Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (188) Surah: Āl-‘Imrān
لَا تَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَفۡرَحُونَ بِمَآ أَتَواْ وَّيُحِبُّونَ أَن يُحۡمَدُواْ بِمَا لَمۡ يَفۡعَلُواْ فَلَا تَحۡسَبَنَّهُم بِمَفَازَةٖ مِّنَ ٱلۡعَذَابِۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
[ لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَا أَتَوْا وَيُحِبُّونَ أَنْ يُحْمَدُوا بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا فَلَا تَحْسَبَنَّهُمْ بِمَفَازَةٍ مِنَ الْعَذَابِ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٨٨) ] وا حیساب مه‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ ڕزگاریان ئه‌بێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌ كه‌ دڵخۆشن به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێیانی به‌خشیوه‌، یان دڵخۆشن به‌و خراپه‌و تاوانانه‌ى كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن وه‌ پێیان خۆشه‌ كه‌ خه‌ڵك حه‌مدو سوپاسیان بكات به‌ شتێك و به‌ كارێك كه‌ نه‌یان كردووه‌، كه‌ له‌سه‌ر جووله‌كه‌ دابه‌زى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بانگى كردن و پرسیارى شتێكى لێ كردن و ئه‌وانیش شاردیانه‌وه‌و شتێكى تریان وت و پێیان خۆش بوو سوپاس بكرێن به‌ شتێك كه‌ نه‌یانكردبوو، وه‌ له‌سه‌ر مونافیقه‌كانیش دابه‌زى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بچوایه‌ بۆ غه‌زا ئه‌مان ناچوون و دواتر عوزری درۆینه‌یان ده‌هێنایه‌وه‌و سوێندیان ده‌خواردو پێیان خۆش بوو كه‌ خه‌ڵكى سوپاسیان بكات له‌سه‌ر شتێك كه‌ نه‌یانكردبوو، ئه‌وانه‌ وانه‌زانی رزگاریان ده‌بێت له‌ سزاى خواى گه‌وره‌، به‌ڵكو سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌درێن .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (188) Surah: Āl-‘Imrān
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close