Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (16) Surah: An-Naml
وَوَرِثَ سُلَيۡمَٰنُ دَاوُۥدَۖ وَقَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمۡنَا مَنطِقَ ٱلطَّيۡرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَيۡءٍۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡمُبِينُ
[ وَوَرِثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ ] وه‌ سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - بوو به‌ میراتگری داودی باوكی - صلی الله علیه وسلم - ، واته‌: له‌ زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا نه‌ك له‌ماڵدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران كه‌س نابێ به‌ میراتگری ماڵیان، وه‌ ئه‌گه‌ر ماڵ بوایه‌ سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - تایبه‌ت ناكرا چونكه‌ داود - صلی الله علیه وسلم - منداڵى تریشى هه‌بووه‌و خێزانیشى زۆر بووه‌. {چمكێك لە بەسەرهاتی سولەیمان پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنْطِقَ الطَّيْرِ ] وه‌ سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵكی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی به‌ ئێمه‌ به‌خشیوه‌ كه‌ له‌ زمانى باڵنده‌ تێ بگه‌ین كاتێك كه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن [ وَأُوتِينَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ ] وه‌ هه‌ر شتێكیش كه‌ پێویستمان بێ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوین له‌ زانست و زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و حیكمه‌ت و ژێربار كردنى جن و مرۆڤـ و باڵنده‌و با و زانین و تێگه‌یشتن له‌ زمانى باڵنده‌و گیانله‌به‌ران و ئه‌و شتانه‌ [ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ (١٦) ] به‌ دڵنیایى ئه‌مه‌ فه‌زڵێكی زۆر ئاشكرای خوای گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (16) Surah: An-Naml
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close