Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (8) Surah: At-Takāthur
ثُمَّ لَتُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ
لە رۆژى قیامەت پرسیارى نازو نیعمەتەكانتان لێدەكرێت [ ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ (٨) ] پاشان لەو ڕۆژەدا كە ڕۆژی قیامەتە پرسیارتان لێ ئەكرێ سەبارەت بەو نازو نیعمەتانەی دونیا كە هەتان بووە كە بەهۆیەوە سەرقاڵ بوونە لە هەوڵدان بۆ قیامەت و كاركردن بۆ قیامەت, لە نازو نیعمەتەكانی دونیا وەكو لەشساغی و خواردن و خواردنەوەو ڕزق و ڕۆزی و جێگاو خانووبەرەو هەر نیعمەتێكی تر كە خوای گەورە بە مرۆڤی ببەخشێ، (نیوەڕۆیەكیان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ماڵ هاتە دەرەوە ئەبوبەكرو عومەری بینی (خوایان لێ ڕازی بێ) هەردووكیان دەرچووبوون، فەرمووی: لەم كاتەدا چی ئێوەی لە ماڵ دەركردووە؟ وتیان: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم برسێتی, پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: سوێند بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە تەنها برسێتی منیشى لە ماڵ دەركردووە هەڵسن با بڕۆین تا ڕۆیشتنە لای ماڵی پیاوێكی ئەنساری كە لە ماڵ نەبوو خێزانەكەی لە ماڵ بوو پێشوازی لێ كردن، وە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پرسیاری مێردەكەی كرد (ئەبو تەیهانی ئەنساری) لە كوێیە؟ فەرمووی: چووە ئاوی سازگارمان بۆ بێنێ و ئێستا ئەگەڕێتەوە, پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لەگەڵ ئەبوبەكرو عومەر دانیشتن وە زۆری پێ نەچوو پیاوەكە هاتەوەو ئاوی بۆ هێنان و خزمەتی كردن و خورمای بۆ هێنان و فەرمووی: لەمە بخۆن پاشان چەقۆكەی هەڵگرت و حەیوانیان بۆ سەرببڕی, پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: شیردەرەكان سەرنەبڕی ئەوەی كە شیری هەیە، ئەویش ئاژەڵێكی بۆ سەربڕین و لە گۆشتەكەیان خواردو ئاوی سازگاریان خوارەوە تا تێربوون، پاشان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پێی فەرموون سوێند بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە لە ڕۆژی قیامەتدا سەبارەت بەم نیعمەتەی كە خوای گەورە پێى بەخشین ئێوە پرسیارتان لێ ئەكرێ). وە لە (مەحمودی كوڕی ڕەبیع)ەوە ئەفەرمووێ: كاتێك ئەم ئایەتە دابەزی (ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ) وتیان: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم خوای گەورە سەبارەت بە چ نیعمەتێك لێمان ئەپرسێتەوە؟ ئێمە زۆربەی خواردنمان تەنها ئاوە لەگەڵ خورمادا, شمشێرمان لەسەر مل و گەردەنمانەو دوژمن ئامادەیە، ئیتر پرسیاری چ نازو نیعمەتێكمان لێ ئەكرێ؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: (بەڵێ لەسەر ئەمەیش خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا ئەكات), ئەمیش ئەگەر كەمیش بێت هەر خواردنەو نیعمەتی خوای گەورەیەو خوای گەورە لێتان ئەپرسێتەوە لەسەری، وە لە فەرموودەی تردا پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: (یەكەم شت كە لە ڕۆژی قیامەت مرۆڤ لە نازو نیعمەتەكان خوای گەورە پرسیاری لێ ئەكات پێی ئەفەرمووێ: ئایا لەشتم ساغ نەكرد؟ ئایا لە ئاوی سارد تێر ئاوتم نەكرد؟ لەو نیعمەتانە خوای گەورە پرسیارتان لێ ئەكات)، وە (ابن عەباس) ئەفەرمووێ: (ئەو نیعمەتانەی پرسیارمان لێ ئەكرێ لەشساغی و بیستن و بینینە ئایا لە چیدا ئەمانەمان سەرف كردووەو بەكارمان هێناوە)، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (تەكاثور) والحمد لله.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (8) Surah: At-Takāthur
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close