Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (36) Surah: Yūsuf
وَدَخَلَ مَعَهُ ٱلسِّجۡنَ فَتَيَانِۖ قَالَ أَحَدُهُمَآ إِنِّيٓ أَرَىٰنِيٓ أَعۡصِرُ خَمۡرٗاۖ وَقَالَ ٱلۡأٓخَرُ إِنِّيٓ أَرَىٰنِيٓ أَحۡمِلُ فَوۡقَ رَأۡسِي خُبۡزٗا تَأۡكُلُ ٱلطَّيۡرُ مِنۡهُۖ نَبِّئۡنَا بِتَأۡوِيلِهِۦٓۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
{بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ دوو هاوەڵەكەی بەندینخانەی} [ وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ ] دوو گه‌نجیش له‌گه‌ڵیدا خرانه‌ به‌ندینخانه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان نانه‌وای پاشا بووه‌و ئه‌وه‌ی تریشیان خه‌مرو مه‌ی بۆ پاشا دروست كردووه‌و پێی داوه‌، (پاشا گومانى ئه‌وه‌ى پێ بردوون كه‌ ژه‌هر بكه‌نه‌ ناو خواردنه‌كه‌یه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ندى كردوون) [ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا ] زانیان كه‌ یوسف - صلی الله علیه وسلم - له‌ لێكدانه‌وه‌ی خه‌و ئه‌زانێ یه‌كێكیان وتی: من له‌ خه‌ودا بینیم كه‌ ترێ ئه‌گوشم و مه‌ی لێ دروست ئه‌كه‌م بۆ پاشا [ وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ ] وه‌ ئه‌وه‌ی تریان وتی: من له‌ خه‌ودا بینیم كه‌ نان له‌ بان سه‌رمه‌و هه‌ڵمگرتووه‌و باڵنده‌ش دێت له‌و نانه‌ ئه‌خوات [ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (٣٦) ] تۆ هه‌واڵی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونانه‌مان بۆ بكه‌ ئێمه‌ وا ئه‌بینین كه‌ تۆ له‌ چاكه‌كارانی له‌ لێكدانه‌وه‌ی خه‌و، یان چاكه‌كاری به‌رامبه‌ر به‌ به‌ندیه‌كان.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (36) Surah: Yūsuf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close