Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (80) Surah: Al-Kahf
وَأَمَّا ٱلۡغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤۡمِنَيۡنِ فَخَشِينَآ أَن يُرۡهِقَهُمَا طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗا
{حیكمەت لە كوشتنی منداڵەكە} [ وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ ] وه‌ مناڵه‌كه‌یش كه‌ كوشتم دایك و باوكی باوه‌ڕداربوون و خۆى گه‌وره‌ بوایه‌ كافر ده‌رده‌چوو [ فَخَشِينَا أَنْ يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا (٨٠) ] له‌وه‌ ترساین كه‌ دواتر دایك و باوكه‌كه‌ی تووشی توغیان و له‌ڕێ ده‌رچوون و كوفر بكات، ئه‌مانه‌ هه‌مووی غه‌یبه‌و خوای گه‌وره‌ پێی وتبوو ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و دایك و باوكه‌ش تووشی كوفرو گومڕایی بكات، بۆیه‌ بۆ منداڵه‌كه‌ باشتر بوو چونكه‌ منداڵى موسڵمان پێش بالغ بوون بمرێت ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ بۆ دایك و باوكیشى باشتر بوو چونكه‌ شه‌فاعه‌تیان بۆ ده‌كات و له‌به‌ر ده‌رگاى به‌هه‌شت چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، وه‌ خوا منداڵى ترى صاڵح و چاكى پێ به‌خشین، (بۆیه‌ مرۆڤى باوه‌ڕدار ده‌بێت رازى بێت به‌ بڕیارى خواى گه‌وره‌، وه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى باشتر ده‌زانێت چى شتێك بۆ مرۆڤى موسڵمان خێرى تێدایه‌و باشتره‌) .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (80) Surah: Al-Kahf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close