Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (76) Surah: Al-Qasas
۞ إِنَّ قَٰرُونَ كَانَ مِن قَوۡمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيۡهِمۡۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡكُنُوزِ مَآ إِنَّ مَفَاتِحَهُۥ لَتَنُوٓأُ بِٱلۡعُصۡبَةِ أُوْلِي ٱلۡقُوَّةِ إِذۡ قَالَ لَهُۥ قَوۡمُهُۥ لَا تَفۡرَحۡۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَرِحِينَ
{هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى قارون} [ إِنَّ قَارُونَ كَانَ مِنْ قَوْمِ مُوسَى ] به‌ دڵنیایى (قارون) له‌ قه‌ومی موسى - صلی الله علیه وسلم - بووه‌و ئامۆزای بووه‌ [ فَبَغَى عَلَيْهِمْ ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی موسای - صلی الله علیه وسلم - نه‌ئه‌كردو سنووری به‌زاند به‌سه‌ر خه‌ڵكیداو لووتبه‌رزی ئه‌نواند [ وَآتَيْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ لَتَنُوءُ بِالْعُصْبَةِ أُولِي الْقُوَّةِ ] وه‌ ئه‌وه‌نده‌ش كه‌نزو زێڕو ماڵمان پێی به‌خشیبوو كه‌ هه‌ڵیگرتبوو یه‌ك كۆمه‌ڵ پیاوی به‌هێز نه‌یانئه‌توانی ته‌نها كلیلی خه‌زێنه‌كانى هه‌ڵبگرن ئه‌وه‌نده‌ خه‌زێنه‌كانی زۆر بووه‌ [ إِذْ قَالَ لَهُ قَوْمُهُ لَا تَفْرَحْ ] كاتێك كه‌ پیاوچاكانى قه‌ومه‌كه‌ی ئامۆژگاریان كردو پێیان وت: ئه‌ی (قاڕون) به‌م ماڵه‌ دڵخۆش مه‌به‌و به‌هۆیه‌وه‌ فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا مه‌كه‌ و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْفَرِحِينَ (٧٦) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه‌ لووتبه‌رزن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كه‌ن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (76) Surah: Al-Qasas
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close