Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (83) Surah: Al-Kahf
وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَن ذِي ٱلۡقَرۡنَيۡنِۖ قُلۡ سَأَتۡلُواْ عَلَيۡكُم مِّنۡهُ ذِكۡرًا
{به‌سه‌رهاتى (ذو القرنين)} [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ ذِي الْقَرْنَيْنِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كافرانى مه‌ككه‌ پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی (ذي القرنين)، كه‌ پیاوچاكێك بووه‌، بۆیه‌ پێی وتراوه‌: (ذو القرنين) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ بان سه‌ری شوێنی دوو شاخ هه‌بووه‌، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ موڵكی ڕۆم و فارسی به‌ده‌ست بووه‌و هه‌ردووكی گرتووه‌، یاخود وتراوه‌: له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ لای ئه‌و شاخه‌ی كه‌ خۆری لێ هه‌ڵدێت، وه‌ له‌ خۆرئاوایشه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ لای ئه‌و شاخه‌ی كه‌ خۆری لێ ئاوا ئه‌بێت، گه‌یشتووه‌ به‌ هه‌ردوو شاخه‌كه‌ [ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُمْ مِنْهُ ذِكْرًا (٨٣) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پرسیاری (ذي القرنين)ت لێ ئه‌كه‌ن تۆ پێیان بڵێ: ئێستا شتێكتان له‌ به‌سه‌رهاتی ئه‌و پیاوه‌ بۆ ئه‌گێڕمه‌وه‌ .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (83) Surah: Al-Kahf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close