Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (1) Surah: Al-Feel

سورەتی الفیل

أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصۡحَٰبِ ٱلۡفِيلِ
سوورەتی (فیل) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (فیل) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (فیل) (٥) پێنج ئایەتە. ٣- سورەتى (فیل) زنجیرەى سەدو پێنجەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (فیل) لە دواى سورەتى (كافیرون) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە باسكردنى چیرۆك و بەسەرهاتى هێرشی ئەبرەهەو دارودەستەكەى بۆ سەر شارى مەككە كە بە (اصحاب الفیل) ناسراوە، بەڵام خواى گەورە هێرشەكەیانى بەسەر خۆیاندا شكاندەوەو شاری مەككەى لە هێرشی ئەوان پاراست و پۆلێك باڵندەى ناردە سەریان كە وردە بەردیان هەڵگرتبوو بە دەنوك و قاچەكانیان و بەوە لەناوى بردن. وە جێگاى ئاماژە پێكردنە كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لەو ساڵەدا لە دایك بووە. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ بەسەرهاتى هاوەڵانى فیل [ أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئایا نابینی كە پەروەردگارت چی كرد لە هاوەڵانی فیل، (ئەبرەهە)ى پاشاى یەمەن كەنیسەیەكی گەورەی دروست كردبوو بۆ ئەوەی خەڵكی ڕووی تێبكەن هەروەكو چۆن ڕوو لە كەعبەی پیرۆز ئەكەن و حەج لەوێ ئەكەن، بۆ ئەوەی ڕووی عەرەب وەرگێڕێ لە حەج كردن و لە كەعبەوە بێن بۆ ئەوێ و لەوێ حەج بكەن, بۆیە قوڕەیش تووڕەبوون و پێیان ناخۆش بوو هەندێكیان بەشەو چوونە ناو كەنیسەكەوەو پیسییان تێی كرد, یاخود وتراوە: ئاگریان تیادا كردۆتەوە، (ئەبرەهە)یش كاتێك هەواڵی بیستووە زۆر تووڕەبووەو وتوویەتی: ئەبێ بچم كەعبەكەی ئەوان بڕوخێنم، ئەم ڕووداوە لەم ساڵەدا بووە كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە دایك بووە، واتە: چل ساڵ پێش ئەوەی كە ببێ بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وە كاتێك كە بوو بە پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم وەحی بۆ هات هەندێك لەو كەسانەی كە ئەم ڕووداوەیان بە چاوی خۆیان بینی هێشتا مابوون كاتێك كە (ئەبرەهە) لە یەمەنەوە هات فیلی لەگەڵ خۆیدا هێناوەو سوپایەكی زۆری هێنا بۆ ئەوەی كە كەعبەی پیرۆز بڕوخێنێ وە خەڵكی چیتر لە كەعبە عیبادەتی خوای گەورە نەكەن و ڕوو بكەنە ئەو كەنیسەیەی كە ئەو دروستی كردووە, كاتێك كە هاتووە لە ڕێگا چەند هۆزو عەشیرەتێك شەڕیان لەگەڵدا كردووە بەڵام زاڵ بووە بەسەریاندا كە نزیك مەككە بوونەتەوە دەستیان گرتووە بەسەر حوشترو ئاژەڵەكانیاندا لەوانە دوو سەد حوشتری (عبد المطلب)ى تیادا بووە وە دواتر ناردوویەتی بە شوێنیاندا كە گەورەكانی قوڕەیش بێن قسەی لەگەڵدا بكەن ئەم بۆ ئەوە نەهاتووە كە كوشتاری ئەوان بكات بەڵكو تەنها هاتووە ئەو كەعبەیە بڕوخێنێ, كاتێك (عبد المطلب) هات بۆ لای ئەمیش ڕێزی لێ گرت و بە وەرگێڕەكەی وت بزانە چی ئەوێ؟ ئەمیش وتی: ئەمەوێ ئەو دوو سەد حوشترەم بۆ بگەڕێنیتەوە, (ئەبرەهە)یش پێی سەیر بوو وتی: كاتێك كە هاتی زۆر ڕێزم لێ گرتیت بەڵام ئێستا كاتێك كە قسەت كرد وا نەمای هاتوویتە داوای حوشترەكانی خۆت ئەكەی وامزانی هاتووی بەرگری لە ئەو كەعبەیە بكەی كە شوێنى عیبادەتی باوك و باپیرانتە, (عبدالمطلب) وتی: من خاوەنی ئەم حوشترانەم بۆ حوشترەكان هاتوومە ئەو كەعبەیەش خاوەنی خۆى هەیە كە خوای گەورەیە بەرگری لێ ئەكات, (ئەبرەهە)یش وتی: ناتوانێ، وتی: خۆت و ئەو, ئیتر دوو سەد حوشترەكەی بۆ گەڕاندەوەو (عبد المطلب) گەڕایەوەو بە خەڵكی مەككەی وت بچنە دەرەوەی مەككە، وە كاتێك كە چوونە دەرەوەی مەككە ئەمانیش نزیك مەككە بوونەوە فیلەكانیان ڕوو بكردایەتە یەمەن زۆر بەخێرایی ئەڕۆیشتن، ڕوویانیان بكردایەتە شام زۆر بەخێرایی ئەڕۆیشتن ڕوویانیان بكردایەتە ڕۆژهەڵات بەخێرایی ئەڕۆیشتن ڕوویانیان بكردایەتە مەككە فیلەكانی یخیان ئەدا لە زەویداو دائەنیشتن و ئەكەوتن و هەڵناسان، (ئەبرەهە) زۆری لێ ئەكردن و لێی ئەدان نەئەڕۆیشتن، لەو كاتەدا بوو كە خوای گەورە باڵندەى ئەبابیلەی ناردو بەردبارانى كردن و لەناوی بردن، واتە: ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ ئەو ڕووداوو بەسەرهاتەت بیستووە كە خەڵكی مەككە بۆیان باس كردوویت، واتە: ئەو خەڵكە بۆ ئێستا ئیمان بە تۆ ناهێنن لە كاتێك ئەو موعجیزەیەیان بەچاوی خۆیان بینیوە .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (1) Surah: Al-Feel
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close