Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (52) Surah: Al-Ahzāb
لَّا يَحِلُّ لَكَ ٱلنِّسَآءُ مِنۢ بَعۡدُ وَلَآ أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنۡ أَزۡوَٰجٖ وَلَوۡ أَعۡجَبَكَ حُسۡنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتۡ يَمِينُكَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ رَّقِيبٗا
[ لَا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاءُ مِنْ بَعْدُ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ دوای ئه‌وه‌ هیچ ئافره‌تێكی ترت بۆ حه‌ڵاڵ نیه‌ كه‌ ماره‌ی بكه‌ی، وه‌كو پاداشتێك بۆ خێزانه‌كانی كه‌ هه‌موویان خواو پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر ژیانی دونیادا [ وَلَا أَنْ تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ ] یاخود یه‌كێك ته‌ڵاق بده‌یت و بیگۆڕیته‌وه‌و یه‌كێكی تر له‌ جیاتی ئه‌وه‌ ماره‌ بكه‌ی [ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ ] با ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ نیازی بیهێنی سه‌رسام بیت به‌ جوانێتی [ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌نیزه‌كێك بێت ئه‌وه‌ دروسته‌ بیهێنی [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيبًا (٥٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ چاودێره‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، به‌ڵام عائیشه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌مرد تا خوای گه‌وره‌ دیسانه‌وه‌ خێزانی تری بۆی حه‌ڵاڵ كرد كه‌ بیهێنێ له‌وانه‌ى پێشتر كه‌ باسكرا، به‌ڵام كه‌سی تری نه‌هێنا تا فه‌زڵه‌كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ بێت - صلی الله علیه وسلم - به‌رامبه‌ر خێزانه‌كانی، به‌ڵام ته‌ڵاقیان بدات دروسته‌ هه‌روه‌كو (حه‌فصه‌)ى ته‌ڵاقداو دواتر گه‌ڕاندیه‌وه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (52) Surah: Al-Ahzāb
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close