Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (22) Surah: An-Noor
وَلَا يَأۡتَلِ أُوْلُواْ ٱلۡفَضۡلِ مِنكُمۡ وَٱلسَّعَةِ أَن يُؤۡتُوٓاْ أُوْلِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينَ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ وَلۡيَعۡفُواْ وَلۡيَصۡفَحُوٓاْۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٌ
{لێبووردن‌و لێخۆشبوون لە تاوانبار} [ وَلَا يَأْتَلِ أُولُو الْفَضْلِ مِنْكُمْ وَالسَّعَةِ أَنْ يُؤْتُوا أُولِي الْقُرْبَى ] (ئه‌بوبه‌كری صدیق) (خوای لێ ڕازی بێت) سوێندی خوارد كه‌ چیتر خێر به‌ (ميسطه¬حى كوڕی ئوثاثه) نه‌كات كه‌ بوهتانی بۆ (عائیشه‌)ی كچی كرد، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى له‌سه‌رى دابه‌زاندو فه‌رمووی: با ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌ن وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن با سوێند نه‌خۆن كه‌ خێر به‌ فه‌قیرو هه‌ژاران و خزمی خۆیان نه‌كه‌ن و پێیان نه‌به‌خشن كه‌ (ميسطه¬ح) پورزاى (ئه‌بوبه‌كر) بوو [ وَالْمَسَاكِينَ ] وه‌ فه‌قیریش بوو [ وَالْمُهَاجِرِينَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ كۆچكه‌ریش بوو له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ [ وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا ] با لێبوورده‌و لێخۆشبوو بن له‌و شته‌ی كه‌ ئه‌وان كردوویانه‌ ئێوه‌ لێیان ببورن و چاوپۆشیان لێ بكه‌ن [ أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ ] ئایا ئێوه‌ پێتان خۆش نیه‌ خوای گه‌وره‌ لێتان خۆش بێت؟ واته‌: ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ڵك خۆشبی خوای گه‌وره‌ لێت خۆش ئه‌بێ، (ئه‌بوبه‌كر) (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: به‌ڵێ سوێند به‌خوا پێم خۆشه‌ خوای گه‌وره‌ لێم خۆشبێ، ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ خێر كردن به‌ (ميسطه¬ح) و فه‌رمووى: سوێند به‌ خوا هه‌گیز بێبه‌شى ناكه‌م له‌ خێرو به‌خشین و یارمه‌تیدان [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ به‌زه‌ییه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (22) Surah: An-Noor
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close