Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (109) Surah: Yūsuf
وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ إِلَّا رِجَالٗا نُّوحِيٓ إِلَيۡهِم مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡقُرَىٰٓۗ أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۗ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
[ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ ] له‌ پێش تۆش ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ كه‌سێكمان نه‌ناردووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر ته‌نها پیاوان نه‌بن وه‌حیمان بۆ ناردوون (سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران پیاو بوون و هیچ پێغه‌مبه‌رێك ئافره‌ت نه‌بووه‌، وه‌ سه‌رجه‌میان مرۆڤـ بوونه‌و هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌ جن نه‌بووه‌) [ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى ] له‌ خه‌ڵكی شاره‌كان (وه‌ پێغه‌مبه‌ران شارنشین بوونه‌ نه‌ك ده‌شتنشین، وه‌ قرية له‌ زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئاندا مه‌به‌ست پێى شاره‌ وه‌كو له‌ چه‌ند ئایه‌تێك به‌ شارى مه‌ككه‌ وتراوه‌ دێ) [ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا موشریكان به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێش خۆیان ببینن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ پێغه‌مبه‌ران نه‌كردووه‌ چیان به‌سه‌ر هاتووه‌و خوای گه‌وره‌ چۆن له‌ناوی بردوون، تا په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن [ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٠٩) ] به‌ڵام قیامه‌ت باشتره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئایا بۆ عاقڵ نابن و بیر ناكه‌نه‌وه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (109) Surah: Yūsuf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close