Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (54) Surah: Āl-‘Imrān
وَمَكَرُواْ وَمَكَرَ ٱللَّهُۖ وَٱللَّهُ خَيۡرُ ٱلۡمَٰكِرِينَ
[ وَمَكَرُوا وَمَكَرَ اللَّهُ ] كافران نه‌خشه‌و پیلانیان داناو فێڵیان كرد وه‌ خوای گه‌وره‌ش له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خشه‌و پیلان و فێڵی ئه‌وان نه‌خشه‌و پیلان و فێڵی بۆیان دانا [ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (٥٤) ] وه‌ باشترین نه‌خشه‌دانه‌ر كه‌ فێڵی ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ خوای گه‌وره‌یه‌، كه‌سانێك له‌ به‌نى ئیسرائیل چوونه‌ لاى پاشاى ئه‌و كاته‌ كه‌ كافر بوو وتیان عیسى زۆڵه‌و خه‌ڵكى گومڕا ده‌كات و له‌ گوێڕایه‌ڵى تۆ لایان ده‌بات و كێشه‌ دروست ده‌كات، پاشایش خه‌ڵكى نارد بیكوژن و له‌ خاچى بده‌ن خواى گه‌وره‌ رزگارى كردو له‌ په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كه‌وه‌ به‌رزى كرده‌وه‌ بۆ ئاسمان و شێوه‌ى خسته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كانى و ئه‌ویان كوشت و له‌ خاچیاندا وایانزانى عیسى یه‌ - صلی الله علیه وسلم -.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (54) Surah: Āl-‘Imrān
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close