Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (60) Surah: An-Naml
أَمَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَنۢبَتۡنَا بِهِۦ حَدَآئِقَ ذَاتَ بَهۡجَةٖ مَّا كَانَ لَكُمۡ أَن تُنۢبِتُواْ شَجَرَهَآۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٞ يَعۡدِلُونَ
{په‌روه‌ردگارێتى خواى گه‌وره‌ } [ أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] ئایا بۆ خوایه‌ك ناپه‌رستن به‌ تاك و ته‌نها كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌توانایه‌ [ وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه‌ له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ بارانی بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَنْبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ ] وه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ جۆره‌ها باخ و باخاتى زۆر جوانمان بۆ ڕواندوون كه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌یری بكات سه‌رسام ئه‌بێ له‌ جوانیدا [ مَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُنْبِتُوا شَجَرَهَا ] كه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ نه‌یڕواندایه‌ ئێوه‌ بۆتان نه‌بوو نه‌تانئه‌توانی به‌بێ ویستی خوای گه‌وره‌ بیڕوێنن چونكه‌ ئێوه‌ بێ ده‌سه‌ڵاتن [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م الله¬یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌موو شتانه‌ ئه‌كات خوایه‌كی تر هه‌یه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ كه‌ ئێوه‌ بیپه‌رستن و بیكه‌نه‌ شه‌ریك بۆ خوا؟، بێگومان نه‌خێر [ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ (٦٠) ] به‌ڵكو ئه‌مانه‌ كه‌سانێكن له‌ حه‌ق لائه‌ده‌ن بۆ باتڵ، یاخود ئه‌و خوا پوچه‌ڵانه‌ یه‌كسان ئه‌كه‌ن به‌ خوای گه‌وره‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (60) Surah: An-Naml
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close