Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (44) Surah: An-Naml
قِيلَ لَهَا ٱدۡخُلِي ٱلصَّرۡحَۖ فَلَمَّا رَأَتۡهُ حَسِبَتۡهُ لُجَّةٗ وَكَشَفَتۡ عَن سَاقَيۡهَاۚ قَالَ إِنَّهُۥ صَرۡحٞ مُّمَرَّدٞ مِّن قَوَارِيرَۗ قَالَتۡ رَبِّ إِنِّي ظَلَمۡتُ نَفۡسِي وَأَسۡلَمۡتُ مَعَ سُلَيۡمَٰنَ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
{ ئافره‌ته‌ پاشاكه‌ى سه‌به‌ء موسڵمان ده‌بێت} [ قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ ] سوله‌یمان به‌ ئافره‌ته‌كه‌ی وت: وه‌ره‌ ناو كۆشكه‌كه‌وه‌، جنى و شه‌یتانه‌كان كۆشكێكی به‌رزیان بۆ دروست كردبوو كه‌ زه‌وییه‌كه‌ی له‌ شووشه‌ بوو وه‌ ژێر شووشه‌كه‌یش ئاو و ماسی تیابوو بۆ ئه‌وه‌ى تواناو ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره‌ نیشان ئه‌و ئافره‌ته‌ پاشایه‌ بدات [ فَلَمَّا رَأَتْهُ ] كاتێك ئافره‌ته‌كه‌ ئه‌و زه‌ویه‌ی بینی [ حَسِبَتْهُ لُجَّةً ] وایزانی ئه‌مه‌ ده‌ریایه‌و ئاوه‌ [ وَكَشَفَتْ عَنْ سَاقَيْهَا ] وه‌ قاچی ده‌رخست بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ جل و پۆشاكه‌كه‌ی ته‌ڕ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناو ئاوه‌كه‌دا بڕوات، وایزانی ئاوه‌، (هه‌ندێك شت له‌ ته‌فسیره‌كاندا باسكراوه‌ كه‌ ئیسرائیلیاته‌و راست نیه‌و شایانى باس كردن نیه‌) [ قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُمَرَّدٌ مِنْ قَوَارِيرَ ] سوله‌یمان فه‌رمووی: ئه‌مه‌ له‌ شووشه‌ دروستكراوه‌ به‌ڵام شووشه‌یه‌كی لووس و دیاره‌و ئه‌ستوورو پته‌وه‌ هیچ مه‌ترسیه‌كی نیه‌ [ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ] له‌وێ ئافره‌ته‌كه‌ وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من زوڵمم له‌ نه‌فسی خۆم كردووه‌ كه‌ چه‌ندێكه‌ عیباده‌ت بۆ تۆ ناكه‌م و عیباده‌تی خۆر ئه‌كه‌م [ وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٤٤) ] وه‌ له‌گه‌ڵ سوله‌یماندا هه‌ردووكمان خۆمان ته‌سلیم الله كرد كه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌، یه‌كسه‌ر له‌وێدا موسڵمان بوو وه‌ باوه‌ڕی هێنا.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (44) Surah: An-Naml
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close