Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (3) Surah: An-Noor
ٱلزَّانِي لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوۡ مُشۡرِكَةٗ وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوۡ مُشۡرِكٞۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
{دروست نیە داوێن پاك هاوسەرگیری لەگەڵ زیناكاردا بكات } [ الزَّانِي لَا يَنْكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَالزَّانِيَةُ لَا يَنْكِحُهَا إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ ] (مرثد بن أبي مرثد) پیاوێك بوو دیلى موسڵمانانى له‌ مه‌ككه‌ رزگار ده‌كردو ده‌یهێنان بۆ مه‌دینه‌، ئافره‌تێكى داوێنپیس له‌ مه‌ككه‌ هه‌بوو ناوى (عه‌ناق) بوو هاوڕێى بوو، (مرثد) به‌ڵێنى به‌ دیلێك دابوو رزگارى بكات، ده‌ڵێت هاتم بۆ مه‌ككه‌ تا گه‌یشتمه‌ سێبه‌رى دیوارێك له‌ دیواره‌كانى مه‌ككه‌ له‌ شه‌وێكى مانگه‌شه‌ودا، (عه‌ناق) هات و سێبه‌ره‌كه‌مى بینى و ناسیمى وتى: (مرثد)ه‌؟ وتم: به‌ڵێ، وتى: به‌خێر بێیت وه‌ره‌ ئه‌مشه‌و لامان بمێنه‌وه‌، منیش وتم: ئه‌ى (عه‌ناق) خواى گه‌وره‌ زیناى حه‌رام كردووه‌، ئه‌ویش هاوارى كردو وتى: ئه‌ى خه‌ڵكینه‌ ئه‌م پیاوه‌ هاتووه‌ دیله‌كانتان ده‌بات، هه‌شت پیاو دوامكه‌وتن منیش رامكرد تا چوومه‌ ناو ئه‌شكه‌وتێكه‌وه‌ ئه‌وانیش چوونه‌ سه‌ره‌وه‌و میزیان كردوو میزه‌كه‌یان چووه‌ بان سه‌رم و خواى گه‌وره‌ كوێری كردن و منیان نه‌بینى، پاشان گه‌ڕانه‌وه‌و منیش گه‌ڕامه‌وه‌و دیله‌كه‌م هه‌ڵگرت هه‌رچه‌نده‌ زۆر قورس بوو كۆت و زنجیره‌كه‌م لێكرده‌وه‌و گه‌یاندمه‌ مه‌دینه‌، هاتم بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - (عه‌ناق) ماره‌ بكه‌م؟ وه‌ڵامى نه‌دامه‌وه‌ تا خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووى: ماره‌ى مه‌كه‌: پیاوى زیناكار هیچ كه‌سێك ناهێنێ مه‌گه‌ر ئافره‌تێكی زیناكار یاخود ئافره‌تێكی هاوبه‌شبڕیارده‌ر نه‌بێت، وه‌ ئافره‌تی زیناكاریش هیچ كه‌سێك نایهێنێ ته‌نها پیاوی زیناكار یان پیاوی موشریك نه‌بێت، (ئه‌مه‌ هاندانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌واج له‌گه‌ڵ زیناكاردا نه‌كرێ) [ وَحُرِّمَ ذَلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ (٣) ] وه‌ زه‌واج كردن و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ زیناكاردا حه‌رام كراوه‌ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران و نابێت هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵدا بكرێت مه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ بكه‌ن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (3) Surah: An-Noor
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close