Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (47) Surah: Yūnus
وَلِكُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولٞۖ فَإِذَا جَآءَ رَسُولُهُمۡ قُضِيَ بَيۡنَهُم بِٱلۡقِسۡطِ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
[ وَلِكُلِّ أُمَّةٍ رَسُولٌ فَإِذَا جَاءَ رَسُولُهُمْ قُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ ] وه‌ بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك پێغه‌مبه‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی ناردوون، وه‌ كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان دێت و ئاماده‌ ده‌بێت له‌ رۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره‌ بڕیار له‌ نێوان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌و ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌دات به‌ دادپه‌روه‌ری تا ده‌ركه‌وێت كێ وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانى داوه‌ته‌وه‌و كێ وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ دوا ئوممه‌ته‌ به‌ڵام له‌به‌ر گه‌وره‌یى و رێزى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان - صلی الله علیه وسلم - ئێمه‌ پێش هه‌موو ئوممه‌تان ده‌كه‌وین و یه‌كه‌م ئوممه‌ت ده‌بین كه‌ خواى گه‌وره‌ بڕیار له‌ نێوانماندا ده‌دات [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٤٧) ] وه‌ ئه‌وان (خه‌ڵكى) زوڵم و سته‌میان لێ ناكرێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (47) Surah: Yūnus
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close