Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (110) Surah: Al-Kahf
قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ فَمَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلۡيَعۡمَلۡ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَلَا يُشۡرِكۡ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدَۢا
[ قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من ته‌نها وه‌ك ئێوه‌ مرۆڤێكم فریشته‌ نیم یان خوا نیم [ يُوحَى إِلَيَّ ] جیاوازیه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ وه‌حیم بۆ دێت و كراوم به‌ پێغه‌مبه‌ر [ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه‌ په‌یامی منیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌رستراو و خوای ئێوه‌ ته‌نها یه‌ك خوایه‌كه‌و شه‌ریكی نیه‌و تاك و ته‌نهایه‌ [ فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك به‌ ئومێدی گه‌یشتنه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌ سه‌ری به‌رزو به‌ ڕووی سپی كه‌ باوه‌ڕدارانن [ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا ] با له‌ دونیادا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن، (واته‌: له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا (١١٠) ] وه‌ له‌ كاتی عیباده‌ت كردن بۆ په‌روه‌ردگاری هیچ كه‌سێك نه‌كاته‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌، (واته‌: بۆ ڕیای نه‌بێت و به‌ ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه‌ كرده‌وه‌كانی بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات) ئه‌م ئایه‌ته‌ هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌ى كۆكردۆته‌وه‌، والله أعلم .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (110) Surah: Al-Kahf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close