە لایەن (اللە تعالی)وە ، سەلمێنەر و بەڕاستدانەری کتێبەکانی پێش خۆیەتی و ھیدایەت و ڕێنمونی بەخشە بۆ لای حەق و حەقیقەت و ڕاستی، ھەروەھا بۆ ڕێگە و ڕێباز و بەرنامەیەکی ڕاست و دروست، کە ڕێبازی ئیسلامە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰقَوۡمَنَآ أَجِيبُواْ دَاعِيَ ٱللَّهِ وَءَامِنُواْ بِهِۦ يَغۡفِرۡ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمۡ وَيُجِرۡكُم مِّنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ
ئەی خێڵەکەی خۆمان! بەدەم بانگەوازی (موحەممەد) پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) بڕۆن و ئیمانی پێ بھێنن، (کە بانگتان دەکات بۆ ھەق و ڕاستی)، خواى گەورە لە گوناھەکانتان خۆش دەبێ و لە سزایەکی پڕ ئێش و ئازار پەناتان بدا کە چاوەڕێتانە ئەگەر وەڵامی بانگەوازەکەی نەدەنەوە و باوەڕی پێنەھێنن و بەڕاستی نەزانن کە نێردراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن لَّا يُجِبۡ دَاعِيَ ٱللَّهِ فَلَيۡسَ بِمُعۡجِزٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَيۡسَ لَهُۥ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءُۚ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ
ھەر کەسێک بەدەم بانگەوازی (موحەممەد) پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) نەچێ و وەڵامی نەداتەوە لەوەى بانگەوازى بۆ دەکات ئەوا ناتوانێت لەم سەر زەویەدا لە دەسەڵاتی (اللە تعالی) خۆی دەرباز بکات و کەسیش شک نابا دەربازی بکات وپەنای بدات (تا ڕزگاری بکات لەئاگری جەهەنەم) جگە لە (اللە تعالی)، ئەوانەی کە وەڵامی بانگەوازی (اللە تعالی) نادەنەوە لە گومڕاییەکی ئاشکرا و دیاردان.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَلَمۡ يَعۡيَ بِخَلۡقِهِنَّ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحۡـِۧيَ ٱلۡمَوۡتَىٰۚ بَلَىٰٓۚ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئایا ئەوانە کە (بت پەرست و موشریکن و باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نییە) و بیریان نەکردۆتەوە و سەرنجیان نەداوە لەوەی کە (اللە تعالی) ئاسمانەکان و زەوی (بە گەورەیی و فراوانیشیانەوە) بەدیھێناوە و ھیچ ماندووش نەبووە لە بەدیھێنانیان، مەگەر توانای نییە مردووەکان زیندوو بکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت؟! بەڵێ بێگومان ئەو زاتە پاک و بێگەردە و دەسەڵاتی ھەیە کە زیندوویان بکاتەوە و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە!!
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَوۡمَ يُعۡرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَلَى ٱلنَّارِ أَلَيۡسَ هَٰذَا بِٱلۡحَقِّۖ قَالُواْ بَلَىٰ وَرَبِّنَاۚ قَالَ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ
ڕۆژێک دێت دۆزەخ نیشانی ئەوانە دەدرێت کە کافرن و باوەڕیان بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی نەبوو (پێش ئەوەی بخرێنە ناوی) پێیان دەوترێت: ئایا ئەمەی کە دەیبینن (سزای دۆزەخ) ھەق و ھەقیقەت و ڕاستەقینەیە؟! یا درۆ و خەیاڵە؟ وەک ئەوەی ئێوە لە دونیادا دەتانوت؟! ھەموویان دەڵێن: بەڵێ سوێند بە (اللە تعالی) هەق وڕاستە. وەڵام دەدرێنەوە و پێیان دەوترێت: دەی کەواتە سزا و ئازار بچێژن بەھۆی ئەوەی کە جاران ڕێبازی کوفر و بێدینی و بتپ ەرستەکانتان دەگرتەبەر.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَٱصۡبِرۡ كَمَا صَبَرَ أُوْلُواْ ٱلۡعَزۡمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسۡتَعۡجِل لَّهُمۡۚ كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَ مَا يُوعَدُونَ لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا سَاعَةٗ مِّن نَّهَارِۭۚ بَلَٰغٞۚ فَهَلۡ يُهۡلَكُ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ
کەواتە - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) دان بەخۆدا بگرە و خۆڕاگربە لەسەر ئازاری ئەم کافرانە، وەک چۆن پێغەمبەرە ئولولعەزمەکان -خاوەن ورەی زۆر بەرز وزۆر ئارامگر لەسەر پەیامەکەیان- (نوح و ئیبراھیم و موسا و عیسا) (سەلامی خوایان لێ بێت) خۆیان ڕاگرت و پەلەی ھاتنی سزای (اللە تعالی) یان بۆ مەکە، بێگومان ئەو سزایە سەرەنجام ھەر دێتە سەریان، ئەو ڕۆژەی کە ئەو پەپەیمانەى پێیان دراوە بێتە سەریان بەچاوی خۆیان ئەیبینن، لەبەر ناڕەحەتی و سەختی ئەو سزایە وا ئەزانن تەنھا سەعاتێک لە ڕۆژیان پێچووە لەژیانی دونیادا، ھەر بۆیە ئەم قورئانەی کە نێردراوە بۆ (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پەیامێکی ڕاگەیاندنی بەھێزە بۆ مرۆڤـ و جنۆکەکان، جا ئیتر ئەو کاتە جگە لە کۆمەڵی تاوانباران کەس ڕیسوا و خەسارۆمەند نابێت کە لەڕێگای ڕاست دەرچوون بەهۆی کوفر وتاوانەکانیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• من حسن الأدب الاستماع إلى المتكلم والإنصات له.
لە جوانی ئەدەب بریتیەلە گوێگرتن و بێ دەنگی بۆ قسەکار.

• سرعة استجابة المهتدين من الجنّ إلى الحق رسالة ترغيب إلى الإنس.
زوو وەڵامدانەوەی جنۆکەکان و باوەڕھێنانیان، پەیامێکی ھاندان بوو بۆ مرۆڤەکان.

• الاستجابة إلى الحق تقتضي المسارعة في الدعوة إليه.
وەڵامدانەوەی هەق وڕاستی پێویستی بە ھەوڵ و کۆشش و بانگەوازکردنە بۆی.

• الصبر خلق الأنبياء عليهم السلام.
ئارامگرتن ئەخلاقی پێغەمبەرەکانە (سەلامی خوایان لێ بێت).

 
Translation of the meanings Surah: Al-Ahqāf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close