Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Yūnus   Ayah:
وَإِن يَمۡسَسۡكَ ٱللَّهُ بِضُرّٖ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَۖ وَإِن يُرِدۡكَ بِخَيۡرٖ فَلَا رَآدَّ لِفَضۡلِهِۦۚ يُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
[ وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ تووشی زیانێكت بكات ئه‌وا كه‌س ناتوانێ ئه‌و زیانه‌ت له‌سه‌ر لابه‌رێت ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێت [ وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ تووشی خه‌یرو چاكه‌یه‌كت بكات [ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ ] ئه‌وا كه‌س ناتوانێ ئه‌و فه‌زڵه‌ی خوای گه‌وره‌ت له‌سه‌ر لابه‌رێ و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] خوای گه‌وره‌ خێرو فه‌زڵی خۆی تووشی هه‌ر كه‌سێك ده‌كات له‌ به‌نده‌كانی كه‌ ویستی لێ بێت [ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (١٠٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَآءَكُمُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيۡهَاۖ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيۡكُم بِوَكِيلٖ
[ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه‌ حه‌قێكتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ هاتووه‌ كه‌ قورئانه‌ [ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك هیدایه‌ت وه‌ربگرێ ئه‌وا سووده‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی [ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش گومڕا بێت و له‌ ڕێگای ڕاست لادات ئه‌وا زه‌ره‌رو زیانی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و زه‌ره‌ر به‌ خوای گه‌وره‌ ناگه‌یه‌نێ [ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِوَكِيلٍ (١٠٨) ] وه‌ منیش پارێزه‌ر نیم بتوانم ئیشی ئێوه‌ بپارێزم، یان هیداتتان بده‌م به‌ڵكو ته‌نها موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رو راگه‌یه‌نه‌رم و حه‌قم بۆ هێناون.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱتَّبِعۡ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ وَٱصۡبِرۡ حَتَّىٰ يَحۡكُمَ ٱللَّهُۚ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلۡحَٰكِمِينَ
[ وَاتَّبِعْ مَا يُوحَى إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ شوێنی ئه‌و وه‌حیه‌ بكه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی ناردوویت [ وَاصْبِرْ حَتَّى يَحْكُمَ اللَّهُ ] وه‌ ئارام بگره‌ تا خوای گه‌وره‌ خۆی بڕیار ئه‌دات له‌ نێوان تۆو كافراندا له‌ دونیاو قیامه‌ت [ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ (١٠٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ باشترین و دادپه‌روه‌رترین حاكم و دادوه‌ره‌، والله أعلم.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Surah: Yūnus
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translated by Salahuddin Abdulkarim

close