Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (77) Surah: Āl-‘Imrān
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَشۡتَرُونَ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ وَأَيۡمَٰنِهِمۡ ثَمَنٗا قَلِيلًا أُوْلَٰٓئِكَ لَا خَلَٰقَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيۡهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
[ إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا ] پیاوێك له‌ بازاڕ شتێكى ده‌فرۆشت سوێندى خوارد به‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى پێداوه‌ پێیشى نه‌دابوو راستى نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى فێڵ له‌ موسڵمانێك بكات خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند و فه‌رمووى: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ عه‌هدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌و سوێند خواردن به‌درۆ ئه‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ نرخێكی كه‌م، واته‌ دونیاى پێ ده‌ست ده‌خه‌ن [ أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ ] ئه‌وانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هیچ به‌شێكیان نیه‌ له‌ ئه‌جرو پاداشت [ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات وه‌ ته‌ماشایان ناكات وه‌پاكیان ناكاته‌وه‌ له‌ تاوان وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌، (ئه‌شعه‌س) ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر من دابه‌زى كه‌ بیرێكم هه‌بوو له‌ناو زه‌وى ئامۆزایه‌كم، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: كێ شایه‌تته‌؟ وتم: شایه‌تم نیه‌، فه‌رمووى: ده‌بێت ئه‌و سوێند بخوات، وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ لایه‌وه‌ ئاساییه‌ سوێند ده‌خوات، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: هه‌ركه‌سێك به‌درۆ سوێند بخوات بۆ ئه‌وه‌ى ماڵى موسڵمانێك داگیر بكات و بخوات به‌ ناحه‌ق ئه‌وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت ده‌گات به‌ خواى گه‌وره‌و لێى توڕه‌یه‌، خواى گه‌وره‌یش بۆ به‌راستدانانى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (77) Surah: Āl-‘Imrān
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close