Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (31) Surah: Al-Hajj
حُنَفَآءَ لِلَّهِ غَيۡرَ مُشۡرِكِينَ بِهِۦۚ وَمَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَتَخۡطَفُهُ ٱلطَّيۡرُ أَوۡ تَهۡوِي بِهِ ٱلرِّيحُ فِي مَكَانٖ سَحِيقٖ
[ حُنَفَاءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِ ] وه‌ له‌ شیرك لاده‌ن بۆ ته‌وحیدو شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار مه‌ده‌ن [ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ السَّمَاءِ فَتَخْطَفُهُ الطَّيْرُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ر بێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی و پارچه‌ پارچه‌ بێت و هه‌ر باڵنده‌یه‌ك پارچه‌یه‌كی به‌رێت [ أَوْ تَهْوِي بِهِ الرِّيحُ فِي مَكَانٍ سَحِيقٍ (٣١) ] یاخود با فڕێی بداته‌ شوێنێكی دوورو قووڵ و نزمه‌وه‌، ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌دات كه‌ شه‌یتانه‌كان زاڵ ده‌بن به‌سه‌ریداو پارچه‌ پارچه‌ى ده‌كه‌ن، وه‌ شوێنه‌ دووره‌ قووڵه‌كه‌ش ئاگری دۆزه‌خه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدا ئه‌یخاته‌ ناو قووڵایی ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (31) Surah: Al-Hajj
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close