Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (23) Surah: Al-Qasas
وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدۡيَنَ وَجَدَ عَلَيۡهِ أُمَّةٗ مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسۡقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمۡرَأَتَيۡنِ تَذُودَانِۖ قَالَ مَا خَطۡبُكُمَاۖ قَالَتَا لَا نَسۡقِي حَتَّىٰ يُصۡدِرَ ٱلرِّعَآءُۖ وَأَبُونَا شَيۡخٞ كَبِيرٞ
{هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و دوو كچه‌ شوانه‌كه‌} [ وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ ] وه‌ كاتێك كه‌ گه‌یشته‌ سه‌ر ئاوێك كه‌ له‌ (مه‌دیه‌ن) بیریان هه‌بوو شوانه‌كان مه‌ڕیان ده‌هێناو ئاویان ده‌دا [ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ ] خه‌ڵكانێكی زۆری بینی له‌وێ ئاو به‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ] وه‌ له‌ دووریشه‌وه‌ له‌ دوای هه‌موویانه‌ دوو ئافره‌تی بینی كه‌ ڕێگری له‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌كه‌ن و نایه‌لن بچنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئاوه‌كه‌ [ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ] موسا - صلی الله علیه وسلم - به‌زه‌یى پێیاندا هاته‌وه‌و پێى وتن: ئێوه‌ چیتانه‌ بۆ نایه‌لن ئاژه‌ڵه‌كانتان بچێته‌ سه‌ر ئاوه‌كه‌و ئاویان ناده‌ن؟ [ قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّى يُصْدِرَ الرِّعَاءُ ] وتیان: عاده‌تی ئێمه‌ وایه‌ ئاو به‌ ئاژه‌ڵه‌كانمان ناده‌ین و په‌له‌ ناكه‌ین تا خه‌ڵكی هه‌مووی ئاو به‌ ئاژه‌ڵی خۆیان ئه‌ده‌ن و چۆڵ ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵیان نه‌بین [ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ (٢٣) ] وه‌ باوكیشمان پیاوێكی به‌ ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچووه‌و توانای ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ ئاو به‌ ئاژه‌ڵه‌كان بدات
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (23) Surah: Al-Qasas
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close