Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-Hujurāt   Ayah:

سورەتی الحجرات

Purposes of the Surah:
معالجة اللسان وبيان أثره على إيمان الفرد وأخلاق المجتمع.
چاککردن و چارەسەرکردنی زمان و ڕوونکردنەوەى کاریگەری لەسەر ئیمانی تاک و ڕەوشتی کۆمەڵگا.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە شوێنی ئەو شەریعەت و ڕێسایانە كەوتون کەبۆتان دیاری کراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، نەکەن پێش (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بکەون لە گوفتار و کردارتاندا، ھەوڵبدەن ھەمیشە تەقوادار و دیندار و پارێزکار بن، چونکە (اللە تعالی) تەواو بیسەرە بەگوفتارتان، ئاگاتان لە کردارەکانتان بێت، چونکە ھیچی ون نابێت، وە پاداشتان دەدرێتەوە لەسەری.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَرۡفَعُوٓاْ أَصۡوَٰتَكُمۡ فَوۡقَ صَوۡتِ ٱلنَّبِيِّ وَلَا تَجۡهَرُواْ لَهُۥ بِٱلۡقَوۡلِ كَجَهۡرِ بَعۡضِكُمۡ لِبَعۡضٍ أَن تَحۡبَطَ أَعۡمَٰلُكُمۡ وَأَنتُمۡ لَا تَشۡعُرُونَ
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە شوێنی ئەو شەریعەت و ڕێسایانە كەوتون کە بۆتان دیاری کراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، بە ڕەوشت و بە ئەدەب بن لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم)، نەکەن دەنگتان بەرز بکەنەوە بەسەر دەنگی پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم)، وە بەناوی خۆیەوە بانگی مەکەن ھەروەک چۆن یەکتر بانگ دەکەن، بەڵکو بە (پێغەمبەر یا نەبی) بە نەرم و نیانی بانگی بکەن، نەبادا بەبێ ئەوەی بەخۆتان بزانن تووشی گوناهـ ببن و کردەوە چاکەکانتان بێ مایە دەرچێت و بەفیڕۆ بڕوا.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصۡوَٰتَهُمۡ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱمۡتَحَنَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡ لِلتَّقۡوَىٰۚ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٌ عَظِيمٌ
بێگومان ئەوانەی دەنگی خۆیان لای پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) نزم ئەکەنەوە و بەئەدەبەوە قسە ئەکەن، ئەوان ئەو کەسانەن کە (اللە تعالی) دڵەکانیانی زاخاوداوە بۆ تەقوا و خواناسین، وە زۆر دڵسۆز بوون بۆی، ئەوانە لێبووردنیان بۆ ھەیە لەلایەن (اللە تعالی) وە، ھیچ سزایەکیان نادرێت لەسەر تاوانەکانیان، وە پاداشتی گەورەیان بە نسیب ئەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا، وە (اللە تعالی) دەیانخاتە بەھەشتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُنَادُونَكَ مِن وَرَآءِ ٱلۡحُجُرَٰتِ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ
ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەڕاستی ئەو عەرەبە دەشتەكیانەی لەودیوی ژوورەکانی خێزانەکانتەوە بانگت دەکەن، زۆربەی ئەوانە نەفامن و ژیر نین (بێ ئەقڵن).
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• تشرع الرحمة مع المؤمن، والشدة مع الكافر المحارب.
لەشەریعەت و یاسا و ڕێسا ئیسلامییەکاندا دانراوە کە ئیماندار دەبێت بەڕەحم و بەزەیی بێت بۆ ئیمانداران، وە توند و تیژ بێت بەرامبەر بەبێباوەڕانی شەڕکەر.

• التماسك والتعاون من أخلاق أصحابه صلى الله عليه وسلم.
یارمەتیدان و پێکەوە بوون و هاریكاری یەكتری كردن لەڕەوشتی ھاوەڵانی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم).

