Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (29) Surah: Al-Ahzāb
وَإِن كُنتُنَّ تُرِدۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ فَإِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلۡمُحۡسِنَٰتِ مِنكُنَّ أَجۡرًا عَظِيمٗا
[ وَإِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الْآخِرَةَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - قیامه‌تتان ئه‌وێ واته‌: به‌هه‌شتان ئه‌وێ [ فَإِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنْكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًا (٢٩) ] ئه‌وه‌ به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ بۆ چاكه‌كاران له‌ ئێوه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی داناوه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌ك یه‌ك خێزانه‌كانى سه‌رپشك كردو له‌ (عائیشه‌)وه‌ ده‌ستى پێكردو فه‌رمووى: ئه‌ى (عائیشه‌) شتێكت پێ ده‌ڵێم به‌ڵام په‌له‌ مه‌كه‌ له‌ بڕیارداندا تا راوێژ به‌ دایك و باوكت ده‌كه‌یت، (ده‌یزانى دایك و باوكى رازى نابن عائیشه‌ واز له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بێنێت و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خۆیشى پێى خۆش نه‌بوو)، (عائیشه‌) فه‌رمووى: له‌م شته‌دا راوێژ به‌كه‌س ناكه‌م و من خواو پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌شتم ده‌وێت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زۆر دڵخۆش بوو، پاشان خێزانه‌كانی تریشى هه‌ر هه‌موویان خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌شتیان هه‌ڵبژاردو خۆشى ژیانى دونیایان ڕه‌ت كرده‌وه‌، كه‌ نۆ خێزانى هه‌بوو كه‌: (عائیشه‌و حه‌فصه‌و ئوم حه‌بیبه‌و سه‌وده‌و ئوم سه‌له‌مه‌و صه‌فیه‌و مه‌یمونه‌و زه‌ینه‌بى كچى جه‌حش و جوه‌یرییه‌) بوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (29) Surah: Al-Ahzāb
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close