Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (265) Surah: Al-Baqarah
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثۡبِيتٗا مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ كَمَثَلِ جَنَّةِۭ بِرَبۡوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٞ فَـَٔاتَتۡ أُكُلَهَا ضِعۡفَيۡنِ فَإِن لَّمۡ يُصِبۡهَا وَابِلٞ فَطَلّٞۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ
[ وَمَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ] وه‌ نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماڵی خۆیان له‌ پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن [ وَتَثْبِيتًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] وه‌ نه‌فسی خۆیان دامه‌زراو و جێگیر ئه‌كه‌ن و ڕائه‌هێنن له‌سه‌ر ئیمان و به‌خشین له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا، وه‌ چاوه‌ڕوانی پاداشتن له‌ خوای گه‌وره‌ [ كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ وه‌كو نموونه‌ی باخێك وایه‌ كه‌ جۆره‌ها داری تیابێ وه‌ له‌ شوێنێكی به‌رزدا بێ [ أَصَابَهَا وَابِلٌ ] وه‌ بارانێكی به‌خوڕو به‌لێزمه‌ بدات به‌سه‌ر ئه‌و باخه‌دا [ فَآتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ ] كاتێك به‌رهه‌مه‌كه‌ی دێت دوو قات به‌رهه‌م دێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی به‌رزو باش بووه‌ وه‌ باران گرتۆتیه‌وه‌ [ فَإِنْ لَمْ يُصِبْهَا وَابِلٌ فَطَلٌّ ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بارانه‌ به‌ خوڕه‌ به‌ لێزمه‌یه‌ش نه‌یگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ بارانێكی كه‌م و سووك و نه‌رم هه‌ر ئه‌یگرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی به‌رزه‌ هه‌ر سوود ئه‌بینێ، ئه‌مه‌ نمونه‌یه‌ بۆ مرۆڤی باوه‌ڕداره‌ كه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشێ ئاوا خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی ئه‌داته‌وه‌ [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢٦٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (265) Surah: Al-Baqarah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close