• من يجد في قلبه كرهًا للصحابة الكرام يُخْشى عليه من الكفر.
ھەر کەسێك ڕق و کینەی لە دڵدا بێت بەرامبەر ھاوەڵە بەڕێزەکان لێی بترسە کە بێباوەڕ و کافر بێت.

• وجوب التأدب مع رسول الله صلى الله عليه وسلم، ومع سُنَّته، ومع ورثته (العلماء).
پێویستە بە ئەدەب بین بەرامبەر پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) و بەرامبەر سوننەت و ڕێبازەکەی و میراتگرانی (واتە زانایان).

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ صَبَرُواْ حَتَّىٰ تَخۡرُجَ إِلَيۡهِمۡ لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
ئەگەر ئەوانەی لەودیوی ژوورەکانی خێزانەکانتەوە بانگت دەکەن خۆگر بوونایە و ئارامگر بوونایە تا تۆ لەماڵ دەرئەچی و دێیت بۆ لایان، وە بەھێمنی و بێ دەنگی گفتوگۆیان لەگەڵ بکردیتایە، باشتر ئەبوو بۆیان لەوەی کە لەپشتەوە قسەت لەگەڵ بکەن، چونکە ئەوە گەورەیی و ڕێزی تێدایە بۆیان، (اللە تعالی) لەو تاوانبارانەی کە تەوبەیان کردووە خۆش بووە، وە جگە لەوانەیش ھەر خۆش بووە، وە لەنەزانینیان دەبورێت بەسۆز و بەڕەحمە بۆیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن جَآءَكُمۡ فَاسِقُۢ بِنَبَإٖ فَتَبَيَّنُوٓاْ أَن تُصِيبُواْ قَوۡمَۢا بِجَهَٰلَةٖ فَتُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَا فَعَلۡتُمۡ نَٰدِمِينَ
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، کار بەو شەریعەت و یاسا و ڕێسایانە دەکەن کە بۆتان دیاریکراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، ئەگەر کەسێکی گومان لێکراو و متمانە پێ نەکراو ھەواڵێکی لە ھۆزێکەوە بۆ ھێنان، ھەروا بە ئاسانی باوەڕی پێ مەکەن و لێی بکۆڵنەوە و بزانن ئایا قسەکە ڕاستە یا ڕاست نییە و ھەڵبەستراوە، نەبادا بە ھۆی ئەو ھەواڵە درۆینەوە کۆمەڵە خەڵکی گرفتار و تووش بکەن، پاشان لەو کارەی کردووتانە پەشیمان ببنەوە دوای ئەوەی ناڕاستی ودرۆیی هەواڵەکەیتان بۆ دەرکەوت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ فِيكُمۡ رَسُولَ ٱللَّهِۚ لَوۡ يُطِيعُكُمۡ فِي كَثِيرٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِ لَعَنِتُّمۡ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ حَبَّبَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡإِيمَٰنَ وَزَيَّنَهُۥ فِي قُلُوبِكُمۡ وَكَرَّهَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡكُفۡرَ وَٱلۡفُسُوقَ وَٱلۡعِصۡيَانَۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلرَّٰشِدُونَ
بزانن - ئەی ئیمانداران - کەوا پێغەمبەری خوا کە وەحی بۆ نێردراوە لە نێوانتاندایە، ئاگاتان لەخۆتان بێت درۆی لەگەڵ نەکەن، چونکە لەڕێگەی - وەحی - سروشەوە ئاگادار دەکرێتەوە، ئەو دەزانێت چی باشە بۆتان، ئەگەر لەزۆر شتدا کەداوای لێ ئەکەن بە گوێتان بکات تووشی دەردە سەری ئەبن، بەڵام (اللە تعالی) ئەمەی بۆ ئێوە ناوێت، بەڵکو (اللە تعالی) باوەڕ و فەرمانبەرداری لەلاتان خۆشەویست و شیرین کردووە لەدڵتاندا و بۆی ڕازاندوونەتەوە، ھەروەھا بێباوەڕیی و دوورکەوتنەوە لەڕێگای ڕاست، بەخراپ خستووەتە پێش چاوتان، ئینجا ئەوانەی ئەم ڕەوشتە جوانانەیان ھەیە، ئەوانە ھیدایەتدراو و تێگەیشتوو و پێگەیشتوویەکی تەواون.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَنِعۡمَةٗۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
