Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (51) Surah: An-Noor
إِنَّمَا كَانَ قَوۡلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ إِذَا دُعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحۡكُمَ بَيۡنَهُمۡ أَن يَقُولُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
[ إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] كاتێك كه‌ باوه‌ڕداران بانگ بكرێن بۆ لای خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌ نێوانیاندا بدات، واته‌: بۆ لای قورئان و سوننه‌ت ته‌نها وته‌یه‌ك هه‌یان بێت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ فه‌رمان و فه‌رمایشتی خواو پێغه‌مبه‌ری خوامان - صلی الله علیه وسلم - بیست وه‌ گوێڕایه‌ڵین [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٥١) ] ئا ئه‌م كه‌سه‌ باوه‌ڕدارانه‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون له‌ دونیاو قیامه‌تدا [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكات - صلی الله علیه وسلم - [ وَيَخْشَ اللَّهَ ] وه‌ به‌ زانیاریه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێ [ وَيَتَّقْهِ ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ (٥٢) ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ براوه‌ن له‌ دونیاو قیامه‌ت.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (51) Surah: An-Noor
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close