Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (19) Surah: Al-Kahf
وَكَذَٰلِكَ بَعَثۡنَٰهُمۡ لِيَتَسَآءَلُواْ بَيۡنَهُمۡۚ قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ كَمۡ لَبِثۡتُمۡۖ قَالُواْ لَبِثۡنَا يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖۚ قَالُواْ رَبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثۡتُمۡ فَٱبۡعَثُوٓاْ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمۡ هَٰذِهِۦٓ إِلَى ٱلۡمَدِينَةِ فَلۡيَنظُرۡ أَيُّهَآ أَزۡكَىٰ طَعَامٗا فَلۡيَأۡتِكُم بِرِزۡقٖ مِّنۡهُ وَلۡيَتَلَطَّفۡ وَلَا يُشۡعِرَنَّ بِكُمۡ أَحَدًا
[ وَكَذَلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ ] وه‌ به‌م شێوازه‌ به‌خه‌به‌رمان هێنان كه‌ له‌شساغ و ته‌ندروست بوون تا له‌ناو خۆیاندا پرسیار بكه‌ن چه‌ندێك ماوینه‌ته‌وه‌؟ [ قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ] یه‌كێك له‌وان وتی: چه‌ندێك لێره‌ ماونه‌ته‌وه‌و خه‌وتوونه‌؟ [ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ] وتیان: ڕۆژێك یان هه‌ندێك له‌ ڕۆژێك ماوینه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ به‌یانی هاتوونه‌و خوای گه‌وره‌ بۆ ئێواره‌ به‌ خه‌به‌ری هێنان بۆیه‌ وتوویانه‌: ڕۆژێك [ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ ] وه‌ هه‌ندێكی تریان وتیان: خوای گه‌وره‌ خۆی ئه‌زانێ ئێوه‌ چه‌ندێك ماونه‌ته‌وه‌ [ فَابْعَثُوا أَحَدَكُمْ بِوَرِقِكُمْ هَذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ ] یه‌كێكتان به‌م پاره‌یه‌ی كه‌ پێتانه‌ كه‌ پاره‌ی زیو بووه‌ بینێرن بۆ شاره‌كه‌ [ فَلْيَنْظُرْ أَيُّهَا أَزْكَى طَعَامًا فَلْيَأْتِكُمْ بِرِزْقٍ مِنْهُ ] با بزانێ كام خواردنه‌ له‌ هه‌مووی پاكترو حه‌ڵاڵتره‌ بۆمان بێنێت [ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا (١٩) ] وه‌ با به‌ نهێنی بڕوات تا كه‌س نه‌یناسێته‌وه‌و كه‌س هه‌ستی پێ نه‌كات و شوێنه‌كه‌مان نه‌زانێت .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (19) Surah: Al-Kahf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close