ئەوەی کە بەدەستتان ھێناوە لەو سیفەتە جوانانە - ڕازاندنەوە و بەباشدانانى خێر و چاکە - لەدڵتان، وە بە ناشیرین بینینی خراپە و تاوان لەدڵتان، بەخشش و کەرەمێکی (اللە تعالی) یە و نیعمەتێکی شیرینە، (اللە تعالی) خۆی زانایە و چاک دەزانێت کێ شایانی ئەو کەرەم و بەخششە شیرینەیە تا پێی ببەخشێت، وە ھەروەھا زۆر دانایە وە ھەموو شتێکی لەجێی خۆی داناوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱقۡتَتَلُواْ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَاۖ فَإِنۢ بَغَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا عَلَى ٱلۡأُخۡرَىٰ فَقَٰتِلُواْ ٱلَّتِي تَبۡغِي حَتَّىٰ تَفِيٓءَ إِلَىٰٓ أَمۡرِ ٱللَّهِۚ فَإِن فَآءَتۡ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَا بِٱلۡعَدۡلِ وَأَقۡسِطُوٓاْۖ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ
ئەگەر دوو دەستە و تاقم لە باوەڕداران لەناو خۆیاندا بوو بە جەنگیان، - ئەی باوەڕداران - نێوانیان چاک بکەن و ئاشتیان بکەنەوە، بەبانگ کردنیان بەوەی شەریعەت و یاساو ڕێساکەی اللە تەعالا بکەن بەدادوەر لە نێوان خۆیاندا، ئەگەر ھاتوو دەستەیەکیان ئاشتەوایی نەویست و دەست درێژی کرد، ئەوا ئێوە لەگەڵ ئەوەی ئاشتەوایی ناوێت و دەست درێژی دەكات بجەنگن تا ئەو کاتەی ئەگەڕێنەوە بۆ حوکم و بڕیاری اللە تەعالا، ئەگەر گەڕانەوە بۆ حوکم و بڕیاری اللە تەعالا، ئەوا بەدادپەروەی و گەڕاندنەوەی ھەق بۆ خاوەن ھەق نێوانیان چاک بکەن و ئاشتیان بکەنەوە و جیاوازیەکانیان وەلا نێن، وە دادپەروەر بن لەدادوەریەکەتاندا، چونکە الله تەعالا دادپەروەرانی خۆش دەوێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِخۡوَةٞ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَ أَخَوَيۡكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ
بەڕاستی باوەڕداران برای یەکن لە ئیسلامدا، کەواتە ئێوەیش ئەی موسوڵمانینە، نێوانی براکانی خۆتان چاک بکەن و ئاشتیان بکەنەوە و لە (اللە تعالی) بترسن و فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە نەهی لێکراوەکانى، بەڵکو ھیوای ئەوە ھەبێت (اللە تعالی) ڕەحمتان پێ بکات و میھرەبانیتان لەگەڵ بنوێنێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَسۡخَرۡ قَوۡمٞ مِّن قَوۡمٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُونُواْ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَلَا نِسَآءٞ مِّن نِّسَآءٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهُنَّۖ وَلَا تَلۡمِزُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَلَا تَنَابَزُواْ بِٱلۡأَلۡقَٰبِۖ بِئۡسَ ٱلِٱسۡمُ ٱلۡفُسُوقُ بَعۡدَ ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن لَّمۡ يَتُبۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، کار بەو شەریعەت و یاسا و ڕێسایانە دەکەن کەبۆتان دیاری کراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، با ھیچ ھۆزێک گاڵتە بەھۆزێکی تر نەکات، لەوانەیە ئەو ھۆزە گاڵتەپێکراوە لەھۆزە گاڵتەپێکەرەکە چاکتر بێت، وە پەند ئەوەیە لای (اللە تعالی) یە، وە باھیچ ئافرەتێك گاڵتە بە ئافرەتێکی تر نەکات، لەوانەیە ئەو ئافرەتە گاڵتەپێکراوە لە ئافرەتە گاڵتەپێکەرەکە چاکتر بێت، غەیبەتی یەکتر مەکەن ویەکتر عەیبدار مەکەن چونکە کە غەیبەتی یەکترتان کرد ویەکترتان عەیبدار کرد وەک ئەوە وایە سوکایەتیتان بەخۆتان کردبێت لەبەر ئەوە کە موسوڵمانان ھەموو یەکن، ناو و ناتۆرەی ناشیرین بەیەکتردا ھەڵمەدەن، ھەروەک چۆن خەڵکی مەدینە ئەو کارەیان دەکرد پێش ھاتنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ھەر کەسێك لە ئێوە ئەم کارانە ئەنجام بدات، ئەوە زۆر فاسقێتی وبەدناوییە بۆ موسوڵمان پاش ئیمان ھێنانی بە (اللە تعالی)، وە ھەر کەسێک پەشیمان نەبێتەوە و-تەوبە- لەو کارانە کە کردوویەتی نەکات، ئەوانە ستەم لەخۆیان دەکەن چونکە خۆیان تووشی تیاچوون دەکەن بەوەی سەرپێچی فەرمانەکانی (اللە تعالی) دەکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• وجوب التثبت من صحة الأخبار، خاصة التي ينقلها من يُتَّهم بالفسق.
پێویستە ھەواڵەکان بسەلمێنرێن، بەتایبەت ئەو کەسەی دەیگێڕێتەوە ئەگەر تۆمەتبار بێت بە خراپەكاری.

