Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (24) Surah: An-Naml
وَجَدتُّهَا وَقَوۡمَهَا يَسۡجُدُونَ لِلشَّمۡسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمۡ لَا يَهۡتَدُونَ
[ وَجَدْتُهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] بینیم خۆی و قه‌ومه‌كه‌ی كڕنوش بۆ خۆر ئه‌به‌ن و عیباده‌ت بۆ خۆر ئه‌كه‌ن و جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌په‌رستن (كۆشكێكى به‌رزو پته‌وى هه‌بووه‌ كه‌ سێ سه‌دو شه‌ست تاقى تیادا بووه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه‌وه‌و وا دروستكراوه‌ كه‌ هه‌موو رۆژێك خۆر له‌ تاقێكه‌وه‌ هه‌ڵبێت و له‌ تاقێكى به‌رامبه‌ریه‌وه‌ ئاوا بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌یانیان و ئێواران كوڕنوش و سوجده‌ى بۆ به‌رن) [ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ ] وه‌ شه‌یتان ئه‌م كوفره‌ی بۆ ڕازاندنه‌وه‌ كه‌ عیباده‌ت بۆ خۆر بكه‌ن [ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ ] وه‌ هه‌ر شه‌یتانه‌ ڕێگری كردوون له‌ ڕێگه‌ی ڕاستی خوای گه‌وره‌ كه‌ ئیمان به‌ خواى گه‌وره‌ بێنن [ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ (٢٤) ] وه‌ ئه‌وانیش ئێستا ڕێگه‌ی حه‌ق نادۆزنه‌وه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (24) Surah: An-Naml
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close