Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (59) Surah: Al-Ahzāb
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ يُدۡنِينَ عَلَيۡهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يُعۡرَفۡنَ فَلَا يُؤۡذَيۡنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
{فەرمانكردن بە خۆداپۆشینی ئافرەتان} [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ خێزانه‌كانت و كچه‌كانت و خێزانی باوه‌ڕداران بڵێ با جلباب و له‌چك و پۆشاكه‌كانیان شۆڕ بكه‌نه‌وه‌ تا هه‌موو له‌شیان بگرێته‌وه‌و جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن و سینگ و ملیان دابپۆشن [ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ] ئه‌مه‌ نزیكتره‌ له‌وه‌ی كه‌ بناسرێنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌تی ئازاد بوایه‌ به‌و شێوازه‌ خۆی دائه‌پۆشی، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌نیزه‌ك و داوێن پیس بوایه‌ خۆی دانه‌ئه‌پۆشێ بۆیه‌ ئه‌یانزانی كه‌ ئه‌مه‌ ئافره‌تی ئازاده‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی خراپه‌وه‌ ئازار نادران [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٥٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (59) Surah: Al-Ahzāb
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close