• وجوب الإصلاح بين من يتقاتل من المسلمين، ومشروعية قتال الطائفة التي تصر على الاعتداء وترفض الصلح.
ئاشتکردنەوەی مسوڵمانان پێویستە ئەگەر ناکۆک بوون، پێویستە شەڕ لەگەڵ ئەوەیان بکرێت کە زوڵم دەکات و ئاشتەوایی ناکات.

• من حقوق الأخوة الإيمانية: الصلح بين المتنازعين والبعد عما يجرح المشاعر من السخرية والعيب والتنابز بالألقاب.
لە ئەرکەکانی برایەتی ئیمانداری : ئاشتکردنەوەی دوو لایەنە ناکۆکە، وە دوورەپەرێزی لەو شتانەى دەبنە هۆی شکاندنی هەست ودڵی بەرامبەر لە سوکایەتی کردن و گاڵتەکردن و ناو و ناتۆرە وتن.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱجۡتَنِبُواْ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلظَّنِّ إِنَّ بَعۡضَ ٱلظَّنِّ إِثۡمٞۖ وَلَا تَجَسَّسُواْ وَلَا يَغۡتَب بَّعۡضُكُم بَعۡضًاۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمۡ أَن يَأۡكُلَ لَحۡمَ أَخِيهِ مَيۡتٗا فَكَرِهۡتُمُوهُۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٞ رَّحِيمٞ
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە کار بەو شەریعەت و یاسا و ڕێسایانە دەکەن کە بۆتان دیاریکراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، خۆتان لەگەلێ گومان بردن دوور بگرن (بەبێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەکت ھەبێت)، چونکە ھەندێك گومان بردن بەخەڵک گوناھە، وەک گومانی خراپ بردن بەوەی کە لەڕووکەشدا کەسێکی باشە، ھەروەھا بە شوێن عەیب و عاری یەکتردا مەگەڕێن، وە لەپاش ملە -غەیبەت- باسی یەکتر بەخراپە مەکەن، ئەگەر بە خراپە باسی برایەکی کرد وەک ئەوە وەھایە گۆشتی بە مردوویی بخوات، ئایا کێتان ئامادەیە گۆشتی براکەی بەمردوویی بخوات ؟! دەی ھەروەھا خۆتان بەدوور بگرن لەغەیبەت و بەخراپی بزانن، لەخوای خۆتان بترسن وە فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن، وە خۆتان بەدوور بگرن لەقەدەغەکراوەکانی، بێگومان (اللە تعالی) تەوبەی تەوبەکاران قبوڵ دەکات، وە زۆر میھرەبانە بەرامبەریان.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن ذَكَرٖ وَأُنثَىٰ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ شُعُوبٗا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓاْۚ إِنَّ أَكۡرَمَكُمۡ عِندَ ٱللَّهِ أَتۡقَىٰكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٞ
