Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (37) Surah: Al-A‘rāf
فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ يَنَالُهُمۡ نَصِيبُهُم مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُنَا يَتَوَفَّوۡنَهُمۡ قَالُوٓاْ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ قَالُواْ ضَلُّواْ عَنَّا وَشَهِدُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ أَنَّهُمۡ كَانُواْ كَٰفِرِينَ
ھیچ کەس ھێندەی ئەو کەسە ستەمکار نییە کە درۆ بە ناو خواوە ھەڵدەبەستێت، ئەو درۆیەی کە ھاوەڵی بۆ بڕیار بدات، یان ناتەواویەک بداتە پاڵ خوا، یان گوفتارێک خوا نەیفەرمووە بە ناو خواوە ھەڵیبەستێت، یان بەڵگە و نیشانەکانی خوا بە درۆ بزانێت، ئەو ئایەت و نیشانە بەرز و پیرۆزانەی کە مایەی ھیدایەت و ڕێنوێنی خەڵکین بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ئەمانە لە دونیادا دەگەن بە بەش و نسیبی خۆیان لە ڕزق و ڕۆزی و کارو کردەوەیەك کە خوای گەورە لە (لوح المحفوظ) دا بۆی نوسیون، تا ئەو کاتەی فریشتەی گیان کێشان و ھاوکارەکانی دێنە لایان و گیانیان دەکێشن، بە سەرزەنشتێکەوە پێیان دەڵێن: کوان ئەو خوایانەی کە جگە لە خوای گەورە دەتانپەرستن؟ دەی بانگیان بکەن تاوەکو فریاتان کەون، بتپەرست و موشریکەکان بە فریشتەکان دەڵێن: ئەو بت و خوا درۆینانەمان لێ بزر بوون، نازانین چیان لێھات، ئەو کاتە دانی پێدا دەنێن و شایەتی دژ بە خۆیان دەدەن، کە ئەوان لە دونیادا بێباوەڕ بوون، بەڵام لەو کاتەدا داننان بەو شتانەدا بەڵگەیە لەسەر خۆیان و ھیچ سوودێکی نییە بۆیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• المؤمن مأمور بتعظيم شعائر الله من خلال ستر العورة والتجمل في أثناء صلاته وخاصة عند التوجه للمسجد.
باوەڕدار فەرمانی پێکراوە کە شەعائیرەکانی خوای گەورە بە بەرز و پیرۆز ڕابگرێت لە ڕێگای داپۆشینی شەرمنگا و عەورەتیەوە، وە خۆڕازاندنەوە وخۆ جوانکردن لەکاتی نوێژکردندا، بەتایبەتی کاتێک دەڕوات بۆ مزگەوت.

• من فسر القرآن بغير علم أو أفتى بغير علم أو حكم بغير علم فقد قال على الله بغير علم وهذا من أعظم المحرمات.
ھەرکەسێک ڕاڤەی قورئانی پیرۆز بکات یان فەتوا بدات بەبێ عیلم و زانیاری یان حوكم بكات بە بێ عیلم ، ئەوا بێگومان بە ناو خواوە شتێکی بە بێ علم و زانست ووتوە، ئەمەش لە گەورەترین حەرامکراوەکانە.

• في الآيات دليل على أن المؤمنين يوم القيامة لا يخافون ولا يحزنون، ولا يلحقهم رعب ولا فزع، وإذا لحقهم فمآلهم الأمن.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی لەڕۆژی قیامەتدا باوەڕداران ترس و خەفەتیان نییە، وە ھیچ ترس و ناخۆشی و دڵەڕاوکێیەک ڕوویان تێ ناکات، وە ئەگەر ڕوویشیان تێ بکات ئەوە سەرەنجام دەڕەوێتەوە و ئەمن و ئاسایش ڕوویان تێدەکات.

• أظلم الناس من عطَّل مراد الله تعالى من جهتين: جهة إبطال ما يدل على مراده، وجهة إيهام الناس بأن الله أراد منهم ما لا يريده الله.
ستەمکارترین کەس ئەوانەن کە مەبەستەکانی خوای گەورە لەکار دەخەن، لەدوو ڕووەوە، ڕووی یەکەم: لەکارخستنی ئەو بەڵگەیەی کە مەبەست و مورادی خوایە، وە لەڕووی ئەوەشەوە کە وا لە خەڵک بگەیەنرێت کەخوای گەورە مەبەستی فڵان شتە لە کاتێکدا خوایش ئەو مەبەستەی نییە.

 
Translation of the meanings Ayah: (37) Surah: Al-A‘rāf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close