Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (45) Surah: Al-A‘rāf
ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبۡغُونَهَا عِوَجٗا وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ كَٰفِرُونَ
ئەو ستەمکارانە ئەوانەن کە لە دونیادا خۆیان خەڵکیان لە ڕێگای خوا لادەدا و ڕێگریان دەکرد لەوەی بێنە ناو ئیسلامەوە و ھانی خەڵکیان دەدا کە پشتی لێ ھەڵکەن، وە ھەمیشە ھەوڵیان بۆ ئەوە بوو کە ئەو ئیسلامە ڕێک و پێکە بەخوار و خێچی نیشانی خەڵک بدەن تاوەکو ھیچ کەس شوێنی نەکەوێت، سەرەڕای ھەموو ئەو کارە خراپانەشیان باوەڕیان بە رۆژی دوایی نییە و خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• عدم الإيمان بالبعث سبب مباشر للإقبال على الشهوات.
باوەڕ نەبوون بە زیندوو بوونەوەی پاش مردن، ھۆکارێکی ڕاستەوخۆیە کە مرۆڤ ڕوو لە ھەوا وئارەزوو پەرستی بکات.

• يتيقن الناس يوم القيامة تحقق وعد الله لأهل طاعته، وتحقق وعيده للكافرين.
خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا دڵنیا دەبن بەڵێنی خوای گەورە ھاتووەتە دی بۆ ئەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوا بوون، وە ھەڕەشەکانیشی ھاتەدی بۆ بێباوەڕان.

• الناس يوم القيامة فريقان: فريق في الجنة وفريق في النار، وبينهما فريق في مكان وسط لتساوي حسناتهم وسيئاتهم، ومصيرهم إلى الجنة.
لەڕۆژی قیامەتدا خەڵکی دوو دەستە و تاقمن : دەستەیەک لە بەھەشت و دەستەیەکی تر لە دۆزەخن، لەو نێوەندەیشدا دەستەیەکی تر ھەن کە چاکە و خراپەکانیان یەکسانن، کە پاشتر خوای گەورە بەڕەحم و میھرەبانی خۆی دەیانخاتە بەھەشتەوە.

• على الذين يملكون المال والجاه وكثرة الأتباع أن يعلموا أن هذا كله لن يغني عنهم من الله شيئًا، ولن ينجيهم من عذاب الله.
با ئەوانەی کە خاوەن سەروەت و سامان و ماڵی دونیا و پلە و پایە و شوێنکەوتەی زۆرن باچاک بزانن لە ڕۆژی دواییدا ناگاتە فریایان و ھیچ کەڵکی نییە بۆیان، وە لەسزای سەختی خوای گەورە ڕزگاریان ناکات.

 
Translation of the meanings Ayah: (45) Surah: Al-A‘rāf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close