Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (15) Surah: As-Sajdah
إِنَّمَا يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُواْ بِهَا خَرُّواْۤ سُجَّدٗاۤ وَسَبَّحُواْ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَهُمۡ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ۩
{هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران} [ إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا الَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِهَا خَرُّوا سُجَّدًا ] ته‌نها به‌ ڕاستگۆیانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئیمان به‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ دێنن كاتێك كه‌ یادیان بخرێته‌وه‌ یه‌كسه‌ر ئه‌چنه‌ سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و گوێڕایه‌ڵى ده‌كه‌ن، واته‌: نوێژه‌ فه‌رزه‌كان ده‌كه‌ن، یان نوێژی سوننه‌ت ده‌كه‌ن، یان هه‌ر سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌به‌ن [ وَسَبَّحُوا بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ] وه‌ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و خوای گه‌وره‌ به‌ پاك و مونه‌ززه‌هـ ڕائه‌گرن له‌ هه‌موو كه‌موكوڕی و ناته‌واوییه‌ك، وه‌ حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن، یاخود له‌ سوجده‌دا ده‌ڵێن: (سبحان ربي الأعلى وبحمده) [ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (١٥) ] وه‌ خۆیان به‌ گه‌وره‌ نازانن به‌ڵكو ملكه‌چن بۆ خوای گه‌وره‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (15) Surah: As-Sajdah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close