Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (51) Surah: Al-Isrā’
أَوۡ خَلۡقٗا مِّمَّا يَكۡبُرُ فِي صُدُورِكُمۡۚ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَاۖ قُلِ ٱلَّذِي فَطَرَكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖۚ فَسَيُنۡغِضُونَ إِلَيۡكَ رُءُوسَهُمۡ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَۖ قُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبٗا
[ أَوْ خَلْقًا مِمَّا يَكْبُرُ فِي صُدُورِكُمْ ] یان هه‌ر دروستكراوێكی تر كه‌ له‌لای ئێوه‌ چه‌ندێك گه‌وره‌ بێ له‌ به‌ردو ئاسنیش گه‌وره‌ترو به‌هێزتر بێت وه‌كو ئاسمان و زه‌وى و شاخه‌كان خوای گه‌وره‌ هه‌ر زیندووی ده‌كردنه‌وه‌ [ فَسَيَقُولُونَ مَنْ يُعِيدُنَا ] ئه‌ڵێن: كێیه‌ سه‌رله‌نوێ ئه‌مانگه‌ڕێنێته‌وه‌و دروستمان ئه‌كاته‌وه‌ [ قُلِ الَّذِي فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و خوایه‌ی كه‌ سه‌ره‌تا یه‌كه‌مجار دروستی كردن هه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌تانگه‌ڕێنێته‌وه‌و دروست و زیندووتان ئه‌كاته‌وه‌ [ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ ] ئه‌وان وه‌كو گاڵته‌ پێ كردن سه‌ریان ئه‌جوولێننه‌وه‌ [ وَيَقُولُونَ مَتَى هُوَ ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ كه‌یه‌و كه‌ی زیندوو ئه‌كرێینه‌وه‌؟ [ قُلْ عَسَى أَنْ يَكُونَ قَرِيبًا (٥١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: له‌وانه‌یه‌ نزیك بێ، چونكه‌ هه‌ر شتێك ڕووبدات ئه‌وا نزیكه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (51) Surah: Al-Isrā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close