ئەی خەڵکینە ئێمە ئێوەمان لە نێر و مێیەک بەدیھێناوە (مەبەست باوکە ئادەم و دایە حەوایە) ڕەچەڵەکی ھەمووتان یەکە و کەس شانازی بە بنەچە و ڕەچەڵکی خۆیەوە نەکات، ئێمە ئێوەمان لەچەندەھا ھۆز و تیرەی جیاواز بەدیھێناوە، بۆ ئەوەی یەکتر بناسن نەک بۆ ئەوەی خۆتان بە جیاواز بزانن، چونکە بەڕێزترتان لای (اللە تعالی) ئەوانەیە کە زیاتر (اللە تعالی) دەناسن ولێی دەترسن -تەقوادارن-، وە زیاتر خۆیان لەحەرام و گوناهـ و خراپە دەپارێزن، وە دڵنیاش بن کە (اللە تعالی) تەواو زانایە بەھەموو شتێک، وە ئاگادارە بە ناخ و نیەتی تاکە تاکەی بەندەکانی لەھەموو کات و ساتێکدا، وە ھیچی لێ ون نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ قَالَتِ ٱلۡأَعۡرَابُ ءَامَنَّاۖ قُل لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسۡلَمۡنَا وَلَمَّا يَدۡخُلِ ٱلۡإِيمَٰنُ فِي قُلُوبِكُمۡۖ وَإِن تُطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَا يَلِتۡكُم مِّنۡ أَعۡمَٰلِكُمۡ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ
ئەی (موحەممەد) ( صلی اللە علیە وسلم) ھەندێک لە عەرەبە بیابان نشینەکان -ئەعرابیەکان- دێن بۆ لات و دەڵێن: ئێمەش ئیمان و باوەڕمان ھێناوە بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی، تۆش پێیان بڵێ: ئیمانتان نەھێناوە بەڵکو بڵێن: ئێمە ھاتووین و تەسلیم وگوێڕایەڵ بووین، ھێشتا ئیمان و باوەڕ بەتەواوەتی جێگیر نەبووە لەدڵ و دەرونتاندا، چاوەڕێ دەکرێت ئیمان و باوەڕ بەتەواوەتی جێگیر ببێت لەدڵ و دەرونتاندا، - ئەی ئەعرابیەکان- جا ئیتر ئەو کاتە ئەگەر فەرمانبەرداری (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی بن لە باوەڕهێنان وکردەوەى چاکدا، ئەوە دڵنیابن کە ھیچ کار و کردەوەیەکتان بەزایە ناچێت، بەڕاستی (اللە تعالی) تەواو لێخۆشبوو و میھرەبانە، بەتایبەت بۆ ئەوانەتان کە تۆبە دەکەن لە تاوانەکانیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ لَمۡ يَرۡتَابُواْ وَجَٰهَدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ
لەڕاستیدا باوەڕدارانی تەواو ئەو کەسانەن کە ئیمان و باوەڕێکی پتەو و دامەزراویان ھێناوە بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، پاشان نەکەوتونەتە ھیچ دوودڵی و دڵەڕاوکێ و گومانێکەوە، ئینجا خەبات و تێکۆشانیان کردووە بەماڵ و سامان و خۆیان بۆ خزمەتکردن بە ئاینی ئیسلام و گەیاندنی، مەبەستیشیان تەنھا بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی (اللە تعالی) بووە، وە ھیچ کات پیسکەیی و بەرچاوتەنگیان پێوە دیار نییە، ئا ئەو جۆرە کەسانە کە ئەو ڕەوشتانەیان ھەیە، کەسانێکی ڕاستگۆ و ڕاست و دروستن و جێی متمانەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ أَتُعَلِّمُونَ ٱللَّهَ بِدِينِكُمۡ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) بەو