Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (96) Surah: Al-Anbiyā’
حَتَّىٰٓ إِذَا فُتِحَتۡ يَأۡجُوجُ وَمَأۡجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٖ يَنسِلُونَ
[ حَتَّى إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ ] تا كاتێك كە سەددو بەنداو و بەربەستەكەی (یەئجوج و مەئجوج) ئەكرێتەوەو ئەیشكێنن [ وَهُمْ مِنْ كُلِّ حَدَبٍ يَنْسِلُونَ (٩٦) ] ئەو كاتە ئەوان لە هەموو شوێنە بەرزەكانەوە دەرئەچن بەخێرایی بۆ ئاشوب نانەوە لە زەویدا، كە ئەمە یەكێكە لە نیشانە گەورەكانی ڕۆژی قیامەت (لە نەوەى ئادەمن ژمارەیان یەكجار زۆرە بە رادەیەك كە بەسەر دەریاچەى (تەبەرییە) تێپەڕ دەبن سەرەتاكەیان ئاوى لێدەخوات بۆ كۆتاییەكەیان نامێنێت و وشكى دەكەن، موسڵمانان تواناى كوشتارى ئەمانیان نییەو خۆیان لە قەڵاو شوراكاندا قایم دەكەن، ئەمانیش دەڵێن خەڵكى سەر زەویمان كوشت با كوشتارى خەڵكى ئاسمان بكەین تیرەكانیان دەهاویژن بۆ ئاسمان بە خوێنەوە بۆیان دەگەڕێتەوە، دەڵێن خەڵكى ئاسمانیشمان كوشت، خواى گەورە كرمێكیان بۆ دەنێرێت و بەو كرمە دەیانكوژێت و سەر زەوى بۆگەن دەبێت، پاشان خواى گەورە باڵندە دەنێرێت فڕێیان دەدەنە ناو دەریاوە، پاشان خواى گەورە باران دەبارێنێت و سەر زەویان لێ پاك دەكاتەوە).
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (96) Surah: Al-Anbiyā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close