Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (42) Surah: An-Naml
فَلَمَّا جَآءَتۡ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرۡشُكِۖ قَالَتۡ كَأَنَّهُۥ هُوَۚ وَأُوتِينَا ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهَا وَكُنَّا مُسۡلِمِينَ
[ فَلَمَّا جَاءَتْ ] كاتێك كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ پاشایه‌ هات بۆ لای سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ قِيلَ أَهَكَذَا عَرْشُكِ ] نیشانی دراو وترا: ئایا عه‌رشه‌كه‌ی تۆش وه‌ك ئه‌مه‌ وابوو ئایا ئه‌مه‌ له‌ عه‌رشه‌كه‌ی تۆ ئه‌چێ؟ [ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ] ئه‌ویش وتی: له‌و ئه‌چێت و لێى نزیكه‌، نه‌یووت ئه‌وه‌ نه‌وه‌ك دوایی بكه‌وێته‌ درۆوه‌ چونكه‌ ماوه‌ى نێوانیان زۆر دوور بوو [ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهَا ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: پێش ئه‌مه‌یش خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌ ئێمه‌ به‌خشیووه‌ كه‌ چى رێگرى لێئه‌كرد له‌ موسڵمان بوونى، یان زانیمان كه‌ موسڵمان ئه‌بێ و خوای گه‌وره‌ پێشتر پێی وتبوو كه‌ دێت موسڵمان ئه‌بێ [ وَكُنَّا مُسْلِمِينَ (٤٢) ] وه‌ ئێمه‌ش موسڵمانین و خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ كردووه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (42) Surah: An-Naml
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close