Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (24) Surah: Yūsuf
وَلَقَدۡ هَمَّتۡ بِهِۦۖ وَهَمَّ بِهَا لَوۡلَآ أَن رَّءَا بُرۡهَٰنَ رَبِّهِۦۚ كَذَٰلِكَ لِنَصۡرِفَ عَنۡهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلۡفَحۡشَآءَۚ إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُخۡلَصِينَ
[ وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ ] ئافره‌ته‌كه‌ ویستی خراپه‌ له‌گه‌ڵ یوسفدا بكات [ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ ] خیلافێكی زۆر له‌م ئایه‌ته‌ هه‌یه‌ ئیمامی (الشنقيطى) به‌درێژی باسی ده‌كات بگه‌ڕێوه‌ سه‌رى زۆر به‌سوده‌، بۆچوونى ته‌واو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێش و پاشێك له‌ ئایه‌ته‌كه‌ هه‌یه‌، واته‌: (لَوْلَا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ هَمَّ بِهَا) ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی خوای گه‌وره‌ی نه‌بینیایه‌ ئه‌وه‌ یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - به‌ دڵ دڵی به‌لای ئافره‌ته‌كه‌دا ده‌چوو به‌ڵام به‌ڵگه‌ی خوای گه‌وره‌ی بینی، واته‌: بیری كرده‌وه‌ له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌سڵه‌ن هیچ هه‌مم و ختوره‌یش به‌دڵیدا نه‌هاتووه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر هاتبێتیش ئه‌وه‌ی دڵ به‌ تاوان نانووسرێ، وه‌ زۆر شتى ئیسرائیلیات له‌ كتێبى ته‌فسیره‌كاندا باسكراوه‌ كه‌ شایان نیه‌ به‌ یوسف پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ (٢٤) ] به‌م شێوازه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خراپه‌كاری و زینا له‌ یوسف - صلی الله علیه وسلم - دوور بخه‌ینه‌وه‌، به‌راستى ئه‌و یه‌كێك بوو له‌ به‌نده‌ هه‌ڵبژێراو و دڵسۆزو چاك و پاكه‌كانى خوای گه‌وره‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (24) Surah: Yūsuf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close