Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (94) Surah: An-Nahl
وَلَا تَتَّخِذُوٓاْ أَيۡمَٰنَكُمۡ دَخَلَۢا بَيۡنَكُمۡ فَتَزِلَّ قَدَمُۢ بَعۡدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُواْ ٱلسُّوٓءَ بِمَا صَدَدتُّمۡ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَكُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ
[ وَلَا تَتَّخِذُوا أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ ] وه‌ سوێنده‌كانتان یاخود ئه‌و به‌یعه‌تانه‌ی كه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خواتان داوه‌ - صلی الله علیه وسلم - هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه‌و مه‌یكه‌نه‌ فڕوفێڵ و غه‌ش كردن له‌ نێوان خۆتاندا [ فَتَزِلَّ قَدَمٌ بَعْدَ ثُبُوتِهَا ] كه‌ پێ هه‌ڵبخلیسكێ له‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ جێگیرو دامه‌زراو بووه‌ له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌ [ وَتَذُوقُوا السُّوءَ بِمَا صَدَدْتُمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كاته‌ خراپی ئه‌و به‌یعه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ ئه‌چێژن كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌بن به‌ ڕێگر له‌ ڕێگای دینی خوای گه‌وره‌، (چونكه‌ كافر ببینێت موسڵمان په‌یمان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ متمانه‌ى به‌ دین نامێنێت و موسڵمان نابێت) [ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٩٤) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌تان بۆ ئه‌بێ كه‌ سزای ڕۆژی دواییه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (94) Surah: An-Nahl
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close