Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (9) Surah: As-Sajdah
ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦۖ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ
[ ثُمَّ سَوَّاهُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئاده‌می دروست كردووه‌ ڕێكیخستووه‌ [ وَنَفَخَ فِيهِ مِنْ رُوحِهِ ] وه‌ روحی خستۆته‌ به‌ری، لێره‌ (رُوحِهِ) ئیزافه‌ی روحه‌كه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئیزافه‌ی ته‌شریف و ته‌كریم و ڕێزلێنانه‌، نه‌ك ڕوحی خوای گه‌وره‌ بێت، ئه‌گه‌ر وابوایه‌ ده‌بوایه‌ ئاده‌میش بۆ ئه‌زه‌لی بمایه‌و مردنی به‌سه‌ردا نه‌هاتایه‌، واته‌: ئه‌و ڕوحه‌ی ئاده‌م هه‌روه‌كو ئێوه‌ وایه‌ خوا دروستى كردووه‌، به‌ڵام ڕوحێكی به‌ڕێزو گه‌وره‌یه‌و جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه‌ [ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینین و دڵی به‌ پێ به‌خشیوون (ژیرو به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌سته‌وه‌رانه‌ بۆ گوێڕایه‌ڵى و په‌رستنى خواى گه‌وره‌ به‌كار بهێنێت نه‌ك بۆ خراپه‌كارى و تاوان) [ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ (٩) ] به‌ڵام كه‌مێكتان هه‌یه‌ كه‌ شوكرانه‌بژێری ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (9) Surah: As-Sajdah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close