Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (50) Surah: Yūsuf
وَقَالَ ٱلۡمَلِكُ ٱئۡتُونِي بِهِۦۖ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرۡجِعۡ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسۡـَٔلۡهُ مَا بَالُ ٱلنِّسۡوَةِ ٱلَّٰتِي قَطَّعۡنَ أَيۡدِيَهُنَّۚ إِنَّ رَبِّي بِكَيۡدِهِنَّ عَلِيمٞ
[ وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ ] كاتێك پاشا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بیست سه‌رسام بوو پێى و وتى: بڕۆن یوسفم - صلی الله علیه وسلم - بۆ بێنن [ فَلَمَّا جَاءَهُ الرَّسُولُ ] كاتێك نێردراوی پاشا هات بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - [ قَالَ ارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللَّاتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - نه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌ندینخانه‌كه‌و فه‌رمووی: بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لای پاشاكه‌ت پرسیاری لێ بكه‌ ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ده‌ستی خۆیان بڕی چی بوو؟ (پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر من بوومایه‌ ئه‌وه‌نده‌ى یوسف - صلی الله علیه وسلم - له‌ به‌ندینخانه‌ بمامایاته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ڵامى نێردراوه‌كه‌م ده‌دایه‌وه‌و ده‌هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌) [ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ (٥٠) ] به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر زانایه‌ به‌نه‌خشه‌و فڕوفێڵ و پیلانی ئه‌وان.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (50) Surah: Yūsuf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close