Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (24) Surah: Al-Anbiyā’
أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡۖ هَٰذَا ذِكۡرُ مَن مَّعِيَ وَذِكۡرُ مَن قَبۡلِيۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٱلۡحَقَّۖ فَهُم مُّعۡرِضُونَ
[ أَمِ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آلِهَةً ] ئایا جگە لە خوای گەورە بۆ خۆیان كۆمەڵێك خوایان بڕیار داوە كە ئەیپەرستن [ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: بەڵگە بێنن لەسەر ئەوەی كە ئەمانە خوان [ هَذَا ذِكْرُ مَنْ مَعِيَ ] ئەم وەحی و قورئانە كە بۆ من هاتووە زیكرو پەندو ئامۆژگارییە بۆ موسڵمانان [ وَذِكْرُ مَنْ قَبْلِي ] وە كتێبەكانی پێشتریش لە تەورات و ئینجیل زیكرو پەندو ئامۆژگاری بووە بۆ ئوممەتانى تر جا بزانن ئایا لە كامیان شەریك بۆ خوا دانراوەو باسى جگە لە خواى گەورەى تیادا كراوە [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ ] تەنها باسى یەكخواپەرستیان تیادا كراوە بەڵكو زۆربەیان نەزانن وە حەق ناناسن وە حەق نازانن [ فَهُمْ مُعْرِضُونَ (٢٤) ] وە ئەوان پشت ئەكەن لە حەق و لە وەرگرتنی حەق و شوێنكەوتنی پێغەمبەرەكەی خوا صلى الله علیه وسلم .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (24) Surah: Al-Anbiyā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close