Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (14) Surah: An-Nahl
وَهُوَ ٱلَّذِي سَخَّرَ ٱلۡبَحۡرَ لِتَأۡكُلُواْ مِنۡهُ لَحۡمٗا طَرِيّٗا وَتَسۡتَخۡرِجُواْ مِنۡهُ حِلۡيَةٗ تَلۡبَسُونَهَاۖ وَتَرَى ٱلۡفُلۡكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
[ وَهُوَ الَّذِي سَخَّرَ الْبَحْرَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ریا گه‌ورانه‌یشی بۆ ژێربار كردوون و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ دروستی كردوون [ لِتَأْكُلُوا مِنْهُ لَحْمًا طَرِيًّا ] تا گۆشتی ماسی و نه‌هه‌نگه‌كان به‌ تازه‌یی بخۆن [ وَتَسْتَخْرِجُوا مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا ] وه‌ له‌ ده‌ریاشه‌وه‌ خشڵ و مروارى و مه‌رجان و ئه‌وانه‌ ده‌ركه‌ن و خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه‌و له‌به‌ری بكه‌ن [ وَتَرَى الْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ ] وه‌ كه‌شتیه‌كان ئه‌بینی كه‌ ئاوی ئه‌و ده‌ریایه‌ ئه‌بڕێت [ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ] وه‌ تا ئێوه‌ به‌هۆی فه‌زڵی خوای گه‌وره‌وه‌ بازرگانی به‌و كه‌شتیانه‌ بكه‌ن و داوای فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٤) ] وه‌ به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (14) Surah: An-Nahl
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close