عەرەبانە بڵێ : ئایا ئێوە دەتانەوێت باوەڕ و ئایینی خۆتان بە (اللە تعالی) ڕابگەیەنن و ئاگاداری بکەن؟! لە کاتێکدا کە (اللە تعالی) ھەرچییەک لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بەھەمووی دەزانێت، وە زانیاری (اللە تعالی) بێ سنوورە و ھیچی لێ ون نابێت و زانیاری ھەیە بەھەموو شتێک کە لەم گەردوونەدا ھەیە و ڕوو دەدات پێویست بە ڕاگەیاندنی ئێوە ناکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَمُنُّونَ عَلَيۡكَ أَنۡ أَسۡلَمُواْۖ قُل لَّا تَمُنُّواْ عَلَيَّ إِسۡلَٰمَكُمۖ بَلِ ٱللَّهُ يَمُنُّ عَلَيۡكُمۡ أَنۡ هَدَىٰكُمۡ لِلۡإِيمَٰنِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانە منەتت بەسەردا دەکەن کە موسڵمان بوون، تۆش پێیان بڵێ : ئێوە منەت بەسەر مندا مەکەن، بەوەی کە ھاتوونەتە ناو دینی (اللە تعالی)، سودی ئەو باوەڕ ھێنانە - ئەگەر ھەبێت - بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، بەڵکو (اللە تعالی) منەت دەکات بەسەرتاندا کە ھیدایەتی داون بۆ ئەوەی ئیمان بھێنن، ئەمە باش بزانن ئەگەر ڕاست دەکەن کە دەڵێن ئیمانمان ھێناوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ غَيۡبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
بێگومان (اللە تعالی) ئاگادار و زانایە بەوەی لە ئاسمانەکان و لەزەویدا شاردراوەتەوە، وە ئاگادارە بە ھەموو کردەوەیەکی بەندەکانی و ھیچی لێ ون نابێت، وە ئاگای لەوەش ھەیە کە ئێوە دەیکەن، وە پاداشتان دەداتەوە لەسەر کارە چاک و خراپەکانتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• سوء الظن بأهل الخير معصية، ويجوز الحذر من أهل الشر بسوء الظن بهم.
گومانی خراپ بەکەسی چاکەکار تاوانە، وە دروستە بۆ خۆپاراستن گومانی خراپ ببەیت بە کەسی خراپەکار.

• وحدة أصل بني البشر تقتضي نبذ التفاخر بالأنساب.
لە بنچینەدا مرۆڤەکان یەکن ئەمە دەبێـە هۆی ڕیشە کێشکردن و لەبن دەرهێنانى شانازی کردنە بە بنچینە و ڕەچەڵەکەوە.

• الإيمان ليس مجرد نطق لا يوافقه اعتقاد، بل هو اعتقاد بالجَنان، وقول باللسان، وعمل بالأركان.
ئیمان تەنها بەزار نییە ئەگەر دڵیشی لەگەڵ نەبێت، بەڵکو دەبێت باوەڕت بەدڵ ھێنابێت و بەکردەوەش بیسەلمێنێت.

• هداية التوفيق بيد الله وحده وهي فضل منه سبحانه ليست حقًّا لأحد.
ھیدایەتی تەوفیق - بۆ پابەند بوون لەسەر ڕێگای ڕاست بۆ بەندە- تەنها بەدەستی (اللە تعالی) یە، چاکە و فەزڵی ئەو زاتەیە، وە مافی هیچ كەسێكی تر نییە.

 
Translation of the meanings Surah: Al-Hujurāt
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close