Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (79) Surah: Al-Kahf
أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتۡ لِمَسَٰكِينَ يَعۡمَلُونَ فِي ٱلۡبَحۡرِ فَأَرَدتُّ أَنۡ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٞ يَأۡخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصۡبٗا
{حیكمەت لە كون كردنی كەشتییەكە} [ أَمَّا السَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَاكِينَ يَعْمَلُونَ فِي الْبَحْرِ ] فه‌رمووی: یه‌كه‌م شتیان كه‌شتییه‌كه‌ كه‌ كونم كرد ئه‌و كه‌شتییه‌ هی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی هه‌ژار بوو له‌و ده‌ریایه‌ ئیشیان به‌و كه‌شتییه‌ ئه‌كرد، (كه‌شتى¬یه‌كیان هه‌یه‌و ئیشى پێ ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شى بژێوى ژیانیان ناكات پێیان ده‌وترێت مسكین) [ فَأَرَدْتُ أَنْ أَعِيبَهَا ] منیش ویستم عه‌یبداری بكه‌م و كونێكی تێ بكه‌م [ وَكَانَ وَرَاءَهُمْ مَلِكٌ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وبه‌ر ئاوه‌كه‌ وه‌ك (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: له‌ پێشیانه‌وه‌ پاشایه‌كی سته‌مكار هه‌بوو [ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًا (٧٩) ] هه‌موو كه‌شتییه‌ك كه‌ بێ عه‌یب و چاك بێ داگیری ئه‌كات و بۆ خۆی ئه‌یبات بۆیه‌ عه‌یبدارم كرد بۆ ئه‌وه‌ی داگیری نه‌كات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى زیان به‌وان بگه‌یه‌نم و نوقمیان بكه‌م.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (79) Surah: Al-Kahf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close