Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (41) Surah: An-Noor
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱلطَّيۡرُ صَٰٓفَّٰتٖۖ كُلّٞ قَدۡ عَلِمَ صَلَاتَهُۥ وَتَسۡبِيحَهُۥۗ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِمَا يَفۡعَلُونَ
{ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ عیباده‌تی خوا ده‌كه‌ن} [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئایا نابینی هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ له‌ فریشته‌و مرۆڤ و جن و گیانله‌به‌رو بێگیان هه‌موویان ته‌سبیحات و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ وَالطَّيْرُ صَافَّاتٍ ] وه‌ باڵنده‌كانیش كه‌ باڵه‌كانیان ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ئاسماندا له‌و كاته‌دا ئه‌وانیش ته‌سبیحات و عیباده‌تى خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن [ كُلٌّ قَدْ عَلِمَ صَلَاتَهُ وَتَسْبِيحَهُ ] هه‌موویان ئه‌زانن كه‌ چۆن نوێژ ئه‌كه‌ن و چۆن ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره‌ فێری كردوون [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ (٤١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (41) Surah: An-Noor
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close